جه‌مال موحسین ٨ ی مارسی ٢٠١٨
ئه‌مڕۆ ڕۆژی شیرینی به‌خشینه‌وه و ئاهه‌نگ و جه‌ژن نییه بۆ ژنانی كوردستان. ئه‌كرێ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتدا ئاهه‌نگ و خۆشی بگێڕدرێ، به‌ڵام ئایا ئه‌و مافه چییه كه بۆ ژنانی كوردستان به‌ده‌ستهاتووه تا ئاهه‌نگی بۆ بكه‌ن؟ لێره‌دا ئیتر نه پێویستمان به داتا و نه ڕاپۆرتی ڕێكخراوه و دامه‌زراوه‌كان و نه قسه‌ی به‌رپرسه ژن و پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه تاكو له ڕاستی ژیانی ژنان تێبگه‌ین. جیا له گریانی هه‌ندێك له دایكان و باوكان و خوشك و برایانی قوربانیه‌كانی ده‌ستی ناموسپه‌رستی، ژیانی كوله‌مه‌رگی ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و چه‌وساوه خۆیان به‌ڵگه‌ن. ئێمه ئێستا له هه‌لومه‌رجێكدا ٨ ی مارس یادئهكهینهوه كه له جیهاندا ژنانی كرێكار له خراپترین هه‌لومه‌رجی ژیاندان. ڕاسته هه‌ندێك ده‌ستكه‌وت له چه‌ند وڵاتێكدا به ده‌ستهاتووه، له‌وانه: ده‌ركردنی یاسای یه‌كسانی میرات بۆ ژن و پیاو و هاوسه‌رگیری ژنان له‌گه‌ڵ پیاوانی ناموسڵمان و.. بۆ ژنانی تونس، هاتنه‌مه‌یدانی ژنانی پۆڵۆنیا له دژی قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی له‌باربردنی مناڵ، جوڵانه‌وه‌ی (می توو) كه له دژی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسیه سه‌ره‌تا له ئه‌مریكا و دواتر ته‌شه‌نه‌كردنی بۆ به‌شێكی زۆر له وڵاتانی دنیا، هاتنه سه‌رجاده‌ی ژنان و لاوانی كرێكار له زۆرێك له وڵاتان بۆ مافه ئابوری و مه‌ده‌نی و سه‌ره‌تاییه‌كانیان…. هه‌موو ئه‌مانه نیشانده‌ری ڕادیكاڵبوونهوهی كۆمه‌ڵگاكان یاخود ڕووهێنانیانه به‌ره‌و ژیانی مۆدێرنتر و باشتر. به‌ڵام ده‌رده‌كه لێره‌دا ته‌واو نابێ. كرێكارانی ژنی كه‌مبۆدی كه له كارگه‌كانی وه‌ك نایكی و پیوما و ئاسیكس و ئادیداس به‌رهه‌مه وه‌رزشیه‌كانی تر و.. هتد له فنۆم پێنی پایته‌خت كارئه‌كه‌ن، كه بۆرژواكانی خاوه‌نیان خۆیان به به‌رهه‌مه ناودارهكانیانهوه با ئه‌ده‌ن، له خراپترین هه‌لومه‌رجی ژیاندان (لانی كه‌م ١٠ كاتژمێر كاری به‌ر گه‌رما كه به سه‌دانیان له كاتی كاردا ئهبورێنهوه و ئه‌برێن بۆ خه‌سته‌خانه و نزمی كرێ و گێچه‌ڵی سێكسی، نه‌بوونی خانه‌ولانه، نه‌بوونی مافی خۆڕێكخراوكردن له یه‌كێتی و ڕێكخراوه‌كانی خۆیاندا…). وه ئه‌م نمونه‌یه له به‌كارهێنانی ژنان وه‌ك هه‌رزانترین و بێمافترین به‌شی چینی كرێكار له وڵاتانی وه‌ك به‌نگلادیش و هندستان و ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و دوور و ئه‌مریكای لاتین و توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست… به‌كاردێت. چ جای به‌گه‌ڕخستنی گه‌وره‌ترین پیشه‌سازی پۆرنۆگرافی كه گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌نترین و پیشه‌سازیترین وڵاتانی گه‌وره‌ی دنیای وه‌ك یابان و ئه‌مریكا و چین و جه‌رگه‌ی ئه‌وروپا له پێشه‌نگیدان. له جه‌رگه‌ی ئه‌وروپای دیموكراسیدا كه كرێی ژنان هێشتا له هی پیاوانیش كه‌متره، به بۆنه‌ی قه‌یرانی ئابوریه‌وه ئه‌بڕدرێ یان كهمئهكرێتهوه. ئه‌مریكای لانكی دیموكراسی سه‌رۆكه‌كه‌ی له سكانداڵی بێمافی و گێچه‌ڵ به ژنانه‌وه تێوهئهگلێ و تێڕوانینه دژه ژنیهكانی ئه‌بێته مایه‌ی توڕه‌یی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا و جیهانی… و سه‌دان هه‌زار نمونه‌ی تری له‌م بابه‌ته. با ئاسه‌واره‌كانی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه بۆته هۆی خاپوركردنی كۆمه‌ڵگا و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونی ملیۆنه‌ها كه‌س و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ژنان له‌ولاوه بوه‌ستێ. ژنانێك له بۆمباران و كوشتار ڕزگاریان بووه، ئه‌بنه نێچیری بازرگانانی سێكس و لاقه‌كردن و چه‌ندین سوكایه‌تی كه ته‌نها له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی خێمه و خۆراك و پۆشاك بۆ مناڵهكانیاندا ئه‌بێ ملی پێ بده‌ن و قبوڵی بكه‌ن. هێشتاش برینی قوڵی ناخی ژنان و كچانی تازه‌پێگه‌یشتووی لاقهكراوی ده‌ستی خوێنخۆرانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) و هاوشێوه‌كانیان توێ توێ خوێی پێوهئهكرێ. له كوردستانیش جگه له‌وه‌ی كه ژنانی كرێكار و كارمه‌ند كرێكانیان پێنادرێ، ئه‌بێ ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ و به‌خێوكردنی مناڵ و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی زیاتری مناڵ له ئه‌ستۆ بگرن، كارێكی زۆر و خۆڕایی. ئه‌و ژنانه‌ی له كارگه بچوك و ئه‌هلیه‌كاندا كارئه‌كه‌ن كرێیه‌كی نزم له‌چاو كاتژمێرێكی زۆری ڕۆژدا وه‌رئه‌گرن. ئه‌و ده‌ستفرۆش و ده‌ستگێڕانه‌ی كه ته‌نها به‌هار و هاوینیان له‌به‌رئه‌وه خۆش ئه‌وێ چونكه ئه‌توانن به‌رهه‌مه سروشتیه‌كان له‌سه‌ر جاده‌كان بفرۆشن و پارویه‌ك بۆ خێزانه‌كانیان په‌یدا بكه‌ن. ئه‌وانه‌شی كه هیچ جۆره كارێك و سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێویان ده‌ستناكه‌وێ به ناچاری مل ئه‌ده‌ن به له‌شفرۆشی، كارێك كه جگه له‌وه‌ی ناخ و ده‌رونیان وردوخاش ئه‌كا له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به ’’سوكترین‘‘ كه‌س ته‌ماشا ئه‌كرێن. بێ جیاوازی، شوێنی كار نییه ژنانێك تیایدا ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی نه‌بنه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر پێدانی كار و پله‌یه‌كدا داوای سێكسیان لێ نه‌كرێ. ته‌نانه‌ت ژنانی كرێكار به‌بۆنه‌ی بوونی چه‌وسانه‌وه و پله‌دوویی و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاریه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌مان هاوچینه‌كانیان كه ڕه‌گه‌زی پیاون دابڕێنراون و جیاوازن و بگره ئهشكرێن به گژی یه‌كدا. ئیتر مه‌سه‌له‌ی كوشتنی ژنانیش یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ناسۆره‌كان و له ڕاستیدا بڕگه‌یه‌كی ڕه‌شه له مێژووی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌دا ده‌نگ و هاواری ژنان له گه‌روویاندا تاسێندراو و خهفهكراوه. هه‌ندێك له فێمینیسته‌كان دڵی خۆیان به‌وه خۆش ئه‌كه‌ن كه به‌شێك له ژن له سیاسه‌تدایه، له ده‌سه‌ڵاتدایه، ڕێژه‌ی به‌شداری ژنان له په‌رله‌ماندا كه‌مێك چۆته سه‌ره‌وه و شتی تری له‌م بابه‌ته. یان مه‌سه‌له بۆ به‌شێك (نه‌ك هه‌موویان) له فیمینستهكانی كوردستان چییه؟ میراتی یه‌كسان، مافی به‌شداری سیاسی، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ژنان بۆ كار و بزنس و شتی وا. به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه ئاوڕێك له ژنانی كرێكار ناداته‌وه. زیادكردنی ژماره‌ی ژن له په‌رله‌مان و یان خۆیان وته‌نی كایه‌ی سیاسی‌دا چی له ژیانی ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش ئه‌گۆڕێ؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر ژنه‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌نگیان به هه‌موو ئه‌و یاسایانه نه‌داوه كه ژنانیان یه‌خسیری كۆیله‌تی و پله‌دوویی و ژێرده‌سته‌یی یاسا كۆنه‌په‌رست و ئیسلامیه‌كان كردووه؟ ئاخر ژنانیش دوو به‌شن، ژنانی سه‌رمایه‌دار و ژنانی كرێكار. ژنێكی سه‌ر به چینی دارا هه‌رگیز به چاوێكی یه‌كسانه‌وه ته‌ماشای هاوڕێ و هاوچینه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و خزمه‌تكاره ناكات كه هه‌رچی ئیشی ماڵه پێی ئه‌كات و دوای خۆشی ئه‌خات بۆ بازاڕ. ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنه‌ی یه‌كه‌م گه‌ر خۆی یان هاوسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی ئابوری یان كارگه بێ، هه‌رگیز خۆی ناخاته ڕیزی كرێكاره‌كانی به‌رده‌ستیانه‌وه كه هه‌موو سه‌رمایه‌كه‌شیان له‌سه‌ر كار و هێزی كاری ئه‌وان به‌ده‌ستهێناوه. له لایه‌كی تره‌وه به‌شێك له هه‌ڵسوڕاوانی فێمینیست ئه‌ڵێن مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی و كوشتن و خۆسوتاندنی ژنان ئه‌وه‌نده كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ناتوانرێ باسی شتی تری ژنان بكرێ، ئاخر ئه‌وه نازانن كه بۆیه ئه‌مانه هه‌یه تاكو ئه‌و چه‌وسانه‌وه چینایه‌تیه زه‌به‌لاحه‌ی له بنی كۆمه‌ڵگاوه پیادهئهكرێ بشاردرێته‌وه. ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به‌شێكی به‌رچاو له ڕێكخراوه‌كانی ژنان كه گوایه خه‌بات بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان ئه‌كه‌ن هیچ نین جگه له چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هێشتنه‌وه‌ی بناغه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ژنان چونكه گه‌ر چه‌ند شتێكی بچوكیش بگۆڕن ده‌ست له مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیه‌كه ناده‌ن، واته جیاوازیه‌كی چینایه‌تی كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای به ژنان و پیاوانه‌وه له‌م جێگهوڕێگهیهدا ڕاگرتووه. مه‌سه‌له‌ی ڕێكخراوه‌كانی به‌هێزكردن (ئیمپاوهرمێنت) ئه‌وه‌یه گوایه له ڕێگای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژنان یان فێركردنیان به جلدورین و كاری ده‌ستی و هونه‌ری و.. هتد هێز به ژنان ئه‌به‌خشن و هه‌ستی وه‌ك یه‌كییان ئه‌ده‌نێ. ئه‌مه ڕه‌نگه له ڕووكه‌شدا له‌وه باشتر بێ كه له ماڵه‌وه دانیشن به‌ڵام ئه‌مه هێشتا به حسابكردنیشیان نییه وه‌ك هێزی كاری كۆمه‌ڵگا. هه‌ربۆیه ئه‌مجۆره كارانه به وێنه‌ی ئازارشكێنێكی به‌سه‌رچوون كه سوودێكی درێژماوه‌یان نییه، بگره ژنان قایل ئه‌كات به‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان له‌وه زیاتر و گۆڕانی بناغه‌یی به‌سه‌ردا نایه‌ت. من وه‌ك كۆمۆنیستێك داكۆكی ئه‌كه‌م له‌هه‌ر باشبوونێكی ژیانی ژنان، به‌هێزبوونیان، پشتبهخۆبهستنیان، كاركردنی ده‌ره‌وه و چوونهسهركاریان به‌بوونی كرێی یه‌كسان به‌رامبه‌ر كاری یه‌كسانه‌وه له‌گه‌ڵ پیاواندا، سه‌لماندنی مافه‌كانیان به یاسا و… هتد. بوونی یاسای مه‌ده‌نی باشتره له یاسای قێزه‌ونی فره‌ژنی.. هه‌رجۆره ڕادیكاڵیزمێك له كۆمه‌ڵگادا بێته پێشه‌وه به قازانجی كۆمه‌ڵگا و ژنان بێ ئه‌بێ ئێمه پێشه‌نگ و داكۆكیكاری بین. به‌ڵام ئه‌مانه تیماری ده‌رده‌كه ناكات. ده‌سه‌ڵات له پشتی چه‌وسانه‌وه و پله‌دوویی ژنانه. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه پێی نازانێ و باكی نییه، بگره ئه‌وه‌یه پایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر جیاوازی چینایه‌تی داناوه و بۆ هه‌رچی زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازیه‌ش ئه‌بێ جیاوازی له نێوان ژن و پیاودا ڕابگرێ و بره‌وی پێ بدات. وه ئه‌مه‌شی كردووه به ئایدۆلۆژیای كۆمه‌ڵگا. یاساكان، قوتابخانه‌كان، مزگه‌وت و مه‌لاكان، میدیا كۆمه‌ك به‌و كو‌لتور و ئایدۆلۆژیایه ئه‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵات بۆ نزم ڕاگرتن و پله‌دوویی و چه‌سانه‌وه‌ی ژنان بره‌وی پێ ئه‌دات و ئه‌یهێڵێته‌وه. جه‌نگ و خه‌بات له دژی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان جه‌نگه له دژی سه‌مایه‌داری، له دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارانه‌ی كوردستان، له دژی ئه‌حزابی بۆرژوازی كه ٢٧ ساڵه خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا سه‌پاندووه و به‌م باڵ و به‌و باڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌پارێزن. به‌ڵام نه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان و نه چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان حه‌تمی نییه. ده‌نگی خنكاوی ژنان له كوردستان پێویستی به شكێنهرێكی بێده‌نگی و ڕچهشكێنێك هه‌یه كه خه‌باتی یه‌كسانیخوازانه‌ی ژنان تاوبدات. خه‌باتێك له پێناو ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی. خه‌باتێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م حزب و ئه‌و هێزی بۆرژوازی له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا كورت نه‌هێنێ و به‌كه‌متر له یه‌كسانی ته‌واوی ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌كانی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییدا ڕازی نه‌بێ. ئه‌م خه‌باته‌ش له پێناو سهروژێركردنی ته‌واوی ڕژێم و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگادا درێژه‌پێبدات. ئه‌م ده‌نگه خۆی بكات به هه‌موو ماڵێكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشدا، هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كدا، هه‌ر ناوه‌ندێكی كاردا. خه‌باتی ژنان بۆ ڕزگاری هه‌ڵپێكراوه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره خه‌باته‌دا، كه ئه‌ویش سه‌رئه‌نجام به‌رپاكردنی شۆڕشی سۆشیالیستیه. شۆڕشێك كه ئه‌توانێ چاره‌نووسی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردستان بگۆڕێ و نه‌ك ته‌نها ژنان بگره هه‌مووان له‌م سه‌رگه‌ردانی و بێمفایه بێوێنه‌یه دهربكێشێ. ماتریاڵی ئه‌م خه‌باته یه‌كگرتوویی و ڕێكخراوبوونی چینی كرێكاره، به ژن و پیاوه‌وه، به هه‌موو ئه‌و كرێكارانه‌ی له وڵاتانی تره‌وه هاتوون و له كوردستان كار ئه‌كه‌ن و به لهشفرۆشانیشهوه. ٨ ی مارس له بنه‌ڕه‌تدا، ڕۆژی جیهانی ژنانی كرێكاره و ئه‌توانێ خاوه‌نی ئه‌و په‌یام و خه‌باته سۆشیالیستیه بێ، چ له كوردستان و چ له ئاستی جیهاندا.