محسن كريم_ ئه‌يلولى 2006
روونكردنه‌وه‌يه‌ك: بيرۆكه‌ى بنه‌ڕه‌تى ئه‌م باسه‌و به‌شێكى زۆريش له خودى باسه‌كه له سيمينارێكدا له‌سه‌ر پاڵتۆك له ساڵى رابردوودا پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام بۆ ئاماده‌كردنى به‌شێوه‌ى ئه‌م نوسينه له‌كاتى داڕشتنه‌وه‌ى باسه‌كه‌دا هه‌م ده‌ستكارى كراوه‌و هه‌م كه‌موزيادى تێدا كراوه. ئه‌م نوسينه هه‌ندێجار ده‌چێته ناو لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى مێژووييه‌وه كه ره‌نگه خوێنه‌ر دڵى ئه‌وه بخوازێ به ناوهێنانى سه‌رچاوه، لێكۆڵينه‌وه‌كه باوه‌ڕپێكراوتر بكرێ. بێگومان بۆ نووسينيى ئه‌م باسه كه‌م تازۆر سوودم له‌و نووسراوه ماركسيستيانه وه‌رگرتوه كه به‌درێژايى ژيانى سياسيم له‌ماوه‌ى نزيك به‌چاره‌كه سه‌ده‌يه‌كدا خوێندومنه‌ته‌وه، به‌تايبه‌تى نووسراوه‌كانى هاوڕێ مه‌نسورى حيكمه‌ت. هه‌روه‌ها هه‌ندێ نوسراوى ديكه‌ش كه به بۆچوونى خۆم به‌ڵگه‌ى زانستيان هه‌بووه‌و جێى متمانه‌ى من بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه من له‌م كاته‌دا فرسه‌تى ئه‌وه‌م نه‌بوو كه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و نوسراوانه‌و لێره‌دا ناويان بهێنم. به‌لآم من به‌وه‌ى كه هيچ ده‌قێكى دياريكراوم نه‌هێنانه‌وه‌ته‌وه خۆم له‌و ئيلتزامه بۆ گه‌ڕان به شوێن سه‌رچاوه‌كاندا رزگاركردووه! هه‌ڵبه‌ت هه‌ر خودى گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ونوسراوانه‌ش كارێكى ئاسان نىيه. هه‌رچۆنێك بێت، من خۆم به ته‌واوى له‌م باسه به‌رپرسيارم، چونكه له دوالێكدانه‌وه‌دا بۆچوونى خۆم به‌يان ده‌كه‌ن.بۆ ساده‌كردنه‌وه‌و ئاسانكردنى شوێنكه‌وتنى باسه‌كه، هه‌وڵم داوه كه سه‌رجه‌م باسه‌كه‌م بۆ چه‌ند به‌شێكى سه‌ره‌كى‌و لاوه‌كى دابه‌ش بكه‌م‌و به‌و پێيه‌ش تايتڵيان بۆ دابنێم. هيوادارم كه توانبێتم له‌بارى ته‌كنيكى نوسينه‌وه ئه‌وه‌م ئه‌نجامدابێت كه خوێنه‌ر شه‌كه‌ت‌و ماندوو نه‌بێ! له‌بارى ده‌قو ناوه‌رۆكيشه‌وه جێگاى قبوڵى ئه‌و كه‌سانه بێت كه خۆيان به‌شه‌ريكى ره‌خنه‌يه‌كى سياسى كۆمه‌لآيه‌تى پێشڕه‌وو راديكاڵ‌و زانستيانه ده‌زانن له ئيسلام‌و ناسيۆناليزمى كورد، وه‌كو دوو بزووتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى‌و، كوردايه‌تى‌و ئيسلامى سياسى وه‌كو دوو بزووتنه‌وه‌ى سياسى بۆرژوازى له كوردستان.
پێشه‌كى:
كاتێك باسى تيرۆريزمى ئيسلامى ده‌كرێ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ى كه به‌جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندييان له‌گه‌ڵ ئيسلام‌دا هه‌يه يان خۆشباوه‌ڕكراون به ئيسلام، ده‌ڵێن: ئيسلام دينى ئاشتييه! ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌يه ته‌نانه‌ت له‌لايه‌ن ئه‌و تاقمه ئيسلاميانه‌شه‌وه ده‌كرێ كه رۆژانه پڕوپاگه‌نده بۆ”جيهاد” ده‌كه‌ن‌و به‌كرده‌وه‌ش ئه‌م فه‌رمانه‌ى ئيسلام به ملپه‌ڕاندن‌و سه‌ربڕين‌و تيرۆركردنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن! ناسيۆناليزمى كورديش بۆئه‌وه‌ى “ره‌سه‌ن‌و ناڕه‌سه‌ن”ه‌كانيان- به زمانى راگه‌ياندنى ره‌سميي بۆرژوازى”ميانه‌ڕه‌و و تونده‌ڕه‌و”-ه‌كانيان لێك جيا بكاته‌وه، تا له‌گه‌ڵ “ره‌سه‌نه‌كانيان”دا بسازێت، هه‌مان ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌يه ده‌كات. خه‌ڵكێكيش هه‌ن كه يان له‌ژێر كاريگه‌رى ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌يه‌دا، يان به‌هۆى ده‌سەڵاتى ياسايي‌و فكريي ئيسلامه‌وه به‌سه‌ر ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تیدا تووشى ئه‌م وه‌همه بوون. ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێ لێره‌دا روونى بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌يه كه تيرۆريزمى ئيسلامى سه‌رچاوه‌كه‌ى له ئيسلامه‌وه وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه لقێكى سه‌رچاوه‌ى فكري ناسيۆناليزمى كورديش ئيسلامه! ئه‌مه سه‌ربارى لێكدانه‌وه‌ى ماهيه‌تى چينايه‌تي بزووتنه‌وه‌ي ئيسلامى سياسى له‌لايه‌كه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندى سياسى ناسيۆناليزمى كورديش له ده‌ست گرتنى به ئيسلامه‌وه له لايه‌كى ديكه‌وه. بێگومان كارى من ئه‌وه نييه كه ده‌قه‌كانى قورئان لێك بده‌مه‌وه. ئه‌م كاره كه‌سانى ديكه كردويانه‌و كه‌م تا زۆريش سه‌ركه‌وتوو بوون له ده‌رخستنى ماهيه‌تى توندوتيژيى ئيسلام. به‌ڵام من ده‌مه‌وێ له‌و مه‌سه‌له زۆر ساده‌يه‌وه ده‌ست پێبكه‌م كه فه‌لسه‌فه‌ى بنه‌ڕه‌تيى ئايديۆلۆژياى ئيسلام پێك ده‌هێنێ، ئه‌ويش په‌يوه‌ندى نێوان “خودا‌و كۆيله”يه. به‌پێى ئاينى ئيسلاميش ده‌بێت “كۆيله” گوێڕايه‌ڵ‌و جێبه‌جێكه‌رى فه‌رمانه‌كانى”خودا” بێت ده‌نا به‌سزاى سوتاندن له دۆزه‌خدا بۆ ده‌يان‌و سه‌دان‌و بگره هه‌زاران ساڵ هه‌ڕه‌شەى لێده‌كرێت.
ئيسلام له‌م دنيايه‌دا( واته له دنياى واقعيدا كه‌ئينسان بوارى ئيراده‌ى هه‌يه) هه‌ڕه‌شه ده‌كات‌و جێبه‌جێكردنه‌كه‌شى ده‌خاته ئه‌و دنيا( واته ئه‌و دنيايه‌ى كه ته‌نها “خودا” ده‌سه‌ڵاتى تێدا هه‌يه‌و ئينسان هيچ ئيراده‌يه‌كى نامێنێ‌و ملكه‌چ له‌به‌رده‌م چاره‌نوسى خۆي‌دا راده‌وه‌ستێ)! ئه‌مه تا ئه‌وكاته‌ى كه هێشتا”خودا” نه‌بووه‌ته ئامێرێك به‌ده‌ستى چينه داراو چه‌وسێنه‌ره‌كانه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنى چينه چه‌وساوه‌كان. ئه‌مه تا ئه‌وكاته‌ى كه هێشتا چەمکی خودا‌و کۆیلە هه‌ردوكيان وجودى زه‌مينيان په‌يدا نه‌كردووه‌و”خودا”ئه‌ركى پاراستنى سامان‌و به‌رژه‌وه‌ندى چينه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى له‌خه‌ته‌رى کۆیلە واقعيه‌كان(چينه نه‌دارو چه‌وساوه‌كان) له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. ئه‌مه تا ئه‌وكاته‌ى كه هێشتا”خودا” بوونه‌وه‌رێكى زهنيه له مێشكى ئينساندا. بەڵام دواى ئه‌م ده‌وره تازه‌يه‌ى، ئيتر”خودا” وجودى مادى بۆ دروست كرا. چينه داراو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر زه‌وى ماڵيان بۆ پێكه‌وه ناو بۆيان پڕفه‌رش كرد. سزاى دۆزه‌خى ئه‌و دنياشيان بۆ سه‌رپێچيكه‌ران نزيك كرده‌وه بۆ دنياى ئێستا‌و ده‌ستيان كرد به جێبه‌جێكردنى! ئاينى ئيسلام ته‌سويرێكى گشتى‌و نمونه‌ييه له‌ده‌ورونه‌خشى تازه‌و زه‌مينيي”خودا” به‌رامبه‌ر به کۆیلە سه‌رپێچيكاره‌كان له زوڵم‌و سته‌م‌و نايه‌كسانى!
ئيسلام‌و مه‌سيحيه‌ت، ئيسلام دينى ده‌ره‌به‌گايه‌تى
به‌پێچه‌وانه‌ى ئاينى مه‌سيحه‌وه، ئاينى ئيسلام به ته‌واوى پشتى به توند‌و تيژى‌و كوشتن‌و قه‌تڵوعام به‌ستووه بۆ ملپێكه‌چكردنى ئينسانه‌كان. ئاينى مه‌سيح دواى شكستى شۆڕشى سپارتاكۆس سه‌رى هه‌ڵدا. دواى ئه‌وه‌ى كه كۆيله‌كان له‌گۆڕينى ژيانى پڕ له كوێره‌وه‌رى و چه‌وه‌سانه‌وه‌يان له دنياى واقعيدا شكستيان خوارد، ئومێد به گۆڕينى دنيا به هێزى ئينسانى چه‌وه‌ساوه لاواز بوو. ئومێد به گۆڕينى ژيانى واقعى له‌به‌رامبه‌ر تواناى زه‌به‌لاحى ده‌سەڵاتى كۆيله‌دارى (ئيمپراتۆريه‌تى رۆما) دا كز بوو! ده‌ورانى بێ‌ئومێدى له‌ناو چينى چه‌وساوه‌ى ئه‌و كاته‌دا(كۆيله‌كان)دا گه‌شه‌ى كرد. له‌سه‌ر زه‌مينه‌ى ئه‌م بێئيراده‌ييه‌ى ئينسانه چه‌وساوه‌كان بوو له دنياى راسته‌قينه‌دا كه ئومێد به باشبوونى ژيان به‌رگێكى خه‌ياڵى له‌به‌رده‌كاته‌وه‌و ئاينى مه‌سيح وه‌كو خولياو ئومێدێكى ته‌ماوى‌و خه‌ياڵى ئينسانه چه‌وساوه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌دات. پاش ئه‌وه مه‌سيح كه هه‌ر له‌لايه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه له خاچ درا، بيروباوه‌ڕه‌كه‌ى بووه ئاينى ره‌سمى ئيمپراتۆريه‌تى رۆمانى‌و دواتريش ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌به‌گيه‌كانى ئه‌وروپا. ئاينى مه‌سيحى تا ئه‌وكاته‌ى نه‌بوووه ئاينى ره‌سميى چينى ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌ناسه هه‌ڵكێشانى چه‌وساوه‌كان‌و داوانامه‌ى به‌زه‌يى له‌ده‌سه‌ڵاتداران‌و چه‌وسێنه‌ران‌و زۆرداران بوو!
به‌ڵام دينى ئيسلام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاينى چينى داراو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو. ئه‌گه‌ر ته‌نها يه‌كه‌م رابه‌رانى ئيسلام (خودى محمد‌و ئه‌وانه‌ى پێيان ده‌ووتن خه‌ليفه‌كانى راشدين: ابوبكرى سديق، عمرى كوڕى خه‌تاب، عوسمانى كوڕى عه‌فان و عه‌لى كوڕى ئه‌بى تاليبى ئامۆزاى محمد) وه‌كو نمونه ته‌ماشا بكه‌ين، ئه‌مانه له سه‌ركرده‌كان‌و خانه‌دانه‌كانى خێڵى قوڕه‌يش‌و خێڵه خاوه‌ن سامان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانى نيوه‌دۆرگه‌ى عه‌ره‌ب بوون. پرۆسه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاينى ئيسلام له سه‌ره‌تادا بريتى بوو له كێشه‌كمێشى نێوان سه‌ركرده‌و خانه‌دانه‌كانى ئه‌م خێڵ‌و قه‌بيلانه بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ده‌سه‌ڵات‌و سامانى ئه‌وانى ديكه يان به‌شكردنى ده‌سەڵات‌و سامانى ناوچه‌كه له نێوان چه‌ند خانه‌دانێكى به‌هێزى ناوچه‌كه‌دا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شه‌ڕه‌كانى نێوان خانه‌دانه‌كانى ئيسلام‌و ئه‌وانى ديكه كه‌پێيان ده‌گوتن “كافره‌كان”، شه‌ڕى ده‌ست به‌سه‌راگراتن‌و تاڵانكردنى سامان‌و مومته‌له‌كاتى ئه‌وان بووه. خانه‌دانه‌كانى ئيسلام ئه‌و جه‌ماوه‌ره ره‌شوڕووته كۆيله‌يه‌ى كه له‌ده‌ورى خۆيان كۆكردبۆوه وه‌كو سوپايه‌ك له پرۆسه‌ى كه‌ڵه‌كه‌ى سامان‌و جێگيركردن‌و پته‌وكردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆيان‌دا به‌كاريان ده‌هێنان. سه‌ركرده‌كانى ئيسلام ئه‌و”غه‌نيمه”يه‌ى له شه‌ڕدا ده‌ستيان ده‌كه‌وت، به‌شێكى كه‌ميان به‌سه‌ر جه‌نگاوه‌ره‌كانياندا دابه‌ش ده‌كردو به‌شى زۆرى بۆ خۆيان‌و بۆ پته‌وكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌يان بوو كه دواتر پانتايى قه‌ڵه‌مڕه‌وى ده‌سه‌ڵاتيان بۆ ده‌ره‌وه‌ى نيوه دۆرگه‌ى عه‌ره‌بى كشاو له ماوه‌ى نزيك به چه‌ند سه‌د ساڵێكدا به‌شێكى به‌رچاوى له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوا داگير كرد‌و گه‌وره‌ترين ده‌وڵه‌تى ده‌ره‌به‌گايه‌تى له رۆژهه‌ڵاتدا دامه‌زراند. به‌م جۆره ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، ناوى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ره‌به‌گىيه بوو كه له‌سه‌ر ده‌ستى محمد دا پايه‌كه‌ى داڕێژراو پرۆسه‌ى سه‌ره‌تايى كه‌ڵه‌كه‌ى سامان‌و داكوتانى مێخى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شى له رێگه‌ى كوشتن‌و وێرانكارى‌و ده‌ست به‌سه‌راگرتن‌و تاڵانكردنى سامان‌و موڵكى قه‌بيله‌و گروپه‌كانى ديكه‌ى نيوه‌دۆرگه‌ى عه‌ره‌بى، واته به زمانى ئيسلام”غه‌نيمه”وه به‌سه‌ره‌نجام گه‌يشت. ئه‌م پرۆسه‌يه‌ش هه‌نگاوه‌كانى داهاتووترى هه‌ر به‌هه‌مان شێوه به پاكسازى‌و قه‌تڵو عامى زه‌وتكردنى مومته‌له‌كات‌و ئه‌نفالكردنى”غه‌يره موسڵمان” به‌رێوه چوو له ده‌ورانى ئه‌وه‌ى پێى ده‌ڵێن”فتوحات”ى ئيسلامى كه سه‌دان ساڵى خاياندووه. كوشتار‌و سه‌ربڕينى پياوانى قه‌وم‌و قه‌بيله‌كانى غه‌يرى ئيسلام‌و ده‌ست به‌سه‌را گرتنى ماڵ‌و سامان‌و ژن‌و مناڵى ئه‌وان به‌شێكى گرنگ بووه له مێژووى ئيسلام‌و ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌تى ئيسلامى. له ده‌ورانه‌دا ئيسلام دينى ده‌وڵه‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو خۆى ده‌وڵه‌ت بووه. ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ده‌وڵه‌تێك نه‌بووه كه دينى ئيسلام بكاته ئاينى ره‌سميى خۆى. له ده‌ورانى ده‌سه‌ڵاتى ده‌ره‌به‌گايه‌تى له ئه‌وروپادا، مه‌سيحيه‌ت له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌ته ده‌ره‌به‌گيه‌كانه‌وه به‌ده‌سته‌وه گيرا بۆ خزمه‌تكردن به‌به‌رژه‌وه‌ندى چينايه‌تى ئه‌وان‌و گێل كردن‌و سه‌ركوتكردنى جه‌ماوه‌رى چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌تكێش( جوتياران). ئاينى مه‌سيحيه‌ت ئه‌م ده‌وره‌ى گێراو بووه دينى ره‌سمى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه. بەڵام ئيسلام خۆى ده‌وڵه‌تى ده‌ره‌به‌گايه‌تى له‌رۆژهه‌ڵاتدا دروست كرد. ئه‌گه‌ر قه‌شه‌كانى مه‌سيح مه‌وعيزه‌ى پارێزگاری سامان‌و ده‌سه‌ڵاتى ده‌ره‌به‌گه‌كانى ئه‌وروپايان بلآوده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌سيحيه‌ت بووه ئامێرێك به‌ده‌ست چينى ده‌ره‌به‌گه‌وه بۆ سه‌ركوتى هه‌ر هه‌وڵ‌و ده‌نگێكى نارازى به‌ده‌سه‌ڵاتيان به‌ناوى دژايه‌تیكردنى ئاينى مه‌سيحه‌وه، ئه‌وا سه‌ركرده‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلام خۆيان مه‌لاو شێخ‌و خانه‌دانه‌كانى ئيسلام بوون. بۆيه ئاينى ئيسلام‌و يه‌كێك له گه‌وره‌ترين‌و درێژماوه‌ترين ده‌سەڵاته ده‌ره‌به‌گيه‌كانى رۆژهه‌ڵات يه‌ك ديارده‌بوون‌و پێكه‌وه سه‌ريان هه‌ڵداو گه‌شه‌يان كرد. قه‌واره‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه به‌شێوه‌يه‌كى رۆشنتر له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى خه‌ليفه‌كانه‌وه شكڵى گرت‌و تا دواهه‌مين شێوه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى(ده‌وڵه‌تى عوسماني) نوێنه‌رايه‌تى ده‌سه‌ڵاتى ده‌ره‌به‌گايه‌تى رۆژهه‌ڵاتى كردووه. ئيسلام‌و ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌تى ئيسلامى خه‌سڵه‌تى سه‌ركوتگه‌رو چه‌وسێنه‌رانه‌ى هه‌بووه‌و نمونه‌يه‌كى به‌رجه‌سته بووه له ئيستبدادى رۆژهه‌ڵاتى. كاتێك ده‌وڵه‌تى عوسمانى وه‌كو دوا ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى-ده‌ره‌به‌گى توناى به‌رامبه‌ركێى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانى تازه‌ى سه‌رمايداريدا نامێنى كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو سه‌رتاپاى جيهان بگرێته به‌ر، ئيتر وه‌كو ده‌وڵه‌تێكيش به‌ره‌به‌ره توناى ئيداره‌ى كۆمه‌ڵگانى ژير ده‌سه‌ڵاتى خۆى نه‌ما. ده‌سته‌واژه‌ى (پياوه نه‌خۆشه‌كه)، ته‌عبيرێكى ساده‌و ده‌قيقه له‌و حاڵه‌ته‌ى ده‌وڵه‌تى ده‌ره‌به‌گايه‌تى ئيسلامى له سه‌رده‌مى سه‌رهه‌ڵدان‌و گه‌شه‌كردنى به‌رهه‌مهێنانى سه‌رمايه‌دارى‌و سه‌قامگيربوون‌و په‌لهاويشتنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى بۆرژوازى له كۆتاييه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا. شه‌ڕى جيهانى يه‌كه‌م كه بۆ دابه‌شكردنى جيهان بوو له نێوان قوتبه‌كانى سه‌رمايه‌داريى مۆنۆپۆڵيدا، له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌وڵه‌تى عوسمانيشى راماڵى. به‌م جۆره كۆتايى به ده‌سەڵاتى ده‌وڵه‌تى ده‌ره‌به‌گى- ئيسلامى هات. له‌گەڵ رووخاندنى دوا ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى ئيسلاميدا، ئيتر ئيسلام وه‌كو ده‌وڵه‌ت كۆتايى پێهات. له‌م ده‌مه به‌دواوه ئيسلام له ده‌سه‌ڵاتى سياسيدا نه‌ما. له‌ده‌سه‌ڵات كه‌وتنى ئيسلام، به‌ره‌به‌ره كاريگه‌ريشى له‌سه‌ر ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى كه‌مكرده‌وه. ئه‌وه‌ى كه له ئيسلام مايه‌وه بيروباوه‌ڕێكى دينى بوو كه به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو بكه‌وێته په‌راوێزى كۆمه‌ڵگاوه.
ئيسلام، بزووتنه‌وه‌ى دژى ئيستعمار
ده‌ورانى ئيستيعمار، كه ووڵاتانى سه‌رمايه‌دارى رۆژئاوا زۆربه‌ى ووڵاتانى رۆژهه‌ڵات‌و جيهانيان داگيركردبوو، بزووتنه‌وه‌يه‌كى دژى ئيستعمارى له‌رۆژهه‌ڵاتدا، به تايبه‌تى له ده‌يه‌كانى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى رابردوودا‌و له جيهانى عه‌ره‌بيدا، به‌ناوى ئيسلامه‌وه سه‌رى هه‌ڵدايه‌وه. ئيسلامى سياسى‌و ده‌سەڵاتخواز جارێكى ديكه‌و به به‌رنامه‌ى دژايه‌تیكردنى ئيستعماره‌وه ده‌يويست جێگا له هاوكێشه‌ى سياسى- كۆمه‌ڵايه‌تى تازه‌ى ئه‌م ووڵاتانه‌دا په‌يدا بكات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ته‌بايى نه‌بوو له‌گەڵ ره‌وتى گه‌شه‌ى کۆمەڵایەتی‌و په‌ره‌سه‌ندنى ئابوورى سه‌رمايه‌دارىدا كه رۆژ به‌رۆژ ووڵاتانی دنياو سه‌رجه‌م ناوچه‌ى رۆژهەڵات‌و جيهانى عه‌ره‌بى‌و ئه‌وه‌ى پێى ده‌ڵێن ووڵاتانی ئيسلامى به مۆرى خۆى مۆر ده‌كرد، و مه‌سائيلى سياسى‌و کۆمەڵایەتی‌و ئابوورى‌و فه‌رهه‌نگى‌و…نوێى ده‌هێنايه ئاراوه كه وه‌ڵامه‌كه‌ى له هه‌ناوى كۆمه‌ڵگاى نوێ‌دا بوو وە ميكانيزمى کۆمەڵایەتی تازه‌ى ده‌خواست، نه‌يتوانى هيچ به‌ديلێكى سياسى-ئابوورى-کۆمەڵایەتی بدات به‌ده‌سته‌وه‌و شكستى خوارد. ئه‌م بزووتنه‌وانه لەبارى سياسيه‌وه كۆنه‌په‌رست‌و ئه‌نتى رۆژئاوايى‌و له‌بارى ئابوورىيه‌وه به‌سه‌رچوو بوون! له جيگاى ئه‌مان بزووتنه‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى ميللى-نيشتمانى بۆرژوايى سه‌رى هه‌ڵداو گه‌شه‌ى كرد كه پلاتفۆرمى سياسى‌و ئابوريه‌كه‌ى دامه‌زراندنى سه‌رمايه‌دارى نيشتمانى‌و ميللى بوو له‌م ووڵاتانه‌دا. له دواهه‌مين قەڵای رووخاوى ئيسلام‌دا، بزووتنه‌وه‌يه‌كى ناسيۆناليستى- سيكولار كه به بزووتنه‌وه‌ى ئه‌تاتورك ناسرا، به‌شێوه‌يه‌كى خێرا‌و بێگه‌ڕانه‌وه بۆ په‌يوه‌ست بوون به بازاڕى جيهانيى سه‌رمايه‌وه، ده‌ورو نه‌خشى ئيسلامى تاڕاده‌يه‌كى به‌رچاو له ژيانى سياسى-ياسايى‌و به دواى ئه‌مانيشدا كۆمه‌ڵايه‌تيى ده‌وڵه‌تى تازه دروستبووى توركيادا كه‌م‌و بێبايه‌خ كرد. له ووڵاتە عه‌ره‌بيه‌كاندا بزووتنه‌وه‌يه‌كى ناسيۆناليستى به ئاسۆى رزگاربوون له ئيستعمارو گه‌شه‌ى ئابوورى سه‌رمايه‌دارى‌و په‌يوه‌ست بوون به بازارى جيهانى سه‌رمايه‌وه، سه‌رى هه‌ڵداو گه‌شه‌ى كرد‌و توانى ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست‌و ده‌وڵه‌تانى ناسيۆناليستى-بۆرژوازى پێك بهێنن. له‌م ده‌ورانه‌دا ئيسلام وه‌كو بزووتنه‌وه‌ى سياسى تووشى شكست‌و بێئاسۆيى‌و بێكاريگه‌ر بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا.
ئيسلام و ئاينى ره‌سميى ده‌وڵه‌ت
ناسيۆناليزمى عه‌ره‌بى‌و دەسەڵاتە بۆرژوا ناسيۆناليسته‌كانى به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه دەسەڵاتێکی چه‌وسێنه‌رو چينايه‌تى بوون، بۆ كۆنترۆڵكردنى جه‌ماوه‌رى كرێكار‌و زه‌حمه‌تێكش، كه بزووتنه‌وه‌ى سياسى –کۆمەڵایەتی ئه‌وانيش شان به‌شانى بزووتنه‌وه‌ى ناسيۆنال-بۆرژوازى عه‌ره‌بى له‌ژێر كاريگه‌رى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى جيهانى‌و شۆڕشى ئۆكتۆبه‌ردا چه‌كه‌ره‌و گه‌شه‌ى كرد، ده‌ستى به ئيسلامه‌وه گرت. ناسيۆناليزمى عه‌ره‌بى نه‌يتوانى ته‌نانه‌ت وه‌كو بزووتنه‌وه‌ى ئه‌تاتورك به‌ندى فكرى خۆى له‌گه‌ڵ ئيسلام‌و بۆچوون‌و سونه‌تى ئيسلام‌دا بپسێنێ. ئه‌گه‌رچى سه‌رجه‌مى ئه‌م ناسيۆناليزمه به‌وانه‌ى كه له دابه‌شكردنى جيهانيى ده‌سه‌ڵاتدا خۆى وه‌كو هاوپه‌يمانى بلۆكى رۆژهه‌ڵات پێناسه ده‌كردو ئه‌وانه‌شيان كه پرۆ رۆژئاوايى بوون، هه‌موو ئيديعاى مه‌ده‌نيه‌ت‌و جۆرێك له سيكولاريزميان ده‌كرد، وه‌كو پێداويستى پرۆسه‌ى سه‌قامگيركردنى سه‌رمايه‌دارى خۆماڵى‌و ده‌سه‌ڵاتى ميللى- نيشتمانى-بۆرژوايى له‌م ووڵاتانه‌دا بۆگرێدانه‌وه‌ى ووڵاتە‌كانيان به بازارى جيهانى سه‌رمايه‌وه، به‌ڵام لەگەڵ ئه‌وه‌دا ئيسلام لقێكى بنه‌ڕه‌تى ئايديۆلۆژياو جيهانبينى ئه‌م ناسيۆناليزمه بووه‌و نه‌يتوانيوه ده‌ستبه‌ردارى بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى غه‌يرى ناسيۆناليزمى عه‌ره‌ب كه پاشماوه‌ى قه‌ڵه‌مڕه‌وى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى بوون، وه بۆرژوازى خۆماڵى تێياندا به‌دەسەڵات گه‌يشت دواى “رزگاربوون” له ئيستعمار، به‌جۆرێك ئه‌وانيش ده‌ستيان به‌دينى ئيسلامه‌وه گرت بۆ هه‌مان مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردن‌و چه‌وسانه‌وه‌و سه‌ركوتكردنى چينى كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشى ووڵاته‌كانى خۆيان. له به‌شێكى زۆرى ئه‌م ووڵاتانه‌ى رۆژهه‌ڵاتدا( ئه‌وانه‌ى پێيان ده‌ڵێن ووڵاتانی ئيسلامى) به عه‌ره‌بى‌و غه‌يره عه‌ره‌بيه‌وه، ئيسلام وه‌كو دينى ره‌سمى ده‌وڵه‌ته بۆرژوا-ميلليه‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پێنرا يان به‌شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان له ژيانى ياسايى‌و کۆمەڵایەتی خه‌ڵك‌و هاوڵاتياندا ده‌خاله‌تى پێدرا. له‌م ده‌ورانه‌دا ئيسلامى سياسى جيگايه‌كى نه‌مايه‌وه له هاوكێشه سياسى-كۆمەڵايه‌تيه‌كانى ناوچه‌كه‌دا به‌گشتى، بەڵام ئيسلام وه‌كو ئامێرێكى خزمه‌تگوزارى دەسەڵاتى بۆرژوا-ميللى، هه‌ركاتێك ده‌وڵه‌تى ناسيۆناليستى له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنيستى‌و كرێكارىدا پێويستى بوايه به‌كارى ده‌هێنا بۆ چه‌واشه‌كردنى جه‌ماوه‌رى مه‌حروم‌و سه‌ركوتكردنى هه‌ڵسوڕاوانى سياسى چه‌پ‌و كۆمۆنيست‌و رابه‌رانى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى. شكستى پرۆسه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئيسلامى سياسى له‌ماوه‌ى دەسەڵاتدارێتى بزووتنه‌وه بۆرژوا ناسۆناليسيته‌كان به‌تايبه‌تى له جيهانى عه‌ره‌بدا، ئه‌وه‌ى كه بڕيار بوو به‌سه‌ره‌نجام بگات وه‌كو به‌ستنه‌وه‌ى بازارى كار‌و سه‌رمايه‌ى ميللى به بازارى جيهانيى سه‌رمايه‌وه به‌سه‌ره‌نجام نه‌گه‌يشت. سه‌رمايه له جيهانى عه‌ره‌بدا له رێگه‌ى به ئاكام گه‌ياندنى پرۆسه‌ى به رۆژئاوايى بوون‌و لێك هه‌ڵپێكران لەگەڵ ئابوورى بازارى ئازاد‌دا ده‌يتوانى پرۆسه‌ى گه‌شه‌و پێشڕه‌وى ئابوورى خۆى به‌سه‌ركه‌وتن بگه‌يه‌نێ. بەڵام ئه‌م كاره به‌هۆى كێشه‌ى نێوان بلۆكى رۆژهەڵات‌و رۆژئاوا‌و مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين‌و سه‌نگه‌رگرتنى به‌شى ئه‌سڵى ناسيۆناليزمى عه‌ره‌ب‌و ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى له‌پاڵ بلۆكى رۆژهه‌ڵاتدا به‌نيوه‌ناچڵى مايه‌وه.
ناكامڵيى ئه‌م پرۆسه‌ى به‌رۆژئاوايى بوونه‌ى سه‌رمايه له جيهانى عه‌ره‌بىدا ده‌رگاى بۆ ئه‌زمه‌ى ئابوورى‌و به‌دواى ئه‌ويشدا په‌ره‌گرتنى هه‌ژارى‌و هاتنه‌خواره‌وه‌ى ئاستى گوزه‌رانى خه‌ڵكى كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشى بۆ خوار ئاستى هه‌ژارى هێنايه خواره‌وه. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك حكومه‌ت‌و دەسەڵاتى سه‌ركوتگه‌رى بۆرژوا-ناسيۆناليست له‌سه‌ركاربوون كه وەڵامى هه‌رجۆره ناره‌زايه‌تى‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕينێكى خه‌ڵكيان به ئاگرو ئاسن ئه‌دايه‌وه. به‌م شێوه‌يه هه‌ژارى له سه‌رێك‌و سه‌ركوتو داپڵۆسين له‌سه‌رێكى ديكه‌وه سيماى كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌تى بۆرژوا-ناسيۆناليستى پێكده‌هێنا. بنبه‌ستى ئابوورى‌و سياسى‌و ته‌نانه‌ت ئايدۆلۆژى ناسيۆناليزم‌و ميللیگه‌رايى زه‌مينه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زايه‌تى له‌دەسەڵاتى بۆرژوا-ناسيۆناليستى به‌هێزو هه‌مه‌گير كرد. له سه‌ره‌تاى حه‌فتاكانه‌وه بزووتنه‌وه ئيسلاميه‌كان به سيماو ناوه‌رۆكێكى جياوازه‌وه سه‌ر به‌رزده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مجاره‌يان ئيسلامى سياسى به ناوه‌رۆكى دژى ئيستبداى‌و دژى هه‌ژاريه‌وه خۆى ده‌ناسێنێ. هه‌ڵبه‌ت بزووتنه‌وه ئيسلاميه‌كان ده‌ورى خزمه‌تچى ده‌وڵه‌تى بۆرژوا-ناسيۆناليستيان بينيوه له دژى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى‌و چه‌پ ته‌نانه‌ت له‌و ده‌ورانه‌شدا كه سه‌نگێكيان له هاوكێشه سياسيه‌كانى كۆمه‌ڵگادا نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌م جاره له‌كێشمه‌كێشيدا لەگەڵ دەسەڵاتە ناسيۆناليستيه‌كاندا وه‌كو دوو بزووتنه‌وه‌ى ناوخێزانى بۆرژوازى، بۆئه‌وه‌ى كاميان ئابوورى سه‌رمايه‌دارى بچه‌رخێنێ، ئيسلامى سياسى خۆى وه‌كو نوێنه‌رى ئه‌و ناره‌زايه‌تيه‌ى خه‌ڵك له دەسەڵاتى ميللى- ئيستبدادى نيشاندا. ئه‌مجاره ئيتر بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ناوه‌ڕۆكێكى سياسى ته‌واو جياواز له سه‌رده‌مى پێشووى به‌خۆوه ده‌گرێ. له‌م ده‌وره‌يه‌دا ئيسلامى سياسى بزووتنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ره دواكه‌وتووى بۆرژوازیيه كه دژى فه‌رهه‌نگى رۆژئاوا‌و مۆدێرنيزمه. له‌و ئاڵوگۆڕه سياسى‌و فه‌رهه‌نگى‌و كۆمه‌ڵایەتيانه ناڕه‌حه‌ت بوو كه كه‌م تازۆر پرۆسه‌ى نيوه‌ناچڵى رۆژئاوايى بوون لەگەڵ خۆى هێنابووى بۆ ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگايانه. له كاتێكدا بۆ راكێشانى جه‌ماوه‌رى مه‌حروم به‌لاى خۆي‌دا ئيستبدادو هه‌ژاريى ژێر دەسەڵاتى حكومه‌ته ناسيۆناليسته‌كانى وه‌كو دوو ديارده‌ى رۆژئاوايى ده‌ناساند، له هه‌مان كاتدا به توندى دژى كۆمۆنيزم‌و چه‌پ بوو. به‌كورتى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى سياسى بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوايى ده‌ورانى ئه‌زمه‌ى بۆرژوازيه‌و دژى كۆمۆنيست‌و دژى كرێكار‌و دژى مۆدێرنيزم بوو، به‌ڵام به‌ناوى هه‌ژاران”موسته‌زعه‌فين”و دژايه‌تيكردنى هه‌ژارى‌و ئيستبداده‌وه پێناسه‌ى خۆى كرده‌وه.
شكستى پرۆسه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئيسلامى سياسى
له‌ماوه‌ى دەسەڵاتدارێتى بزووتنه‌وه بۆرژوا ناسۆناليسيته‌كان به‌تايبه‌تى له جيهانى عه‌ره‌بدا، ئه‌وه‌ى كه بڕيار بوو به‌سه‌ره‌نجام بگات وه‌كو به‌ستنه‌وه‌ى بازارى كار‌و سه‌رمايه‌ى ميللى به بازارى جيهانيى سه‌رمايه‌وه به‌سه‌ره‌نجام نه‌گه‌يشت. سه‌رمايه له جيهانى عه‌ره‌بدا له رێگه‌ى به ئاكام گه‌ياندنى پرۆسه‌ى به رۆژئاوايى بوون‌و لێك هه‌ڵپێكران لەگەڵ ئابوورى بازارى ئازاد‌دا ده‌يتوانى پرۆسه‌ى گه‌شه‌و پێشڕه‌وى ئابوورى خۆى به‌سه‌ركه‌وتن بگه‌يه‌نێ. بەڵام ئه‌م كاره به‌هۆى كێشه‌ى نێوان بلۆكى رۆژهەڵات‌و رۆژئاوا‌و مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين‌و سه‌نگه‌رگرتنى به‌شى ئه‌سڵى ناسيۆناليزمى عه‌ره‌ب‌و ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى له‌پاڵ بلۆكى رۆژهه‌ڵاتدا به‌نيوه‌ناچڵى مايه‌وه. ناكامڵيى ئه‌م پرۆسه‌ى به‌رۆژئاوايى بوونه‌ى سه‌رمايه له جيهانى عه‌ره‌بىدا ده‌رگاى بۆ ئه‌زمه‌ى ئابوورى‌و به‌دواى ئه‌ويشدا په‌ره‌گرتنى هه‌ژارى‌و هاتنه‌خواره‌وه‌ى ئاستى گوزه‌رانى خه‌ڵكى كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشى بۆ خوار ئاستى هه‌ژارى هێنايه خواره‌وه. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك حكومه‌ت‌و دەسەڵاتى سه‌ركوتگه‌رى بۆرژوا-ناسيۆناليست له‌سه‌ركاربوون كه وەڵامى هه‌رجۆره ناره‌زايه‌تى‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕينێكى خه‌ڵكيان به ئاگرو ئاسن ئه‌دايه‌وه. به‌م شێوه‌يه هه‌ژارى له سه‌رێك‌و سه‌ركوتو داپڵۆسين له‌سه‌رێكى ديكه‌وه سيماى كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌تى بۆرژوا-ناسيۆناليستى پێكده‌هێنا. بنبه‌ستى ئابوورى‌و سياسى‌و ته‌نانه‌ت ئايدۆلۆژى ناسيۆناليزم‌و ميللیگه‌رايى زه‌مينه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زايه‌تى له‌دەسەڵاتى بۆرژوا-ناسيۆناليستى به‌هێزو هه‌مه‌گير كرد. له سه‌ره‌تاى حه‌فتاكانه‌وه بزووتنه‌وه ئيسلاميه‌كان به سيماو ناوه‌رۆكێكى جياوازه‌وه سه‌ر به‌رزده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مجاره‌يان ئيسلامى سياسى به ناوه‌رۆكى دژى ئيستبداى‌و دژى هه‌ژاريه‌وه خۆى ده‌ناسێنێ. هه‌ڵبه‌ت بزووتنه‌وه ئيسلاميه‌كان ده‌ورى خزمه‌تچى ده‌وڵه‌تى بۆرژوا-ناسيۆناليستيان بينيوه له دژى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى‌و چه‌پ ته‌نانه‌ت له‌و ده‌ورانه‌شدا كه سه‌نگێكيان له هاوكێشه سياسيه‌كانى كۆمه‌ڵگادا نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌م جاره له‌كێشمه‌كێشيدا لەگەڵ دەسەڵاتە ناسيۆناليستيه‌كاندا وه‌كو دوو بزووتنه‌وه‌ى ناوخێزانى بۆرژوازى، بۆئه‌وه‌ى كاميان ئابوورى سه‌رمايه‌دارى بچه‌رخێنێ، ئيسلامى سياسى خۆى وه‌كو نوێنه‌رى ئه‌و ناره‌زايه‌تيه‌ى خه‌ڵك له دەسەڵاتى ميللى- ئيستبدادى نيشاندا. ئه‌مجاره ئيتر بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ناوه‌ڕۆكێكى سياسى ته‌واو جياواز له سه‌رده‌مى پێشووى به‌خۆوه ده‌گرێ. له‌م ده‌وره‌يه‌دا ئيسلامى سياسى بزووتنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ره دواكه‌وتووى بۆرژوازیيه كه دژى فه‌رهه‌نگى رۆژئاوا‌و مۆدێرنيزمه. له‌و ئاڵوگۆڕه سياسى‌و فه‌رهه‌نگى‌و كۆمه‌ڵایەتيانه ناڕه‌حه‌ت بوو كه كه‌م تازۆر پرۆسه‌ى نيوه‌ناچڵى رۆژئاوايى بوون لەگەڵ خۆى هێنابووى بۆ ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگايانه. له كاتێكدا بۆ راكێشانى جه‌ماوه‌رى مه‌حروم به‌لاى خۆي‌دا ئيستبدادو هه‌ژاريى ژێر دەسەڵاتى حكومه‌ته ناسيۆناليسته‌كانى وه‌كو دوو ديارده‌ى رۆژئاوايى ده‌ناساند، له هه‌مان كاتدا به توندى دژى كۆمۆنيزم‌و چه‌پ بوو. به‌كورتى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى سياسى بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوايى ده‌ورانى ئه‌زمه‌ى بۆرژوازيه‌و دژى كۆمۆنيست‌و دژى كرێكار‌و دژى مۆدێرنيزم بوو، به‌ڵام به‌ناوى هه‌ژاران”موسته‌زعه‌فين”و دژايه‌تيكردنى هه‌ژارى‌و ئيستبداده‌وه پێناسه‌ى خۆى كرده‌وه.
شكستى بلۆكى رۆژهەڵات‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئيسلامى سياسى
ئه‌گه‌ر كێشه‌ى فه‌له‌ستين ده‌ورێكى بنه‌ڕه‌تيى هه‌بوو له ناكام هێشتنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى به رۆژئاوايى بوونى ئابوورى ووڵاتانی جيهانى عه‌ره‌ب‌و تا راده‌يه‌ك جيهانى ناوبراو به ئيسلامى، ئه‌وا به‌و راده‌يه‌ش ماده‌يه‌كى پڕوپاگه‌نده‌ى سياسى و چوارچێوه‌يه‌كى ئايدۆلۆژى ناسيۆناليزمى عه‌ره‌ب بوو بۆ چه‌واشه‌كردنى جه‌ماوه‌رى كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش، له‌پاڵ سه‌ركوتو داپڵۆسينى سياسيدا، به‌م جۆره‌ش لاوازكردنى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى‌و چه‌پ‌و ريزى سه‌ربه‌خۆى سياسى چينايه‌تى كرێكارى له جيهانى عه‌ره‌بدا. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه بخه‌ينه پاڵ كاريگه‌رى كۆمۆنيزمى بلۆكى رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى چه‌پ‌و كرێكارى له دنياى عه‌ره‌بدا-چ له ده‌ورانى ره‌ونه‌قيداو چ له ده‌ورانى پاشه‌كشه‌و شكستى ئه‌م كۆمۆنيزمه ره‌سميه‌ى رۆژهه‌ڵاتدا- ده‌توانين ته‌سه‌ورى ئاستى لاوازى سياسى‌و نارۆشنى فكرى‌و كه‌مكاريگه‌ريى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى‌و كۆمۆنيستى له گۆڕانكاريه کۆمەڵایەتی‌و سياسيه‌كانى دنياى عه‌ره‌بدا بكه‌ين. له بارودۆخێكى وادا، له غيابى كۆمۆنيزمێكى رۆشن‌و تيژو راديكاڵ‌و ده‌خاله‌تگه‌رى سياسى‌و کۆمەڵایەتیدا جێگا بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى سياسى خاڵى ده‌مێنێته‌وه كه ئيديعاى وه‌ستانه‌وه به رووى زوڵم‌و ئيستبدادو هه‌ژاريدا بكات! جه‌ماوه‌رێكى هه‌ژارو مه‌حروم‌و وه‌گيان هاتوو له زوڵم‌و ئيستبدادى وه‌حشيانه‌ى دەسەڵاتە ناسيۆناليسته‌كانيش ئه‌وان به فريادره‌س ببينن‌و شوێنيان بكه‌ون!. پرۆسه‌ى لاوازبوون‌و داخورانى بلۆكى سۆڤيه‌ت له ساڵانى هه‌شتاكان‌و دواتر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و داڕوخانى له يه‌كه‌م ساڵه‌كانى ده‌يه‌ى نه‌وه‌ددا، زه‌مينه‌ى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌و به‌هێزبوونى ئيسلامى سياسى ره‌خساند. به‌دەسەڵات گه‌يشتنى ئيسلامى سياسى له‌ئێران به‌رهه‌مى دوا ساته‌كانى ململانێى نێوان بلۆكى رۆژئاوا‌و رۆژهەڵات بوو. ئه‌وده‌م رۆژئاوا كه نه‌يتوانى دەسەڵاتى شاهه‌نشايى دۆست‌و ژاندارمى خۆى له كه‌نداودا له زه‌ره‌به‌ى ناره‌زايه‌تى خه‌ڵك بپارێزێت، هاتنه‌سه‌ركارى رژێمێكى ئيسلامى له‌ئێراندا له جياتى رژێمێكى چه‌پ پێباشتر بوو، چونكه بزووتنه‌وه‌ى ناره‌زايه‌تى خه‌ڵكى ئێران له ساڵه‌كانى كۆتايى ده‌يه‌ى حه‌فتادا سيماى چه‌پ‌و كرێكارى پێوه بوو. يه‌كه‌م وه‌زيفه‌ى رژێمى ئيسلامى ئێران له‌خوێن هه‌ڵكێشانى بزووتنه‌وه‌ى چه‌پ‌و كرێكارى بوو له كاتێكدا به‌ناوى”موسته‌زعه‌فين-هه‌ژاره‌كان”ه‌وه حوكمڕانيى ده‌كرد! سه‌ركوتى وه‌حشيانه‌ى هه‌موو مافێكى مه‌ده‌نى‌و سه‌ره‌تايى خه‌ڵك بوو. گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژنان بوو بۆ ده‌ورانى دەسەڵاتى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى‌و زاڵكردنى دەسەڵاتى ئاين‌و شه‌ريعه‌تى ئيسلام بوو به‌سه‌ر ژيانى کۆمەڵایەتی خه‌ڵكى ئێران‌دا. زاڵكردنى ره‌شترين دەسەڵاتى بۆرژوايى-دژى كرێكارى‌و دژى كۆمۆنيستى بوو له ئێران‌دا. ئه‌مه په‌يامى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئيسلام بوو بۆ دەسەڵات‌و حكومه‌تكردن.
ناسيۆناليزمى كورد‌و ئيسلام سیاسە‌تى کۆمەڵایەتی بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى
ناسيۆناليزمى كورديش وه‌كو ناسيۆناليزمى عه‌ره‌ب، ئيسلام پێكنه‌رێكى ره‌گه‌زى فكريى پێك ده‌هێنێ. بەڵام جياوازيه‌كى ناسيۆناليزمى كورد‌و عه‌ره‌ب ئه‌وه‌يه كه ناسيۆناليزمى عه‌ره‌ب زياتر ره‌وتێكى شارى بووه. واته هێزى کۆمەڵایەتی ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه شار‌و خه‌ڵكى شاره‌كان بووه. بەڵام بزووتنه‌وه‌ى ناسيۆنالييزمى كورد كه‌متر شارى‌و زياتر بزووتنه‌وه‌يه‌كه كه هێزى کۆمەڵایەتی خۆى له خه‌ڵكى دێهاته‌كانى كوردستان به‌ده‌ست هێناوه‌و شێوازى خه‌باتى، خه‌باتى چه‌كدارى‌و خه‌باتى شاخ، و ناوه‌ندى خه‌باتيشى له‌ناو لادێكان‌و خه‌ڵكى لادێ‌دا بووه. هيچ جۆره جموجوڵێكى سياسى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى شاره‌كانى كوردستان وه‌كو درێژه‌ى ئاسايى‌و مه‌نتقى سونه‌تى خه‌باتى سياسى ناسيۆناليزمى كورد نابينرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌و جموجوڵانه‌ى كه ناوبه‌ناو له شاره‌كانى كوردستان سه‌ريان هه‌ڵداوه زياتر له‌ژێر كاريگه‌رى بزووتنه‌وه‌ى چه‌پى كوردستاندا له ساڵه‌كانى هه‌شتاكاندا روويان ده‌دا. بزووتنه‌وه‌ى ناره‌زايه‌تى خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى پێنجوين له به‌هارى ساڵى1980، خۆپيشاندانه‌كانى لاوان‌و خوێندكارانى هه‌ڵه‌بجه له پايزى هه‌مان ساڵدا. خۆپيشاندانى به‌هارى 1981ى سلێمانى، بزووتنه‌وه‌و خۆپيشاندانه‌كانى خه‌ڵك‌و خويندكارانى زانكۆ‌و خوێندنگاكانى كوردستان له به‌هارى ساڵى 1982، مانگرتنى خوێندكارانى زانكۆكان له به‌هارى 1984دا، ته‌نانه‌ت خودى راپه‌ڕينى جه‌ماوه‌رى له شاره‌كانى كوردستان له ساڵى 1991دا سه‌ربارى هه‌ژمونى سياسى ناسيۆناليزمى كورد به سه‌ريدا، بەڵام له رووى سونه‌تى خه‌باتى سياسيه‌وه زياتر له‌ژێر كاريگه‌رى بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنيستى‌و چه‌پى كوردستاندا چووه‌ته پێشه‌وه. بزووتنه‌وه‌ى شورايى‌و دواتر بزووتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریی شاره‌كان‌و يه‌كێتى بێكاران‌و … كه به‌شێوه‌ى جۆراوجۆر كه‌وتنه به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تيه‌وه، شاهيدى ئه‌وه‌ن كه ئه‌م خه‌ته جه‌ماوه‌ري‌و شارییه له خه‌باتى سياسى له كوردستانى عێراقدا په‌يوه‌ندى به ناسيۆناليزمى كورده‌وه نه‌بووه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو فه‌رهه‌نگ‌و سونه‌ت‌و بۆچوونه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانی ناسيۆناليزمى كورد ته‌قديسى دواكه‌وتوويى دێهاتى كوردستان بووه. خاڵى ده‌ستپێكردن‌و كۆتايى ناسيۆناليزمى كورد دێهاتى كوردستان‌و شێوازى بيركردنه‌وه‌و سونه‌تى كۆمەڵايه‌تيى لادێ نشينه‌كانى كوردستانه نه‌ك خه‌ڵكى شارنشينى كوردستان! به‌م شێوه‌يه ريشه‌ى کۆمەڵایەتی بزووتنه‌وه‌ى ناسيۆناليزمى كورد له به‌شى دواكه‌وتووى كۆمه‌ڵگاى كوردستاندايه نه‌ك خه‌ڵكى شارنشين كه به‌شى پێشكه‌وتووى كۆمه‌ڵگاى كوردستان پێك دێنن‌و سه‌نگ‌و قورسايى کۆمەڵایەتی مه‌زنى هه‌يه‌و رووبه‌رێكى فراوانى جوگرافياى دانيشتوانى كوردستان داگيرده‌كات.
ئيسلام‌و بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى
به‌وجۆره‌ى كه بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى له‌بارى كۆمەڵایە‌تيه‌وه سه‌ر به‌به‌شى دواكه‌وتووى كۆمه‌ڵگاى كوردستانه، به‌م ده‌ليله فكر‌و سونه‌تى کۆمەڵایەتی ئيسلام رووبه‌رێكى فراوان له جيهانبينى‌و بۆچوون‌و ته‌قليدى کۆمەڵایەتی بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى داگير ده‌كات. بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى به‌درێژايى مێژووى خۆى له 80-90 ساڵى رابردوودا، بێجگه له ده‌ورانێكى زۆر كه‌م‌و له‌لايه‌ن باڵێكى دياريكراوى ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه‌وه نه‌بێ له كۆتايى ساڵه‌كانى 70دا ( كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجدارانى كوردستان)، هيچ ئيديعايه‌كى له‌وبابه‌ته‌ى نه‌بووه كه لەگەڵ ئيسلام‌دا ناكۆكى هه‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه نه‌ك هه‌ر به‌شێكى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى مه‌لاو شێخ‌و بنه‌ماڵه‌ى ئاينى ئيسلام بوون، به‌ڵكو گرنگترين سه‌ركرده‌و ره‌مزى ناسيۆناليزمى كورد مه‌لاو پياوى ئاينى بوون: مه‌لا موسته‌فا، قازى محمد، شێخ مه‌حمود…..تاد. ئه‌م پێكهاته‌يه‌ى سه‌ركردايه‌تى بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى خۆى نيشانده‌رى ئه‌وه‌يه كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه چه‌نده لەگەڵ ئيسلام‌دا ئاوێزان‌و تا چ راده‌يه‌ك ئيسلام ريشه‌ى قوڵى له پێكهاته‌ى فكرى‌و سياسى‌و کۆمەڵایەتی ناسيۆناليزمى كوردا هه‌يه. ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌يه‌كى ناسيۆناليستى وه‌كو تاڵه‌بانى كه ئيديعاى سۆشيال-ديموكراسى‌و مۆديلێكى ناسيۆناليزمى كه‌متر ئالوده به‌ئيسلام ده‌كات، چه‌ندينجار شانازى به‌وه‌وه كردووه كه پێى بڵێن ئايه‌توڵڵا تاڵه‌بانى. يان مه‌سعود بارزانى له‌وه نيگه‌ران بووه كه كه‌سانێك( گروپه ئيسلاميه‌كانى كوردستان) موزايه‌ده‌ى ئيسلامي به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن! به‌م پێيه ده‌ستگرتن به فكر‌و سونه‌تى کۆمەڵایەتی ئيسلامه‌وه، كه ريشه‌ى له ژيانى دێهاتى‌و عه‌شيره‌تیدا مابۆوه، به‌شێك بووه له ژيانى سياسى بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى، و چوارچێوه‌ى فكر‌و سونه‌ت‌و دابونه‌ريتى کۆمەڵایەتی ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه‌ى ديارى كردووه. ناسيۆناليزمى كورد، ناسيۆناليزمێكى ليبرال نييه، ناسيۆناليزمێكى ديموكرات نييه، ناسيۆناليزمێكى سيكولارو عيلمانى نييه، ناسيۆناليزمێكى شارى نييه، به‌ڵكو ناسيۆناليزمێكى دێهاتى، عه‌شيره‌تى‌و ميليشياييه. ده‌ستگرتن به فه‌رهه‌نگى ديهاتى‌و عه‌شيره‌تى‌و به سونه‌ت‌و شه‌رع‌و بۆچوونى ئيسلامه‌وه به‌شێكى بنه‌ڕه‌تييه له پايه‌كانى فكر‌و جيهانبينى‌و سياسه‌ت‌و دەسەڵاتيان. ده‌ستگرتنيان به ئيسلامه‌وه بۆيان دڵنيايیيه له مانه‌وه‌ى سه‌روه‌ت‌و دەسەڵاتيان.
ناسيۆناليزمى كورد‌و ئيسلامى سياسى
هه‌روه‌كو ئيشاره‌مان پێكرد، ئيسلام پايه‌يه‌كى فكر‌و سونه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تيى ناسيۆناليزمى كورد پێك ده‌هێنێ، بۆيه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه ناسيۆناليزمى كورد(مه‌به‌ستى باسه‌كه كوردستانى عێراقه) رێكخراوه‌كانى ئيسلامى سياسى وه‌كو مونافيس يان ده‌قيقتر وه‌كو سه‌رچاوه‌يه‌كى گێچه‌ڵ بۆ دەسەڵاتە‌كه‌ى ته‌ماشا ده‌كات، بەڵام هاوكات ئيمكانى سازانى لەگەڵ ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه‌دا هه‌يه له هه‌لومه‌رجى سياسى دياريكراوو به‌تايبەتی له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنيستى‌و كرێكارى‌و له كاتى خه‌ته‌رى په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه‌دا. ئيسلامى سياسى‌و رێكخراوه‌كانى له كوردستان له دواى راپه‌ڕين‌و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى رژێمى به‌عس له كوردستان، كه ئيداره‌ى ناوچه‌كه كه‌وته ده‌ست ناسيۆناليزمى كورد، به‌ره‌به‌ره نه‌شونمايان كرد. پشتيوانى سياسى‌و چه‌كدارى‌و دارایی‌و لۆجستيكيى رژێمى ئيسلاميى ئێران و هاوكاريی حيزبه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تي بۆيان له به‌رامبه‌ر كۆمۆنيزم‌و چه‌پ له كوردستان كه بزووتنه‌وه‌يه‌كى مه‌زنى شورايى له‌پشت سه‌رى خۆى نابوو وه سه‌نگ‌و قورساييه‌كى به‌رچاوى له بارودۆخى سياسى كوردستاندا په‌يدا كردبوو، كۆمه‌كى به گه‌شه‌ى ئيسلامى سياسى كرد له كوردستاندا. گروپه‌كانى ئيسلامى سياسى دژايه‌تى كوێريان لەگەڵ كۆمۆنيزم هه‌بوو بۆيه سه‌ربارى كێشه‌و ململانێكانيان لەگەڵ دەسەڵات‌و حيزبه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تيدا كه ناوبه‌ناو گه‌يشتۆته راده‌ى شه‌ڕى چه‌كدارى، بەڵام هه‌ميشه ئه‌و ئيحساسه‌يان هه‌بووه كه سه‌ر به هه‌مان خێزانى چينايه‌تين. ناسيۆناليزمى كورد له ماوه‌ى 14 ساڵى دەسەڵاتيدا له كوردستانى عێراق به شێوه‌ى جۆراوجۆر ئيسلامى سياسى لەگەڵ خۆى له دەسەڵاتدا شه‌ريك كردوه. له‌وداهاته‌ى كه له ده‌مى خه‌ڵك گليان ده‌دايه‌وه بودجه‌ى چالاكى تيرۆريستى ئه‌وانيان داوه. له پشتى فتواكانيان بۆ تيرۆرى كه‌سايه‌تى چه‌پ‌و كۆمۆنيست‌و ئازاديخوازو عيلمانى وه‌ستاون. زۆرجار بۆ پاراستنى ئه‌م گروپه تيرۆريستانه له زه‌ربه‌ى خه‌ڵك كه‌وتونه‌ته پاكانه‌كردن‌و ده‌ست بەپشتدا هێنانيان‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووركردنه‌وه له خه‌ڵك وه‌كو ئه‌وه‌ى تاڵه‌بانى له سێپتێمبه‌رى 2001 به ره‌سمى له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى حيزبه‌كه‌يه‌وه رايگه‌ياند. به‌م پێيه ناكۆكى‌و كێشمه‌كێشى حيزبه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى‌و گروپه‌كانى ئيسلامى سياسى له كوردستان ناكۆكى‌و ململانێى نێوان هه‌مان خێزانى بۆرژوازیيه كه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنى چينايه‌تى خۆيان‌دا هه‌ست به يه‌ك ماڵى ده‌كه‌ن. نمونه‌كانى ئه‌م يه‌ك ماڵيه‌يان له ساڵى 1995 دژى حيزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى عێراق بوو كه يه‌كيه‌تى نيشتمانى راست‌و بێپه‌رده چووه سه‌نگه‌رى ئيسلامى سياسيه‌وه‌و هه‌ستا به جێبه‌جێكردنى په‌يامه‌كه‌ى ئه‌وان. پارتيش به‌به‌يانى ره‌سمى پشتيوانى له ئيسلامى سياسى كرد‌و له‌ژێر باڵى ئه‌وه‌وه تيرۆريستێكى خزمه‌تكارى رژێمى ئيسلاميى ئێران وه‌كو ئه‌دهه‌م بارزانى هه‌ديه‌ى بۆ كوشتنى رێبوار ئه‌حمه‌د، ده‌به‌خشيه‌وه. له ساڵى 1998يشدا پارتى به ئاشكرا هاوكارى ئيسلاميه‌كانى كرد له پرۆسه‌ى تيرۆركردنى شاپور عبدالقادرو قابيل عادلدا، چ به داڵده‌دانى مه‌لا به‌شيرى تيرۆريست‌و چ به زيادكردنى فشار بۆ سه‌ر حيزبى كۆمۆنيست‌و داخستنى باره‌گاى رێكخراوى سه‌ربه‌خۆى ئافره‌تان له هه‌ولێرو چ به شاردنه‌وه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كان به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى حيزبيى خۆى…تاد.
كۆمه‌ڵگاى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى‌و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى سياسى:
بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى هه‌رچه‌نده له‌ده‌يان ساڵى رابردوودا، به‌هۆى سياسه‌تى نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌ى سته‌م‌و پاكسازى نه‌ته‌وه‌يى ده‌وڵه‌تى ناوه‌ندییه‌وه دژى خه‌ڵكى كوردستان‌و ده‌ورى ناسيۆناليزمى كورديش له‌ئاڵۆزكردنى ئه‌م كێشه‌يه‌دا ژيانى کۆمەڵایەتی هاوچه‌رخ‌و مه‌ده‌نى‌و فه‌رهه‌نگ‌و پێوانه شارستانيه‌كان ده‌خرانه په‌راوێزه‌وه‌و ره‌وتى گه‌شه‌ى کۆمەڵایەتی كوردستانى عێراقى دواده‌خست، بەڵام به‌پێى پێوانه هاوچه‌رخه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان، كۆمه‌ڵگاى كوردستانيش كۆمه‌ڵگايه‌كى شارى‌و مه‌ده‌نیيه. راسته بوونى ئه‌و كێشه‌يه ئه‌وه‌نده‌ى ديكه رێگريه‌كانى به‌رده‌م گه‌شه‌ى کۆمەڵایەتی كوردستانى قووڵ كردۆته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه له50 ساڵى رابردوودا به‌رده‌وام ناوچه‌كانى كوردستانى عێراق مه‌يدانى شه‌ڕو كێشمه‌كێشى چه‌كدارى نێوان ده‌وڵه‌تى عێراق‌و هێزه‌كانى ناسيۆناليزمى كورد بووه. ئه‌مه‌ش هه‌لومه‌رجێكى ناله‌بارى بۆ گه‌شه‌ى ئابوورى‌و کۆمەڵایەتی پێكهێناوه. بەڵام سه‌ربارى ئه‌م هه‌موو رێگريانه كۆمه‌ڵگاى كوردستان كۆمه‌ڵگايه‌كى شارى، مۆدێرن‌و حه‌ساس بووه به كاريگه‌ريه کۆمەڵایەتیيه‌كانى دنياى هاوچه‌رخ‌و ته‌وه‌قوعاتى خه‌ڵك روو له‌پێش‌و پێوانه‌ى ژيانى كۆمەڵايه‌تيان ژيانى هاوچه‌رخ بووه. هه‌رچه‌نده دواى شكستى خرۆشانى جه‌ماوه‌رى به‌هارى1991كه كوردستانى عێراق له‌لايه‌ن ئه‌مريكاو هاوپه‌يمانه‌كانيه‌وه ته‌حويل كرا بۆ ئۆردوگايه‌كى ئاواره‌يى كه چالاكى کۆمەڵایەتی كۆمه‌ڵگايه‌كى ئاسايى تێدا نه‌ماو دەسەڵات درايه ده‌ست دوو حيزبى ميليشيايى‌و گوزه‌رانى خه‌ڵكه‌كه‌شى كرايه بارمته به‌ده‌ست ئه‌م حيزبانه‌وه، سه‌ربارى نقومكردنى كوردستان بۆ ماوه‌ى نزيك به 4 ساڵ له شه‌ڕێكى خوێناوى ناوخۆيیدا له‌لايه‌ن پارتى‌و يه‌كێتيه‌وه‌و سه‌ربارى ده‌ست تێكێشانى رژێمى ئيسلامى ئێران بۆ ئيسلامیکردنى كۆمه‌ڵگاى كوردستان له‌رێگه‌ى دروستكردنى به‌كرێگيراوانى ئيسلامى سه‌ربه‌خۆى‌و پشتيوانى هه‌رجاره له‌يه‌كێك له‌و دوو حيزبه‌وه له شه‌ڕى نێوان خۆيان‌دا، و سه‌ربارى ده‌يان كاره‌ساتى ديكه كه له ئاكامى بارودۆخى هه‌ڵواسروايى كوردستانه‌وه تووشى كۆمه‌ڵگاى كوردستان هات، بەڵام ديسان خه‌ڵكى كوردستان ته‌وه‌قوعاتى كۆمه‌ڵايه‌تيان روو له‌پێش‌و چاويان له كۆمه‌ڵگاى شارستانیيه‌و پێوانه‌كانيان بۆ ژيان هه‌مان پێوانه‌ى هاوچه‌رخه. خه‌ڵكى كوردستان چاويان له‌و پێشكه‌وتنه کۆمەڵایەتی، فه‌رهه‌نگى، زانستى، ئابوورى‌و سياسيانه‌يه كه له‌دنيادا ده‌گوزه‌رێت، نه‌ك خولانه‌وه له ده‌ورو له‌ناو چوارچێوه‌ى فه‌رهه‌نگ‌و په‌يوه‌ندى‌و سونه‌ته كۆمه‌ڵايه‌تيه كۆن‌و عه‌شيره‌تيه‌كان‌و ياساو دابونه‌ريتى ئاغا‌و شێخ‌و ده‌ره‌به‌گ‌و سه‌رۆك عه‌شيره‌ت‌و خانه‌قاو مزگه‌وتدا كه ناسيۆناليزمى كورد‌و ئيسلامى سياسى به باڵايدا هه‌ڵده‌ده‌ن‌و وه‌كو به‌ها به‌رزه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردستان ده‌يان ناسێنن!ره‌وه‌ندى کۆمەڵایەتی‌و چينايه‌تى ئه‌م كۆمه‌ڵگايه دروست وه‌كو هه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌كى شارستانى ديكه‌ى ئه‌مڕۆى دنيايه. كێشمه‌كێش‌و ناكۆكيه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان سه‌رچاوه‌ى له ناكۆكى بنه‌ڕه‌تى نێوان چينى بۆرژواو چينى كرێكاره‌وه گرتووه كه‌سه‌رجه‌م سيماى كۆمه‌ڵگاو ململانێكانى ديكه چوارچێوه پێده‌دات. ناسيۆناليزمى كورد نوێنه‌رى ره‌وتى پاشه‌وپاشگه‌ڕانه‌وه‌و كۆنه‌په‌رستى سياسى‌و كۆمه‌ڵاتیيه. ناسيۆناليزمێكى عه‌شيره‌تى‌و ميليشيايى‌و دواكه‌وتووه. ناتوانێ نوێنه‌رايه‌تى ره‌وتى گه‌شه‌ى کۆمەڵایەتی‌و مۆدێرنيزمى كۆمه‌ڵگاى كوردستان بكات. ناتوانێ نوێنه‌رى ته‌وه‌قوعاتى رووله‌پێشى خه‌ڵك بێت، به‌ڵكو رێگرى و سه‌ركوتى ده‌كات. ناسيۆناليزمى كورد كه ئێستا له كوردستانى عێراقدا دەسەڵات به‌ده‌سته، ده‌يه‌وێ به ده‌ستگرتن به خورافاتى ميللى‌و دينیيه‌وه دەسەڵاتى كۆنه‌په‌رستانه‌و دژى كرێكارى خۆى به‌سه‌ر سه‌رى خه‌ڵكه‌وه رابگرێت. بەڵام ئێستا بێبايه‌خبوونى ئه‌م سياسه‌ته بۆ به‌شێكى به‌رچاوى كۆمه‌ڵگاى كوردستان ئاشكرابووه‌و سه‌لماوه. دووركه‌وتنه‌وه‌ى نێوان ئه‌م ناسيۆناليزمه و خه‌ڵكى كوردستانى عێراق كه ده‌ورانێك خه‌ڵكى كوردستان وه‌كو نوێنه‌رى خواستى رزگاريى خۆيان له سته‌مى ميللى ته‌ماشايان ده‌كردن به‌راده‌يه‌ك گه‌يشتووه كه جه‌ماوه‌ر كه‌وتۆته به‌رامبه‌ريان‌و ئه‌وانيش به چه‌ك وه‌ڵاميان ده‌ده‌نه‌وه. ته‌نها تاقيكردنه‌وه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌م ماهيه‌ته‌ى دەسەڵاتى ميليشای كوردايه‌تى بۆ هه‌مووان ئاشكرا‌و قايلكه‌ر بێت، مه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بێ كه نانى ئه‌م دەسەڵاتە گه‌نده‌ڵ‌و دژه كرێكاریيه ده‌خۆن! بۆيه ئێستا ده‌ورانێكى نوێ له په‌يوه‌ندى نێوان ناسيۆناليزمى كورد‌و خه‌ڵكى كوردستانى عێراق ده‌ستى پێكردوه، كه ده‌ورانى ده‌ركه‌وتن‌و سه‌رهه‌ڵدان‌و قووڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكى نێوان به‌رژه‌وه‌ندى سياسى ئه‌و دەسەڵاتە‌و به‌رژه‌وه‌ندى‌و خواست‌و ئومێده‌كانى خه‌ڵكه له ژيانێكى ئازاد‌و يه‌كسان‌و خۆشگوزه‌ران.
بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى سياسى
ئيسلامى سياسى ره‌وتێكى نامۆيه به كۆمه‌ڵگاى كوردستان. بێ ريشه‌ى کۆمەڵایەتیيه‌و هيچ شتێكى هاوبه‌شى لەگەڵ ويست‌و ئومێد‌و خواسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان‌و لەگەڵ ته‌وه‌قوعاتى کۆمەڵایەتی‌و سياسى‌و فه‌رهه‌نگى‌و شارستانى ئه‌واندا نييه. ده‌توانين به‌چه‌ندين به‌ڵگه ئه‌م مه‌سه‌له‌يه بسه‌لمێنين. له‌لايه‌كه‌وه ئيسلامى سياسى‌و گروپه‌كانى له كوردستان به‌شێوه‌يه‌كى گشتى گروپى چه‌كدارين كه له‌لايه‌ن رژێمى ئيسلامى ئێرانه‌وه دروست كراون‌و به پاره‌و چه‌ك‌و ده‌ستدانه ژێرباڵيان له‌لايه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه له‌كوردستانى عێراقدا قاچيان گرتووه. زياتر نه‌خشى ئه‌م تاقمانه خزمه‌تچێتى رژێمى ئێران بووه بۆ جێبه‌جێكردنى نه‌خشه سياسيه‌كانى له كوردستانى عێراقدا. ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ش كه گروپێكى چه‌كدارى بچووك بوون دژى رژێمى به‌عس له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سياسى ئێران‌دا بۆ په‌يداكردنى بنكه‌يه‌ك له كوردستان، دروست كرابوون، هه‌روه‌كو ده‌سته‌وتاقمه‌كانى ئيسلامى سياسى شێعه‌و به‌تايبه‌تى ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى له عێراق كه بۆ ده‌خاله‌ت له خوارووى عێراقدا دروستى كردبوون. بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كه ئه‌و كات تاكه رێكخراوى ئيسلامى سياسى بوو له كوردستان هيچ په‌يوه‌نديه‌كي به خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه نه‌بووه دژى سه‌ركوتو چه‌وسانه‌وه‌ى رژێمى به‌عس. هيچ خه‌تو داوێك به دژايه‌تیكردنى سته‌مى نه‌ته‌وايه‌تيه‌وه دژى خه‌ڵكى كوردستان نه‌يده‌به‌سته‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو خۆى به‌درێژكراوه‌ى بزووتنه‌وه‌يه‌كى پان ئيسلاميستى داده‌نێ كه لانى كه‌م ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له ئێران سه‌ركوتى وه‌حشيانه‌ى خه‌ڵكى كوردستانى ئێران ده‌كات‌و داكوتانى كۆڵه‌كه‌يه‌كى دەسەڵاتە‌كه‌ى له‌سه‌ر خوێن‌و لاشه‌ى خه‌ڵكى شار‌و دێهاته‌كانى كوردستانى ئێران ئه‌نجام دا. به‌پێچه‌وانه‌ى ناسيۆناليزمى كورده‌وه كه ئه‌م مه‌يدانه، واته وه‌ستانه‌وه‌ى دژى سته‌مى ميللى بۆ خۆى كۆنترۆڵ كردبوو. خه‌ڵكى كوردستانيش وه‌كو نوێنه‌رى رووبه‌ڕوو وه‌ستانه‌وه‌ى خۆيان دژى رژێم و ره‌مزى سه‌رفرازى نه‌ته‌وه‌يى ته‌ماشايان ده‌كرد (به‌ده‌ر له‌وه‌ى كه چه‌نده له راستيدا خه‌باتكارى رێگاى كۆتايى هاتنى ئه‌م سته‌مه بووه يان نا، كه بۆچوونى من‌و بزووتنه‌وه‌ى ئێمه له‌م باره‌وه مه‌نفیيه). له‌دواى كشانه‌وه‌ى دەسەڵاتى به‌عسيش له كوردستان، ئه‌م گروپانه‌ى ئيسلامى سياسى هه‌مان نه‌خشى خزمه‌تچێتى رژێمى ئيسلاميان بينيوه له په‌يوه‌ند به حيزبه دەسەڵاتداره‌كانى كوردستانه‌وه. به‌پێى نه‌خشه‌ى ئه‌و رژێمه دۆستايه‌تى يان دژايه‌تى ئه‌و حيزبانه‌يان كردووه. ئه‌وه‌ى كه نه‌يانبووبێت په‌يوه‌ندى بووه به به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه. ئه‌و كاته‌ى كه جه‌ماوه‌رى ناڕازى‌و زه‌حمه‌تكێشى كوردستان بۆ ده‌ركێشانى خواسته‌كانيان له قورگى دەسەڵاتدارانى ناسيۆناليزمى كورد له‌لايه‌ن بزووتنه‌وه‌و حيزبى كۆمۆنيستى كرێكارى عێراقه‌وه رێكده‌خران‌و رێنوێنى‌و رابه‌رى ده‌كران، ئه‌م تاقمه ئيسلاميانه له رێگاى شه‌ڕو تيرۆره‌وه ده‌يانويست په‌يامى ره‌شى خۆيان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ى كوردستاندا بسه‌پێنن، يان خه‌ريكى سه‌وداو بازرگانى بوون له‌نێوان ته‌ره‌فه‌كانى شه‌ڕى نێوخۆدا. هه‌مووشيان به “چه‌كدارو بێچه‌ك”و به “ميانه‌ڕه‌و و توندڕه‌و”و ئه‌وانه‌شيان كه به پاره‌ى سعوديه‌و شێخ نشينه‌كانى خه‌ليج ده‌نگى خه‌ڵكى برسى‌و بێده‌ره‌تانى ژێر گه‌مارۆى ئابوورى‌و حاكميه‌تى ميليشيايى كوردايه‌تیيان ده‌كڕى، سه‌خاوه‌تمه‌ندانه خزمه‌تچێتى خۆيان دژى بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنيستى‌و كرێكاريى كوردستان پێشكه‌شى دەسەڵاتى ميليشيايى ناسيۆناليزم ده‌كرد. بێجگه له‌مانه ئيسلامى سياسى ره‌وتێكى تيرۆريسته كه دژايه‌تى كوێرى لەگەڵ مه‌ده‌نيه‌تى كۆمه‌ڵگاى كوردستان، لەگەڵ كرێكار‌و كۆمۆنيزم، لەگەڵ ژنان، لاوان، ئازاديخوازى، زانست، پێشكه‌وتنخوازى‌و به كورتى لەگەڵ هه‌مووسيمايه‌كى رۆشنى كۆمه‌ڵگاى كوردستاندا هه‌يه، بۆيه نه‌ك نوێنه‌رايه‌تى هيچ روخسار‌و سيمايه‌كى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كوردستان ناكات، به‌ڵكو ده‌يه‌وێ له‌رێگاى تيرۆره‌وه كۆمه‌ڵگاى كوردستان بۆ دواوه رابكێشێته‌وه‌و رووپۆشى ره‌شى دەسەڵاتى ئيسلام به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاو ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تيدا دابداته‌وه! كاركردى تاريكى ئه‌م ده‌سته‌وتاقمانه له چه‌ندين ساڵى رابردوودا ئه‌م راستيه‌ى بۆ هه‌موو لايه‌ك سه‌لماندووه. له‌يه‌ك قسه‌دا، ئيسلامى سياسى نه نوێنه‌رى ئومێدى مێژوويى و به‌رهه‌قى خه‌ڵكى كوردستانه بۆ رزگاربوون له سته‌مى ميللى‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد‌و نه هيچ په‌يامێكى سياسى له‌و باره‌وه هه‌يه‌و نه به‌پێى لۆژيكى سياسى‌و کۆمەڵایەتی ده‌توانێ هه‌يبێت. هه‌روه‌ها نوێنه‌رى خواست‌و ئومێد‌و ته‌وه‌قوعاتى خه‌ڵك نين بۆ خۆشگوزه‌رانى‌و يه‌كسانى، بۆ ئازادى‌و مه‌ده‌نيه‌ت، بۆ ده‌ستراگه‌يشتن به ژيانێكى هاوچه‌رخ‌و شاد، به‌ڵكو ده‌يانه‌وێ ئه‌وه‌شى كه هه‌يه نه‌يهێڵن. هه‌روه‌ها شێوازى كاريان هيچ ته‌باييه‌كى نييه لەگەڵ شێوازى خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستاندا كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌باتێكى شارى‌و جه‌ماوه‌ریيه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌م كێشه‌ى ميللى و هه‌م كێشه‌ى ژيان‌و گوزه‌رانيان له ده‌ست دەسەڵاتدارانى خۆماڵى!
ئيسلامى سياسى، كوردستان، فه‌له‌ستين‌و لوبنان:
به‌م پێيه جياوازيه‌كى جدى كه له‌نێوان ره‌وته ئيسلاميه‌كانى فه‌له‌ستين‌و لوبناندا هه‌يه ئه‌وه‌يه كه ئه‌وان خۆيان گرێداوه‌ته‌وه به مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تيه‌كانى كۆمه‌ڵگاوه، بۆيه توانيويانه يان ده‌توانن جيگاپێ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بۆخۆيان په‌يدا بكه‌ن. ئيسلامى سياسى له‌فه‌له‌ستين له دواى چوونى ناسيۆناليزمى فه‌له‌ستينى بۆ ناو پرۆسه‌ى ئاشتى لەگەڵ ئيسرائيل‌و سه‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌م پرۆسه‌يه به‌هۆى ملبادانى ئيسرائيله‌وه، گه‌شه‌ى كرد. په‌يدابوونى كه‌لێنێك له مه‌سه‌له‌ى روبه‌روبوونه‌وه‌ى داگيركاريى ئيسرائيل كه تا ئه‌وكاته ناسيۆناليزمى عه‌ره‌ب له‌فه‌له‌ستين نوێنه‌رايه‌تى‌و رابه‌رايه‌تى ده‌كرد، له‌كاتێكدا داگيركارى وه‌كو خۆى مابوه‌وه، وه ناسيۆناليزمى فه‌له‌ستنيى چووبووه ناو پرۆسه‌يه‌كى نه‌زۆكى ئاشتيه‌وه لەگەڵ ئيسرائيل، له‌پاڵ سه‌رهه‌ڵدانى بزووتنه‌وه‌يه‌كى جه‌ماوه‌رى له نێوخۆى فه‌له‌ستيندا له دژى ئه‌و بارودوخه‌ى دواى “پرۆسه‌ى ئاشتى” سه‌رى هه‌ڵدابوو، ده‌رگاى به‌رووى ئيسلامى سياسيدا كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببنه به‌ديلى سياسى خه‌ڵك دژى داگيركارى‌و وه‌حشيه‌تى ده‌وڵه‌تى يه‌هودى-نه‌ته‌وه‌په‌رستى ئيسرائيل. له په‌يوه‌ند به لوبنانيشه‌وه هه‌مان مه‌سه‌له راسته. مانه‌وه‌ى داگيركاريى ئيسرائيل له به‌شێك له ناوچه‌كانى لوبنانداو ده‌ركه‌وتنى حيزب الله وه‌كو هێزى دژ وه‌ستانه‌وه‌ى ئيسرائيل، ئه‌و جيگايه‌ى بۆ ئه‌م ده‌سته ئيسلاميه دابين كرد كه پايه‌يه‌ك له‌ناو خه‌ڵكى لوبناندا په‌يدا بكات. بەڵام له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌يه كه هه‌ردو ئه‌م مه‌سه‌له‌يه، چ مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين‌و چ مه‌سه‌له‌ى لوبنان، راسته‌وخۆ له‌به‌رنامه‌ى ئيسلامى سياسيدا جيگا په‌يدا ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌ى مه‌سه‌له‌ى كورده‌وه. لايه‌نێكى گرنگى بنه‌ماى ئايديۆلۆژى ئيسلامى سياسى مه‌سه‌له‌ى ئيسرائيله. بێجگه له لايه‌نى پڕوپاگه‌نده‌يى ئه‌م مه‌سه‌له‌يه، ئيسلامى سياسى ده‌توانێ ئيحساسى ئاينى خه‌ڵكى موسڵمان له به‌رامبه‌ر ئيسرائيل، له‌چوارچێوه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى دينیدا هه‌ڵخڕێنێ. له‌بارى پڕوپاگه‌نده‌ييه‌وه ده‌توانێ وه‌كو نوێنه‌رى ناره‌زايه‌تى خه‌ڵكى موسوڵمان دژى وه‌حشيه‌تى ده‌وڵه‌تى ئيسرائيل له‌دژى خه‌ڵكى فه‌له‌ستين‌و لوبنان نيشان بدات‌و پشتيوانى ئه‌و خه‌ڵكه بۆ خۆى رابكێشێت. مه‌سه‌له‌ى ئيسرائیل‌و لوبنان بۆ ئيسلامى سياسى به‌شێكى گرنگه له پێناسى سياسى‌و ئايدۆلۆژى ئه‌م ره‌وته، بۆيه له بارى مه‌نتقى سياسيه‌وه هه‌م ده‌توانێ له‌م مه‌يدانه‌دا كار بكات‌و هه‌م له به‌رژه‌وه‌نديه‌تى. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى كه‌وه‌كو ئيشاره‌مان پێكرد وەڵاميشى به مه‌سه‌له‌يه‌كى سياسى_گرێى ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگايه داوه‌ته‌وه. بەڵام ئه‌مه بۆ كوردستان‌و مه‌سه‌له‌ى كورد راست نييه، چونكه چاره‌سه‌رى ئه‌م مه‌سه‌له‌يه نه‌ك هه‌ر به‌شێك نييه له به‌رنامه‌ى سياسى_کۆمەڵایەتی ئيسلامى سياسى، به‌ڵكو دژيه‌تى. ئيسلامى سياسى له ئێران خۆى به عه‌مه‌لى پياده‌كه‌رى ئه‌م زوڵمه سياسيه له‌سه‌ر كورد له ئێران. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى كه ئيسلامى سياسى-پان عه‌ره‌بى خۆيان وه‌كو ميراتگرى ناسيۆناليزمى عه‌ره‌بى ده‌بينن، كه دەسەڵاتە‌كه‌يان له عێراق وه‌حشيانه‌ترين پاكسازى نه‌ته‌وه‌يى دژى كورد به‌رێخست. ئێستاش ده‌سته‌وتاقمه دەسەڵات به‌ده‌ست‌و بێدەسەڵاتە‌كانيان، له‌پاڵ تاقمه ناسيۆنال_شۆڤينيسته عه‌ره‌بيه‌كاندا دژى به‌رپاكردنى ريفراندۆمى گشتى خه‌ڵكى كوردستانى عێراقن بۆ بڕياردان له‌سه‌ر چاره‌نوسى سياسى خۆيان بۆ مانه‌وه يان جيابوونه‌وه له عێراق.
له كۆتاييدا:
ناسيۆناليزمى كورد‌و ئيسلامى سياسى هه‌ردوو، دوو ره‌وتى ناكۆك‌و ناته‌باو دژى به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى خه‌ڵكى كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشى كوردستانن، نه‌ك نوێنه‌رايه‌تى هيچ ئومێد‌و خواست‌و ته‌وه‌قوعاتێكى ئه‌وان بكه‌ن. ناسيۆناليزمى كورد ئه‌و ده‌وره‌شى له ده‌ست دا كه وه‌كو نوێنه‌رى خواستى خه‌ڵك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له‌لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه ته‌ماشاى ده‌كرا. ئێستا ناسيۆناليزمى دەسەڵاتداره كه به فيشه‌ك، دروست هه‌روه‌كو رژێمه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، وه‌ڵامى خواسته سه‌ره‌تاييه‌كانى خه‌ڵك ده‌داته‌وه. ئيسلامى سياسيش خۆی‌و به‌رنامه‌و سونه‌ت‌و شێوازى كارى هه‌مووى نامۆيه به خه‌ڵكى كوردستان!