(ئه‌ڵته‌رناتیڤێك له جێگای یاسای باری كه‌سێتی عێراقی)
پێشه‌كی:
له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه بۆرژوا ناسیۆنالیسته‌كانی كوردستاندا، ژنان به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ڕووبه‌ڕووی جیاكاری سیاسی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بوونه‌ته‌وه. وه‌كو هاوڵاتی یه‌كسان و مرۆڤێكی كامڵ و سه‌ربه‌خۆ چ له ناو خێزان و چ له ناو كۆمه‌ڵگادا سه‌یر ناكرێن. ڕۆژانه بوون و كه‌سایه‌تی و ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانیان ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لاماره‌وه، تا ڕاده‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان. كوشتنی هه‌زاران ژن به به‌هانه‌ی ناموسپه‌رستی، ناچاركردنی هه‌زارانی تر به خوسوتاندن، لوتبڕین و ئه‌تك كردنی ژنان، په‌لكێشانی فراوانی ژنان بۆ بازاڕی له‌شفرۆشی و ده‌یان دیارده‌ی قێزه‌ونی تر، به‌شێكن له‌و تراژیدیایه‌ی كه ژنانی كوردستان له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه بۆرژوا ناسیۆنالیسته‌كاندا به‌سه‌ری ده‌به‌ن. بۆ ڕاگرتی ئه‌م جیاكاری و سته‌م و پله دووییه چه‌ندین یاسا داسه‌پێندراوه و داموده‌زگای جۆراوجۆر بۆ به‌ڕێوه‌بردنیان پێكهێنراوه و وه‌كو به‌شێك له سیستمی یاسایی و به‌ڕێوه‌بردن و دادوه‌ری بێگیركراون.
ژنانی كوردستان نه‌ك هه‌ر له ڕووی یاساییه‌وه مافی یه‌كسانی هاووڵاتیبوون و ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌كانیان دانی پێدا نه‌نراوه، به‌ڵكو دانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌كو سه‌رچاوەی یاساكان و به ده‌سته‌وه گرتنی یاسای باری كه‌سێتی سه‌رده‌می به‌عس به‌ڵگه‌یه‌كی ڕۆشنه بۆ ده‌رخستنی جێگاوڕێگای كۆیلایه‌تی ژنان له كۆمه‌ڵگا و یاسادا. په‌سه‌ندكردنی یاسای فره‌ژنی له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، نه‌ك هه‌ر كردنی ژنانه به كاڵایه‌كی سێكسی، به‌ڵكو سوكایه‌تی پێكردنی ئاشكرایه به گشت كۆمه‌ڵگای كوردستان.
به‌ڵگه‌نامه‌ی ’’یاسای یه‌كسانی ژن و پیاو’’ كه له ٢٠١٠١٩٩٩ دا له لایه‌ن ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌وره‌یه‌ك له خه‌بات و تێكۆشانی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و جووڵانه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان به ڕابه‌رایه‌تی كۆمۆنیزمی كرێكاری. هاوكات وه‌ڵامێكیش بوو به‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی ڕووبه‌ڕووی ژنانی كوردستان كرابۆوه، كه له سه‌رده‌می خۆیدا به خواستی هه‌ڵوه‌شانه‌ی یاسای باری كه‌سێتی عێراقی و جێگیركردنی ماف و ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانی ژنان له یاسادا، ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتداران كرایه‌وه.
بێگومان به‌دیهاتن و چه‌سپاندنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ئه‌یتوانی ببێته مایه‌ی ئاڵوگۆڕێكی گه‌وره به قازانجی چاككردنی دۆخی ژنان له كۆمه‌ڵگادا و له خێزاندا، به‌ڵام وه‌ڵامێك كه ده‌سه‌ڵاتداران به گشتی و یه‌كێتی نیشتمانی به تایبه‌تی به‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه و به داخوازیه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازییان دایه‌وه، بریتی بوو له كوشتاری كۆمۆنیسته‌كان و په‌لاماری چه‌كدارانه بۆ سه‌ر ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕانی سیاسیان. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تره له دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی حزبه قه‌ومیه‌كان له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانی ژنان.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، له كۆنگره‌ی چواره‌می خۆیدا، له‌به‌ر دوو هۆكار ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد. یه‌كه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی كه حزب پێی وایه خه‌بات بۆ جێگیركردنی ماف و ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانی ژنان له یاسانی ووڵاتدا، ڕێگایه‌كه بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی هه‌مه لایه‌نه‌ی ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی فه‌ردی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. دووه‌م: جێبه‌جێبوونی به‌ڵگه‌نامه‌كه یان به‌شێكی به كرده‌وه هه‌ناوێكه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ماف و حورمه‌تی ئینسانی ژنان له كۆمه‌ڵگادا، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی ده‌یه و نێوێك به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌یدا تێده‌په‌ڕێ و سه‌ره‌ڕای پڕوپاگه‌ندی ڕۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران سه‌باره‌ت به باشبوونی ڕه‌وشی مافه‌كانی ژنان، به‌ڵام دۆخی ژیان و ماف و ئازادیه‌كانی ژنانی كوردستان هیچ باشبوونێكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بگره ئاماری قوربانیه‌كانی توندوتیژی و تیرۆر و ژێرده‌سته‌یی و جیاكاری له دژی ژنان هه‌ر ساڵه وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش نێوچاوانی كۆمه‌ڵگای بۆرژوازی و پیاوسالاری كوردستانی تۆختر كردۆته‌وه.
په‌سه‌ندكردنی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه له ئێستادا و له لایه‌ن كۆنگره‌ی چواره‌می حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستانه‌وه، له كاتێكدا كه مقاوه‌مه‌تی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له به‌رامبه‌ر به داعش و ڕه‌وت و كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی سیاسی‌دا، مه‌رسومی مافه‌كانی ژنانی له كانتۆنی جه‌زیره له كوردستانی سوریا به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌توانێ ببێته فاكته‌رێكی به‌رینكردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی ناوچه‌یی به دژی كۆنه‌په‌رستانی قه‌ومی و ئیسلامی و گێڕانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆیی بۆ ژن و مافه به‌رهه‌قه‌كانیان. هاوكات كوردستانی عێراق له ڕوانگه‌ی مه‌سه‌له‌كانی ژنانه‌وه به‌ره‌و قه‌ڵایه‌كی ئینسانی و یه‌كسانیخوازی به ڕووی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئایینی و پیاوسالاری ئاڵوگۆڕ پێبدات.
كۆنگره‌ی چواره‌می حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان و ڕێكخراوه‌كانی خه‌باتكار و لایه‌نگر له ماف و ئازادیه‌كانی ژنان ده‌كات كه له خه‌باتی خۆیاندا بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی سكولار ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه به‌ده‌سته‌وه بگرن‌و کاربکەن بۆئەوەی ئەم یاسایە لەجێگای” یاسای باری کەسێتی” لە دادگا‌و دامەرزاوە پەیوەندیدارەکاندا رەسمیەت وەربگرێت‌و کاری پێ‌بکرێ.
یاسای یه‌كسانی ژن و پیاو
(ئه‌ڵته‌رناتیڤێك له جێگای یاسای باری كه‌سێتی عێراقی)
حوكمه گشتیه‌كان:
١ یاساكانی باری كه‌سێتی عێراقی، كه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه ئیلهامی وه‌ر‌گرتووه، له‌سه‌ر بنه‌مای پله‌دوویی و ژێرده‌سته‌یی ژنان داڕێژراوه. بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی له نێوان ژنان و پیاواندا و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ئینسانیه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگادا، ئه‌م یاسایانه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و ده‌بێ بۆ ده‌ورانێك له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و دام‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌ست بدرێته خه‌باتی چالاكانه بۆ لابردنی ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه ئه‌م یاسا كۆنانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌جێی هێشتووه.
٢ یاسای یه‌كسانی ژن و پیاو به تێڕوانینێكی یه‌كسانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئینسانه‌كان ده‌كات، چ ژن و چ پیاو. یه‌كسانی ته‌واوی نێوان ژن و پیاو یاسای ڕه‌سمی ووڵاته و ته‌واوی به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه پشت ئه‌ستوره پێی.
٣ ده‌بێ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یئات و لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكبهێندرێت و هاوكات هانی داموده‌زگا ناده‌وڵه‌تیه‌كان بدات بۆ چاودێری كردنی یه‌كسانی نێوان ژنان و پیاوان و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكات كه سه‌رپێچی به‌نده‌كانی یاسای یه‌كسانی ژن و پیاو ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌ی نایه‌كسان له‌گه‌ڵ ژنان و پیاواندا، به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
٤ به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایانه له‌سه‌ر هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه له كوردستان ده‌ژی په‌یڕه‌وی ده‌كرێت.
تێبینی: ئاڵوگۆڕپێدان و زیادكردنی هه‌ر به‌ند و ماده‌یه‌كی یاسایی بۆ ئه‌م یاسایانه، ده‌بێ به ته‌وای له ڕوانگه‌ی یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان و پیاوانه‌وه دابڕێژرێت و بۆی نییه پێچه‌وانه‌ی ئسوڵی یه‌كسانی ته‌واوی مافه‌كانی نێوان ژن و پیاو بێت.
بابی یه‌كه‌م: هاوسه‌رگیری:
فه‌سڵی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی هاوسه‌رگیری
ماده‌ی یه‌كه‌م هاوسه‌رگیری ڕێككه‌وتنێكی ئازادانه‌ی نێوان ژن و پیاوه، كه ئامانج لێی دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كه بۆ ژیانی هاوبه‌ش.
ماده‌ی دووه‌م تۆماركردنی هاوسه‌رگیری له فه‌رمانگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی (دادنووس) یان دانانی نووسراوێك بۆ جێگیركردنی هاوسه‌رگیریه‌كه، به‌سه بۆ ڕه‌سمیه‌ت وه‌رگرتنی هاوسه‌رگیری هه‌ردوو كه‌سێك.
ماده‌ی سێیه‌م هیچ پیاوێك بۆی نییه له یه‌ك كاتدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێك زیاتردا بكات.
ماده‌ی چواره‌م هه‌رجۆره ده‌ستێوه‌ردان و زۆر و فشارێك له هاوسه‌رگیری هه‌ردوو كه‌سێكدا ڕێگه‌پێدراو نییه.
ماده‌ی پێنجه‌م ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی بۆ هاوسه‌رگیری كوڕان و كچان ته‌مه‌نێكی یاساییه. هاوسه‌رگیری ژێر ته‌مه‌نی یاسایی قه‌ده‌غه‌یه.
مادده‌ی شه‌شه‌م دین، نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز، زمان، ڕه‌نگی پێست، وابه‌سته‌یی بوون نابێت ڕێگربێت له‌به‌رده‌م هاوسه‌رگیری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌ردوو كه‌سێكدا.
فه‌سڵی دووه‌م: به‌تاڵبوونه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری:
ماده‌ی حه‌وته‌م ئه‌و هاوسه‌رگیریه به‌تاڵه ئه‌گه‌ر زۆرلێكردنی تێدابێت. هیچ كه‌سێك بۆی نییه ده‌ست وه‌ربدات له هاوسه‌رگیری هه‌ردوو كه‌سێكدا و به زۆر فشاربهێنێت بۆ به‌ستنی هاوسه‌رگیری.
ماده‌ی هه‌شته‌م ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنێكی هه‌بێت قبوڵ نییه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێیكی تردا بكات. هاوسه‌رگیری ئه‌م جۆره كه‌سانه به‌تاڵه و پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
ماده‌ی نۆیه‌م هاوسه‌رگیری ئه‌و كه‌سانه به‌تاڵه كه مه‌رجه‌كانی مادده‌ی٢،٣،٤،٥ یان ژێر پێ ناوه. ئه‌وانه‌ی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن له باری یاساییه‌وه له‌گه‌ڵ سزا به‌ره‌و ڕوو ده‌بنه‌وه.
بابی دووه‌م: ئه‌رك و ماف له هاوسه‌رگیریدا:
ماده‌ی ده‌یه‌م دانانی هه‌ر نرخێك به‌رانبه‌ر به هاوسه‌رگیری هه‌ردوو كه‌سێك له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت قه‌ده‌غه‌یه.
ماده‌ی یانزه‌یه‌م به‌و پێیه‌ی هاوسه‌رگیری سازدانی په‌یوه‌ندییه‌كه بۆ ژیانێكی هاوبه‌ش، به‌ڕێوه‌چوونی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌ردوو كه‌سه‌كه.
ماده‌ی دوانزه‌یه‌م ژن و پیاو هه‌ردووكیان سه‌رپه‌رشتی خێزان ده‌كه‌ن به یه‌كسانی.
ماده‌ی سیانزه‌یه‌م هه‌رچی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و دارایی هه‌یه موڵكی ژن و پیاوه به یه‌كسانی.
ماده‌ی چوارده‌یه‌م لێدانی ژن له لایه‌ن پیاوه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
بابی سێهه‌م: جیابوونه‌وه:
ماده‌ی پانزه‌یه‌م ژن و پیاو ئازاد و یه‌كسانن له جیابوونه‌وه‌دا.
ماده‌ی شانزه‌یه‌م بۆ ئەنجامدانی جیابوونه‌وه‌ی ژن له مێرد ده‌توانن ڕاوێژ به لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن بۆ ماوه‌ی ٢ مانگ.
مادی حه‌ڤده‌یه‌م ژن له دوای جیابوونه‌وه له مێرده‌كه‌ی، یاخود دوای مردنی، بێ مه‌رج و به‌ند، ئازاده له‌وه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ هاوسه‌رگیری بكاته‌وه.
بابی چواره‌م: په‌یوه‌نی مناڵ له‌گه‌ڵ دایك و باوك:
فه‌سڵی یه‌كه‌م: بنه‌چه‌ی مناڵ:
مادی هه‌ژده‌یه‌م دایك و باوك ئازادن له‌وه‌ی كه ناوی مناڵه‌كانیان له‌سه‌ر كامیان دابنرێت.
مادی نۆزده‌یه‌م دانانی ناوی مناڵ و بنه‌چه‌كه‌ی به ڕێكه‌وتنی دایك و باوك له‌سه‌ر یه‌كێكیان ده‌بێت. له كانی نه‌بوونی ڕێكه‌وتن له نێوان دایك و باوكدا، ناوی مناڵ له‌سه‌ر دایكی ده‌بێت.
ماده‌ی بیسته‌م ئه‌و مناڵانه‌ی بنه‌چه‌یان وونه (دیار نییه) كه‌سانێ ده‌توانن ته‌به‌نییان بكه‌ن و ناوه‌كانیان بخه‌نه سه‌ر خۆیان.
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م ئه‌و مناڵانه‌ی بنه‌چه‌یان وونه و كه‌س ته‌به‌نییان ناكات، مناڵی كۆمه‌ڵن و ته‌نها به ناوی خۆیانه‌وه ناوده‌نرێن.
فه‌سلی دووه‌م: سه‌رپه‌رشتی مناڵ
مادی بیست و دووه‌م له حاڵه‌تی هاوسه‌رگیریدا ژن و مێرد هه‌ردووكیان به‌رپرسن له به‌خێوكردنی مناڵ به‌بێ جیاوازی.
ماده‌ی بیست و سێیه‌م له حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نی مناڵه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر شیره‌خۆره بوو به پێی ڕازی بوونی هه‌ردوولا و به له‌به‌رچاوگرتنی ئیمكانات به‌خێوكردنی مناڵه‌كه دیاری ده‌كرێت.
مادی بیست و چواره‌م هه‌ر یه‌ك له دایك و باوك ئه‌گه‌ر مناڵی لا نه‌بێت مافی چاوپێكه‌وتنی به‌رده‌وامیان هه‌یه.
مادی بیست و پێنجه‌م بڕیاردان له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی مناڵ بۆ دایك یان باوك له حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌دا، له كاتی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی به‌خێوكردنی مناڵ‌دا، ئه‌وا له‌سه‌ر لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وه‌ستێت.
مادی بیست و شه‌شه‌م ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌بێ هاوسه‌رگیری ده‌بنه خاوه‌نی مناڵ مافی دایكایه‌تییان هه‌یه و مناڵه‌كه‌شی ته‌واوی مافه‌كانی مناڵ ده‌یگرێته‌وه.
مادی بیست و حه‌وته‌م مافی منال له‌باربردن به ده‌ستی ژنان خۆیانه.
فه‌سڵی سێهه‌م: نه‌فه‌قه‌ی مناڵ
مادی بیست و هه‌شته‌م نه‌فه‌قه‌ی مناڵ تا ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته كه بیدات.
بابی پێنجه‌م: میرات:
ماده‌ی بیست و نۆیه‌م میرات له دوای كه‌سێك كه ده‌مێنێته‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به یه‌كسانی دابه‌شی بكات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا كه به‌شیان له‌و میراته ده‌كه‌وێت، ده‌بێ بڕه‌كان به پێی بار و هه‌لومه‌رجی مادی و بژێوی خێزانه‌كان دیاری بكرێت
ماده‌ی سییه‌م هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان ژن و پیاودا نییه له دابه‌شكردنی بڕی میراتدا و هه‌ردوولا ده‌بێ مافی وه‌ك یه‌كیان پێ بدرێت.
ماده‌ی سی و یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی میراتیان به‌رده‌كه‌وێ:
بڕگه‌ی یه‌ك_ په‌یوه‌ندی ژن و مێردایه‌تی
بڕگه‌ی دوو_ مناڵ
بڕگه‌ی سێ_ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیقراری نه‌سه‌بیان بۆ كراوه.
ماده‌ی سی و دووه‌م میرات كاتێ دابه‌ش ده‌كرێ كه قه‌رزه‌كانی لێده‌رهێندرابێت.
بابی شه‌شه‌م: سزاكان:
مادی سی و سێیه‌م هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌ست وه‌ربدات له مادی ٨ ی بابی یه‌كه‌م له یاسای باری كه‌سێتیدا سزا ده‌درێت.
مادی سی و چوارەم سێكس كردن هیچ جۆره سزایه‌كی له‌سه‌ر نییه ئه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لابێت.
ماده‌ی سی و پێنجەم ته‌نها له حاڵه‌تی لاقه‌كردندا پیاو سزا ده‌درێت.
مادی سی و شەشەم له به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره تاوانێكدا( لەوانە تاوانی کوشتنیش) ژن و پیاو وه‌ك یه‌ك سزا ده‌درێن.
ماده‌ی سی و حەوتەم په‌یوه‌ندی سێكسی كه‌سانی گه‌وره‌ساڵان له‌گه‌ڵ كه‌سانی ژێر ته‌مه‌نی ١٦ ساڵیدا ئه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی خۆشی بێت قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ر كه‌سێك به‌م كاره هه‌ستێت سزا ده‌درێت.
ماده‌ی سی‌و هەشتەم سێكسكردن له‌لایه‌ن پیاوه‌وه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی به بێ مه‌یل و حه‌زی ژنه‌كه قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌بێ به‌كارهێنانی زۆریش. ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره له‌لایه‌ن پیاوه‌وه به لاقه‌كردن ده‌ژمێردرێت و سزا ده‌یگرێته‌وه.
مادی سی‌ونۆیەم لێدان و سوكایه‌تی و بێڕێزی كردن به ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه سزای قورسی له‌سه‌ره.
مادی چلهەم ژنان له پۆشینی جل و به‌رگ و خۆئارایشت كردن‌دا ئازادن. هه‌رجۆره ده‌خاڵه‌تكردنێك له‌م مافه‌دا سزای له‌سه‌ره.
مادی چل و یەك هه‌رجۆره ڕێگریه‌ك له تێكه‌ڵاوبوونی ژن و پیاو له قوتابخانه و شوێنه گشتیه‌كاندا سزای له‌سه‌ره.
كۆنگره‌ی چواره‌می حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢١١٢٢٠١٤