نامەی حزبی شیوعی کوردستان / پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی مەرگی هاوڕێ سالاری ئاسنگەرەوە

ڕۆژی ٣١ ئایار کۆمیتەی پارێزگای حزبی شیوعی کوردستان، بەبۆنەی مەرگی لەناکاوی هاوڕی ساڵاری ئاسنگەرەوە،  نامەیەکی هاوسۆزی خۆی ئاڕاستەی حزبمان کردوەو تێدا وێرای دەربڕێنی هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری هاوڕی ساڵاری ئاسنگەر، دۆستایەتی وهاوڕیەتی خۆیان دوپات کردۆتەوە.. ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکەیە:

بنەماڵەی کەسوکاری هاوڕی سالار

هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان

ئامادەبوانی بەڕیز..

بەداخەوەین ئەمڕۆ پێکەوە یادی مرۆڤێکی زەحمەتکێش لەهەمانکات شۆڕشگێڕ دەکەینەوە کەبەر لەماوەیەک دڵە پڕ لەحەسرەتەکەی لەلێدان کەوت وبۆدواجار ماڵئاوایی یەکجارەکی لێکردین .. ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان نیگەرانو دڵتەنگین وبەچاوی ڕێز و وەفاوە دەروانین لەیادو خەباتی (هاوڕی سالار جبار) کادرێکی هەڵسوراوی حزبی کۆمۆنیست بوو ڕۆڵ وچالاکیەکانی بەرجاوبووە لەمەیدانی خەبتی ڕۆژانەی خەڵک بەشداری لەناڕەزایەتیەکان ودابەسکردنی کۆمەک بۆ هەژاران.

کاکە سالار ناسراو بەسالاری ئاسنگەر بۆ ماوەی چەند ساڵیک لەگەڵ هاوڕێیانماندا کاری هاوبەشیان کرد لەسەندیکای ئاسنگەران بۆ داکۆکیکی کردن لەمافەکانی کرێکران..

هاوبەشی خەمی کەسوکار وبنەمالەکەیانین.

دوپاتی هاوڕێیەتی ودۆستایەتی دەکەینەوە

کۆمیتەی پارێزگای سلێمانی

حزبی شیوعی کوردستان

Check Also

کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لەدژی ژنان، کاری چینی کرێکار و بزوتنەوەی یەکسانیخوازییە!

٢٥ی نۆڤێمبەر ڕۆژی جیهانی ڕاوەستانەوەیە بەرامبەر بە توندوتیژی لەدژی ژنان. بەم بۆنەیەوە هەموو ساڵێک لەلایەن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *