به‌شی یه‌که‌م:
خەسرەو سایە
کڕین وفرۆشتن وئاڵوگۆڕی ملیۆنه‌ها کاڵا وگۆڕینه‌وه‌ی دراو بهکاڵاکان له‌بازاڕدا، له‌که‌مترین ماوه‌دا، وا نیشان ده‌دات که‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌رمایه‌داران له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، له‌بازاڕ وبازرگانی و کڕین و فرۆشی کاڵاکانه‌وه دێت. به‌ڵام ئایا ئه‌مه ڕاستیه، یان ڕواڵه‌ته؟
له‌م باره‌وه مارکس له‌کتێبی کاپیتالدا ئێمه ده‌گێڕێته‌وه بۆ هاوکێشه‌یه‌کی ساده‌ی ئالوگۆڕی کاڵایی وله‌وێشدا نهێنیه‌کی گه‌وره‌ی ئابووری سه‌رمایه‌داری بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ئاشکراده‌کا وبه‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه ئاشنامان ده‌کات به‌نهێنی ده‌وڵه‌مه‌د بوون وسه‌رچاوه‌ی داهاتی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سه‌رمایه بون وکه‌ڵه‌که‌ی خۆی تیا ده‌رده‌خات. نهێنیه‌ک که‌له “تێوه‌ری زێده‌بایی”دا گه‌ڵاڵه‌ی کردۆته‌وه. له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه‌وه مارکس ده‌ڵێت:”ئاڵوگۆڕی کاڵاکان، خاڵی ده‌ستپێکردنی ژیانی سه‌رمایه‌یه، به‌رهه‌مهێنانی کاڵا وئاڵوگۆڕی کاڵایی، له‌شێوه هه‌ره کامڵ‌و دامێن گیرهکهیدا، واته بازرگانی، خۆی به‌مانای زه‌مینه‌ی مێژوییه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه”. بێگومان مارکس له‌کتێبی سه‌رمایه‌دا، لهکاڵاوه ده‌ست پێده‌کات، نه‌ک لهئاڵوگۆڕو بازرگانیه‌وه. چونکه له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا هه‌موو شتێک خاسیه‌تی کاڵایی وه‌رده‌گرێ. ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیش ده‌خاته ژێر حوکمی خۆیه‌وه و وه‌ک بتێک سوجده‌ی بۆدهبڕێ. به‌ڵام کاڵا وئاڵوگۆڕ، یانی بازارگانیو کڕین وفرۆشتن لێک جیا نابنه‌وه وبێیهک بوونیان نیه، هه‌ربۆیه مارکس ئابووری سه‌رمایه‌داری به”پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاڵا وئاڵوگۆڕی کاڵایی”ناوده‌بات. له‌لایه‌کی تریشه‌وه شومه‌ک به‌و مانایه ده‌بێته کاڵا کهلهپرۆسهی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌پاڵ به‌های به‌کاربردن به‌های ئاڵوگۆڕی بۆ په‌یداده‌بێ.
مارکس له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی نیوان کاڵاو کاڵا، هه‌روه‌ها له‌نیوان دراو کاڵادا دوو هاوکێشه ده‌خاته‌ڕوو، تا جیاوازی بکه‌ین له‌دوو قۆناغی ئابوریی مێژووی که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه وجیاکردنه‌وه‌یان له‌یه‌کتری پێویست ده‌کات بۆ تێگه‌یشتن له‌ڕۆڵی دراو وه‌ک دراو و دراو وه‌ک سه‌رمایه.
- هاوکێشه‌ی یه‌که‌م: کاڵا – دراو – کاڵا.
- هاوکێشه‌ی دووه‌م: دراو – کاڵا – دراو.
له‌هاوکێشه‌ی یه‌که‌مدا، مارکس ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ که‌له‌هه‌ر ئاڵوگۆڕێکی ساده‌ی کاڵاکاندا، پڕۆسه‌که لهفرۆشتنهوه ده‌ست پێده‌کاو به‌کڕین کۆتایی دێت. ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه‌دێت که‌خاوه‌نی جۆرێک له‌کاڵا، به‌مه‌به‌ستی کڕینه‌وه‌ی جۆرێکی‌تر له‌کاڵا، کاڵاکه‌ی خۆی به‌دراو گۆڕیوه‌ته‌وه، که‌زیاتر مه‌به‌ست لێی به‌کاربردنی کاڵای دووه‌مه. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا، دراو ته‌نها دراوه وڕۆڵی ئامڕازی گۆڕینه‌وه ده‌گێڕێ وهیچ ڕیژه‌یه‌ک زیاد ناکا. ئه‌م هاوکێشه‌یه به‌گشتی ئاماژه‌یه بۆ ئابوریی کالایی وهێشتا دراو وه‌ک سه‌رمایه له‌گۆڕ نییه وحوکم وقانونهکانی سه‌رمایه‌ش هێشتا خۆی زاڵ نه‌کردوه به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕو بازرگانی‌و کڕین‌و فرۆشتنه‌کاندا.
به‌ڵام له‌هاوکێشه‌ی دووه‌مدا پڕۆسه‌ی ئالوگۆڕ لهدراوهوه ده‌ست پێده‌کاو بڕێک له‌دراو ده‌گۆڕدرێته‌وه به‌بڕێک له‌کاڵا وپاشان ده‌گۆڕدرێته‌وه به‌بڕێکی زیاتر له‌دراو وه‌ک لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت.
“دراو – کاڵا – دراو + زیاده‌یه‌ک”(M – C – M*). ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌ک بۆ ئه‌م هاوکێشه‌یه بخه‌ینه‌ڕوو ئاوا خۆی نیشان ده‌دات: (بازرگانێک 2 هه‌زار کیلۆ که‌تان به 1هه‌زار دۆلار ده‌کڕێ ودوایی ده‌یفرۆشێته‌وه به 1100 هه‌زارو سه‌د دۆلار، ئه‌وا 100 سه‌د دۆلاری قازانج کردووه). به‌م جۆره بڕیک دراو له‌کرده‌ی کڕین‌و فرۆشتندا گۆڕدراوه‌ته‌وه به‌بڕێک کاڵا وسه‌ره‌نجام زیاده‌یه‌ک چۆته سه‌ر دراوی بازرگانه‌که، یانی پاره‌که‌ی لهکڕینو فرۆشتندا زیادی کردوه. له‌کرده‌یه‌کی ئاوادا ده‌رده‌که‌وێت کهئاڵوگۆڕی دراو به‌کاڵا، لهکڕینهوه ده‌ت پێده‌کا وبهفرۆشتنهوهی به‌دراو کۆتایی دێت. لێره‌دا ڕۆشنه کهدراوهکه ته‌نها ڕۆڵی ئامڕازی ئاڵوگۆڕ ناگێڕێ به‌ڵکو ڕۆڵی که‌ڵه‌که‌و خۆزیاد کردنیش دهگێڕیو کابرای خاوه‌ن دراوه‌که بۆیه چۆته نێو کرده‌ی کڕین‌و فرۆشتنه‌وه تا ڕێژه‌ی دراوه‌که‌ی زیاد بکات. به‌پێچه‌وانه‌ی هاوکێشه‌ی یه‌که‌مه‌وه، مه‌به‌ست له‌کڕین وفرۆشتنی کاڵا(ئالوگۆڕ، یان بازرگانی) له‌هاوکێشه‌ی دوومدا بۆ به‌ده‌ست هێنانی قازانجی زیاتره نه‌ک به‌کاربردنی کاڵا. به‌م جۆره‌ش هاوکێشه‌ی دووه‌م نیشانمان ده‌دات کهئاڵوگۆڕ وئابوری کاڵایی له‌حوکمی سهرمایهداریدایهو له‌چوارچیوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سهرمایدهداریدا جێگایان گرتووه. حوکمێک کهدراو ڕۆڵی سه‌رمایه‌ی هه‌یه وبه‌رهه‌مهێنانی کالاو ئاڵوگۆڕی کالاکانیش بۆ به‌ده‌ست هێنانی قازانجه له‌بازاڕی کڕین‌و فرۆشتندا. به‌ڵام هێشتا وه‌لامی ئه‌وپرسیاره نه‌دراوه‌ته‌وه که‌ئایا ئه‌وبه‌شه زیاده‌یه‌ی کهدراو له‌هاوکێشه‌ی دوه‌مدا به‌ده‌ستی دێنێ له‌کوێوه هاتوه؟ به‌تایبه‌تی که‌وتمان له‌ڕواله‌تدا له‌ئابوریی سه‌رمایه‌داریدا، سه‌رمایه له‌قاڵبی گۆڕینه‌وه‌ی دراو بهکاڵادا ولهکردهی کڕین وفرۆشتنی کالاکاندا، زیدهیهکی به‌ده‌ست هێناوه و واخۆی نیشانداوه!.
ده‌رباره‌ی هاوکێشه‌ی “دراو – کاڵا – دراو”
مارکس هاوکێشه‌ی دووه‌م به “فۆرمی گشتی سه‌رمایه”(سه‌رمایه به‌مانای گشتی) ناو دهباو لهشیکردنهوهکانیدا، ئه‌م فورم ومانایه‌ی سه‌رمایه تێدهپيڕێنێ و سه‌باره‌ت بهڕوڵهتی خۆزیادکردنی دراو له‌پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی کاڵاکاندا، ده‌که‌وێته ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه، لهباوهڕهکانی سه‌رده‌می خۆی. ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی مارکانتلیهکانهوه، که‌پێیان وایه سه‌رچاوه‌ی داهات وخۆ زیادکردنی “دراو/ سه‌رمایه” له‌کاری بازرگانی‌و ئاڵوگۆرێ کاڵاکانه‌وه سه‌رچاوه‌ناگرێ، به‌ڵکو له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خودی کالاکاندایه. هه‌روه‌ها مارکس ڕه‌خنه لهفیزۆکراتیهکانیش ده‌گڕی که‌زه‌وی وکاری کشتوکاڵی به‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانن ووه‌ک ته‌نها کارێک ته‌قدیسی ده‌که‌ن. مارکس پێی وایه ئابوری سه‌رمایه‌داری په‌ره‌گرتنی باڵا وفراوانی کاڵاییه که‌تێدا ههزارانو بگره ملێۆنه‌ها جۆری کار له‌بورای جیاجیادا به‌رهه‌م دێنێ وئینسانهکانیش له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کار/سه‌رمایه‌دا ڕێکده‌خا وئاستێکی تایبه‌تیش لهکاردابهشکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی دێنێته‌ئاراوه. له‌وانه بازرگانی، پیشه‌سازی، کشتوکاڵ، بانکه‌کان، عقارات، خه‌ده‌مات.. به‌مجوره ئه‌م کاردابهشبونه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و ئه‌م هه‌مه جۆربوونهوهیهی کاڵاکان له‌سه‌رمایه‌داریدا کاری ته‌یابه‌ت به‌خۆیان دێننه کایه‌وه، له‌وانه کاری بازرگان، کشتوکاڵی، پێشه‌سازی، کاری بانکی وخهدهمات… به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ی که‌ده‌بێته پێوانه بۆ هه‌موو ئه‌م جۆره‌کاره تایبه‌تانه وئه‌م ههمجۆربونهی کاڵا، یاسای به‌هایه کهڕیکاردۆ به‌کاری تێچونی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوی بردووه. واته له‌هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌کدا قه‌واره وڕیژهی کاڵاکان به‌بێ تایبه‌تمه‌ندی کاره‌که‌یان، به‌رهه‌می قه‌واره‌و ڕیژه‌ی کاری کۆمه‌لایه‌تیه کهلهکۆمهڵگایهکدا سه‌رفده‌کرێ. یاسای به‌ها، یانی کاری گشتی ومجهرهدی کۆمه‌ڵایه‌تی کهڕیگا ده‌کاته‌وه تاهه‌ر یه‌ک لهدانهدانهی به‌رهه‌مهێنه‌رانی کاڵای تایبه‌ت به ڕیژه‌یه‌ک له‌کاری تایبه‌تی خۆیانه‌وه، ئاست‌و ڕێژه‌یه‌ک له‌کاری کۆمه‌ڵایه‌تی دابین بکه‌ن، له‌م پڕۆسه‌یه‌شدا خه‌سله‌تی تایبه‌تیی کاره‌کانیان ون ده‌بێ و به‌پێی کاری کۆمه‌لایه‌تی ده‌که‌ونه ئاڵوگۆڕه‌وه وهه‌ر به‌م پێیه‌ش داهات کۆده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام مارکس زیاتر لهتێوهری به‌های ڕیکاردۆ ده‌ڕوا ودووباره ئه‌و پرسیارهدهکات، که‌ئه‌گه‌ر یاسای کاری تێچووی کۆمه‌لایه‌تی یاسایه‌ک بێت بۆ پێوانه‌کردنی کاڵاکان وبڕی تێچونیان، که‌وایه ئه‌و زیاده‌یه‌ی کهدراو/ سه‌رمایه له‌کرده‌ی ئاڵوگۆڕدا(هاوکێشه‌ی دووه‌م) به‌ده‌ستی هێناوه له‌کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه وهاتوه؟
مارکس پێشڕه‌وی لهتێوهریهکهی ڕیکاردو دهسێنێو ده‌گات بهتێوهریه ناوداره‌که‌ی که‌ئه‌ویش “تێوه‌ری زیده‌بایی”یه. مارکس ده‌ڵێت: ” به‌ها، توانایه‌کی جادوگهرانهی هه‌یه ولهپڕۆسهی فراوان بونه‌وه‌یدا خۆی زیاد ده‌کات وخۆشی له‌شکڵی کاڵا ودراودا ده‌نوێنێ”. به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریش، ئهنتاگۆنیسمی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان وپڕۆسه‌ی په‌ره‌گرتنی به‌هاو زیدهباییه. به‌لام مارکس له وه‌ڵامدانه‌وه بهوپرسیارهی سه‌ره‌وه وبۆ ده‌رخستنی نهێنی ده‌وڵه‌مه‌ند بون وخۆزیاد کردنی سه‌رمایه که‌به‌ڕواڵه‌ت لهئالوگۆڕی کاڵاکاندا ده‌رده‌که‌وێت، هاوکێشه‌یه‌کی تر داده‌ڕێژێ، به‌تایبه‌تی که‌ئه‌و پێی وایه هاوکێشه‌ی دووه‌م(یانی دراو-/ کاڵا/- دراو+زیاده‌یه‌ک) ته‌نها فۆرمی گشتی سه‌رمایه به‌یان ده‌کا وله‌ئاستی ئاڵوگۆڕدا ده‌مێنیته‌وه وراستی زیادبوونی دراوه‌که‌مان لێده‌شارێته‌وه:
هاوکێشه‌ی سێهه‌م:
مارکس له‌ڕیگای ئه‌م هاوکێشه‌یه‌وه ئاڵوگۆڕی نێوان دراو کاڵا، لهبازرگانیهوه ده‌گوێزیته‌وه بۆ ناو پڕۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان وجیاوازی نیوان دوو جۆر ئاڵوگۆڕی دراو/کاڵا ده‌خاته‌ڕوو:
یه‌که‌میان: ئاڵوگۆڕێکه کهسهرمایهدار به‌شێک له‌پاره‌که‌ی به‌ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ومه‌وادی ئه‌وه‌لی وپێداویستهیهکانی تر، که‌ئه‌مانیش کاڵان له‌بازاڕدا، گۆڕیوه‌ته‌وه. واته ئه‌و کاڵایانه‌ی کڕیوه به‌مه‌به‌ستی سه‌رفکردنی له‌به‌رهه‌مهێنانی کاڵایه‌کی تازه‌دا، تادواتر بیان فرۆشیتهوه.
دووه‌میان: له‌هه‌مان پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاڵا تازه‌که‌دا، به‌شێکی تر له‌پاره‌که‌ی گۆڕیوه‌ته‌وه بهکاڵایهکیتر که‌هێزی کاره وفاکتۆری بڕیارده‌ره لهدروستکردنو خوڵقاندنی کاڵا تازه‌که‌دا، یانی ئه‌وه توانای هێزی کاره کهئامڕازهکانی به‌رهه‌م هێنان له‌پرۆسه‌ی کاردا به‌کاردێنێ ومه‌وادی ئه‌وه‌لی وباقی هۆیه‌کانی تری به‌رهه‌مهێنان تهحویلدهکات بۆکاڵایهکیتر. به‌ڵام له‌ئه‌نجامی ئه‌م تهحویلکردنهو ئه‌م خوڵقاندنه‌ی هێزی کار، قه‌واره‌ی کاڵای تازه، چ له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه وچ له‌ڕووی به‌هاوه(به‌مانای تێچوونی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی) زیاتره له‌کاڵای یه‌که‌مجار. وه‌ک ئه‌نجامێکی مه‌نتقیش له‌م کرده‌یه ئه‌وه‌یه کهسهرمایهدارهکه پاش ئه‌وه‌ی کاڵا تازه‌که، کهقهوارهی زیاتر بووه وهه‌ڵگری به‌های زیاتره، ده‌گۆڕیته‌وه به‌دراو، یانی ده‌یفرۆشێته‌وه له‌بازاڕدا، ڕێژه‌یه‌کی زیاتر لهسهرمایهی ده‌که‌وێته‌ده‌ست. بێگومان له‌گه‌ڵ دووباره‌کردنه‌وه‌ی چه‌ندین جاره‌ی ئه‌م کرده‌یه له‌ئاست کارگه‌یه‌کدا به‌مانای که‌ڵه‌که‌و زیادبوونی هه‌رچی زیاتری سه‌رمایه‌یه له‌وئاسته‌دا، هاوکات وه‌رگرتنی ئه‌م نمونه‌یه‌ش له‌ئاستی گشت سه‌رمایه‌و به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌لایه‌تیدا، به‌مانای خوڵقاندنی گشت داهاتی کۆمه‌ڵایه‌تیه. لێره‌وه‌یه مارکس نهێنی زیادبونی سه‌رمایه وداهاتی کۆمه‌لایه‌تی ده‌دۆزێته‌وه وتێوهری زێده‌بایی دادهڕیژێ. ئه‌مه چۆن؟
لێره‌دا بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ماندوونهکهین ئه‌م به‌شه‌ی ووتاره‌که‌مان ڕاده‌گرین وهه‌وڵده‌ده‌ین له‌به‌شی دووه‌مدا هه‌م وه‌لامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه وههم ڕۆشنایی زیاتر بخه‌ینه‌ڕوو..
به‌شی دووهەم وکۆتایی:
له‌به‌شی پێشوودا هاوکێشه‌ی سێهه‌ممان ئاوا خسته‌ڕوو:
ئێستا بۆ زیاتر ڕۆشنکردنه‌وه‌ی هاوکێشه‌ی سێهه‌م وتێوهری زیده‌بایی خستنه‌ڕووی چه‌ندخاڵێک پێویست ده‌زاین:
1/ له‌ئه‌ڵقه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراو بهئامڕازهکانی به‌رهه‌م هێناندا کهلههاوکێشهکهدا ئاراسته‌ی بۆکراوه، هیچ زیادبوونیك ڕوونادات، چونکه ئامانج له‌م گۆڕینه‌وه‌یه بۆ خاوه‌ن سه‌رمایه‌که، کڕین وبه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و فاکتۆرانهیه که‌پێویستن بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاڵاکان. مارکس ئه‌م به‌شه له‌سه‌رمایه(دراو) که‌بۆ کڕینی ئامرازهکانو هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ته‌رخان ده‌کرێ به”سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ” ناولێدهنێ. ئه‌مه به‌ومانایه‌ی کهلهپڕۆسهی ئاڵوگۆڕو به‌رهه‌مهێناندا، به‌هاکه‌ی جێگیره‌و هیچ زیاد ناکات‌و ڕێژه‌که‌ی هه‌رچه‌ند بێت، به‌ش به‌ش ده‌گوازیته‌وه بۆ سه‌ر به‌های کاڵا تازه به‌رهه‌م هاتوهکه. بۆنمونه ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌دارێک به‌بڕی 10هه‌زار دۆلار ئامڕازو پێداویستی به‌رهه‌م هێنان بکڕی ولهبهرههم هێنانی کاڵایه‌کدا بیخاته کاره‌وه، ئه‌وا له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا، له‌ژێر ناوی “داخوارانی ئامڕازه‌کان” به نرخی یه‌ک دۆلار به10هه‌زار به‌ش، له‌کرده‌ی 10هه‌زار جار به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م کاڵایه‌دا ده‌یگوێزیته‌وه وده‌یخاته سه‌ر تێچونی گشتی بۆ هه‌ریه‌ک دانه لهوکاڵایه. خۆئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌دار بیه‌وێت ماوه‌ی گێڕانه‌وه ودهستکهوتنهوهی سه‌رمایه‌ی جێگیر، یانی ئه‌وبه‌شه که‌داویه‌تی بهئامرازهکان که‌مکاته‌وه وزوتر گشت پاره‌که‌ی ده‌ستکه‌وێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وه‌ندی بازاڕ ڕێگای پێبدات ئه‌توانێ له‌باتی یه‌ک دۆلار بۆ 10هه‌زار به‌ش له‌کرده‌ی 10جار به‌رهه‌مهێنانی کاڵاکه‌دا، بگۆڕێ بۆ نرخی 10 دۆلار وه‌ک به‌شێک، له1 هه‌زار به‌ش ولهههزار جار به‌رهه‌مهینانی کاڵاکه‌دا. به‌م پێیه له‌نمونه‌ی یه‌که‌مدا ده‌ورانی به‌رهه‌مهێنانی کاڵاکه 10ههزارجارهو له‌وه‌ی دوومدا هه‌زار جاره.
2/ له‌ئه‌ڵقه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراو به‌هێزی کاردا، کهلههاوکێشهکهدا، ئاڕاسته‌ی بۆکراوه، سه‌رمایه به‌هیزی کار له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا، وه‌ک کاڵایه‌ک گۆڕدراوه‌ته‌وه وخراوه‌ته به‌رهه‌مهێنانی کاڵاوه. مارکس ئه‌م به‌شه له‌سه‌رمایه به”سه‌رمایه‌ی گۆڕاو” ناوده‌بات. ئه‌مه به‌ومانایه‌ی کهڕیژهکهی ده‌گۆڕدرێ، یانی له‌پڕۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌و وه‌گه‌ڕخستنی به‌رهه‌مهێنانی کاڵاکاندا، هه‌م ڕێژه‌که‌ی خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه وههم بڕێکیشی بۆزیاد ده‌بێ. مارکس ئه‌م زیاد بوونه ناو ده‌نێ”زێده‌بایی”. به‌ڵام ئه‌مه نمونه‌یه‌کی ته‌جریدی له‌ئاست یه‌ک کارگه‌و یه‌ک ده‌وره له‌به‌رهه‌م هێنانی کالایهکدا له‌به‌رچاو گیراوه. بێگۆمان ئه‌گه‌ر گشت به‌شی سه‌رمایه‌ی گۆڕاو له‌ئاست گشت سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وگشت ده‌وره‌کانی سه‌رجه‌م کالاکان، له‌یه‌ک کۆمه‌ڵگادا له‌به‌ر چاوبگرین ئاوا، ڕێژه‌ی گشتی زیده‌بایی، داهاتی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی له‌وکۆمه‌ڵگایه‌دا به‌ده‌ست دێنین ولهکردهی بێوه‌ستانی قازانج و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌دا له‌وکۆمه‌ڵگایه‌دا دیاری ده‌کات. به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت که‌ئه‌م کرده‌یه ته‌نها کرده‌یه‌کی ڕیازی نییه، به‌ڵکو یه‌ک حاڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و لهپهیوهندێکی ئاڵۆزی سیاسی‌و قانونی ولهخهباتێکی چینایه‌تی ئاشکراو نههێنیدا ده‌چیته پێشه‌وه، که‌ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت، ئایدیۆلۆژیا، ئاماده‌یی چینی کڕیکارو دهسهلاتو قابیلیه‌ته‌کانی چینی بۆرژوازی‌و ئۆرگانه‌کانی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تیدا، ده‌ڕواته پێشه‌وه.
3/ له‌هاوکێشه‌ی سێهه‌مدا ده‌رده‌که‌وێت کههێزیکار له‌به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا وه‌ک کاڵایه‌ک ئاڵوگۆڕ وکڕینو فرۆشتنی پێوه‌کراوه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م کالایه که‌له‌هه‌ر کالایهکیتر جیای ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که‌یه‌که‌م: کالایه‌کی زیندووه وتوانای داهێنانو ئافه‌ریده‌کردنی کاڵاکانی هه‌یه که‌هیچ کاڵایه‌کیتر ئه‌م قابیلیه‌ته‌ی نیه. ئینسانی کرێکار کاتێک که‌هێزی کاری خۆی ده‌فرۆشێت، توانای پسپۆڕی ماوه‌ی ته‌مه‌ن وحاله‌تی جهستهییو ڕوحی خۆی سه‌رفده‌کات. به‌ڵام کرێکار له‌م کرده‌ی فرۆشی هێزی کاره‌دا، تاکێکی دابڕاو نییه، به‌ڵکو وه‌ک یه‌ک چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاستی فرۆشی هێزی کاره‌که‌ی دووباره لهپهیوهندێکی کۆمهڵایهتوی سیاسی‌دا له‌گه‌ڵ سهرمایهدارانو دهسهلاتکهیدا ده‌نوێنێ. هه‌ربۆیه، ئاستی هوشیاری وڕیکخراوبوون ومێژویی خه‌باتکارانه‌و جێکه‌وتنی ده‌ستکه‌وته‌کان، له‌پاڵ ته‌وه‌قوعاتی کۆمهلایهتیو ئاستی بژێوی که‌کرێکاران قه‌راریان تیا گرتووه.. هه‌موو ئه‌مانه کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر شیواز وبڕی فرۆشتنی هێزیکاردا. دووه‌م: هێزی کار وه‌ک کاڵایه‌ک ئه‌و خاسیه‌ته‌ی هه‌یه که‌هیچ کالایهکیتر نیه‌تی، ئه‌وه‌یه که نه‌ک هه‌ر توانای خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵکو زیاده‌یه‌کیش ده‌خاته‌سه‌ر سه‌رمایه. به‌ڵام له‌کرده‌ی فرۆشی هێزی کاردا، کرێکار کرێیه‌ک وه‌رده‌گرێ که‌ئامانج لێی بۆ کرێکاره‌که، به‌ده‌ست هێنانی دراوێکه بۆ کڕینی پێداویسته‌یه‌کانی بژێوی (له‌وانه، خۆراک، پۆشاک، مه‌سکه‌ن، ته‌ندروستی، ..) ودووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی هێزی کار‌و چونه‌وه بۆسه‌رکار. سێهه‌م: هێزی کار وه‌ک کاڵایه‌ک چه‌ندایه‌تیه‌که‌ی به‌کات پیوانه ده‌کرێ، له‌کاتێکدا کالاکانیتر به‌پێی چه‌ندایه‌تیه‌که‌ی ده‌فرۆشرێ. بۆنمونه کریکارێکی بیناسازی یهکسهعات به10 دۆڵار و8سه‌عات کاری ڕۆژانه به80 دۆلار.. ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه‌ی کهکرێکارهکه ڕۆژێک 8 سه‌عات کاری کردووه تا 80 دۆلار وه‌ک کرێ وه‌رگرێت وبه‌م پاره‌یه‌ش پێداویستیه‌کانی بژێوی لهکۆماڵگادا بۆڕۆژێک دابین بکات.
4/ بۆده‌رخستنی ئاستی زیده‌بایی له‌هاوکێشه‌ی سێهه‌مدا باشتره نمونه‌یه‌کی ڕیازی بخه‌ینه پێشچاو:
تێچونی گشتی کاڵا = نرخی مه‌وادی سه‌ره‌تایی + نرخی به‌شێک له‌ئامرازه‌کان(سهرمهیهی نه‌گۆڕ) + کرێ (سه‌رمایه‌ی گۆڕدراو). له‌مباره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌دارێک 1ته‌ن لۆکه بۆ به‌رهه‌م هێنانی 2 هه‌زار مه‌تر قوماش به‌کار بهێنێ و وادابنێین که 1ته‌ن لۆکه به بڕی 1500دۆڵار کڕیوه و 300 دۆلاریش وه‌ک به‌شێک له‌نرخی گشتی ئامرهزاکان، به‌حساب دێنێ و200 دۆلاریش دابنێ بۆ مه‌سروفاتی تر و800 دۆلاریش وه‌ک کرێ بدات به‌ژماره‌یه‌ک کرێکار بۆ 8 سه‌عات کار له‌ڕۆژێکدا، ئه‌وا کۆی تێچوی 2 هه‌زار مه‌تر قومشهکه ده‌کاته 2800 دووهه‌زارو هه‌شسه‌د دۆلار. ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داره‌که له‌بازاڕدا یه‌ک مه‌تر قوماشی به‌ده‌ستهاتوو بفرۆشیته‌وه به2دۆلار ئه‌وا 4هه‌زار دۆلاری بۆدهگهڕیتهوه. خۆئه‌گه‌ر 2800 دۆلاری نرخی گشتی تیچوو له‌کاڵاکه ده‌رکه‌ین ئه‌وا 1200 هه‌زارو دووسه‌د دۆلاری قازانج کردووه. پرسیاری مارکس ئه‌وه‌یه که ئه‌م قازانجه لهکویوههاتووه؟
ئه‌گه‌ر نرخی 1ته‌ن لۆکه که1500 دۆلاره له‌گه‌ڵ 300 دۆلار نرخی به‌شی ئامرازه‌کان و 200 دۆلاری مه‌سره‌فی تر کهکابرای سهرمهیدار سه‌رفی کردووه کۆبکه‌ینه‌وه ده‌کاته 2 هه‌زار دۆلار. ئه‌م ڕیژه‌یه لهتێچوی قوماشه‌که بهیهکسانیو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆرانێك(که‌میان زیاد) ڕوویدابێت، گواستراوه‌ته‌وه بۆ نرخی گشتی 2هه‌زار مه‌تر قوماشه‌که. وه‌ئه‌مه نیوه‌ی نرخی تێچووی 2هه‌زار مه‌تر قوماشه‌که‌یه کهلهبازاڕ به4 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شی که‌ماوه‌ته‌وه 2000 هه‌زار دۆلاره که‌له‌به‌رامبه‌ر 800 دۆلاری کرێدا به‌ده‌ستهاتووه. به‌م شیوه‌یه ده‌رده‌که‌وێت که‌هێزی کار وه‌ک کاڵایه‌کی زیند و له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا(کرده‌ی گۆڕینی 1ته‌ن لۆکه بۆ 4هه‌زارمه‌تر قوماش) هه‌م نرخی خۆی به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه وههم زیاده‌یه‌کیش به‌بڕی 1200 هه‌زارو دوسه‌د دۆلار وه‌ک قازانج خستۆته گیرفانی سه‌رمایه‌داره‌که‌وه. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له‌م نمونه‌یه‌دا نرخی واقعی هێزیکار 1200 دۆلاره نه‌ک 800 دۆلاره‌و 400 دۆڵارهکهی تری وه‌ک زیده‌بایی له‌هێزی کاره‌وه به‌شێوه‌ی قازانج خۆی گواستۆته‌وه بۆ نرخی گشتی قوماشه‌که. که‌سه‌ره‌نجام سه‌رمایه‌داره‌که به‌وهۆیه‌وه که‌خاوه‌نی سه‌رمایه‌و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنانه ئه‌م بڕه له‌هێزی کاری به‌رهه‌مهاتوو ده‌با بۆخۆی ونادرێ به‌کرێکار.
5/ مارکس له‌کتێبی “تێوهریهکان ده‌رباره‌ی زێده‌بایی”دا، زێده‌بایی به‌رهه‌م هاتوو له‌ئاست وه‌گه‌ڕ خستنی گشت سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی گشتی کۆمه‌ڵگادا و چه‌وسانه‌وه‌ی گشت هێزی کاردا، ئاناتۆمی ده‌کاو لێره‌شه‌وه قازانجی به‌شه‌کانی سه‌رمایه‌ی بازرگانی، سه‌رمایه‌ی بانکی وعه‌قارات دیاری ده‌کات. ئه‌مه به‌ومانایه‌ی که‌سه‌رمایه‌ی سه‌ناعی که‌به‌شی زۆری سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تیا چه‌قی به‌ستووه، ڕێژه‌ی زیده‌بایی گشتی له‌ڕیگای وه‌گه‌ڕخستنی گشت قه‌واره‌ی هێزی کاره‌وه به‌ده‌ست دێنێ وپاشا به‌شێک واز لێدێنی بۆ بازارگانانی گه‌وره‌و بچوک تا پرۆسه‌ی ساغکردنه‌وه‌ی کالاکان خێرابکاو بیخاته به‌رده‌م به‌کاربه‌رانه‌وه. هه‌روه‌ها بهشیکیتر بۆ فایده‌ی بانگی وعه‌قارات جێدێڵی تا کرده‌ی ئالوگۆڕی دراو ومڵک وزه‌وی خێرابکا وبه‌م جۆره‌ش گهڕدانی سه‌رمایه خیرابێتهوه. له‌که‌نار ئه‌مانه‌شه‌وه سه‌رمایه‌دران به‌شێک لهزێدهبایی له‌ڕیگای باجه‌کانه‌وه به‌ده‌وله‌ت ده‌دات وه‌ک ده‌زگایه‌کی قههریو قانونی ئه‌رکی پاراستنی بازاڕ وپهیوهندیهکهکانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به‌شیوازی خۆی به‌جێ بهێنی. که‌وایه قازانجی بازرگانان وفایدهی بانکی‌و خاوه‌ن موڵک وباجاکان، هه‌رهه‌مویان به‌شه پێکهاتوه‌کانی ئه‌و زێدهباییهوهیه که‌هێزی کار له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا زیادی کردووه بۆسه‌ر سه‌رمایه. بێگومان لهجهرگهی پهیوهندیو هه‌ڵومه‌رجێکی به‌رهه‌م هێنانی ئاوادایه که‌سه‌رمایه په‌ره‌سه‌ندنی ئاسۆیی وستونی به‌خۆیه‌وه دهگریو که‌ڵه‌که‌ی بێسنوری خۆی تێدهپيڕینێ وسه‌ره‌نجام کرده‌ی ئالوگۆڕی دار‌و وکاڵاکان تائاوپهڕیدهبات. وهسهرهنجام کارتله‌کان وناردنهدهرهوهی سه‌رمایه، سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌ی مالی‌و سیسته‌می بانکی‌و بازاڕی زه‌به‌لاحی بۆرسه‌و پشتیوانه مالی‌و ئه‌و ئه‌وراقه‌کانی دراو… داده‌مه‌زرێنێ وڕیگاو شێوازی بێ‌سنور له‌م ئالوگۆرانهدا دێنێته‌کایه‌وه. که‌دواجار له‌قه‌یرانه ئابوریه‌کاندا ڕووبه‌روی شکست‌و ته‌نگه‌به‌ری ده‌بنه‌وه.
20/6/2013