لەساڵیادی هاوڕێیان شاپور عەبدولقادر و قابیل عادل دا
ڕادیۆی پێشنەگ هەڵدەستێت بەسازکردنی بەرنامەیەک بەشێوەی لایڤ و کراوە
لەسەر پەیجی ڕادیۆ پێشەنگ لەفەیسبووک
ڕۆژی یهك شهممه ٢٠٢١/٤/١٨
كاتژمێر 5 به كاتی ئهوروپای ناوهندی و 6 به كاتی كوردستان.
لەم لایڤەدا جگە لەوەی ئاماژە بە ژیاننامەی هەردوو هاوڕێی گیانبەختکردوو دەکرێت، هاوکات هاوڕێیانێک لەبارەی کەسایەتی و تەجروبەی خەبات و تێکۆشانی ئەم دوو ڕابەرە خۆشەویست و ناسراوەوە قسەوباس دەکەن و وەڵام بەوپرسیارەکان دەدەنەوە کە شاپور و قابیل لەسەر چی و لە درێژەی چ خەبات و تێکۆشانێکدا و بۆ داکۆکیکردن لە کام بەشەی کۆمەڵگا، دەستی تیرۆر ئەوانی کردە ئامانج ..
هەروەها هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە قسەوباسێکدا دوایین زانیاری لەسەر کەیسی دادگا و دوا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنیەکان لەسەر تیرۆری هاوڕێیان پێشکەش دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر : jamal_muhsin@yahoo.com