گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌هار مونزیر و گۆنا سه‌عید
دیدگای سۆشیالیستی: ئه‌م كاته‌تان باش هاوڕێیان. پێمان باش بوو لەسەر بابەت و مەسەلەكانی ژنان، كه دیارە زۆر فراوانە ڕەنگە بە گفتوگۆیەکیش تەواو نەبێت، هه‌ندێ باسه‌كه تاوتوێ بكه‌ین. بەو هیوایه‌ی بۆ ژمارەکانی داهاتوو لەو بارەیەوە بچینە سەر مەسائیلێكی وردتر لەسەر پرسه جیاجیاکان.
هه‌مووان ئاگادارین كه ژنان له چ دۆخێكی ناشایسته و نامرۆڤانه‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن له كوردستاندا. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به ڕۆشنی ئه‌بینرێ كه جیاخوازی یاسایی، ئابوری و سیاسی و هه‌تا یاساییش به‌سه‌ر ژناندا سه‌پێنراوه . ئه‌بینین له ناو خێزان و قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كان و زانكۆكان و ته‌واوی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا پله‌دوویی و پیاوسالاری به‌ڵایه‌كی نه‌گبه‌ته به‌سه‌ریانه‌وه. ناهێڵن خاوه‌نی كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان بن و جارێ قسه له‌سه‌ر مافه تاكی و مهدهنیهكانیان نه‌ك هه‌ر نه‌ماوه، مافی ژیانیش پێیان ڕه‌وا نابینرێ، ئه‌وه نییه سه‌ندنه‌وه‌ی ژیان له ژنان چه‌ند په‌ره‌ی سه‌ندووه. توندوتیژی ده‌رونی و جه‌سته‌یی، سوكایه‌تی، سه‌یركردنی ژن وه‌ك كاڵا و ماشێنی مناڵهێنان و… هتد… به‌هه‌رحاڵ ده‌سه‌ڵاتیش زۆر به شێوه‌یه‌كی مونوهزم له پشت ئه‌م مهسهلهیهوهیه… با بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر یه‌ك له ئێوه به كورتی هۆكاری ئه‌م مه‌سه‌لانه یاخود ئه‌م كێشانه‌ی به‌سه‌ر ژناندا سه‌پێنراوه به چی ئه‌بینن یا با بڵێین چۆن لێكیئهدهنهوه؟ لەسەرەتاوە بەهار بەکورتی پێتوایە هۆکاری ئەم مەسەلانەی کەباسم کرد یان ئەو سستەمەی کە بەسەر ژناندا سەپینراوە هۆکارەکەی چیە بەهەرحاڵ لیکدانەوەی تۆ چیە لەم بارەیەوە؟
بەهار مونزیر:
بەڵێ هەروه‌ك تۆ باست كرد و هێشتاش ئه‌توانم بڵێم ساڵ بەساڵ زۆرتر دەبێت. له دواترین ئامارێکدا کە له‌لایه‌ن بەره‌نگاربونەوەی توندوتیژیيهوه خراوه‌ته‌ڕوو، ده‌بینین مەسەلەی (خۆسوتاندن، کوشتن، دەستدرێژی سێکسی)، یەکێکن لە کێشە گەورەکان. هەروەها مەسەلەی بەشوودانی منداڵی کچ، وە مامەڵەکردن و لەشفرۆشی ئەمانەی هەمووى تێدابوو. لەو ڕاپۆرتەدا، كه ڕێكخراوی هاریكاری یاسايی بڵاویكردۆته‌وه، وه دەتوانرێت وەک سەرچاوەیەک سه‌یری بكه‌ین، به‌ڵام ئێمەش زۆرزۆر لەوە زیاتر ده‌بینین لانیکەم نیمچە دۆکیۆمێنتێکه بەدەستمانەوەیە، کە هەڵیسەنگێنین دۆخى ژنان لە هەرێمی کوردستاندا چۆنە. لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە دەکات کە لەو ئامارەی کە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی کردۆتەوە زۆر زیاتره و وەک خۆی بڵاو نەبۆتەوە، چونکە جاران کە وەزارەتی ناوخۆ وەک خۆی ئامارەکانی بڵاويدەکردەوە، بە UN و رێکخراوەکانیشەوە، وەکو حاڵەتێکی ترسناك بۆ مەسەلەی ژن سەیری کوردستانیان دەکرد، دیارە ئەم فشارە لەسەر خۆیان دەبینن. ئەمەش جێگای قسەلهسهرکردن وهەڵوێستەکردنە، کە بۆچی ئەم ئامارە وەک خۆی بڵاو ناکرێتەوە. من حەزم کرد لێرەوە دەستپێبکەم کە ئەم دۆکیۆمێنتانەی هەیە چیمان پیدەڵێت ئەوەی تریشی کە بۆ وایە ئەگەر باسێک لەوە بکەین دیارە لە زۆرێک لە نووسین و چاوپێکەوتنهکانی خۆمان وه‌ك چالاکوانانی ژنان لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوانەمان کە شاهیدی ئه‌وه‌ین كه له دوای (٩١) ه‌وه چۆن بووه، دەتوانین بڵێین بە جۆریک به‌ره‌و خراپتر ڕۆیشتووه. هەر ئەوەی کە لەسەرەتایترین مافی ژنانەوە سەیرکەین له مهسەلەی جلوبەرگەوە دەتوانین بڵێین کۆمەڵگای کوردستان لە(٩١)ەوە هەتا ئێستا کۆمەڵگایەکی داپۆشراوە، کۆمەڵگایەکی موحافيزکاره، کۆمەڵگایەکی نامووسپەرسته. ئه‌م ڕەوتە سیاسیيەی کە لە کوردستاندا هه‌یە بە بەرنامەوە ئەمەی کردووە کە کۆمەڵگای کوردستان بەرەو دواوە بچێت. مەسەلەی یەکسانی مەسەلەی مافەکانی ژنان نەک هەرپشت گوێ خراوە بە بەرنامەوە به‌ره‌و ئه‌م دۆخه زۆر خراپه براوه…
دیدگای سۆشیالیستی: ببورە بەهار لێرەدا پێت ئه‌بڕم، بەڵام پێویستە هەڵوێستەیەک بکەین بۆچی ئەم رەوتە سیاسیە بە بەرنامە وای کردوە؟ ئەگەر بەکورتی بڵێیت زۆر سوپاست دەکەم.
بەهار مونزیر:
لەبەر ئەوەی کە من پێم وایە ئەمانەی لە کوردستان دەسهڵاتیان بەدەستەوە بووە هەتا بەو حزبانەشی کە ئێستا پێشیان دەگوترێت ئۆپۆزیسیۆن هیچ بەرنامەیەکیان نییە بۆ ئەوەی ژنان جێگاورێگایەکیان هەبێ وە ژنان ببن لەگەڵیاندا. لەسەرەتای دروستبوونی ئەم حزبانەوە گەر ببینین جێگاورێگای ژن لاواز بووە، جێگایەک بووە هیچ کەسایەتیەکی بە ژنان نه‌داوه. جێگاورێگای ژن لەناو حزبه کوردیيەکاندا لە بەڕێوەبردنی حزبەکانەوە بگرە، لە ئەجێنداى حزبیەکانەوە بگرە لە کۆنگرە و پلینیۆم و هەموو ئەو کۆبوونەوانەی خۆیانەوه بگرە کە هیچ جێگایەکیان بۆ ژنان نەبووە. تەنها ئەوەی کە ڕوو بە ڕووی وڵاتانی دەرەوە بیانەوێت بڵێن کە ئێمە ژنامان بۆ گرنگە، ئەوە بوو لەناو پەرلەمان لە دوای ساڵی ( ٩٢) ەوە ژنانیان بەشداری پێکردووە، کە بەشداریەکی لاوازیشه. دەتوانین بڵێین ئەمەش هەر بۆ میکیاج کردنی خۆیان بووه بەڕاستی، ئەگینا ژن لە ناو ئەم ئەحزابە کوردیانه‌دا جێگا‌و رێگایەکی نییە. هەتا ئەبینین لەم ناکۆکی و ململانێیه‌دا کە لەناو حزبەکاندا كاتێك باس لە دانوستان باس لە کۆبوونەوەکان و ئەگەر مفاوەزاتێکیش بکریت هیچ کات ژنی تیانیە ئەگەر بوشبیت ژنێکی کەم، هەتا ئەو ژنانەشی کە هەبووبێتن ئەتوانم بڵێم پاشکۆی پیاوانن لە ناو دەسه‌ڵاتی کوردی‌دا. ئەمە دەتوانم بڵێم ئەوەیە بۆیە وای کردوە ئەگەر حزبیک ژنی بۆ موهیم بوبێت یەکسانی بەرنامەو ئەجێندایبێت جۆرێکی تر مامەڵە لەگەڵ کەیسی ژناندا دەکا.
دیدگای سۆشیالیستی: دەست خۆش ئەگەر گۆناش لەم به‌شه‌یاندا قسەیەکی هەبێت.
گۆنا سه‌عید:
من به هاوڕایی ته‌واوم له گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی به‌هاردا دەست پێدەکەم، به تایبه‌ت پێویستی لەبەرچاوگرتنی ئه‌و ئاماره ترسناكانه‌ی كه ساڵ به ساڵ له هه‌رێمی كوردستانا ئه‌یبینین. به بڕوای من وەڵامێکی سادە وراستەوخۆ بۆ لێکدانەوەی هۆكاری ئه‌م توندوتیژیانه و ئه‌م پله دوویی و بارودۆخه‌ی كه ژنانی تێدایە ئەوەیە کە هەمووی بگێڕینەوە بۆ ئەوەی کە له مزگه‌وته‌وه ده‌ست پێئه‌كا، له دینه‌وه ده‌ست پێئه‌كا، له یاساكانه‌وه ده‌ست پێئه‌كا ، له كلتوری دواكه‌وتووی خه‌ڵكه‌وه ده‌ست پێئه‌كا ، لەوەش گرنگتر کە بوترێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمه‌ی له كوردستانا له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه دەستی کردوە بە هاندان و زیندوو راگرتنی دابونه‌ریت و كلتوری خێڵه‌كی له پێناو به ده‌ستهێنانی هاوكاری سیاسی خێڵ و هۆزه‌كان و سه‌رۆك عهشیرهتهكانا ، هه‌موو ئه‌مانه به بڕوای من هۆكاری جۆراو جۆرن و ئه‌كرێ به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی کاریگەریان ببینرێ لەسەر خراپبوونی بارودۆخی ژنان و توندوتیژی له سه‌ریان.
به‌ڵام بۆ لێکدانەوەیەکی قوڵتر و بنەماییتر دەبێت بزانین كه چی هێزێک وا لەپشتی ئه‌مانه‌وه‌یه، ئەم سیاسەتانەی ده‌سه‌ڵاتی هەرێم بەرامبەر بە کۆمەڵگە و بە ژنان چ بەرژەوەندیەک دەپارێزن، بۆ نمونه له كوردستانێك كه دینی ئیسلام نه‌یتوانیوه به خه‌ونیش ئه‌و ده‌وره‌ی هه‌بێ كه ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی کە هەر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی كوردیدا ٢٠ ساڵ له‌مه‌و پێش نه‌یبووه. به خه‌ونیش ئه‌وه نهبینرواوه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌ك ئێسته‌ی به سه‌ر بێ له ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی دام وده‌زگای دینی، له توندكردنه‌وه‌ی یاسای دینی به سه‌ر ژیانی خه‌ڵكدا، له توندكردنه‌وه‌ی دەوری كۆمه‌ڵایه‌تی بنەما عه‌شیره‌تی و خێڵهكیهكان. چی هێزێك له پشتی ئه‌مه‌وه‌یه ؟ به بڕوای من وه‌ك جه‌مال خۆی ئیشاره‌تی پێكرد ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه ئه‌وه‌نده به‌س نییه بڵێی خۆی له پشتێتی خۆی ئه‌یكا كه دروسته ئه‌م قسه‌یه‌و ته‌واوه ، بەڵام پرسیار ئەوەیە کە بۆ چی ئه‌یكا ؟ هۆكاره‌كه‌ی چیه؟ ئه‌م ڕه‌گ وڕیشهیه له كوێوه هات ؟ بۆچی ناسیۆنالیزمێكی كوردی له جیاتی ئه‌وه‌ی دهسبگرێ به‌و پێشكه‌وتنی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی له ساڵی ٧٠ كانا بینی له مافه‌كانی ژنان، له ئازادی ژنان ، له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه یا دهسبگرێ به‌و سیاسه‌تی نه‌وته ئابوریه‌ی له ٧٠كانا هاتووه و بینی كه كۆمه‌ڵگه‌ی پێچووه پێشه‌وه، بۆ دهسناگرێ به‌مه‌وه و، وازی لە پێشخستنی کۆمەڵگە لە باری ماف و ئازادی وئابوریەوە هێناوە و هاتووه ده‌ستی گرتووه به مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌وه کە ڕێک پێچەوانەیە، پاشخستنی کەلتوور و فەرهەنگی کۆمەڵگە، خراپکردنی بار‌و دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک و مافەکانی ژنان و مافی مرۆڤ و هتد ..، ئالێره‌دا بە بروای من، ئیتر پێویست ئه‌كا كه ئێمه بارودۆخی ژنان وه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست كه‌ینه‌وه به‌وه‌ی كه له دونیادا چی ڕووئه‌دا ؟ له دونیادا له سیاسه‌تی ئابووری و سیاسی نیولیبرالیزمدا چی ڕووئه‌دا، فۆكۆس له كوێدایه ؟ وه ژن له كوێی ئه‌م موعادهلهتانادایه له‌م دونیایه‌دا؟ ئه‌گه‌ر زۆر به كورتی له سه‌ر ئه‌مه بڕۆم، وه‌ك جه‌مال ووتی ئه‌م بابەتە زۆر زۆری ئه‌وێ تا بتوانێ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی لێكبدەینەوە تا بگەینە بنه‌وانی سەرەکی، به‌ڵام به كورتیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان به پشتیوانی ئابووری نیولیبرالیزم و به‌جیهانی بوونه‌وه‌ی سه‌رمایه و به جیهانی بوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجی و ئه‌و فرسه‌تانه‌ی بۆی هه‌ڵكه‌وتووه به تایبه‌ت له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابووری به قازانجی نوخبە ی سیاسی دەسەڵات و چینی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی كوردستاندا ، پێویستی به‌وه‌یه كه ژنان له‌م وه‌زعه‌دا ڕاگرێ كه ڕایگرتووه ، پێویستی به‌وه بوو كه دین زیندوو بكاته‌وه به سه‌ر سه‌ری کۆمەڵگە و ژناندا ، ئه‌وه‌تا خۆتان بینیوتانه پێویستی به‌وه‌یه كه دابونه‌ریتی خێڵه‌كی زیندوو بکاتەوە ، هه‌ر ڕۆژه‌ی خێڵێك زل ئه‌كات و باس لە فەهەنگەکەی ئەکات. عه‌شیره‌تێك دێته پێشه‌وه به ئه‌سپ سواری و لێدانی بووك له كاتی شایدا و جۆرەها نەریتیان هێناوه‌ته پێشه‌وه كه وەک نەریتی کۆمەڵایەتی لە گیانەڵادا بوون، ئه‌بوایه بمردایه له چاو پێشكه‌وتنێك ، له چاو هۆشیاریهك كه ئینسان بینیویه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا. دەبوو ئەم نەریتانە جێگای گاڵتەجاری نەوە تازەکانی ئەم کۆمەڵگەیە بوونایە. بەڵام هەموو ئەمانە بۆ کۆنترۆڵکردن و دەستبەسەراگرتنی خواست و ئومێدەکانی نیوەی کۆمەڵگەیە کە ژنانن بۆ ئازادی و مافی یەکسان و کار و بیمەی کار و داواکاریەکانی تری وەک مافی خۆی. هۆکارەکەش دەگەڕیتەوە بە جێگا و ڕیگایەک کە بۆ ژن دیاری کراوە لەم سیستەمی ئابووری و سیاسیەی ده‌سه‌ڵاتی هەرێمدا، ئەویش حساب نەکردنی ژن وەک هێزی بێکار، سپاردنی کاری خزمەتگوزاری ماڵەوە و ئەرکی چاودێری منداڵ و پیری وپەککەوتە و کەمئەندامان و هتد .. ، هەموو ئەمانە بە خۆڕایی و وەک ئەرکێكی “دینی” و کۆمەڵایەتی ژنان دوبارە بەرهەم دێنەوە. ژن مهوقعێكی پلەدووی هه‌یه له‌م سیاسه‌ته ئابووریه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا کە ئەم رەوەندە له جیهانیشدا هەروایه. به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئێمه باس ئه‌كه‌ین، لە ڕیگای ئەمەوە هێزێكی بێكار کە نیوەی ژنانن بێهێز دەهێڵرێتهوه، له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ خێزاندا ، له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا، له گه‌ڵ سیاسه‌تدا، له پله دووا دەهێڵرێتهوه هه‌تا نه‌توانێ به‌شێك بێ له هێزێكی ناڕازی و پڕ لە ووزە ، هەتا نه‌توانێ به‌شێك بێ له هێزێك کە ئه‌یه‌وێ دونیا بگۆڕێ و ئه‌م سیسته‌مه بگۆڕێ. واتا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌و سیسته‌مه‌دا بۆ ژن دروستكراوه به بڕوای من به بێ ئه‌وه‌ی دەسەڵات خۆی سه‌ركوت به كار بێنێ، دین و دابە ونەریت و ڕۆڵی پلەدووی ژن ئەم سەرکوتەی ژنانی بۆ مسۆگەر کردوە. ئه‌وه‌تا ئه‌بینین ئه‌و سه‌ركوتانه‌ی ژن ئه‌یبینێ له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بێوێنه بووه له مێژوودا، مه‌سه‌له‌ی لێدان و توند تیژی، هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه بههارئیشارهتی پێدا، یان جه‌مال خۆت ئیشاره‌تت پێدا، ئه‌م توندوتیژیه ی کە زۆرینەی ژنانی بێده‌نگ كردووه و كردویه‌تی به كائینێكی بێده‌نگی له ماڵه‌وه دانیشتووی بێده‌سه‌ڵات. وه ئه‌مه ئێمه باس له دوو ملیۆن ئینسان ئه‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستاندا.
واتا له‌یه‌ك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له به‌رامبه‌ر هه‌ژمونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا له به‌رامبه‌ر كاروكردهوهكانیدا له دژی ئازادی له دژی مافه‌كان ، له هه‌ژاركردنی خه‌ڵكدا له بێكاركردنی خه‌ڵكدا له نه‌بوونی ئیش بۆ ئه‌وانه‌ی كه له زانكۆكان ده‌رئه‌چن، هه‌موو ئه‌مانه ژنی والێكردووه كه ئه‌گه‌ر پیاو بێته ده‌نگ له‌وانه دوو هه‌نگاو دوای ئه‌وه بێته ده‌نگ یا ساڵێك دوای ئه‌و بێته ده‌نگ ، بۆ؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی ناردویه‌تیه ماڵه‌وه كلتوری ئیسلامی، كلتوری عه‌شیره‌ت توانیه‌تی قه‌ناعه‌ت به‌م هێزه بێشوماره بكا كه جێگه‌ی ئه‌و مناڵ دروستكردنه جێگه‌ی ئه‌و دانیشتنه، وه به‌م شێوه‌یه نابالانسه له ده‌وری ژن وه ده‌وری پیاو له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه. ئه‌م نایه‌كسانیه وه ئه‌م نا هاوسه‌نگیه كه دروست بووه به دڵناییه‌وه نه‌تیجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه توندوتیژی بێشوماری لێئه‌بێته‌وه، پیاو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به سه‌ر ژن‌دا له نێو خێزاندا. دین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به سه‌ر به‌ها مرۆییه‌كاندا له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ، یاسای دینی و یاسای نیمچه دینی و نیمچه سیكولار سه‌ری له خه‌ڵك شێواندوه له‌م بارانه‌وه. ئا ئه‌وه‌تا ژن له ده‌ره‌وه‌یه و له سیاسه‌تدایه و به‌ڵام نا ژن چه‌وساوه‌یه و ژن پله دووه، ژن له دادگاكانا هیچ كارێكی بۆ ناكرێ ، مافه‌كانی به دهسنایهت، توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌کرێ، ئه‌نێردرێته‌وه ماڵه‌وه. هه‌ر ئه‌و نمونانه‌ی لهمهوپێش به‌هار باسیكرد. جا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌م موزوعه سه‌تحی هه‌یه ، ڕوكه‌شی هه‌یه، ڕوكه‌شه‌كه‌ی كلتور‌و دینه، خێڵ و پیاو و ئه‌مانه‌یه به‌ڵام بنەماکەی ئه‌و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه كه به هۆی سیاسه‌تی ئابووری و سیاسی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه ئابووری و سیاسه‌تێكی نیولیبرالیه و په‌یوه‌سته به‌وه‌ی له جیهاندا چی ڕوئه‌دا، وایكردووه كه ژن له‌و مهوقعهدا بهێڵرێته‌وه وه نه‌ك بمێنێته‌وه به‌ڵكو به‌رده‌وام ئه‌م وه‌زعه‌ی خراپتر بێ.
دیدگای سۆشیالیستی: به‌ڵێ به‌ڵام من حه‌ز ئه‌كه‌م لێره‌دا خاڵێك تۆزێ زیاتر له سه‌ری ڕابوه‌ستین، له به‌شێك له قسه‌كانی سه‌ره‌تای به‌هاریشدا هات باسی له مه‌سه‌له‌ی یاسا، كلتور و هه‌تا فه‌رهه‌نگ و ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه كرا، له‌وه‌ی تۆشدا هات. خاڵێك كه جێی سه‌رنجه له‌و مه‌سه‌لانه‌دا باسی مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری ، سیاسی نیولیبرالیزم و ئه‌وانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان باڵكێشانی ئه‌م جۆره له سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر چی له ساڵانی پێشوتره‌وه له غه‌ربدا هه‌بووه به‌ڵام باڵكێشانی ئه‌م سیاسه‌ته زۆرتر له دوای ٢٠٠٣ وه له دوای داگیركردنی عێراقه‌وه ئه‌بینرێ، خۆ پێشووتر به‌و مانا واقعی به‌رفراوانه‌ی سیاسه‌تی نیولیبرالیزم له كوردستاندا ئیشی نه‌كردووه ، بۆ چی له‌وكاته‌وه بۆرژوازی كورد وه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌وڵیدا له سه‌ركوتكردنی ئه‌و نه‌وعه له مهوقعیهتدان به ژن . حه‌ز ئه‌كه‌م له سه‌ر ئه‌م خاڵه بوه‌ستین جا دوایش مه‌جال بێ دێینه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه به‌هار باسیكرد ، من حه‌ز ئه‌كه‌م به‌هار له سه‌ر ئه‌مه شتێك بڵێ وه دوایش تۆش ئه‌توانی قسه‌ی له سه‌ر بكه‌ی، فه‌رموو.
بەهار مونزیر:
ئه‌وه‌ی كه له دوای ٢٠٠٣ وه بۆ وایه واقعیه له به‌ر تێكه‌ڵاوبوونه‌وه جارێكی تر له گه‌ڵ عێراق و هه‌روه‌ها بوونی كۆمه‌ڵێك ئه‌حزابی دواكه‌وتووی شیعی و جیاكردنه‌وه‌ی عێراق ، وه باڵكێشانی دواكه‌وتوویی به سه‌ر عێراقدا كه كوردستانیش لێی بێبه‌ری نه‌بووه له به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاویه‌كی ته‌واوی له گه‌ڵ عێراقدا هه‌بووه. ئه‌كرێت بڵێین بۆ نمونه ئه‌مه یه‌كێك له كاریگه‌ریه‌كانی ووڵاتانی دواكه‌وتووی دراوسێی وه‌ك ئێران و به هێزبوونی ئه‌م حیزبانه و دروستبوونی كۆمه‌ڵێك ئه‌حزابی دواكه‌وتوو له عێراقدا ئه‌توانین بڵێین كاریگه‌ری هه‌بووه. بۆ نمونه ئه‌وه‌ی كه ئێستا له عێراق شیعارێك به‌رزكرایه‌وه و كۆمه‌ڵێك ژن به‌رزیان كرده‌وه كه فره ژنی هه‌بێ به ڕاستی پێتان بڵێم لێره كاریگه‌ری هه‌بووه، له كۆڕوكۆبونه‌وه و پرسه و شوێنه جیاوازه‌كان ئه‌توانی بڵێی گوێت له‌وه ئه‌بێ به پێكه‌نینه‌وه خه‌ڵكی باس له‌وه ئه‌كات كه بكرێ لێره‌ش به‌وجۆره بێ. له كوردستانیش كۆمه‌ڵێك به‌هانه‌ی بچوك بچوك دانراوه كه ناتوانێ ڕێگری له مه‌سه‌له‌ی فره ژنی بكات. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌ستنه‌وه‌ی جارێكی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به عێراقه‌وه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌ره‌و دواوه بردووه وه پابه‌ندبوونی ئه‌مانیش به كۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێساوه. ئێمه جاری وا هه‌بووه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانی عێراقدا كه قسه‌مان كردووه له سهركۆمهڵێك یاسا، به هه‌رێمی كوردستان ئه‌ڵێ ئێوه مه‌منون بن كه ئه‌وه وایه و ڕێك وه‌ك عێراق نییه. كۆمه‌ڵێ یاسا گۆڕدراوه لێره وه‌ك خه‌و وایه تۆ بتوانی له په‌رله‌مانی عێراقدا باس له‌و یاسا و داخوازیانه بكه‌ی. ڕێكخراوه‌كانی ژنانیان ، ڕێكخراوه لۆكاڵیه‌كان، چالاكوانان له كوردستان خوازیاری ئه‌وه بن ئه‌مه باشتر بكرێت. له عێراقدا ئه‌بینین هه‌ر به‌ره‌و خراپتر ئه‌چێت. یاسای جه‌عفه‌ری هاته پێشه‌وه كه حه‌قی به دایك و باوكه‌كه ئه‌دا له ته‌مه‌نی ٩ ساڵیدا مناڵان زه‌واج بكه‌ن ، كه ئه‌مانه به ڕاستی شتێكی تازه بوون بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
دیدگای سۆشیالیستی: ده‌ستخۆش حه‌ز ئه‌كه‌م دووباره بێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه كه ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیهانی گلۆبالیزه بوون و دونیای پڕ ته‌كنه‌لۆجیا و ئینته‌رنێتدا ئه‌ژین، كه هه‌مووی كاریگه‌ری دائه‌نێن. به‌ڵام ئێمه ته‌ركیزمان له سه‌ر كوردستانه بۆ ده‌ست به‌م فه‌رهه‌نگ و پیس و دواكه‌وتوانه‌وه ئه‌گرن؟ بۆ ئه‌یانه‌وێ ژن له‌م جێگهوڕێگهیهدا بێ ؟
بەهار مونزیر:
ڕێك وایه، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی لۆكاڵی نییه ته‌نها له كوردستاندا، ئه‌وه‌ی كه ووتم دهوروكاریگهری وڵاتانی دراوسێ مه‌به‌ستم له‌وه‌یه هه‌تا نه‌ك ته‌نها كوردستان ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌موو شه‌رقی ئه‌وسه‌ت بكه‌ین جێگه و ڕێگه‌ی ژن له هه‌ندێ شوێندا زۆرزۆر له ئێستا باشتر بووه. ئه‌وه‌ی كه به‌شداری نه‌كردنی ژن یان با بڵێین به به‌رنامه‌وه ئێستا دۆخی به‌ره‌و دواوه چوونی كۆمه‌ڵگه داڕێژراوه و هه‌موو ئه‌مانه هه‌وڵێكی جدی بۆ ئه‌درێ و ته‌نانه‌ت سوئ ئیستفاده له‌مه ئه‌كرێ و هه‌وڵی زیاتر ئه‌درێ ئه‌م ووڵاتانه به‌ره‌و دواوه بچن. ئه‌مه‌ی كه ئێستا زلهێزه‌كانی دونیا ئه‌بینین بۆ نمونه ووڵاتانێكی زلهێزی وه‌ك ئه‌مریكا یان ڕوسیا وه‌ك ووڵاتانی دراوسێی وه‌ك سعودیه و ئێران ئه‌وه‌ی كه ئه‌بینرێ به به‌رنامه‌وه ئه‌مه‌یان داناوه و ئه‌توانم بڵێم ئه‌م ووڵاتانه جارێكی‌تر به ١٠٠ ساڵ به‌ره‌ودواوه چوونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی كه باسمان كرد له نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌نگێكی تر هه‌بوو جیاوازیه‌كی زۆر زۆر گه‌وره ئه‌بینرێ. له كاتێكدا ئه‌و كاته باڵی چه‌په‌كان و كۆمۆنیسته‌كان هه‌بوو هه‌وڵی ئه‌دا كه مه‌سه‌له‌ی ژنان، مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانی له شوێنێكی تر بێ. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری پێ‌بوو بۆ كۆمه‌ڵگه و بۆ ئه‌م دواكهوتووییهی كه له كوردستانا هه‌بوو له دوای ٩١هوه. ئه‌مه‌ش ترسێكی دروستكرد له دڵی حزبه‌كانی كوردستاندا و له ده‌وروبه‌ر و له ووڵاتانی دراوسێوه سه‌ركوتكرا و به‌جۆرێك كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان چاو نه‌كاته‌وه وه سود وه‌رگرتنی ووڵاتانی دراوسێ و زلهێزه‌كان له دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه وه به‌رنامه و ئه‌جێندای خۆیان ئه‌وه‌ی كه ویستویانه كردویانه چ له كوردستان و عێرااق و چ له سوریا و ڵاتانی تر كه شه‌ڕی تیادا هه‌بووه. ئه‌مانه زۆر به ڕۆشنی دیاره كه ئه‌وان چیان ئه‌وێ وه به‌رنامه‌كانیان چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووه.
دیدگای سۆشیالیستی: له‌م باره‌یه‌وه و هه‌ر له سه‌ر ئه‌م خاڵه پێمخۆشبوو گۆنا تۆ ڕای خۆت بده‌ی .
گۆنا سه‌عید:
زۆر باشه من دوو خاڵم هه‌یه له‌وباره‌وه بیڵێم ، یه‌كێكیان له‌و خاڵه‌وه كه به‌هار باسیكرد دهسپێئهكهم. مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت له‌م ناوچه‌یه ، ده‌وری ئێران، توركیا ، سعودیه ، ووڵاتانیتر له‌م ناوچه‌یه وه له خۆرهەڵاتی ناویندا. ئه‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێ له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه، ئه‌م نوخبه سیاسی یه‌ی بۆرژوازی كوردی كه له شاخه‌وه هاتنه شار و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، بۆرژوازیه‌كی بێ ته‌جروبه بوون، ته‌جروبه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکموتەداریان نه‌بوو، هیچ شتێكی نه‌بوو و تەنها میلیشیای چەکداری بوون. ئاشكرایه، ئه‌وه‌ی خستییه سه‌رڕێی ئه‌وه‌ی چۆن كۆمه‌ڵگه به ڕێوه به‌رن و سیسته‌مێك دامه‌زرێنن، ته‌ده‌خولی ئه‌مریكا بوو به‌رده‌وام له گه‌ڵیاندا، لە لایەکی تر تەدەخولی ئێران بوو به شێوه‌یه‌كی زۆر وه کاریگەری شێوه‌ی حومكڕانی و ده‌سه‌ڵات له ناچه‌كه‌دا زۆر بوو لەسەریان. ئه‌مه فێری كردن، ماوه‌یه‌كی زۆری برد تا كه‌وتنه سه‌ر ئه‌وه‌ی فرسه‌تیان بۆ هه‌ڵكه‌وت كه په‌یوه‌ست بن به‌م ڕه‌وه‌نده جیهانیه‌ی ئابووری سەرمایەداری و نیولیبرالیزم. خاڵی دووەم ئەوەیە کە له نه‌وه‌ده‌كاندا مه‌سه‌له‌ی ژنان ئه‌گه‌ر له بیرتان بێ زۆر به ئاسانی دەتوانرا وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی باسی بكه‌ی. ئینسان دەیتوانی یه‌خه‌ی ئه‌م حزبانه بگرێ وە ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بەرپرسیارب کات له سه‌ری. ئەوکات پێمان ده‌ووتن کە ئەم بار و دۆخەی ژنان بۆڕازیكردنی جمهوری ئیسلامی ئێرانه، بۆ ڕازیكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سعودیه‌یه، بۆ ڕازیكردنی دابونه‌ریتی خێڵه‌كی و سەرۆک خێڵەکانە كه به‌رامبه‌ر به ژن ئەم ده‌سه‌ڵاتە یاسای كۆنه‌په‌رستانه بەرهەم دێنێتەوە، دابونه‌ریتی ئیسلامی زیندوو ئه‌كه‌نه‌وه . لە بەرامبەر ئەمەشدا جولانەوەیەک هەبوو کە سیاسی بوو کە حه‌ره‌كه‌یه‌كی چه‌پی ڕادیكاڵی كۆمۆنسیتی بوو، وە مه‌سه‌له‌ی ژنانی به مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی لێکدەدایەوە و خەباتی بۆ دەکرد. لێرەدا دیسانه‌وه ئه‌چمه سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی پێشوو كردم ، له دوای ٢٠٠٣ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر گۆڕاوه له ته‌واوی جیهاندا نه‌ك ته‌نیا له كوردستان و عێراق دا، مه‌سه‌له‌ی جێنده‌ر( جێندەر بە مانای پێناسی کۆمەڵایەتی ژن و پیاو بوون)، مه‌سه‌له‌ی ژنان به ڕاده‌یه‌كی زۆر جیاكراوه‌ته‌وه و له ئابوری و سیاسه‌ت دوور خراوەتەوە. بە شیوەیەکی ئامانجدارانە و بە شێوه‌یه‌كی خواستراو له لایه‌ن ئه‌م سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه‌وه كه جیهان به ڕێوه ئه‌بات مه‌سه‌له‌ی یەکسانی و مافەکانی ژنان دابڕێندراوە لە سیستەمی سیاسی و ئابووری، هەروهكو چۆن مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاری دابڕاندووه ، هه‌روه‌كو چۆن مه‌سه‌له‌ی بێكاری دابڕاندووه له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ستبێ به‌م سیسته‌مه‌وه كه خۆی به ڕێوه‌ی ئه‌بات له لایه‌نی ئابووریه‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مانا به‌مه بده‌ین وه‌زعی ژن بۆ چی وایه بۆ له نه‌وه‌ده‌كان وابوو وه بۆ له ٢٠٠٣ وه وایه ؟ بە بروای من بارودۆخی ژنان هه‌روه‌كو خۆی بوو له ژێر ئه‌م سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته ، ئه‌وه‌ی كه گۆڕاوه ئەوەیە کە ده‌سه‌ڵاتی بورژوازی پارتی و یەکێتی تەجروبەی پەیدا کردوە و دەرسی لە نیولیبرالیزم وەرگرتوە کە چۆن مەسەلی ژنان بەلارێدا بەرێ و دووری خاتەوە لە بەرپرسیارێتی خۆی. له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته‌یان گرتبه به‌ر بۆ ئه‌وه بوو هێزه‌كانی ناوچه‌كه، وه سیاسه‌تی خۆیان به‌رنه پێشه‌وه‌و ئه‌وان ڕازی كه‌ن به سیاسه‌تی خۆیان. ئه‌گه‌ر بیرتان بێ كاتی خۆی ئێران موحاسه‌به‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی ئه‌كرد له سه‌ر بوونی ئێمه وه‌ك كۆمۆنیسته‌كان له ناو شاری سلێمانی دا له هێز و قودره‌ت و ده‌نگمان، ئه‌گه‌ر بیرتان بێ شوراكان ده‌نگ هه‌بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا قسه‌ی له سه‌ر ئه‌كرد كه ئه‌م ئاڵا سورانه چیه ؟ مه‌بسه‌تم نه‌وه‌ده‌كان ئه‌وه تێپه‌ڕی، دووهه‌زاره‌كان سەردەمێکی جیاوازە کە به داخه‌وه لە لایه‌ك بەشێک لە كۆمه‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست كردووه به‌م سیاسه‌ته‌ی خۆیه‌وه، به‌شێكی زۆر له ڕێكخراوه‌كانی ژنان شان به شانی ده‌سه‌ڵات مه‌سه‌له‌ی ژنانیان دابڕاندووه له سیاسه‌ت، دایانبڕاندووه له‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بە مەبەست ژن له‌م بار‌و دۆخەدا ڕائه‌گرێ كه ڕایگرتووه، مه‌سه‌له ئه‌وه نییه كه پیاو خراپه.
دیدگای سۆشیالیستی: به‌هاریش وتی، به‌ڵام هه‌ردوكتان نه‌هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ چی عه‌مده‌ن ئه‌مه ئه‌كه‌ن؟
گۆنا سه‌عید: قازانجه .
دیدگای سۆشیالیستی: ئه‌و قازانجه چیه؟
گۆنا سه‌عید:
من ویستم بیڵێم به‌ڵام مه‌جبوور بووم قسه‌كانم ته‌واو كه‌م. سه‌یر كه، فۆكۆسی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له سه‌ر قازانج و سه‌رمایه‌یه، په‌یوه‌ست بوونه به‌م سیسته‌مه جیهانیه‌وه كه به‌رده‌وام فۆكۆسی له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه بۆ چینی ده‌سه‌ڵاتدار قازانج په‌یدا بكات ، سه‌رمایه بخاته گه‌ڕ، هێزی كار به‌رده‌وام زیندوو كاته‌وه و دروست كاته‌وه. لە نێو ئەم پەیوەندییە کۆمەلایەتیانەدا جێگه‌و ڕێگه‌ی داوه به ژنان لە هاوکێشەسازی ئابووری و سیاسی‌دا . من پێشتر ئاماژەم پێ د کە له شه‌رقی ئهوسهتا وه‌سیله‌ی ده‌ستی سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داری دونیای ئه‌مڕۆ ئیسلام و کەلتووری دینی و پیاوسالاری یە ، بۆ چی؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ نمونه جاران له عێراقی سەردەمی سه‌دام حوسێن دا دەوڵەت پێویستی بە سەرکوت هەبوو، هه‌موو سیاسه‌تێكی ئیقتیسادی ئه‌برده ڕێوه به دڵی خۆی، به سه‌ركوت ئه‌یبرده پێشه‌وه . بەلام لە عێراقی سەردەمی ئه‌مڕۆ دەوڵەت یان دەسەڵات پێویستی به‌م سهركوته نه‌ماوه، پێویستی به دیكتاتۆر نه‌ماوه، چونکە دین و جێندەر ڕۆڵ ( پێناسی کۆمەڵایەتی ژنێتی وپیاوەتی ) زۆر بە ئاسانی دوو ئامرازی کاریگەری کۆنترۆڵی پیاوان و ژنانن ، واتە هەموو کۆمەڵگە. وە ئەو سەرکوتە پیویستی بە پۆلیس و دادگاش نییە، تەنها بە هۆی میدیا و مزگەوت و پیاوانی ئایینی و لە ژێر ناوی جیاوازی كلتوره‌وه ، به هۆی دواكه‌وتووی دابونه‌ریته‌وه به تایبه‌ت له شه‌رقی ئهوسهتا ملیۆنان خه‌ڵك قه‌ناعه‌تی پێكراوه کە ئاسایی یە ژنان لە ماڵه‌وه بن و بێكاریان بكات. هەر ئەم دەسەڵاتە لە قازانجێتی کاتێ هەندێک دەڵێن کە خه‌تای پیاوه كه ژن لێی ئه‌درێ، خەتای کەلتوورە یان خەتای هەڵسوکەوتی ژنان خۆیانە، چونکە بەم جۆرە ده‌سه‌ڵات شانی خۆی خاڵی دەکاتەوە لە بەرپرسیارێتی و مه‌سره‌ف کردن له ڕزگار كردنی ژناندا، یان لە دانانی یاسای پێشڕه‌و و سێکولار بۆ دابین کردنی مافەکانیان . به هۆی به‌كارهێنانی دین و دابونه‌ریتی دواكه‌وتوو زۆر به ئاسانی به بێ سه‌ركوت ئەم ده‌سه‌ڵاتە پیاوی كردووه به پاسه‌وان به سه‌ر ژنه‌وه، دینی كردووه به حه‌ره‌س به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، پێویستی به جه‌یش نییه بۆ ئه‌مه، پێویستی به مه‌سره‌ف كردن نییه تیایدا. من ههدهفهكهم ئه‌مه‌یه كه بگه‌م به‌م خاڵه، كه تۆ ئه‌ڵێی بۆ چی وا ئه‌كا له به‌ر ئه‌وه‌ی قازانج بواری بۆ ئه‌كاته‌وه . خاڵێکی تری زۆر گرنگ ئەوەیە کە ژنان لە هێزێکی کۆمەڵایەتی نارازیەوە بکاتە تاک تاکی ژنی ماڵەوە، بەمەش زۆر به ئاسانی به مقاوهمهتێكی كه‌متر له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كه هێزی ژنانی دابڕاندوە تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌م مقاوه‌مه‌ته به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێ، ئابووریه‌كه‌ی بخاته گه‌ڕ، خزمه‌ت به چینی ده‌سه‌ڵاتدار بكا، به قازانج په‌یدا كردنی ئه‌وان بكا . لێرەدا نمونه‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر زیندووه به ڕای من ، بۆ نمونه ساڵانه چه‌ند هه‌زار قوتابی ده‌رئه چن له زانكۆ ؟ له‌م ژماره‌یه چه‌ندی مێیینەیە؟ ئه‌وه‌ی كه پیاوه بە هێزی بێکار ئەژمار دەکرێت، کاری پێویسته ، هێزێکی خەتەرناکە بۆ ده‌سه‌ڵات وئه‌توانێ ئێنرژی ناڕه‌زایه‌تی دروست بكا به‌رامبه‌ر به‌م ده‌سه‌ڵاته، بۆ مێییەنکان ئه‌م ئێنرژیه زۆر دێته خواره‌وه زۆر كه‌م ئه‌بێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی بە پێی رای گشتی زاڵکراو بەدیل هەیە بۆیان چونکە “ئەرکی سەرەکی” ئەوان ئه‌وه‌یه شوو بكەن و منداڵ دروست كەن و مندااڵ به خێو كەن، وه ئه‌مه به‌دیلێكه ته‌نانه‌ت ژنان خۆشیان زۆریان بڕوایان پێهێناوە. بۆ نمونە ئه‌م كچانه ئه‌بینی به ١٦و١٧ ساڵی هاوسەرگیری ئه‌كه‌ن یان یه‌كسه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی کە شه‌هاده‌یه‌كی به‌رزیان هێناوه، هۆکارەکەی ئه‌وه‌یه كه له‌م سیسته‌مه دا ئه‌م ژنه هیچ به‌شداریه‌كی ئابووری و سیاسی بۆ دانه‌نراوه وەک ئەرک و بەرپرسیارێتی، به دیله‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بڕواته ماڵه‌وه وه ده‌سه‌ڵات سه‌ری ڕه‌حه‌ت ئه‌بێ له ده‌ست ئه‌م كه‌سه یاخود ئه‌م هێزه بێشوماره‌ی ژنان كه پێویستی به ئیشه، پێویستی به به‌شداریه له ئابوری دا و له سیاسه‌تدا.
دیدگای سۆشیالیستی: به‌ڵێ ، لێره‌دا شتێك به ئیزافه‌ی لایه‌نێكی ئه‌م مه‌سه‌لانه نازانم به‌هاریش فورسه‌ت ئه‌بێ بێته‌وه سه‌ر ئه‌م بۆ چیه.
بەهار مونزیر:
به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی گۆنا وتی هاوڕام له سه‌ری. ئه‌وه‌ی بۆ له نهوهدهكانا ئه‌م وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌ر چیان ویستووه ئه‌م حزبانه‌ش ئه‌وه‌یان كردووه، وه ئێستاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا چی ئه‌وێ ئه‌وه‌یان كردووه، له وڵاتانی تریش نه‌ك به ته‌نها هه‌رێمی كوردستان، له به دواووهچوونی كۆمه‌ڵگه و (سوئ ئیستيفاده)، له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، وه نه‌بوونی جێگه و ڕێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ژن، ئه‌مانه هه‌مووی جێگه‌ی ئیستیفاده بووه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی و زلهێزه‌كانی دونیاش. بهرهودواوهچوونی كۆمه‌ڵگه باشترین وه‌سیله بووه به ده‌ست ئه‌م زلهێز و ئهحزابانهوه، دوای ئه‌وه‌ش نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه كه په‌راوێزخستن و چوونه ماڵه‌وه و به‌ستنه‌وه‌ی به مناڵ به خێوكردن نسیبیان بووه. به ڕای من ئه‌مانه هه‌مووی به به‌رنامه‌وه كراوه، به ته‌نیا لێره وا نییه. تۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردی وڵاتانی پێشكه‌وتووش بكه‌یت له گه‌ڵ ساڵانی حه‌فتاكاندا سه‌یر ئه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك له ده‌سكه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان و بزوتنه‌وه مه‌ده‌نیيه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی بێكاری و هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌یان بۆ پێشه‌وه بردووه ئێستا له ژێر پرسیاردایه، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه هه‌بوو له ووڵاتانی خۆرئاواشدا جارێكی‌تر له ژێر پرسیاردایه. سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش (سوئ ئيستيفاده) و به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی دهوڵهتهزلهێزهكانی دونیا و په‌یوه‌ندیيان به وڵاتانی وه‌ك سعودیيه و وڵاته‌كانی تر
مه‌سه‌له ئابووریيهكانه.
دیدگای سۆشیالیستی: پێویسته بێینه سه‌ر لایه‌نێكی تری به خێرایی، باستان له‌وه كرد هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌ن ڕووكه‌ش یاخود سهرخانێكن. ئه‌و یاسا ، فه‌رهه‌نگ ، پیاوسالاری ، ژنكوشتن و مه‌سه‌لانه له به‌رژه‌وه‌ندی ژێرخانێكن، ژێرخانێك كه له‌سه‌ر پایه‌ی نایه‌كسانی ئینسانه‌كان دانراون، بۆیه بۆی موهیمه ستهمكێشی له سه‌ر ژنان هه‌بێ چونكه ئه‌بێ به قازانج و كه‌ڵه‌كه كردنی پاره. مه‌سه‌له‌ن كاری ناوماڵ هه‌موو به خۆڕایی خستۆته سه‌ر شانی ژن، مناڵ دروستكردن، توندكردنه‌وه‌ی به‌ندی كۆیلایه‌تی و له مه‌وقعیه‌تی نزم ڕاگرتنیان و كردنیان به پاشكۆی پیاو له پێناو ئه‌وه‌دایه له‌شكرێكی گه‌وره‌ی بێكاری ڕابگرێ كه ژنانن، وه هه‌میشه ئه‌م دوو له‌شكره له به‌رامبه‌ر یه‌كدان. لایهنهكانیتر كه خۆیان به فیمینیست و لیبرالفیمینیست ئه‌زانن نایه‌نه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ی مه‌سه‌له‌كه و له چوارچێوه‌ی ڕیفۆرمدا ئه‌مێننه‌وه. حه‌ز ئه‌كه‌م پرسیارێكتان لێبكه‌م،
له وه‌زعێكی ئاوا خراپی ژناندا . من پێموایه هه‌ڵسوڕاوانی ژنان له دیدگایه‌كی سۆسیالیستیه‌وه بێنه سه‌ر ئه‌م ڕیشه‌یه كه ئێوه‌ش بهشێكیتان باسكرد به‌ڵام له نێو ئه‌مه‌شدا چاككردنی وه‌زعی ژن گرنگه، جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه سۆسیالیستیه له گه‌ڵ ڕه‌وت و مه‌یله‌كانی تری فیمینیستی و لیبراڵی و …. هتد ، هه‌تا ئیسلام فیمینیزمدا ئه‌گه‌ر بكرێ ناوی بنێی گرنگه. ئه‌وان ڕووكه‌شی ئه‌یكه‌ن ئه‌ڵێن ده‌سه‌ڵات ئیهتیمامی نه‌داوه ، دادگاكان باش به دواداچوون ناكه‌ن، له‌م ماوه‌یدا ڕێكخراوه‌كانی ژنان له سلێمانی یاداشتێكیان داوه‌و
خۆپیشاندانیان كردووه و دوایان كردووه، داوه‌ره‌كان ئه‌كتیڤ بكرێنه‌وه، نه‌هێڵن حزبه‌كان ته‌ده‌خول بكه‌ن، ئه‌مه ڕووكه‌شیه، ئه‌مه ته‌سلیمكردنی ژنانه له نیوه‌ی ڕێگه‌دا به هه‌مان وه‌زعیه‌ت. ئێوه له‌م باره‌وه ئه‌ڵێن چی؟
بەهار مونزیر:
من ده‌ڵێم بۆ ئێمه وه‌كو كه‌سانێك كه سه‌ر به بزوتنهوهیهكین ڕۆشنه، سته‌م كێشی ژنان و چاره‌سه‌رێك بۆ ستهمكێشی ژنان و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مانه‌وێ یه‌كسانی له نێوان ژن و پیاوا ببێت ئه‌مه یه‌كلاییه، به‌ڵام به ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێمه موقاڕه‌نه بكه‌ین هه‌تا وڵاتانێك كه نیولیبرالیزم یان دیموكراسی یا هه‌ر شتێك ، ئێره زهلكاوێكه به‌راورد ناكرێ به هیچ جێگه‌یه‌كی تر. ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئه‌درێ تۆ یاسایه‌كی باشت هه‌بێ نزیكت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت وشیارتر بێ، له‌وه‌ی كه یاسایهكت هه‌بێ ئه‌م هه‌موو كوشتوبڕ و بێمافیانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌كرێ بچێته جێگایه‌كی تر‌و ئاسانتر ئه‌بێ قسه بكه‌یت له سه‌ر یه‌كسانى، له سه‌ر مه‌سه‌له و پرسه‌كانی ژنان. یان بۆ نمونه كاركردن له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری یه‌كسانی ئه‌مانه ڕێگایه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بتوانی نزیك بیته‌وه له‌وه‌ی باس له ڕه‌گوڕیشه‌ی نایه‌كسانیه‌كان بكه‌یت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئێمه ده‌ستمان پێوه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه، مه‌سه‌له‌ی كوشتنه.. من زۆرجار ئه‌و پرسیاره‌م لێده‌كرێت كه مه‌سه‌له‌كانی تر فه‌رامۆش كراوه كه ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تادا باسكرا . نایهكسانیيهكی زۆر له ئابووریدا، نایه‌كسانی له هه‌لی كار و دایه‌نگا و هه‌تا بۆ نمونه كۆمه‌ڵێك له ژنانی فه‌رمانبه‌ر و كرێكاریشمان هه‌یه ، بچوكترین مافی سه‌ره‌تاییان نیه كاتێ كه ده‌چن بۆ كار ده‌ستیان له سه‌ر دڵیان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌ستمان گیراوه به ڕاستی مه‌سه‌له‌ی كۆنه‌په‌رستی و عه‌شایه‌ری و مه‌سه‌له‌ی دواكه‌وتوویی و یاسای سه‌دان ساڵ له‌مه‌وپێشه.
گۆنا سه‌عید:
ئاخر به‌ڵام سیستمێك له بنه‌وه ده‌ستی گرتووه به هه‌موو ئه‌م مه‌سه‌لانه‌وه. ئه‌گه‌ر بۆ نمونه كاری سه‌ره‌كی هه‌ڵسوڕاوانی بواری یه‌كسانیخوازی ژن و پیاو نه‌یه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه له بنه‌وه هه‌ڵته‌كێنن سوودی نییه. له ناو پهرلهنامهوه زۆر سه‌ربه‌رزانه فره‌ژنی تێئه‌په‌ڕێنن و كه‌س قسه ناكات. ئه‌ی باشه ژنی لێ نییه له‌وێ؟ ئه‌وه‌تا چه‌ند لیژنه‌ی ژنان له په‌له‌رمان هه‌یه، چه‌ندین ژنی لێیه. هه‌ربۆیه مه‌سه‌له‌ی ژنان له نیوه‌ی ڕێگادا جێ ئه‌هێڵرێته‌وه.
بەهار مونزیر:
من پێم وایه ده‌كرێت هه‌ر له‌م وه‌زعه‌ی ئێستادا هه‌ندێك شت باش بكرێت، چونكه بۆ نمونه گه‌ر ئه‌م حزبانه‌ی ئێستا یه‌ك تۆز له‌مه‌ی ئێستا باشتر بوونایه وه‌زعی ژن وا خراپ نه‌ده‌بوو. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه له ساڵی (١٩٩١)ه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتیان گرت به ده‌سته‌وه، به‌م شكڵه عهشایهریيه زۆر زۆر دواكه‌وتووانه‌یه نه‌بوونايه به دڵنیاییه‌وه ئێمه ئێستا گیرۆده‌ی ئه‌وه نه‌ده‌بووین كه هه‌موو ئه‌و مهئساتانهی ڕۆژانه ژنان ده‌رگیری ده‌بوون له‌وێوه ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه جارێكی تر. ئه‌گه‌ر شتێكیش كرابێ جارێكی تر چۆته‌وه دواوه. ئه‌گه‌ر به‌راوردی (٩٠)ه كان بكه‌ین، به ساڵه‌كانی دوای( ٢٠٠٣)، به بڕوای من ئێستا خراپتره. ئه‌وه‌ی كه باس له ڕێكخراوبوونی ژنان، مه‌سه‌له‌ی كاری گونجاو بۆ ژن و پیاو و بیمه‌ی بێكاری و ئه‌و شتانه ده‌كرا، ئه‌سڵه‌ن ئێستا پرسێك نییه به ناوی ئه‌و شتانه‌وه. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه مه‌سه‌له‌ی كوشتن، مه‌سه‌له‌ی قانوون، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڵێین لیبراڵه‌كان یان با بڵێین فیمینیست لیبراڵه‌كان باسی لێوه ئه‌كه‌ن له هه‌موو دنیادا باشكردنی ئه‌مه به ڕێگاچاره‌یه‌ك ده‌بینن و ئه‌م شتانه بوونه‌ته پرسی ڕۆژ و گیرۆده‌بوونی ژنان و هه‌تا به ڕاستی بیڵێم یانی لێره زۆر به ڕۆشنی نییه كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه. یانی بۆ نمونه ئه‌و جۆره هه‌ڵسوڕاوانه به گشتی ئه‌ڵێن ژنانی كوردستان و ئه‌مه جیا ناكرێته‌وه. یانی ژنانێكن دیدێكی تریان هه‌یه، ڕێگاچارهیهكهی تریان هه‌یه وه ڕه‌گوڕیشه‌ی مه‌سه‌له‌كه له شوێنێكی تره‌وه ئه‌بینن له‌گه‌ڵ ژنانێك هه‌ن له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌كدا داده‌نیشن و ئه‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی دینه‌وه چاكی بكه‌ن… به‌هه‌رحاڵ من قسه‌كه‌م ئه‌وه بوو، ده‌كرێت هه‌ر له‌م سیستمه‌دا كاری له‌سه‌ر بكرێ و هۆشیاری كۆمه‌ڵگا به دوای خۆیدا بهێنێ. من ناڵێم هوشیاریيهكی ڕیشه‌كێشی، به‌ڵام به ڕاستی ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه كاره‌سات ده‌خوڵقێنێ له ژیانی ڕۆژانه‌دا.
دیدگای سۆشیالیستی: به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه ئه‌بێ به ریفۆرم و گه‌ر ئه‌مه‌ش به قازانجی باشكردنی ژیانی ژنانه‌وه بێ پۆزه‌تیڤه به‌ڵام ئه‌بێ له‌وه فراوانتر لێی بڕوانین. گۆنا تۆ له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵێی چی؟
گۆنا سه‌عید:
به‌ڵێ له‌و باره‌یه‌وه منیش هه‌روا ئه‌ڵێم، سه‌یر كه ڕیفۆرم له ئه‌خیردا كاره، ئاكشنه، كێ داوای ئه‌كات؟ وه ڕیفۆرم له چیدا؟ به بڕوای من ئه‌م سیستمه ئابوری و سیاسیه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ئه‌بات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك باس له ڕه‌گ وڕیشه‌ی ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌یه نه‌كات هاتووه سەرنج و فۆکەسی هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان، ڕێكخراوه‌كانی ژنان، خه‌ڵكانی ئازادیخوازی به‌لاڕیدا بردوە بەرەوە جیگایەکی تر، لەگەڵ چەندین بەربەستی تر بەرەورووی کردونەتەوە ، بۆ نمونە بیانووی دەسەڵات ئەوەیە کە ناتوانن یاسایه‌كی سێكیولار و مەدەنی باری کەسێتی دانێن له‌به‌رئه‌وه‌ی دینی زۆرینەی خه‌ڵك ئیسلامه و زۆرینه‌ی خه‌ڵك قبوڵیان نیە ، ئەمە لە کاتێکدا ئەم ده‌سه‌ڵاتە هەر خۆشی هێز و پارە و مینبەری داوەتە دەست مەلا و پیاوە ئاینیەکان تا بە ناوی هەموو خەڵکەوە ئەم قسانە بکەن . ده‌سه‌ڵات دەڵێ دابونه‌ریتی خێڵه‌كی له كوردستاندا زاڵه، خه‌ڵك ژن ئه‌كوژێ، بۆ نمونه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌ڵێ من پێم باشه ژن نه‌كوژرێ به‌ڵام چی بكه‌م خه‌ڵك ئه‌یكوژێ؟ کەچی هەرخۆی مەکتەبی کۆمەلایەتی سوڵحی خێڵەکی و یاد و فیستڤاڵی خێڵ بەڕێوە دەبات.
ئینێرژیهكی ناڕەزایەتی كه ئه‌مڕۆ له نێو بزووتنه‌وه‌ی ژناندا هه‌یه ئاراستە کراوە بەرەووڕووی شەڕ لە دژی بەهای دینی و خیڵەکی و پیاوسالاری ، وە پشتی کردۆتە ده‌سه‌ڵات . هه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ساڵه بینیومانه ڕێکخراوەکان ئه‌یكه‌ن، ئه‌بێ بڕۆن له‌به‌رامبه‌ر دادگا، له‌به‌رامبه‌ر دادوه‌ردا ناڕه‌زایه‌تی بكه‌ن. ئه‌بێ بڕۆن له‌به‌رامبه‌ر پۆلیسدا بیكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر مزگه‌وتدا بیكه‌ن. له كاتێكدا ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه له سەری سەرەوەی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه سیاسه‌ت ده‌رئه‌كرێ، كه ڕێنوێنیه‌كان بۆ ئابوری و قازانج ده‌رئه‌كرێ ، هەرلەوێ بڕیار لە چارەنوسی ژنانیش دەدرێ . کەچی ئه‌مه یان ده‌ستی بۆ نابرێ و كه‌س ناچێته سه‌ری. لە راستیدا ئه‌مه‌نده شاخ و بەردەڵانیان دروستكردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا كه ئه‌بێ چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ دین و كو‌لتور چنگهكڕێ بكه‌ی. ئه‌بێ له‌گه‌ڵ پیاوسالاری شه‌ڕ بكه‌ی. له كاتێكدا هه‌موو ئه‌م شتانه به‌رهه‌می سیستمه‌كه خۆیه‌تی. كه‌وابێ دەبێ ئه‌بێ چنگهكڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا بكه‌ی . له ٢٠٠٣ به دواوه سیاسه‌تێكی جێبه‌جێكراو هه‌یه كه من پێشتریش ئاماژه‌م پێدا و باسێكی زۆر هه‌ڵئه‌گرێ، بە بڕوای من مه‌سه‌له‌ی ژنان دوورخراوه‌ته‌وه له سیاسه‌ت. بۆیه سه‌یر بكه‌ن ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار ئێن جی ئۆ و ریکخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دروست كراوه كه به حساب ئه‌ركی چاككردنی وه‌زعی ژنان خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌و، بەلام لە جیاتی ئەوەی بتوانن ژنان رێکبخەن و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان دامەزرێنن، فریا ناکەون بگەن بە ڕزگارکردنی ئەو ژنانەی کە دەکەونە بەردەم توند تیژی، ئەو ئەرکەی کە دەبوو دام و دەزگای دەوڵەت بیکات خراوەتە ئەستۆی ئەم ڕێکخراوانە. هەروەها ئه‌م ژماره بێشوماره له ڕێکخراو و خه‌ڵك بێده‌سه‌ڵات كراون بە هۆی فەند و مەرجەکانی پشتیوانی مادی لێێان. كێ پاره‌ی پێئه‌دا، كێ به‌ڕێوه‌ی ئه‌بات، كێ به‌رنامه‌كانی ئه‌باته پێشه‌وه، وه ته‌نانه‌ت كێ پلانه‌كه‌ی بۆ دائه‌نێ، یان ده‌سه‌ڵات خۆیەتی یان ڕێکخراوی جیهانی کە ئەوانیش خۆیان مەرجیان بۆ دانراوە. زۆر ده‌مێكه ئه‌م كاره هه‌یه ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و سیاسی ژنان نه‌ماوه. به شێوه‌یه‌ك نه‌ماوه كه زیاتر بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نه‌رم و نیان، جۆرێك ناڕه‌زایه‌تی ئه‌كات، ئیمزا كۆئه‌كاته‌وه، ئه‌چێته به‌رده‌م دادگا. به‌م مانایه ئه‌وه‌ی كه پێی ئه‌ڵێن بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری به جۆرێك پاشەکشەی پێکراوە چونكه ئه‌وه ئه‌توانێ هێزی خه‌ڵك كۆكاته‌وه بۆ ڕیفۆرم. ئه‌گه‌ر باسه‌كه‌مان له ڕیفۆرمه. له كۆتاییدا كێ ئه‌توانێ ڕیفۆرم داوا بكات؟ به بڕوای من ڕیفۆرم له جاده‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات، له خۆپیشاندانه‌وه، له ڕێكخراوبوونهوه .
دیدگای سۆشیالیستی: نا ئه‌سڵه‌ن باسه‌كه‌ی من ئه‌وه بوو كه چۆن له ڕیشه‌وه ئه‌م سته‌مه‌ی سه‌ر ژنان كۆتایی پێ بێ، یه‌كسانی واقعی به‌رپابكرێ. به‌ڵام له ڕێڕه‌وی ئه‌مه‌دا ڕیفۆرم پێویسته، ڕێك هه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ش به جووڵانه‌وه ئه‌كرێ، به یه‌خه‌گرتن ئه‌كرێ. بۆ نمونه ئه‌بینی له ئه‌فغانستان ژنێك ئه‌كوژرێ، ئه‌وه‌ی كه سووتێنرا، خه‌ڵكێكی زۆر دێته سه‌ر جاده. كه‌چی له كوردستان ئاماری ژن كوشتن هه‌ر هه‌ڵئه‌كشێ به‌ره‌و سه‌ره‌وه جووڵه‌یه‌ك به‌ڕێ ناكه‌وێ..
گۆنا سه‌عید:
باشه، به‌ڵام سه‌یركه له هه‌مان كاتدا له حه‌ره‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان‌دا تۆ ئاگات لێ بوو كه ژن چه‌ند به‌شدار بوو. بۆچی ئه‌مه وایه؟ بۆچی بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان ئه‌وەنده ژن به‌شدار نییه به‌س بۆ مه‌سه‌له‌ی ئابوریه‌كه‌ی، موچه‌كه‌ی، ژیانه‌كه‌ی به هه‌زاره‌ها له پێشی پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانهكانهوهیه. ئه‌مه ئه‌و ناكۆكیه‌یه كه من باسی ئه‌كه‌م.
دیدگای سۆشیالیستی: ئاخر ئه‌وه‌ش ناكۆكی نییه. ئه‌وه باسێكی تره و ده‌روازه‌یه‌كی تر ئه‌كاته‌وه كه ئێستا كاتی ئه‌وه‌مان نییه. به‌ڵام خۆ ئه‌بێ ئینسان بژێوی خۆی ته‌ئمین بكات بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌رژێته سه‌ر شتی تر. به‌ڵام منیش له‌و خاڵه‌دا له‌گه‌ڵ تۆدام كه به ئه‌ندازه‌ی نان خه‌ڵك ئه‌بێ بیری لێ بكاته‌وه كه مه‌سه‌له‌ی ژنانیش سیاسی و جدیه و یه‌خه‌ی كۆمه‌ڵگای گرتووه.
گۆنا سه‌عید:
مه‌سه‌له‌ی ژنان ئیندیڤیجواڵیزه كراوه، یانی كراوه به مه‌سه‌له‌ی تاك. مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌ت له ماڵه‌وه. تایبه‌ت به ژنێكی ئه‌ودیو تایبه‌ت به ژنی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی تر. مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نییه له كاتێكدا كه مه‌سه‌له‌ی موچه مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه، مه‌سه‌له‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه.
دیدگای سۆشیالیستی: كه‌وایه چی بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئه‌م مه‌سه‌لانه بهێنرێنه‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و جموجۆڵێك به‌ڕێبخرێ؟ من پێم وایه ئه‌بێ مه‌سه‌له‌ی ژنان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بجوڵێنرێ. چی بكرێ و ئه‌ركی كێیه؟
بەهار مونزیر:
دیاره ئه‌م باسانه گفتووگۆی زۆر زیاتری پێویسته. ئه‌وه‌شی كه له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌م مه‌سه‌لانه‌مان وروژاندووه و زۆر قوڵ نه‌چووینه‌ته ناو مه‌سه‌له‌كانه‌وه خۆی مه‌سه‌له‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه چی بكرێ له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ئه‌وه‌ی كه باس كرا بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی موچه بۆچی ئه‌و هه‌موو ژنه‌ی له‌گه‌ڵدا بوو. ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به ڕاستی پرسی ژن تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه. جاری وا هه‌یه ڕووداوێك ئه‌بێ دائه‌بارن به‌سه‌ر ئێمه‌دا. ئه‌وه‌نده مه‌سه‌له‌كه بچوكراوهتهوه بۆ مه‌سه‌له‌ی فڵان و فیسار، به مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی نازانرێ. به مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری و دینی و ئه‌مانه نازانرێ. ئه‌مانه هه‌موو ڕه‌گوڕیشه‌ی مه‌سه‌له‌كانه، به مه‌سه‌له‌یه‌كی چینایه‌تی نازانرێ. ئه‌وه‌ی كه ئه‌زانرێ ئه‌وه‌یه كه ڕووداوێك ده‌بێت دائه‌بارن به‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كانی ژناندا له كاتێكدا كه هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش كه ئێستا ئه‌كرێ له هاوكێشه‌كانی كوردستان ده‌ربهێنی كه دیاره هێشتا جێگای ڕازی بوون و خواستی ئێمه نییه، ئه‌مه‌ش ده‌ربهێنی بڕواتان هه‌بێ به ته‌واوه‌تی تاریك ئه‌بێ. ئه‌وه‌شی كه ئێمه كه‌مێ هێز وه‌رئه‌گرین قسه ئه‌كه‌ین، له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه قسه ئه‌كه‌ین ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو قورساییه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌بینه‌وه، وه‌ڵامی مه‌لا و فڵان ئه‌ده‌ینه‌وه. گه‌ر ئه‌مه‌شی تیا نه‌مێنێ وه‌كو وتم، هێشتا ڕه‌گوڕیشه‌ی مه‌سه‌له‌كانیش نییه، ئه‌م تروسكاییهی ئێستاش نامێنێ. به بڕوای من ئه‌بێ مه‌سه‌له‌ی ژنان بكرێته مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، چۆن بۆ پرسه‌كانی تر خه‌ڵك كۆده‌بێته‌وه له ده‌وری یه‌ك. دیاره زۆر لاوازه، خۆ من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ش كه هه‌یه ڕێكخراو و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ژنانیش ئه‌بێ وه‌كو مه‌سه‌له‌كانی تری وه‌ك ئاو و كاره‌با و جاده بان و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری لێ بێت. كاتێك ژنێك ده‌كوژرێت هه‌زاران ژن بۆی كۆنابێته‌وه، ئێمه گیرۆده‌ین كه هه‌ر له ناو نوخبهیهكدا ئه‌مێنێته‌وه. هه‌تا ئه‌وه‌ی كه له كوردستانیشدا پێی ده‌ڵێن نوخبه نه‌بۆته مه‌سه‌له‌ی ئه‌ویش. ده‌درێت به‌سه‌ر شانی ده‌یه‌ها كه‌سدا نه‌ك ئه‌وه‌ی بدرێ به‌سه‌ر شانی هه‌زاره‌ها كه‌سدا.
به بڕوای من ئه‌وه‌ی كه نه‌بوونی یان لاوازی ڕه‌وتێكی پێشكهوتنخوازیيه له كوردستاندا، وایكردووه كه مه‌سه‌له‌ی ژنان ئه‌وه‌نده تاك بكرێته‌وه و بدرێ به‌سه‌ر شانی چه‌ند كه‌سانێكی كه‌مدا. ئه‌بێ بكرێته مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵگا، ئه‌بێ كۆمۆنیسته‌كان، چه‌په‌كان، خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی به مه‌سه‌له‌ی خۆیانی بزانن و ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ن. به بڕوای من ئێستا فه‌راغێكی گه‌وره له كوردستاندا ده‌بینرێت و ساڵ به ساڵیش ئه‌م فه‌راغه زۆر زیاتر ده‌بێت. خه‌ڵكانی مه‌ده‌نیش لێی بێده‌نگن. جاری وا هه‌یه تۆ ده‌یبینیت ئه‌وانه‌ی كه قه‌ناعه‌تیشیان له‌گه‌ڵ مهسهلهكهدایه، نایه‌ن و به‌شداری ناكه‌ن له ههڵسوڕانێكدا یان چالاكیه‌كدا. به ڕاستی كه‌مپین سازكردن و ئیمزاكۆكردنه‌وه ناتوانێت وا بكات كه به‌ردێك بخاته سه‌ر به‌ردێك له كۆمه‌ڵگادا. هه‌روه‌كو هه‌ڵوێستێكى لێ دێت. مه‌سه‌له‌ن هه‌یه وه‌ك (كچ به دوای سه‌یاره‌دا ڕاده‌كێشرێت، به ١٣ ساڵی ده‌درێت به شوو، لاقه ئه‌كرێ…) كۆمه‌ڵگا ڕناچڵهكێنێت. هۆكاری ئه‌مه ئه‌و هێزه‌یه كه ڕێكنه‌خراوه. بۆ نمونه گه‌ر به هه‌زاره‌ها كه‌ست هه‌بێت كه ناڕازیيه به‌ڵام په‌رشوبڵاوه و ڕێكنه‌خراوه. ئه‌وه‌ی كه چۆن ڕێكخراوی ده‌كه‌یت و چۆن له‌ده‌وری مه‌سه‌له و پرسه‌كان كۆی ده‌كه‌یته‌وه به ڕوای من ئه‌مه مه‌سه‌له‌كه‌یه. نه‌ك ئه‌وه‌ی كه به ته‌نها دانیشین به‌دیار ئه‌وه‌وه كه شۆڕشێك ده‌بێت. ئه‌مه ناتوانێت چاره‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستا ئه‌م حاڵه‌ته ئیمێرجنسیه بكات كه هه‌موو كاتێك وه‌ك مه‌ترسیه‌ك بینیومه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و ژن. هیچ كاتێكیش پێم سه‌یر نییه كوشتنه‌كان بگۆڕدرێت به به‌رگی جیاوازه‌وه، به دهستدرێژیيه زۆره‌كانه‌وه كه ده‌كرێت، وای لێهاتووه هیچ ڕۆژێك ڕاناچڵهكێیت، به‌جۆرێك كه ئیهانه و سوكایه‌تی و په‌راوێزخستنی ژنان له كۆمه‌ڵگادا ببینی. هه‌تا ئه‌م هێزه ڕێكخراو نه‌كرێت و كاری له‌سه‌ر نه‌كرێت و حزبی سیاسی كاری له‌سه‌ر نه‌كات و، ڕێكخراوی خۆی جیانه‌كاته‌وه و ده‌ست نه‌خاته سه‌ر گرێ ئه‌سڵی و ڕیشه‌ییه‌كان له كۆمه‌ڵگادا به بڕوای من ناتوانم بڵێم له‌وانه‌یه بڵێم جێگه‌ی ئومێدێك بێت، ڕه‌نگه ماوه‌یه‌ك كه‌مێك باشتر ببێ.. بۆ نمونه ئێمه زۆر جار باس له وڵاتی تونس ده‌كه‌ین، خۆ له‌وێ شۆڕشێكی سۆشیالیستی ڕووی نه‌داوه و هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه ئه‌وه‌یه كه زۆر جار نمونه‌ی باشی وه‌ك باكوری ئه‌فریقا یان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هێنرێته‌وه به‌ڵام له‌م وڵاته ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ئه‌بێ و له‌وێش شتی جیاواز ئه‌بینی. ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى گۆنا وتی ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین بۆ نمونه سیستمی سێكیولاری خۆ خواستی به ته‌نها ئێمه نییه به‌ڵام ئه‌بێ كار بكه‌ین گۆڕانكاریه‌ك له كۆمه‌ڵگادا بكرێ. مه‌لاكان و مزگه‌وته‌كان نه‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان ڕۆژانه ئیهانه و سوكایه‌تی به ژنان بكه‌ن، كه‌چی به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر ناكه‌وێته خۆ.
گۆنا سه‌عید:
من ته‌واو هاوڕای قسه‌كانی به‌هارم . پێش هه‌موو شتێك به پێی ئه‌و شیكاریه‌ی كردمان له‌م قسانه‌دا وتمان سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سیاسی كۆمه‌ڵگایه كه ئه‌م بارودۆخه‌ی دروست كردووه. بۆیه چاره‌سه‌ره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌رامبه‌ر به‌م سه‌رچاوه، به‌م ڕیشه‌یه بوه‌ستینه‌وه. به‌ڵام چۆن. به ڕای من كێشه‌ی ئێمه ، كێشه‌ی كۆمۆنیسته‌كان، وه ڕابه‌ری كۆمۆنیستی له كوردستاندا ئه‌و وه‌ڵامه‌یه كه چۆن به‌رامبه‌ر به‌و سه‌رچاوه‌یه بوه‌ستینه‌وه. له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان با باس بكه‌ین.
یه‌كه‌م به دڵنیاییه‌وه ڕێكخراوبوون وه گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ژنان بۆ ناو سیاسه‌ت. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هوشیاریه له نێو ژناندا. وه ده‌ست بردن بۆ ڕێكخراوكردنی ژنان له‌و شوێنه كه كێشه‌یان هه‌یه. به دڵنیایی توندوتیژی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ژنانه له كوردستاندا، كوشتن، لێدان، به زۆر به‌شوودان، خه‌ته‌نه‌كردن و هه‌موو ئه‌مانه. به‌ڵام توندوتیژی ئه‌نجامه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌یه ، ئه‌و پله‌دووی یه‌یه، ئه‌و یاسایانه‌یه، ئه‌و سته‌مه‌یه كه له‌سه‌ر ژنان دروستكراوه. ئه‌گه‌ر ئێمه بڕۆین ژنان به ده‌وری توندوتیژیدا ڕێكبخه‌ین ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وە ئه‌بێ كه بینیومانه. من ناڵێم ئه‌مه نه‌كه‌ین، ئه‌مه به‌شێك بێ به‌ڵام ڕێكخراوكردنی ژنان بۆ نمونه ژنانی مامۆستا بۆ موچه‌كانیان یان ئه‌وه‌ی كه هه‌زاره‌ها ژن كێشه‌ی هه‌یه به ده‌ست نه‌بوونی دایه‌نگاوه، یان ته‌حه‌روشی جنسی له‌سه‌ر كاردا. ئه‌مانه ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ن كه ئه‌توانێ ژن به ده‌وری خۆیاندا ڕێكخراو بكه‌ن، ژنی كارمه‌ند، ژنی كرێكار، ته‌نانه‌ت ژنی ماڵه‌وه. گه‌ر دیقه‌ت بده‌ن ئێستا ژنانێکی زۆر له‌م وه‌زعیه‌تی بێكاری و قه‌یرانه‌ی كوردستاندا ده‌ستیان داوه‌ته كاری سه‌ربه‌خۆ. نازانم ئه‌یبینن یان نا چه‌ند كارگه‌ی بچوك دروستكراوه له ئێستادا. ژنان ئه‌چن پێكه‌وه كۆمه‌ڵێك ژن كارگه‌یه‌كی نان دروستكردن ئه‌كه‌نه‌وه، چێشتخانه دروست ئه‌كه‌ن. ئه‌مه ئه‌و جێگایانه‌یه كه ژن تایدا به‌شداری له ئاكتیڤیتی ئابوری‌دا ئه‌كات، به‌م مانایه جێگه‌وڕێگایه‌كی هه‌یه له سیستمه‌كه‌دا كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌ڕێوه ئه‌بات وه ئه‌وانه شوێنێكی باشن بۆ هێنانیان له ده‌وری مه‌سه‌له‌ی توندوتیژیش، له مه‌سه‌له‌ی بێمافی، مه‌سه‌له‌ی هه‌ژمونی دین، مه‌سه‌له‌ی كولتوری دواكه‌وتوو. به‌ڵام به ته‌نها به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی توندوتیژی و كو‌لتور و دین و هه‌موو ئه‌مانه ناتوانێ ڕیفۆرمه‌كه به‌ده‌ستبهێنێ. ئه‌بێ به ده‌وری ئه‌وه‌دا كه پێویستیان به ده‌ست بێ ڕێكخراویان بكه‌ین.
دیدگای سۆشیالیستی: ئێوه هه‌ندێ مه‌سه‌له‌تان ژمارد له‌سه‌ر هوشیاركردنه‌وه و ڕێكخراوكردن و … هتد. به ئیزافه‌ی ئه‌وانه ئه‌ڵێم ڕێكخراوێكی خه‌باتكارانه كه خاوه‌نی مه‌یلێكی ڕادیكاڵ یانی ئاسۆیه‌كی ڕادیكاڵی سۆشیالیستی بێ جیاواز له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا ڕه‌خنه‌كانیان ڕووی له شتی لاوه‌كیه، به واتایه‌كی تر یه‌كسانیخوازی سهرههڵباتهوه. به‌ڵام پێتان وا نییه بۆ ئه‌م كاره پێویستمان به‌وه‌یه كه ده‌ست بكه‌ین به ڕه‌خنه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و فراوان له هه‌موو ئه‌و نه‌ریت و بۆچوونه سازشكارانه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی ژناندا كه به شتی لاوه‌كیه‌وه خۆیان به‌ستۆته‌وه؟
بەهار مونزیر:
به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه زه‌مینه‌سازی ده‌وێت. یانی ئه‌مه كه‌سانێكی ده‌وێت له ده‌وری بن، بزووتنه‌وه‌یه‌كی ده‌وێت كه بتوانێ پشتیوانی لێ بكات وه‌كو ساڵانی( ٩٠)ه كان كه به‌ڕاستی جیاواز بوو. ئه‌مه زه‌مینه‌سازی ده‌وێت تاكو ڕه‌واج په‌یدا بكات. زۆرمان باسكرد، ئه‌وه‌ی كه ئێستا له كوردستان ڕه‌واجی هه‌یه كۆنه‌په‌رستی و باڵكێشانی عه‌شایه‌ری و ئه‌و شتانه‌یه. ئه‌وه‌ی كه ئێستا گرنگه بكرێ به دڵنیاییه‌وه ڕه‌خنه‌یه له هه‌موو ئه‌و جۆره كاركردن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كاریش كه خۆمان ده‌یكه‌ین، له‌وایه له سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵی نه‌بین به‌ڵام ئێمه ئومێدێكمان به‌وه هه‌یه كه بتوانین شتێك بگۆڕین له ناو كۆمه‌ڵگادا. به‌ڵام گه‌ر تۆ بێیت زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌وه بكه‌ی ڕه‌خنه له هه‌موو ئه‌م كارانه‌ی كه ئه‌كرێ وه بتوانی له ڕه‌گوڕیشه‌وه باس له مه‌سه‌له‌كان بكه‌ی، باس له یه‌كسانی ژن و پیاو بكه‌ی ئه‌مانه هه‌موو ئه‌توانێ دهوروكاریگهری باشی هه‌بێ.
دیدگای سۆشیالیستی: نا من مه‌به‌ستم له ڕه‌خنه له هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی تری به‌ناو ژنان و یان ئه‌و مه‌یل و بۆچوونانه‌یه. هه‌روه‌ك تۆ پێشووتر وتت بزووتنه‌وه‌ی ژنان ئه‌كاته‌وه به كۆشی مه‌لاكاندا. پێت وانییه ڕه‌خنه‌یه‌كی قوڵی ڕادیكاڵانه پێویست بێ؟
بەهار مونزیر:
منیش هه‌رئه‌وه ده‌ڵێم ڕه‌خنه له جۆری ئه‌م كاركردنانه‌ی كه هه‌یه له كوردستان. ئه‌وه‌ی كه چه‌ندێك هۆشیاری ئه‌ده‌ین. وه به‌ڕاستی من بیڵێم شتێكی قورسیش نییه تۆ ژنانێك قانع بكه‌ی به مه‌یل و دید و بۆچوونێكی تر. به‌ڵام وجودی خۆشت گرنگه وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی یه‌كسانیخوازی له كوردستان. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه لاوازیه‌كی زۆری پێوه دیاره، ئه‌گینا به دڵنیاییه‌وه ئه‌یڵێم ژنانێكی زۆر له‌د هوری یه‌كسانیخوازی كۆده‌بێته‌وه و به بڕوای من نه‌بوونی ئاسۆیه‌كی ڕوونه ئه‌وه‌ی كه ژن پێی وایه كه بچێت بۆ لای مه‌لایه‌ك یان بچێت بۆ لای دادوه‌رێك كێشه‌كه‌ی چار ده‌بێ.. ئه‌مانه یانی ئه‌م ئیشه بچووكانه كه ده‌كرێت غیابی بزووتنه‌وه‌یه‌كی یهكسانیخوازیيه كه بتوانێ به ته‌واوه‌تی بچێته سه‌ر پرسه گرنگه‌كان و فیكره‌ی یه‌كسانی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاو بكاته‌وه.
گۆنا سه‌عید:
من له‌گه‌ڵ قسه‌كه‌ی تۆدام، جه‌مال، كاتی ئه‌وه‌یه كه ڕه‌خنه‌ی جدی بگیردرێ له به‌لاڕێدابردنی مه‌سه‌له‌ی ڕزگاری ژنان. له ئێستادا كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كی تازه گه‌شه‌كردووه له‌باری فیكری و سیاسی و هه‌موو بارێكه‌وه. بزووتنه‌وه‌ی ژنان تیایدا وه به تایبه‌تی فیمینیست لیبراڵیزم شتێكی زۆر تازه‌یه ته‌نانه‌ت قسه‌كه‌ری ناسراوی نییه له كوردستان. بۆ نمونه ئێستا شتێك هه‌یه باس له به‌شداری واقعی سیاسی ژنان ئه‌كات. من له دژی ئه‌مه ناوه‌ستمه‌وه وه‌كو كۆمۆنیستێك یان وه‌كو سۆشیالیستێك به‌ڵكو باس له كه‌م وكورتیه‌كانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌یه ئه‌كه‌م كه ناتوانێ ده‌ستبه‌رێ بۆ كێشه ئه‌سڵیه‌كه‌ی ژنان له كوردستان یاخود كێشه‌ی ژنانی كرێكار ژنانی زه‌حمه‌تكێش و ئه‌م مه‌سه‌لانه. ئه‌م ڕه‌خنه فیكریه، ئه‌وه‌ی كه تۆ ڕیزی خۆت جیابكه‌یته‌وه له فیمینیزمی لیبراڵ له هه‌موو ئه‌مانه‌ی تر دروست ئێستا كاتیه‌تی. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه به‌جۆرێك ئه‌م حه‌ره‌كه فیمینیزمیه له كوردستان هێشتا ئه‌ویش شتێكی هاورده‌یه، هێشتا ئه‌ویش له قۆناغێکدایە كه تازه قسه‌ی خۆی ئه‌كات و تازه فیكری خۆی بڵاوئه‌كاته‌وه. وه ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ ئه‌و به‌شێكه له حه‌ره‌كه‌یه‌كی جیهانی تر. بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی ئێن جی ئۆ و ڕێكخراوه‌كانی ژنان كه باس له به‌شداری سیاسی ئه‌كه‌ن و باس له هه‌ژاری و له خه‌ته‌نه‌ی ژنان و چی و چی ئه‌كه‌ن به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌شێكن له حه‌ره‌كه‌یه‌كی فراوانتری جیهانی كه ئه‌مڕۆ له دنیادا ڕابه‌ری مه‌سه‌له‌ی ژنان به ده‌ست ئه‌م فیمینسیتە لیبرالیهوهیه. مه‌به‌ستم له‌وه‌یه ئه‌وان پشتگیری مادی ئه‌كرێن و پاره‌یان پێ ئه‌درێ. ڕێكخراوێكی وه‌كو بانكی نێوده‌وڵه‌تی، یونیسێف، یوئێن. ئه‌مانه هه‌موو پشتی ئه‌وه ئه‌گرن كه ژنان با به‌شداری بكه‌ن با له سیاسه‌تدا بن با یارمه‌تی بدرێن. یانی ئه‌م حه‌ره‌كه لاوازه بچوكه ناتوانێ وه‌ڵام بداته‌وه به مه‌سه‌له ئه‌سڵیه‌كانی ڕزگاری ژنان حه‌ره‌كه‌یه‌كی جیهانی تره وه له كوردستانیشدا سه‌ریهه‌ڵداوه. وه به‌شێكه له سیاسه‌ت، له‌وه‌ی كه ڕووئه‌دات له‌و سیستمی سیاسی و ئابوریه‌ی كوردستاندا. ئه‌بێ ئێمه هوشیار بین به‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به چی ئه‌وه‌ستینه‌وه و ڕه‌خنه له چی و كێ ئه‌گرین. من له‌گه‌ڵتام له سه‌دا سه‌د كه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه بنه‌ما فیكری و سیاسیه‌كانی مه‌سه‌له‌ی ڕزگاری ژنان باس بكه‌ینه‌وه، هوشیاری له‌سه‌ر بڵاوبكه‌ینه‌وه. شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له فیكریانه بكه‌ین كه مه‌سه‌له‌ی ژنان ئه‌سپێرن به ئێن جی ئۆ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و دووری ئه‌خاته‌وه له بزوتنەوەی سیاسی و جەماوەری و لە ڕەخنە لە سیستمی سیاسی و ئابوری.
دیدگای سۆشیالیستی: ڕاسته، وه‌كو ئه‌وه‌ی تێرێسا مه‌ی و ئه‌نجێلا مێركل له كایه‌ی سیاسی‌دا نه‌بن. لایه‌كی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا به ده‌ست ئه‌وانه‌وه ئه‌ناڵێنێ.
گۆنا سه‌عید: به دڵنیاییه‌وه وایه.
دیدگای سۆشیالیستی: ده‌ستان خۆش بێ فرسه‌ت نه‌ماوه. به‌ڵكو بتوانین بۆ كاتی تر له‌سه‌ر ئێن جی ئۆ و ئه‌و مه‌سه‌لانه كه زۆر شت ئه‌گرێته‌وه بێینه‌وه سه‌ری.