بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣/١/٢٠٢٠ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی رژێمی ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژرا. دەوڵەتی ئەمریکا کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، وەک وەڵامدانەوە بەو هێرشە ناو دەبات کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران کردیانە سەر سەفارەتی ئەمریکا لە بەغدا. کوشتنی قاسم سولەیمانی بۆ دەوڵەتی ئێران گورزێکی کوشندەو لێدان بوو لە هەیبەت و نفوزی ئەو دەوڵەتە لەئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەمریکا لەڕێگای ئەم کردەوە سەربازیەوە، ئەگەرچی شوێن ئامانجی کورتکردنه‌وه‌و کۆتایی هێنان بە دەورو نەخشی ئێران لە عێراق و سوریا‌و لوبنان و ناوچەکە بەگشتی و ملکه‌چ پیکردنی به‌رامبه‌ر بە سیاسەته‌کانی خۆی کەوتوە، بەڵام هاوکات بۆ نیشاندانی ڕۆڵی ملهوڕانه‌و داسەپاندنی فه‌زای میلیتاریستی و تیرۆریزمی دەوڵەتی ئەمریکایە لە ئاستی دنیا‌و ناوچەکەدا.
له‌لایه‌کی تره‌وه ڕژێمی ئیسلامی ئێران ئەم هێرشەی ئەمریکای وەک فرسه‌تێکی له‌بار بۆ درێژه‌دان به‌عومری نه‌گریسی خۆی تەماشا دەکات و له‌ڕێگای ده‌ستبردن بۆ که‌مپێنێکی سیاسی وسه‌ربازی دژی ئه‌مریکاییه‌وه و به‌هه‌ڵخراندنی ده‌سته‌وتاقمی میلیشیایی و تیرۆریستی سه‌ربه‌خۆی له‌ناوچه‌که‌دا، فەزایەکی نائارامی و جەنگی و تیرۆریستی له‌ژێر په‌ردەی ڕاوه‌ستانه‌وه به‌ڕووی ئه‌مریکادا، بەرپا دەکات. کارێکی ئاواش هه‌م مانه‌وه‌و ده‌خاله‌تی سه‌ربازی ئێران له‌ئاست عێراق و سوریا‌و لوبناندا بۆماوه‌یه‌کی تر ده‌هێڵێته‌وه وهه‌م وه‌ک چه‌کوشێک بۆ سه‌رکوتی جه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌ناوخۆی ئیران‌دا به‌کاری دێنێ.
حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی عێراق، بەرامبەر بە کار‌و هەنگاوەکانی ئەو دوو دەوڵەتە لە عێراقدا هیچ دەسەڵات و بڕیارێکی سیاسیان بەدەست نیەو توانای هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی سیاسی و سەربازییان نیە بۆ دوورخستنەوەی شەڕی نێوان ئەم دوو لایەنەو بگرە خۆیان بەسەر ئەم دوو جەمسەرەی شەڕ و نائارامکردنی عێراقدا دابەش بوون. هه‌ربۆیه ئایندەی سیاسی عێراق و ژیانی خەڵك و ئەمنیەتیان دەکەوێتە بەر ڕەحمەتی ململانێ و شەڕی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆی ئەو دوو دەوڵەتە!
بەدڵنیاییەوە ئەم شەڕ و پێکدادانە تیرۆریستانه‌یە فەزای سیاسی بەرەو نائارامی زیاتر‌و جەنگ و پشێوی ده‌با و فرسەت لەبەردەم خەڵکدا ناهێڵێتەوە بۆ درێژەدان بە خرۆشان و ڕاپەڕینەکەیان و ناچاریان ده‌کات بەدەستی بەتاڵ بچنەوە ماڵەکانی خۆیان. ئەمە مەترسییەکی جدیە کە هەرئێستا ڕووبە ڕووی خۆپیشاندەران و خرۆشان و بزوتنەوەکەیان بوەتەوە.
ئەرکی کۆمۆنیستەکان و ڕابەرانی خۆپیشاندەران و جەماوەری ڕاپەڕیوە بەجیا لەوەی پێویستە بەردەوامی بە فراوانکردنی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و خرۆشانە جەماوەریەکانیان بدەن، لە هەمان کاتدا خۆیان لەم دووبەرەیە بە دوور بگرن، دژی تێکدانی ئارامی و پەلکێشکردنی عێراق بۆناو جەنگ بوەستنەوەو خوازیاری چوونە دەرەوەی هەموو هێزو بوونێکی سەربازی و ئەمنی ئەمریکاو ئێران بن لە عێراق. رێگا نەدەن میلیشیاکان بارودۆخی ئەمنی و شوێنی کار‌و ژیانیان بکەنە مەیدانی یەکلایکردنەوەی بەرژەوەندی لایەنە شەڕکەرەکان. حکومەتی عێراق نە دەتوانێ ژیان و ئەمنیەتیان بۆ دابین بکات و نە دەتوانێ بەرامبەر بە ئەمریکاو ئێران کە خەریکن عێراق بەرەو کارەسات و ماڵوێرانی دەبەن، هیچ کارێك بکات. بۆیە دەبێ بۆ پاراستن و ئیدارەی کاروباری ژیانیان دەسەڵاتی خۆیان دابمەزرێنن. حکومەتەکانی خۆیان دروست بکەن لەهەموو شار‌و شارۆچکەیەك.. لە هەموو گەڕەکەکان دەستەکانی پارێزگاری دروست بکەن و پاریزگاری لە ئەمنیەتی خۆیان بکەن. تەنها جەماوەری ڕاپەڕیو و چەکدار بە ئاسۆیەکی سیاسی ڕادیکاڵ و شۆرشگێڕانە دەتوانن بەر بەو کارەساتە بگرن کە تیرۆریستەکان خەریکن بۆیان دەهێنن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٣/١/٢٠٢٠