بهریتانیا: لەچوارهەمین ساڵیادی ١٧ی شوباتدا، رێکخراوی بەریتانیایی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان پانێڵێکی سازدا! لە ژێردورشمی “دهستگیرکردن و بهدادگایی گهیاندنی بکوژانی 17 شوبات خواستی ئازادیخوازانی کوردستانە” ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 21/2/2015 رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، لەچوارهەمین ساڵیادی ١٧ی شوباتدا پانێڵیکی بۆ بەڕیزان ( فواد جەمال سەلام، نۆێنەری بزوتنەوەی گۆران، خەسرەو سایە، لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و زاهیر باهیر، هەڵسوراو لەبواری گروپە خۆجیەکان) سازکرد. سەرەتا دەشتی جەمال، بەرێوەبەری پانێڵکە، بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و پاشان بەدەقیقەیەک ڕاوەستانی بێدەنگی بۆ گیانی قوربانیانی ١٧ی شوباتو هەموو ئەوانەی لەڕیگای ئازادیو خواستەکانی خەڵکی کوردستاندا گیانیان بەختکرد، ڕاگەیاند. دواتر دەشتی جەمال لەوتەیەکدا ئاماژەی بە مێژوچەیەکی سەرهەڵدان و گرنگی مێژووی ئەم جوڵانەوەیەی کردو لەنێوقسەکانیدا چەند پرسیارێکی ئاڕاستەی پانێڵیستەکان کرد، لەوانە زەمینە سیاسی و کۆمەڵایتەیەکانی ئەم جۆڵانەوەیەو مامەڵەی دەسەڵاتدارانو حزبە سیاسیەکانی ودەستکەوتو دەرسەکانی ئەم جوڵانەوە و ڕۆڵی ژنان وکرێکارانو لاوان، هۆکاری سەرکوتکردنی، دەرسو پەندێک کەلەم تەجروبەیە بۆ خەباتی ئێستای جەماوەری .. لەڕیزبەندی پرسیارەکاندا خرانەڕوو. بێگومان ئامانج لەم پانێڵە چاوخشاندنەوەبوو بەتەجروبەی جوڵانەوەی جەماوەری خەڵکی ناڕازی کوردستان لە ١٧ شوباتی ٢٠١١دا بۆماوەی ٦٢ ڕۆژ، بە دژی دەسەڵات هاتەمەیدانەوە. بەدوای ئەودا ماوە درا بەهەریەک لەپانێڵیستەکان تا لەڕوانگەی خۆیانەوە وەڵام بەپرسیارەکان بدەنەوە، پاشان ڕێگاکرایەوە بۆ ئامادەبوان تا بەدەربڕینی ڕاوسەرنجی خۆیانو خستنەڕووی پرسیارەکانیان بەشداری لەقسەوباسەکاندا بکەن. شایانی باسە ژمارەیهک لەهاوڵاتیانی کوردستان دانیشتوانی لەندەن لەم پانێلەدا ئامادەبوون. دوابڕگەی چالاکیەکەش تەرخانکرا بە ئاهەنگێک بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆبانیەوە.. فنلاند: لەهلسنکی یادی ١٧ شوبات کرایەوە رۆژی یەک شەمە ٢٢/ ٢/٢٠١٥ لە ژێرناونیشانی ١٧ شوبات لەیادناکەین، کۆمیتەی فنلاندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سمینارێکی سازکرد بۆ هەریەک لەهاورێان ( مستەفا باهر و ئیبراهیم حسین). سەرهتای سمینارەکە هاورێ رێبوار عارف کە کۆبوونەوەکهی رێکدەخست بەدەقەیک وەستان بۆ گیانبەختکردوانی ١٧ شوبات دەستیپێکرد، پاشان هاورێ مستەفا لهبهشێک لهقسهکانیدا تاکیدی لهوهکردهوه که: کوردستان کۆمەلگایەکی چینایەتیە و ململانیەی چینایەتی تیایە و هەر چینێکیش بۆ خۆی ئەحزابی هەیە کە دیفاع لە بەرژەوەندیەکانی دەکات، پارتی ویەکیتیش دوو حزبی ناسیۆنالیستی سەرمایەدارن. دیفاع لە بەرژەوەندی چینی سەرمایەدار دەکەن، وهسیاسەتی خۆیان گریدایەوە بە سیاسەتی ئەمریکا. لەو کاتەوه ئەمانە کەوتونەتە تالان کردنی سەروەتو سامنی کوردستان و لەماوەی زیاترله ٢٠ سالی حوکم رانی ئەم دەسەلاتەدا جگە لە کوێرەوەری و دەردی سەری نەبیت هیچ شتێکی تریان بە دیاری بۆ خەلکی کوردستان نەهیناوە.. بۆیە کە شۆرش لە تونس و میسر دروست دەبیت شنەبای ئەم شۆرشە کوردستانیش دەگریتەوە. پاش ئەوەی کە بۆ ماوەی ٦٢ دوو رۆژ خۆپیشاندان دەکریت بۆخواست و داواکاری ئازادی وخۆشگوزەرانی و باشترکردنی ژیانو کۆتای بە گەندەڵی و ئاڵوگۆڕ لهسیستهمی دهسهڵات، بە هێزی سەرکوت خۆپیشاندانەکان پاشەکشە پێدەکەن. پاشان هاوری ئیبراهیم لهقسەوباسهکهیدا باسی دەوری لایەنەکانی بەشدار کرد لەم جولانەوەیەدا بەتایبەتی دەوری بزوتنەوەی گۆڕان وحزبە ئیسلامیەکانی کرد، کە چۆن خۆپیشاندانەکانیان بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی کە بچنە دەسهلاتەوە…وە چۆن ئەمانە نوێنەرایەتی چینی سەرمایەدار دەکهن، لەسەر دەسکەوتی ئەم خۆپیشاندانانە قسەوباسی کرد. . باسی دەوری کرێکاران و حزبی کۆمۆنیستی کرد. وه تاکید کرایهوه کهچەپەکان بەرەیەکی بەهێز نەبوون بۆیە گۆڕان و ئیسلامیەکان توانیان خۆپیشاندانهکان بۆلایهکی تر بهرن. پاشان لەلایەن هەندی لەبەشدار بوانەهوه قسەوباس و پرسیار کراو لهلایهن هاورێیانهوه رونکردنهوهیان لهسهر درا. رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٣-٢-٢٠١٥
Check Also
ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!
ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە ٢٥ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧، کلیکی ئیڕەبکە: