(٨)ی مارس، رەمزی بەرەنگاری و خەباتی یەکسانیخوازانەی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازە دژی نایەکسانی و ستەم و چەوساندنەوەو پلەدوویی ژنان، هێمای ئومێدو تێکۆشانە لەپێناو کۆمەڵگایەكدا کە ژنان و پیاوان لەسەرجەم مافە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانیاندا یەکسان بن. ئەڵقەیەکە لە خەبات و تێکۆشانی سەرجەم جەماوەری چەوساوە لەدژی نایەکسانی و ستەم و دابەشبوونە کۆمەڵایەتی و چینایەتیەکانی سیستەم و جیهانی سەرمایەداری.
بزوتنەوەی یەکسانیخوازی چینی کرێکار بە درێژایی مێژووی کۆمەڵگای سەرمایەداری، پاڵپشتێکی بەهێزو پەیگیری خەباتی ژنان و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی و ئازادیخوازی ئەوان بووە و رابەران و هەڵسوڕاوانی شۆڕشگێڕوکۆمۆنیستی چینی کرێکار هەمیشە لەپێشەوەی خەبات و بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژناندا راوەستاون. هەر پێشڕەوییەك کە چینی کرێکارو بزوتنەوە یەکسانیخوازیەکەی بەرامبەر بە بۆرژوازی و سەرمایەداری بەدەستی هێنابێت، هاوکات لەڕووی ماف و پێگەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە دەستکەوتی بۆ ژنان لەگەڵ خۆیدا هێناوەو هەنگاوێك بزوتنەوەی ژنانی بەرەوپێش بردووە. لە کوردستانیش بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەژێر کاریگەری و بە پشتیوانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازیو کۆمۆنیستیی چینی کرێکار سەری هەڵدا و توانی کاریگەری خۆی لەسەر کۆمەڵگاو لەسەر هوشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنان دابنێ.
بەڵام دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردو بزوتنەوە کۆنەپەرستەکانی بە ناسیۆنالیستی و ئیسلامیەوە لەڕیگای یاسا پڕتوکاوەکانی، سەرچاوەگرتوو لە ئاینی ئیسلامەوە، وە بە دژایەتیکردنی هەرجۆرە مافو ئازادی و سەربەرزکردنەوەیەکی ژنان هەوڵیان داوە ژنانی کوردستان لەناو ئەڵقەی بێمافی و شکاندنی کەسایەتی و توندوتیژی و ئەنفالی شێنەییدا پێوەندو گەمارۆ بدەن. ئەم سیاسەتە قێزەونەشیان لەناو ڕیاکاری و فریوکاری خۆ هەڵخستن بە دۆست و خەمخۆری مافەکانی ژناندا دەبەنە پێشەوە.
لەژێر سایەی دەسەڵاتی بۆرژوا- خێڵەکی کوردایەتیدا و بە داسەپاندن و گەشاندنەوەی یاساو نەریتە دواکەوتوە ناسیۆنالیستی و ئیسلامیەکان و بەهاوکاری رەوتە ئیسلامیەکان و مفتەخۆرانی سەر بڵندگۆی مزگەوتەکان و میدیا و تەلەفزیۆنەکان، پایەی ژنان لەناو خێزان و کۆمەڵگادا بەشێوەیەکی ترسناك بەرەوخوار براوە. ژنان رۆژبەڕۆژ کەسایەتییان لە چوارچێوەی کاڵایەك بۆ سێکس و خزمەت بە پیاو لە قاڵب دەدرێ. دەستدرێژی سێکسی، راکێشانی ژنان بۆناو کاری لەشفرۆشی، ڕەواجدان بە زەواجی کچانی خوار تەمەنی یاسایی، بهیاسایی کردنی فرهژنی، ههمووئهم دیارده قێزهونانه، لەپاڵ ناچارکردنی ژنان بهخۆسوتاندن و کوشتنی بەردەوامی ژنان و کچان بە بیانووی پاراستنی “ناموس”ەوە کە تەنانەت لەناو هاوڵاتیانی کوردزمان لە دەرەوەی کوردستانیش پەرەی سەندوە، نهک ههر جێگاوڕێگاو کەسایەتی ژنانی دەهاڕێ، بهڵکو مانەوەی فیزیکی وحورمهتی ئینسانیی ئهوانی لهسایهی دهسهڵاتدارێتی بۆرژوازی کورددا، خستۆته ژێرپرسیارهوه. لەلایەکی دیکەوە باری سەختی ئابوری و نەداری و هەژاری گرفتەکانی ژیان و گوزەرانی خێزانە کرێکاری و کەمدەرامەتەکان لە هەلومەرجی قەیرانگرتووی کوردستاندا، قورساییەکەی بەسەر شانی ژناندا شکاوەتەوە، بێجگە لەوەی کە بەشێکی ژنانی کرێکارو کارمەند لەپاڵ هەڵگرتنی باری سەختی خێزانەکانیاندا خۆشیان رووبەڕووی بێکارکردن و بڕینی کرێ و مووچەکانیان بونەتەوە و کێشەکانیان دووقات بووە.
بەڵام سەرباری هەموو ئەو سەختی و دژواریانەی کە لە ماوەی رابردوودا بۆ بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان پێکهێنراوە، یەک سات ههوڵو تێکۆشان وخەباتی ژنان وپیاوانی ئازادیخوازی لەپێناو بەدیهێنانی مافە بنەڕەتیەکانی ژنان لە سەر ئاستی یاساو لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا نەوەستاندووە. هاتنەمەیدانی ژنان لە خەبات و تێکۆشانی گشتی جەماوەری لە جەرگەی ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و کارمەندان و جەماوەری زەحمەتکێش و ئازادیخوازی کوردستان دژی دەستدرێژیەکانی حکومەتی هەرێم بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان، دەوری ژنانی لە خەباتی گشتیدا بەرجەستە کردو هاوکات تەوژمێکی داوه بە خەبات و پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جەماوەریی ژنان. ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنی بوو بە ئاقاری سەقامگیرکردن و بەرینکردنەوەی خەباتی ژنان بۆ گەیشتن بە یەکسانی لەگەڵ پیاواندا.
٨ی مارس ڕۆژی توندکردنهوهی خهباته لهپێناو ئازادی و یهکسانیدا. دۆخی ئێستای کۆمهڵگای کوردستان و ستهم و زوڵمێک کهبهسهر ژنانهوهیه، لهپاڵ جوڵانهوهیهکی نارهزایهتی جهماوهری کرێکارو زهحمهتکێش که بهفراوانی خواستی وهلانانی دهسەڵاتی ئێستای ههیه، جارێکی دیکە دەوری ژنان و جوڵانهوهکهی له خهباتی سەرجەم کۆمەڵگادا بۆ کۆتاییهێنان بهدهسهڵاتی حزبه بۆرژوا ناسیونالیستهکان و بهدیهێنانی ژیانێکی باشتر، ژیانێکی ئازادو یەکسان، بەرجەستە کردۆتهوه. کهوایه با له (٨)ی مارسی ئەمساڵدا جارێکی دیکە بزوتنەوەی ژنان سیمای یەکسانیخوازی خۆی بهێنێتهوه مهیدان و خەباتی ژنان بۆ یەکسانی ههمهلایهنه لەگەڵ پیاواندا وەکو بەشێك لە خەباتی خۆی بۆ ژیانێکی ئارام و یەکسان لێکههڵپێکێت. با (٨) ی مارسی ئەمساڵ رۆژی دانانی سنورێک بێت بۆ ژنکوژی و ناچارکردنی ژنان بهخۆسوتاندن، ڕۆژێک بێت بۆ پاشەکشەکردن بە بەهاو بۆچوونو یاساو کەلتوره دواکەوتووانەکان و بانگەوازبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەر یاساو رێسایهك کە ئەڵقەی بێمافیو کۆتو پێوەندکردنی ژنانی کوردستان توند دەکاتەوە.٨ی مارس بانگهوازمان دهکات بۆ هێنانهکایەی جوڵانهوهیهکی جهماوهریی شۆڕشگێرانه لهپێناو دهستکۆتاکردنی دهسهلاتدارێتی بۆرژوازی کورد کههۆکاری مانهوهو درێژهکێشانی ههر جۆره نایهکسانی و جیاکاریهکی چینانیهتی و ڕهگهزیه لە کۆمەڵگای کوردستاندا.
بژی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان!
ئازادی، یهکسانی، حکومهتی کرێکاری!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان!
مارسی ٢٠١٩