رۆژی ١ی ئایاری ئەمساڵ، رۆژی یەکێتی و هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار، لەسەراسەری دنیا، وەک رۆژی ناڕەزایەتی بەدنیای سەرمایەداری و دەسەڵات و نەهامەتیەکانی بەدژی ستەم و ژێردەستەیی وجیاکاری و چەوسانەوە وجەنگ و نائەمنی وئاوارەیی، ڕژانە سەر شەقامەکان و جارێکی تر تاکید لەسەر ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەی سۆشیالیستی و هەڵپێچانی سیستەمی نایەکسانی و چەوسینەرانەی سەرمایەداری، بەبەرزکردنەوەو وتنەوەی شیعار و دروشمی کرێی یەکسان، بەرزکردنەوەی ئاستی کرێ، دژ بەسیاسەتی لێگرتنەوە، دژ بەڕاسیستی و فاشیزم، بەدژی تایبەتیکردنی کەرتی گشتی و بۆ دنیایەکی ئازادو یەکسان بەڕێوە چوو.
رێکخراوەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەکوردستانەوە تا زۆرێک لەوڵاتەکانی دنیا: (بەریتانیا، فنلاند، سویسرا، سوید، ئەڵمانیا، نەرویج، ئوسترالیا و کەنەدا). لەپاڵ چینی کرێکار و سۆشیالستەکان و بەرەی ئازادیخواز ویەکێتیە کرێکاریی وکۆمۆنیستەکاندا پێکەوە ئەم رۆژە وەک رۆژی یەکێتی و هاوخەباتی چینی کرێکار بە هەڵکردنی وێنە مارکس و شیعاری یەکگرتوویی چینی کرێکار وە بۆ راکیشانی پشتیوانی لە خواستەکانی ئەمڕۆی کرێکاران وفەرمانبەران لە کوردستان بەرز کردەوە.
کلیکی ئێرە بکەن بۆ خویندنەوەی هەموو بابەتەکە