گۆنا سەعید
لە یادی ٢٢ ساڵەی تیرۆری هاوڕێیان شاپورو قابیل دا ..
٢٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له شاری هه‌ولێر مه‌لا به‌شیری فەتوا دەرو هێزه ئیسلامیه‌کانی جێ بە جێ کەرو دەزگای ڕاگەیاندنی گوڵانی پارتی هاندەر، هەردوو هاوڕێیان “شاپور و قابیل” یان تیرۆر کردوو ئەم هاوڕێیانە بوونە دوو قوربانی کێشمەکیشێکی سیاسی لەسەر ئازادی رادەربڕین و مافی هەڵسوڕانی سیاسی لەسەر ماف و ئازادیەکانی ژنان و ڕێکخراوبوونیان ! ..
رێک ٢٢ ساڵ له‌مه‌به‌ر له مانگی شوبات تا نیسانی ١٩٩٨دا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئازادی راده‌ربرین له کوردستان مه‌لا به‌شیر له وتارێکی رۆژی هه‌ینی له مزگه‌وتێکی هه‌ولێردا فه‌توای حه‌ڵاڵکردنی کوشتنی کۆمۆنیسته‌کان‌و ژنانی هه‌ڵسوراوی ”رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان”ی ده‌رکرد، رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان له‌و ده‌وارانه‌دا فشاری زۆری بۆ هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان هێنابوو هه‌وڵی گۆرینی یاسای باری که‌سێتی و کۆتایی هێنان به ره‌شه‌کوژی ژنانی ده‌دا .
کۆمۆنیسته‌کانیش ده‌وری به‌رچاویان هه‌بوو له به‌ڕێخستنی ناره‌زایه‌تی جۆراو جۆری جه‌ماوه‌ری له هه‌ولێردا به‌تایبه‌ت له نێو ئاوا‌ره‌کاندا. ئه‌و کاته هێشتا مه‌لا به‌شیر له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌وه‌نده ده‌ست نه‌درابووه ژێرباڵی کە هەر چوار ساڵێک باڵێکی تر بگرێت بۆ فڕێن بەرەو دەسەڵاتی زیاتر، ئه‌وکات له جیاتی ”یاسا دانەر” ، ئەو به‌پشتیوانی بانده ئیسلامیه‌کان ” فەتوادەر” بوو لە دژی ئازادی راده‌ربرین و دەنگی پێشکه‌وتنخوازی لە کۆمەڵگەدا.
له درێژه‌ی کێشمه کێشی نێوان فه‌تواکه‌ی مه‌لا به‌شیرو هه‌ڵسوراوانی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان، وه هاوکات سیناریۆیه‌کی ئیعلامی سازکراوی ده‌زگای گوڵانی سه‌ر به پارتی، زۆری نه‌برد که که‌سانێکی سه‌ر به گروپێکی ئیسلامی به‌رۆژی روناک و به‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه دوو رابه‌ری حزبی کۆمۆنیست شاپورو قابیل یان لە ڕۆژی ١٨/٤/١٩٩٨ دا تیرۆرکرد.
لە چەند هەفتەی پێش لەم تیۆررەدا ”ده‌زگای گوڵان” ئه‌م کێشمه‌کێشه‌ی له راگه‌یاندنه‌کانی خۆیدا وروژاند. رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان شکاتی له مه‌لا به‌شیر کرد له‌سه‌ر فه‌تواکه‌ی‌و بریار بوو مه‌سه‌له‌که بچێته بەردەم دادگا . ده‌زگای گوڵان چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌ڵسوراوی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان‌و له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌شیریش ئه‌نجامداو له یه‌کێک له ژماره‌کانی ئه‌و کاته‌ی گۆڤاری گوڵان ئه‌م کێشمه‌کێشه به‌زه‌قی ده‌نگی دایه‌وه، له بیرمه که ئه‌وکاته ده‌یانووت گۆڤاری گوڵان زۆر زوو ئه‌و رۆژه له کتێبخانه‌کاندا نه‌ما له‌به‌ر فرۆشی زۆری.
ده‌زگای گوڵان به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاو داوای سازکردنی مونازه‌ره‌یه‌کی راسته‌وخۆیان کرد له ته‌له‌فزیۆنی گوڵانه‌وه له‌نێوان مه‌لا به‌شیرو هه‌ڵسوراوانی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان، ئه‌و کات من و چه‌ند هاورێیه‌کی تر وه‌ک ئه‌ندامانی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان ده‌ستنیشان کراین بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی رێکخراو له‌و مونازه‌ره‌یه‌دا له به‌رامبه‌ر مه‌لا به‌شیردا.
به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین رۆژ له هه‌ولێر ماینه‌وه، مونازه‌ره‌که سه‌ره‌تا بۆ رۆژی ١٢/٤/١٩٩٨ دیاری کرا به‌ڵام له‌و رۆژه‌دا‌و یه‌ک سه‌عات پێش ده‌ست پێکردنی به‌رنامه‌که ده‌زگای گوڵان جوابیان نارد که له‌به‌ر کێشه‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ناتوانێت راسته‌وخۆ ته‌له‌فۆن بکات بۆ به‌رنامه‌که بۆیه مه‌جبورن دوایخه‌ن بۆ هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه که ده‌یکرده رۆژی ١٩/٤/١٩٩٨.
له‌م کاته‌دا شاپوورو قابیل کە خۆیان زۆر سەرقاڵی خۆئامادەکردن بوون بۆ مەراسیمەکانی یەکی ئایار‌و جەژنی جیهانی کرێکاران ، لە هەمان کاتدا وه‌ک هه‌میشه پشتیوان‌و هاوکاری رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان‌و هه‌ڵسوراوانی بوون له‌م کێشمه کێشه‌دا، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوراوانی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆ بوون و له هه‌وڵی پاراستنی گیانی ئه‌و ژنانه‌دا بوون که هه‌ستیان به‌مه‌ترسی له فه‌تواکه‌ی ئه‌و کاته‌ی مه‌لابه‌شیر ده‌کردو ترسی هێرشی ئیسلامیه‌کانیاشیان هه‌بوو. هه‌روه‌ها کۆمه‌کیان به‌خۆئاماده‌کردنی ئێمه ده‌کرد بۆ مونازه‌ره‌که‌و دابین کردنی باری سه‌لامه‌تی‌و هات‌و چۆکه‌ی.
له دوای دواخستنی مونازه‌ره ته‌له‌فزیۆنیه‌که بۆ ١٩/٤ ئێمه گه‌راینه‌وه بۆ سلێمانی‌و بریار وابوو که چاوه‌روانی وەڵامی ته‌له‌فزیۆنی گوڵان بکه‌ین تا دڵنیامان بکه‌ن که رۆژی ١٩/٤ مونازه‌ره‌که ده‌کرێت‌و ئێمه‌ش له کاتی پێویستدا بگه‌رێینه‌وه بۆ هه‌ولێر، ئه‌وه بوو له گه‌رمه‌ی چاوه‌روانی ئێمه‌دا هه‌واڵی تیرۆر کردنی شاپورو قابیل له باره‌گای یه‌کێتی بێکارانی هه‌ولێر سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ١٨/٤/١٩٩٨ هات بۆ سلێمانی.
سه‌ره‌رای ئاگاداری ئاشکرای پارتی و ده‌زگای ”گوڵان”ه‌که‌ی له فه‌تواکه‌ی که له‌لایه‌ن مه‌لا به‌شیره‌وه درابوو، وه سه‌ره‌رای روودانی تیرۆره‌که له ناو جه‌رگه‌ی کێشمه کێشێکی ئیعلامی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌توایه‌و روودانی به رۆژی رووناک به ده‌ستی چه‌ند تیرۆرستێک له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێردا، مه‌لا به‌شیر نه‌ک هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کی لێ نه‌کرا، به‌ڵکو له‌لایه‌ن پارتیه‌وه پشتیوانی لێکراو خودی کارگێری مه‌کته‌ب سیاسی ئه‌و کاته‌ی پارتی پێشوازی لێکرد، له‌م لایشه‌وه هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه نوسینگه‌ی ”یه‌کێتی بێکاران” داخراو چالاکی ”رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان” قه‌ده‌غه‌کرا.
ئەوەی که زۆر جێگای سه‌رنجه له‌م رووداوه‌دا باسبکرێت ئه‌وه‌یه که دوای چه‌ندین ساڵ پارتی له کاتی کێشمه‌کێشێکی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له لایه‌نه ئیسلامیه‌کاندا باسی ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م تیرۆره‌ی خسته‌روو که گوایه به‌ده‌ستی دوو که‌سی توندره‌وه‌ی ئیسلامی تیرۆر کراون ئه‌وانیش له دانپێدانانه‌کانیاندا رایان گه‌یاندووه که فه‌رمانی تیرۆره‌که له‌لایه‌ن هێزیی عه‌سکه‌ری ”سه‌ید قوتب”ی سەر بە بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌رکراوه که ”بیلال سڵێمان” جێگری فه‌رمانده‌که‌ی بووه،
ئەوەی کە جێگای تێڕامانە هەر ئەم پیاوە ئیسلامی یە ماوەی چوارساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو و له ده‌ستی راستی مه‌لا به‌شیره‌وه دەوەستاو له‌ژووری رۆژنامه‌گه‌ری په‌رله‌مانەوە پێکەوە بانگەوازیان بۆ یاسای به‌رگری له ”پیرۆز‌یه ئاینیه‌کان” دەکرد !!! .
ئێستا لە دوای ٢٢ ساڵ لەم تیرۆرە، وە لە دوای دەیان تیرۆری تری هەڵسوراوانی سیاسی و ڕۆژنامەنوسان و کەسانی ئازایخواز، هەر لەو شارەی کە شاپورو قابیل ی تێدا تیرۆر کرا ، دەنگی ئازادی خەفە کراوە ، زیندانیەو خەڵکی هێشتا لە ژێر ترس و هەڕەشەی دەسەڵات و دام و دەزگای سەرکوتگەریدا ژیان بەسەر دەبەن.
بەرز و بەڕێز بیت یادی ژیان و هەڵسورانی هاوڕییان شاپور و قابیل ..
ئازادی بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی ژێر دەسەڵاتی سەرکوتگەری هەرێمی کوردستان ..
بژی ئازادی ڕاددەربڕین و هەڵسورانی سیاسی .. بژی ماف و ئازادیەکانی ژنان ..
ئەم ووتارە دەستکاری کراوە لە ووتارێکەوە کە مانگی ئایاری ٢٠١٢ نوسراوە
نیسانی ٢٠٢٠