ڕاگه‌یاندنی ژماره ٥ :
كه‌مپینی داكۆكی له ئازادی
’’ئێمه به ته‌واوه‌تی پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌ڵسوڕاوان و به‌تایبه‌تیش ڕۆژنامه‌نووسان ده‌رئە‌بڕین كه تێئه‌كۆشن له‌پێناو ئازادی ده‌ربڕین و میدیاییدا له كوردستانی عێراق‘‘.
له درێژه‌ی كه‌مپینی داكۆكی له ئازادی كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستاندا به‌ڕێخراوه بۆ ئازادكردنی زیندانیكراوانی بادینان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان و له وه‌ڵامی نامه‌ی كۆمیته‌ی نه‌رویجی حزبدا كه بۆ به‌شێك له حزب و ڕێكخراوه‌كان له نه‌رویج نێردراوه، ئێڤا ستابێل له‌لایه‌ن تیمی ژۆرنالیستی نه‌رویجی ( نۆشك ژۆرنالیستلاگ_ ڕێكخراوی سه‌راسه‌ری ژۆرنالیسته‌كانی نه‌رویج) وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و پشتیوانی له هه‌ڵسوڕانی ئازادانه ئه‌كات له كوردستان. ده‌قی نامه‌ی پشتیوانیه‌كه‌ی ڕێكخراوی ناوبراو به‌مجۆره‌یه:
’’ئێمه به ته‌واوه‌تی پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌ڵسوڕاوان و به‌تایبه‌تیش ڕۆژنامه‌نووسان ده‌رئه‌ڕین كه تێئه‌كۆشن له‌پێناو ئازادی ده‌ربڕین و میدیاییدا له كوردستانی عێراق. به‌هه‌رحاڵ سه‌باره‌ت به هه‌ندێ ناوچه و مه‌سه‌له كه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و یان به‌ڕێخستنی كه‌مپه‌ین جێئه‌هێڵین بۆ فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان (كه به‌شێكین لێی). ئه‌وه‌ش به‌لامانه‌وه گرنگه جه‌ختی لێبكه‌ینه‌وه كه ئێمه له ڕووی سیاسیه‌وه بێلایه‌نین له‌هه‌ر حزبێكی سیاسی، به‌ڵام ئه‌مه به هیچ جۆرێك ده‌ستمان ناگرێت له‌وه‌ی داكۆكی له ئازادی ده‌ربڕین و میدیایی بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه پشتیوانی له ئازادی بیروڕا و ده‌ربڕین ئه‌كه‌ین له عێراق به‌تایبه‌تی له‌ڕێی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان و ڕێكخراوی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه كه به‌شێكه له فیدراسیۆنی ناوبراو. ئه‌مه‌ش دوا ڕاپۆرته كه له‌لایه‌ن فیدراسیۆنه‌وه سه‌باره‌ت به پێشێلكاریه‌كانی ئازادی له كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه’’:
کلیکی ئێرە بکە بۆ بینینی نامەکە بە ئینگلیزی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ ڕێکخراوی دەرەوە
١١/٣/٢٠٢١