كێشه‌کانی نێو حزبی حیکمه‌تیست
ڕابه‌ری هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کڕیکاری عیراق و کوردستان ماوه‌ی چوار ڕۆژی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو ته‌ره‌فی کێشه‌ی نێو ڕابه‌ری حزبی حیکمه‌تیست دا له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وام و ڕاسته‌وخۆدا بوو، له پێناو پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ڕیزه‌کانی حزبی حیکمه‌تیست و که‌ناڵڕێزکردنی خیلافاتی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی کێشه‌که له ڕێگای ئوصول و ئه‌ساسنامه‌ی حزبه‌وه، وه به‌رجه‌سته‌کردنی نمونه‌یه‌کی سه‌رکوتوویی مامه‌له‌کردنی کۆمۆنیستی به خیلافاتی سیاسی له نێو ئه‌حزابی کارگه‌ری و کۆمۆنیستی دا، که ئه‌م حزبه‌ی پێ ده‌ناسرایه‌وه. به‌لام به داخه‌وه هیچ لایه‌کی کێشه‌کان پابه‌ند نه‌بوون به پێشنیار‌و ریگا چاره‌کانی ئێمه‌وه. ئێستا حزب به شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌لی کراوه به دوو پارچه‌وه. هه‌ردوو لای کێشه‌که هه‌وڵه‌کانی تا ئێستای ئێمه‌یان به‌بن به‌ست گه‌یاندو له نێو جرو جنجاڵی ئه‌م کێشانه‌داو له کاتێکدا هه‌وڵه‌کانی ئێمه به‌رده‌وام بوو بۆ په‌یداکرنی ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کان، کار گه‌یشته دابڕ دابڕکردنی گشت جه‌سته‌و به‌ده‌نه‌ی حزب، له ڕابه‌رییه‌که‌یه‌وه بگره تا ده‌گاته بلاوکراوه‌کانی و سایته‌که‌ی تا ده‌گاته کۆبونه‌وه‌ی جیاجیای هه‌ردوو لا له گه‌ل ته‌شکیلاتدا وه تائه‌و ڕاده‌یه‌ی که کار گه‌یه‌ندراوه‌ته ململانێیه‌کی توند له سه‌ر خاوه‌نداریتی حزب. ئێمه پێمان وایه ئه‌مه هه‌ر ناوێکی لێبنرێت، مانایه‌کی نییه جگه له په‌لاماردانی حیزب و سه‌رگه‌ردانی له هه‌موو لایه‌که‌وه. ئه‌م پراتیک و مامه‌ڵه‌کردنه به چاره‌نوسی حزبێکه‌وه که هه‌موومان به‌شداربوین له بنیات نانی دا له لایه‌ن ئێمه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک جێگای قبول نییه و له بناغه‌وه ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه، ده‌کرا ئاڕاسته‌ی خیلافاته‌کان نه‌گاته ئێره. له‌م کێشمه‌کێشه‌دا هه‌ست به لیپرسراویتی به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی حیزب و یه‌کپارچه‌ییه‌که‌ی بیخاوه‌ن مایه‌وه و حیزبیه‌ت نوێنه‌رایه‌تی نه‌کرا. له هه‌ردوو لاوه حزب و ئه‌ساسنامه‌که‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌کرا، هه‌ردوو لا خۆیان به شکاتکارو خۆیان به قازی ده‌زانن، هه‌ردوو لا گوێ ناده‌نه مه‌رجه‌عه بالا حزبییه‌کان بۆ سه‌لماندنی حه‌قیانه‌تی خۆیان، ئه‌مه خه‌تایه‌کی گه‌وه‌ری هه‌ردوو لایه. وه ئه‌گه‌ر زوو، وه به فه‌وری ڕێگایه‌کی دروست نه‌گرنه به‌ر، حزب به‌ره‌و هه‌ڵدێریکی ترسناک ده‌روات، له‌م نێوه‌دا نه‌ک ته‌نها کارگه‌ر له ئێران به‌ڵکوو ته‌جروبه‌یه‌کی پڕشنگداری کۆمۆنیستی خه‌ریکه به ده‌ستی کۆمۆنیستانێک پارجه پارچه ده‌کرێت که خۆیان تا دوینێ قاره‌مانه‌کانی بوون.
ده‌بێت پیش بگیرێت به‌م پاشاگه‌ردانییه، له ئێستادا گرنگ نییه کێ خه‌تاباره. ئيمه خه‌ریک نیین وه‌ره‌سه‌ی باپیرانمان دابه‌ش بکه‌ین به‌ڵکوو پاراستنی دیارده‌یه‌کی ئازیز‌و ئامرازێکی خه‌باتی کۆمۆنیستی و ڕاگرتنیه‌تی وه‌ک هێزێکی یه‌کپارچه. ئایا ئه‌مکاره مومکنه؟ ئه‌گه‌ر سه‌نگه‌ر سه‌نگه‌ری یه‌کپارچه‌یی حزب بێت، وه ئه‌گه‌ر حزب وه‌سوننه‌ته‌کانی وه‌سیله‌ی ده‌ستمان بێت بۆ رزگاری کارگه‌ر، وه ئه‌گه‌ر تعهدمان به ئه‌ساسنامه‌ی حزب بێت، وه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ مابێت به مه‌رجه‌عه بالاکانی حزب، وه‌لامی ئه‌و پرسیاره، به‌لێ یه. وه ئیستاش پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ریزی حیکمه‌تیسته‌کان مومکنه، هێشتا ئه‌وه ممکنه که هه‌موو هاوڕێێانی ڕابه‌ری له نێو یه‌ک کۆمیته مه‌رکه‌زیدا پێکه‌وه کۆببنه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌ر خیلافێکی سیاسی که هه‌یانه. به‌م ئومێده‌وه، هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خۆیان به‌ست و داوا ده‌که‌ن به فه‌وری کۆتای بهێنن به‌م سه‌رگه‌ردانییه، وه له‌ده‌وری کۆنگره‌یه‌کی فوق العاده جاڕێکی تر ئومێد ببه‌خشنه‌وه به به‌شی پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و به هه‌موو کادران و ئه‌ندامان و دۆستانی خۆیان له ئێران وله ده‌ره‌وه. کۆنگره‌یه‌کی فوق العاده ده‌توانێت هه‌موو کێشه وردوو درشته‌کانی تا ئێستا که ڕووی داوه له هه‌ردوو لاوه به شیوه‌یه‌کی ڕه‌سمی و وه‌ک مه‌رجه‌عیکی بالای حزب چاره‌سه‌ر بکات. به‌م پێیه ڕیگا چاره‌ی ئێمه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت؛
- کۆنگره‌یه‌کی فوق العاده له ماوه‌ی یه‌ک تا دوو مانگدا ببه‌سترێت.
- هه‌موو پراتیک و ته‌بلیغێک رابگیریت که فه‌زای پارچه‌پارچه‌کردنی حزب ئاوه‌لا ده‌کاته‌وه.
- تا به‌ستنی کۆنگره، کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش له هه‌ردوو لایه‌نی کێشه‌که پێک بێت له 5 یا 7 که‌س به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و یه‌ک که‌س له‌و کۆمیته‌یه بێلایه‌ن بێت و به ته‌وافقی هه‌ر دوولا دیاریبکریت. ئه‌م کۆمیته‌یه ته‌واوی لایه‌نه‌کانی حزب تا کاتی کۆنگره به‌ریوه‌ببات.
- له‌م کۆنگره‌یه‌دا، تعهد بدرێته‌وه به ئه‌سناده سه‌ره‌کییه‌کانی حزب که تا دوای کۆنگره‌ی چواری حزب تصویب کراون.
- له‌م کۆنگره‌یه‌دا تعهد بدرێته‌وه به ئه‌ساسنامه‌و موته‌میمی ئه‌ساسنامه‌ی حزب.
- له‌م کۆنگره‌یه‌دا ته‌واوی شکاته‌کانی هه‌ردوولا له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنێکی بێ لایه‌نه‌وه وه‌لام بدرێته‌وه به‌پێی ئه‌ساسنامه‌و ئه‌سناده‌کانی حزب.
ئێمه به هه‌موو توانمانه‌وه له‌م ڕیگایه‌دا له گه‌ڵ رابه‌رانی حزبی حیکمه‌تی داین. له‌م پێناوه‌دا هه‌رچی له ده‌ستمان بێت و بوارمان بۆ بڕه‌خسێت درێغی ناکه‌ین. به پێچه‌و‌انه‌وه ئێمه ڕاده‌گه‌یه‌نین که ته‌ئیدی هیچ لایه‌ک له‌و دوولایه‌نه ناکه‌ین، هه‌ردوکیان وه‌ک یه‌ک به به‌رپرس ده‌زانین له‌به‌رانبه‌ر لیکترازان ولێکهه‌ڵوه‌شانی ڕیزه‌کانی حزبدا.بژی یه‌کپارچه‌یی حزبی حیکمه‌تیست
بی کۆمۆنیستی کرێکارێی عێراق حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
15.12.2011