بۆچی وەزارەتی کار بیمەی بێکاری بە کرێکارانی زەمانکراوی بێکارکراو نادا؟

حسەین ساڵح (وەستا حسەین)

سالێکی تەواوە لەم هەرێمە بەبیانوی نەهاتنی بودجەومووچە لەحوکومەتی مەرکەزیەوە،حوکمەتی هەرێم تەواوی پێشینەکانی خانووبەرەوسلفەکانی کۆمپانیاکانی وەستاندووە،بەمەش زۆری لەپرۆژەکانی وەستاندووە،وەبازاڕی کاری کوردستانی نابوت کردووە،هاوکات قەیرانیکی قوڵی بۆخەڵکی کوردستان بەتایبەتی کرێکاروزەحمەتکێش دروست کردووە،هەزاران کرێکارلەکەرتی تایبەت بێکارکراو،هەرپێی ئاماری یەکێتی وەبەرهێنەران نیزیک بە[٤٠٠٠٠٠]هەزارکرێکارە،وەپێنج هەزارکارگەی بچوک وگەورە نیوەیبێکاروەستاوە،کەلەشاری سلێمانی ٨٠٠کارگەداخراوە١١٠٠٠هەزارکرێکاربێکارکراوە.
ئەم ئامارانەبەشیک لەکرێکارانی بیناسازی ناگرێتەوە کەخاوەن کارێکی دیاری کراویان نییە،یان بڵێن بینای ماڵان دەکەن کەلەم بارودۆخەداتەواوبێکارکەوتون،کرێکار لەمانگێکدا ٤رۆژ بەختی کارکردنی هەبێت،بەشێک لەوانەکرێچین کەمانگانە ٣٠٠بۆ٤٠٠هەزار کرێخانودەدەن،هەروەهادەرچوانی پەیمانگاوزانکۆکان کەهەزاران کەس دەبن ولەچاوەروانی کاردان لەم ئامارەدانین.هەربۆیە بێکارکردنی کرێکارانونەبونی هەلیکار،بارودۆخێکیخراپی بەنسیبی کرێکاران کردووە،جاریکی تر خۆیانوخێزانەکانیانی ڕووبەرووی هەژاریو نەداریو کارەسات کردۆتەوە.کۆمەڵگایکوردستان بۆتەکۆمەڵگای بێکارکراورێژەی بێکاری %٢٧.بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بێ دەنگی حوکمەتو وەزارەتی کارە لەم نێوەدا،دیارەمەبەستی من ئەوەیەکەبەشێک لەم چەندسەدهەزار بێکارە.٦٢٠٠٠هەزارکرێکار بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی زەمان لەهەرسێ پارێزگای سلێمانو دهۆکوهەولێر زەمان کراون، تەنیالەسلێمانی ٣٠هەزار کرێکار زەمان کراوە ،واتەبەپێی یاسای ٣٩ساڵی ١٩٧١ی هەموار کراو بەیاسای ژمارە٤ ساڵی ٢٠١٢ دەستەبەری کۆمەڵایەتی کەرتی تایبەت، کەبرگەیەکی دەڵێ هەموو کرێکارێک پاش لەدەست دانی کارەکەی دەتوانن بیمەی بێکاری وەرگرێت بۆسێ جار،کەهەرجارێ ٦مانگ بەمەرجێ ٢سال پارەی زەمانی دەستەبەرکردبێت.ئەم زەمان کردنە کەکرێکارو خاوەن کار بەهاوبەشی لە%١٧ی دەدەن،واتە کێکار %٥وخاوەن کار %١٢،واتە ئەگەر موچەی گشتی کێکاران بە٣٠٠ هەزار لانی کەمی کرێ دیاری بکەین ،واتە کرێکارلەمانگێکدا١٥هەزاری زەمانو خاوەنکاریش ٣٦٠٠٠هەزارکۆی هەردوکیان لەمانگێکدا دەکاتە ٥١٠٠٠هەزارئگەر ئەم ژمارەیەکەرەتی واتە٦٢٠٠٠هەزار کریکاری زەمان کراولەساڵێکدا بکەین ئەوادەکاتە٣١٢٠٠٠٠٠ملیارکەواتەئەم بێدەبگیەی حوکمەت بۆئەوەیەکەبەخشکەیی خۆی لەوبەر پرسیارەتە بدزێتەوەو کڵاو بنێتە سەری کرێکاران،حوکمەتی هەرێم سەرەڕای لەسەدا ١٧بودجەی حوکمەتی لەم  مەرکەزیو،هەروەها داهاتو فرۆشتنی نەوتو باجو سامانی ئەموڵاتە،خەریکەپارەی چەند ملیاری زەمانی کرێکارانیش لوش دەداو گوێ بەیاساورێسای خۆشیان نادەن،تائێستا وەزارەتی کارنەبەرێوەبەرایەتیەکانی زەمان ،نەسەندیکای گشتی ئامارێکیان نەک ڕانەگەیاندوە،بەڵکو لەئاست لەشکری بێکاریدا بی دەنگ بوون بۆیە ئەگەر ئەم ئەزمەیەلەکوردستان واقیعەتیشی هەبێت،ئەواهیچ پەیوەندیەکی بەکرێکارانی زەمان کراوەنییە بەپێی یاساکە ،چونکەکرێکارانوخاوەن کارەکان ئەرکی خۆیان بەجێ گەیاندوە بەدانی بڕی مانگانەیان،ئێستالەم دەورەی بێکاریەیاندا دەبێ ئەومافەیان پێ بدرێ کەبیمەی بێکاریەو هیچ منەتێکی تیانییەو پارەی کرێکاران خۆیانە.ئەگەر دەسەڵاداران پابەندنابن تەنانەت بەویاساخراپەش ،جیگەی ڕەخنەی ئێمە هەڵسوراوانی کرێکاریە،بەخەوە ناوشیاریونارێکخراون سەرجەم کرێکارانی کوردستان،وای کردوە کەنەک وەزعی بێکاری قبوڵ نەکەن لەدەسەڵاتداران،بەڵکوئەومافانەی خۆشیان کەبەپێی یاسای کار ئەیان کەوی،وەکوسەلامەتی شوینی کار،بیمەی کەم ئەندام بون،خانەنشینی ،بیمەی بێکاری گرێ بەست هیتد…هەربۆیە کرێکاران ئەم مافانەی خۆیان ناناسن وشەڕی بۆناکەن،بۆیەیاساهەبێونەبێ بەبێ وشیاریوتەوازن قوایئەوان وەکیەک وایە،مێژووی دووسەدەیسەرمایەداری ئەوامان پێدەڵێ کەسەرمایەدارانو دەوڵاتەکەیان ئامادەنین یاساو رێسالە بەرژەوەندی کرێکاران بنوسنەوەو جێبەجێ بکەن،بەڵکوئەوەخەباتوتێکۆشانی بزووتنەوەی کرێکاری بووەبەئاستی قوربانی دان،توانیویەتی خواستومافویاساکان بەسەر سەرمایەدارا نو دەوڵەکەیان دابسەپنێت. بۆیەبونی یاسای کاربەس نییە  لەکوردستان،کە تەنیابۆتە مەرەکەبی سەر کاخاز،بەڵکودەبێ کرێکاران یەخەی دەسەڵاتداران بگرنو چیترئەووەزعە قبول نەکەن،وەکرێکارانی زەمان کراوکەلەئێستادا بێکار کراون لەدەوری یەکترکۆبنەوە بتوانن نارەزایەتی بۆبەردەم بەرێوەبەرایەتییەکانی دەستە بەری کۆمەڵایەتی بەرێ بخەن تابتوانن مافی خراویان بگێرنەوە،کەداخوازی بیمەی بێکارییە.

 

Check Also

ئەمریکاو جۆلانی

عوسمانی حاجی مارف ئەمریکا داوای سەری ئەبو محەمەد جۆلانی دەکرد بە زیندویی یان مردویی، بە …