خۆپیشاندانەکانی 17 شوبات، خرۆشانی جهماوهری کوردستان بوو لەپێناو وەلانانی دەسەڵاتی سەرکوتگەر وبەدیهێنانی ئازادی ویەکسانی وخۆشگوزەرانی
لەچوارەمین ساڵیادی خۆپێشاندانە جەماوەریەکەی ١٧ شوباتدا کەبەدەیان هەزار کەس بۆ ماوەی 62 رۆژ بەشداریان کردو لە مەیداندا بەدژی نایەکسانی وبەتاڵان بردنی سامانی کۆمەڵگا، لەدژی گهندهڵی وسەرکوتی ئازادی ڕاوەستان وخوازیاری ئاڵگۆری ڕیشەی ودابینکردنی ئازادیەکان وخزمهتگوزاری ژیانێکی شایستەی ئینسانی بوون.
لەبەرامبەر ئەم بزوتنەوە جەماوەرەیە هەقخوازانەیەدا، دەسهڵاتدارانی کوردستان نەک هەر بەپیر خواستەکانی خەڵکەوە نەچون بەڵکو بەدوای کوشتنی ١٠ هاوڵاتی وبریندارکردن وکەمئەندامکردنی دهیانی تر، بەزەبری چەک وهێزی میلیشیا ئەم بزوتنەوەیەی سەرکوت کرد ولەخوێنی هەڵکێشا. تەنانەت سەرەتاترین داخوازیەکانی خەڵک کە بریتی بوو لە گرتنی تاوانباران وبەسزا گەیاندیان تائێستاش بێوەڵام ماوەتەوە.
ئیستا کە چوار ساڵ بەسەر ١٧شوباتدا تێدەپەڕێت، هێشتا گرانی وبێکاری ونەدانی موچەو نەبوونی خزمهتگوزاری و گەندەڵی وسەرکوتی ئازادی لەکوردستاندا درێژەی هەیە، نایەکسانی ئابووری وجیاوازی چینایەتی نێوان خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش وکەمدەرامەت و ژیانی فیرعەوانانەو داهاتی سەرمایەداران وخاوەن کۆمپانیاو بەرپرسانی حکومیو حزبە دەسەڵاتدارەکان، هەرچی زیاتر بەرینترو ڕۆشنتر بۆتەوە. جوڵانەوەی١٧ شوبات تەجروبەیەکی گرنگە لەمیژووی خەباتی خەڵکی کوردستاندا، بەتایبەتی لەئیستادا کەجەنگێکی خۆیناوێ یەخەی بەهاوڵاتیان گرتووەو ئەزمونی کۆبانی کردۆتە ڕەمزێکی بەکردەوەی هاتنەمەیدانی ژنان وپیاوانی ئازادیخواز بۆ بەرگری لەحورمەتو ژیانیان بەرامبەر بەهێزه خۆینخۆرە ئیسلامیەکانی داعش. ئەمڕۆ ئەم دوو ئەزمونە دەتوانێ دەرسێکی گەورە بێت بۆخەڵکی کوردستان لەڕاستای گرتنی ئیرادەی شۆڕشگێرانەی جەماوەری بۆ لەدەستگرتنی ئایندەیەکی ئازادو یەکسانو خۆشگوزەران.
لهپێناو بهرز راگرتنی خهباتو ناڕهزایهتیهکانی خهڵکی کوردستان لە ١٧ شوباتدا وبەرز ڕاگرتنی داواکاریەکانی بەڕووی دەسەلاتداران، زنجیرەیەک چالاکی لەولاتەکان بەڕێوە دهچێت، ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سهرباری بهشدار و پشتیوانی لهو چالاکیانهدا داوا لە تهواوی ئازدیخوازان وئهو حزبو لایهن وکهسایهتی و رێکخراوانهی لهبهرهی بهرگرین لهداوا بهرههقهکانی خهڵکی کوردستان لهگهڵماندا بهشداری بکهن:
بهریتانیا: لهندهن:
لەساڵیادی ١٧ شوباتدا، با خواستەکانی جەماوەری ناڕازی کوردستان بەڕووی دەسەڵاتداراندا گەرم ڕاگرین!
بەم بۆنەیەوە ڕێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئەم چالاکیانە سازدەکات!
خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بۆ بەردەم ئۆفیسی حکومەتی هەرێم بۆ پێداگری لەسەر داوای دەستگیرکردن ودادگاییکردنی تاوانبارانی ١٧ی شوبات.
رۆژی :سێ شەمە ١٧ شوبات ، کاتژمیر:١ بۆ ٢ نیوەرۆ،شۆین:
23 Buckingham Gate, London, SW1E 6LB
نزیکترین ئێستگەی شەمەندەفەری ژێر زەمینی : ST. JAEMS’S Park یانVictoria Station
سازدانی پانێڵێک له 21-2-2015 بۆ بەڕیزان:
بەڕێز(فواد جەمال سەلام ) نۆێنەری بزوتنەوەی گۆران
بەڕێز (خەسرەو سایە) لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانەوە.
بەڕیز (زاهیر باهیر) هەڵسوراو لەبواری رێکخراوە خۆجیەکان
لەم پانێلەدا هەوڵدەدرێت لەبارەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی بزوتنەوەی جەماوەری ١٧ شوباتەوە قسەوباس بکرێ و پاشان مایکی ئازاد بۆ دیالۆکی زیاتر دەخرێتە ئیختیاری ئامادەبووانەوە.
ڕۆژی:شەمە ٢١-٢-٢٠١٥ کاتژمێر:٦ ئیوارە شوێن:
The Ring cross Community Centre،60 Lough Road ،London N7 8RH
نزیکترین ئیستگای قیتاری:Caledonian Road
بەشی دووەم تەرخان دەکرێت بۆ ئاهەنگی هاودەنگی بەبۆنەی سەرکەوتن وڕزگار بوونی کۆبانی لەدەستی داعش
خواردنو خواردنەوە ئامادەیە. هاتنەژورەوە بۆ گەورەساڵان ٥ پاوەنەو کەسانی خوار ١٨ ساڵ خۆڕاییە.
با بە بەشداری وئامادەبونتان لەم چالاکیانەدا، ساڵیادی ١٧شوبات گەرم ڕابگرین و لەدەوری یەک کۆبینەوە.
بۆزانیاری زیاترپەیوەندی بکەن بەهەردوو ژمارەی:٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١ یان ٠٧٥٧٧٧٨١٦٢٦
سوید- یۆتۆبۆری:
کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری یادی چوارسالهی 17 شوبات دهکاتهوه:
کۆمیتەی پشتگیری لە داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان لە وڵاتی سوید شاری یۆتۆبۆری بەبۆنەی تێپەڕبونی چوار ساڵ بەسەر تاوانەکانی ١٧ شوبات ورۆژانی دواتر کەتێیدا چەندین هاونیشتیمانی بونە قوربنای لەسەر دەستی هێزە چەکدارەکانی پارتی و یەکێتی،بەو بۆنەوە پانێلێک ساز دەکات،بۆ چەند هەڵسوڕاوێکی سیاسی و مێدیاکار بەناونیشانی (خاڵی پێش ١٧ شوبات و دوای دەرئەنجامەکانی)لێرەوە داوا لە سەرجەم ئازادیخوازان دەکەین وەک ڕێزێک بۆ ڕۆحی پاکی ئەو خەڵکانەی بونە قوربانی با هەموومان بەشداری بکەین.
ناونیشان کورتەداڵە فۆروم
ڕۆژی شەممە ١٥/٢/٢٠١٥
کاتژمێر ١٣ بۆ ١٥
کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری
http://www.hawpshti.com/ku/?p=4353
سوید- ستۆکهۆڵم:
گروپی 17 شوبات، چوارهمین سالیادی 17 شوبات بهرز رادهگرێت.
.گروپی ١٧ شوبات سالانە یادی ١٧ شوباتی کردۆتەوە ئەمسالیش وەک سالانی تر ئەو یادە شکۆدارە بەرز ڕادەگرێت و جارێکی تر جەخت لەسەر ئەم خواستانە دەکاتەوە:
١/ جیبەجیکردنی داواکاریەکانی ئەنجومەنی سەرای ئازادی سليمانی.
٢/ ڕادەستکردنی تاوانبارانی تەقەکردن و شەهیدکردنی قوربانیانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی بە دادگا و سزادانیان.
٣/ پێداچونەوە بە بڕیاری گرتن و سزادانی ئەبەدی چالاکوانی خۆپیشاندانەکان بیلال نوری دەکەین کە لە نێو سەدان تاوانبار و تەقەکەری خۆپیشاندانەکاندا سزا ی نارەوا دراوە.
ئێمە جارێکی تر ڕایدەگەیەنینەوە کە بەردەوام دەبین لە درێژەدان بە پەیامی شەهیدان و نارەزاییەکان و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ ناوەندە سیاسیەکانی سوید لەم بارەیەوە چەندین دیدارمان ڕێک خستووە تاکو لە یادی ئەو ناڕەزاییانە جارێکی تر سەرنجیان بۆ دۆخی نالەباری ئازادی و مافەکانی خەڵکی کوردستان ڕاکێشینەوە.
هەروەها بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵمدا ساز دەکەین کە تیایدا فلیمیێکی کورت سەبارەت بە خرۆشانی جەماوەری ١٧ی شوبات و تاوانەکانی دەسەلات کە لە کاتی ئەو ناڕەزاییانەدا ئەنجام دراون نیشان دەدەین. ئەم فلیمە کە تیایدا بە تێکست و دەنگی سویدی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات چۆنیتی شەهیدکردنی قوربانیان ڕوونکردنەوە پێشکەش دەکرێت لەسەر شاشەی گەورە لە گۆڕەپانی سێرگڵس تۆری نیشان دەدرێت.
کات: یەک شەممە ١٥-٢ سەعات ١٧.٠٠ شوێن: گۆڕەپانی سێرگڵ ستۆری
بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان دەکەین کە لەم گردبوونەوەیەدا بۆ ڕێزگرتن لە یادی قوربانیانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی نیشاندانی وەفاداری بۆ خواستە ڕەواکانیان بەشدار بن.
گروپی ١٧ شوبات
لاند:هلسنکی:
17 شوبات لە یاد ناکەین
لهفنلاند یادی 17 شوبات دهکرێتهوه.
چوارساڵ بەر لەئێستا و لەرۆژی ١٧ شوباتی ساڵی ٢٠١١ جەماوەری ستەم لێکراو ئازادیخوازی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی. دژی بیمافی و گەندەڵی و نەبونی خزمەتگوزاریەکان . بە شەپۆلی ناڕەزایەتی فراوان رژانە گۆڕەپان وشەقامەکانی زۆرێک لە شارەکانی کوردستان.
بۆبەرز راگرتنی ئەو خەباتە کۆمیتهی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سمینارێک سازدەکات بۆ هەریەک لە بهریزان (مستەفا باهر و ئیبراهیم حسین.)
بەشداریتان رێز لێنانە لە قوربانیانی ئەو خۆپیشاندانانە.
کات: رۆژی یەکشەمە بەرواری ٢٢ / ٢ / ٢٠١٥ کاتژمێر ١٧ بۆ ١٩
شوێن: شاری هلسنکی
ناونیشان / Keinulaudankuja 4 C
Kontulan ostari, “Tiimarin Yläkerta”
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان رێکخراوی دهرهوه
13-2-2015