ئەڵمانیا: ڕێکخستنەکانی حزب لەم چالاکیانەدا بەشداری دەکهن:
١– شەممە ١ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ ی پێشنیوەڕۆ، لە شاری کۆلن بە بەشداری چەندین حزب و ڕێکخراوی کۆمۆنیستی ئەلمانی و تورکیایی کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە مەیدانی (هانز بۆکلەپلاتز) سازدەکرێت. لەوێدا چەند وتارێک پێشکەش دەکرێت، پاشان ڕێپێوان دەستپێدەکات بەرەو ناو (نۆی مارکت) لە ناوەندی شار و لەوێوە بۆ (هۆی مارکت). شایانی باسە تەشکیلاتی کۆلنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەم کۆبونەوە نارەزایەتیەدا بە شداری دەکات.
٢- لەشاری کالسرۆ بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، بەهەمان شێوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی١ ی ئایار کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ، کۆبونەوەیەکی نارەزایەتی لەلایەن یهكێتی کرێکارانی ئەڵمانیا لەشاری کالسرۆ، سازدەکرێت. لەم کۆبونەوەیەدا، چەندین حزب و ڕێکخراوی کۆمۆنیستی و چەپ بەشداری دەکەن. ڕێکخروای کالسرۆی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەم کۆبونەوەیەدا بەشداری دەکات.
ئوسترالیا :
بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، ڕۆژی یەكشەمە ٢مەی لە پاراماتا پارك(لاوی ویست مید) مەراسیمێک سازدەدرێت کە تێیدا ووتار و شیعر و موسیقا و سەما پێشکەش دەکرێت. ئەم مەراسیمە لەلایەن کۆمیتەی ئایارەوە سازدراوە، کە ڕێکخستنەکانی ئوسترالیای حزب تێیدا بەشدارە.
کهنهدا :
بۆ بەرزڕاگرتنی ١ی ئایار، کۆمیتەی ئامادەکاری بۆ ١ی ئایار، Labour May Day Committee کە پێکهاتووە لە ٥٠ ڕێکخراوی کرێکاری و جەماوەری و حزبی کۆمۆنیستی، لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە مەراسیمێك بەڕێدەخات. ڕێکخراوی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کە یەکێکە لەپێکهێنەرانی ئەم کۆمیتەیە، بەپێشکەشکردنی وتەیەك لەلایەن هاوڕێ ئاراس ڕەشید، بەرپرسی ڕێکخراوی کەنەداوە، بەشداری مەراسیمەکە دەکات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ڕێکخراوی دهرهوه
٢٦/٤/٢٠٢١