با لەدژی پەلاماری یەکێتی نیشتمانی و هاوپەیمانەکانی بۆسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی بوەستینەوە
ئه‌مڕۆ له‌درێژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و گواستنه‌وه‌و ده‌ستگیرکردن و سهیارهسوتاندنی هەڵسوڕاوانی ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژە ناڕازیەکانی کوردستان، هێرش کرایە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و خەڵك لەشاری سلێمانی. سەرەتا ناوچەی نزیك خۆپیشاندانەکەیان بەهێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکان میلیتاریزه کرد‌و دواتر هەوڵیان دا بەلێدان و سوکایەتی پێکردن و رشتنی گازی فرمێسك رێژ و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران بڵاوە بهخۆپیشاندەران بکەن بەڵام لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا ئازادیان دەکەن. هاوکات هێزێکی ئاسایش هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵی چەند مامۆستای ناڕازی و دەستیگیریان دەکەن کە تائێستا ئازاد نەکراون.
حکومەتی هەرێم، له‌باتی وه‌ڵامدانه‌وه به‌خواستی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژە زەحمەتکێشەکان، بەشێوەی بەڵتەجی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی ناڕازی و بێمووچه ده‌کات. یەکێتی نیشتمانی ده‌یه‌وێت وەکو پارتی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵك خەفە بکات و رێگا نەدات دژی بڕینی قوتی خۆیان و خێزانەکانیان و شیری مناڵەکانیان لەلایەن حکومەتی مافیاکانی کوردایەتیەوە دەنگ هەڵبڕن! یەکێتی هاوکات دەیەوێ وەکو هێزێکی بەشداری حکومەت لەپاڵ بێدەنگی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمانی کەپۆستە ئیداری و سیاسیە گرنگەکانی ناوچەی سلێمانی بەدەستەوەیە، وەڵامی پارتی بداتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەناڕەزایەتی مامۆستایان بەتایبەتی و فەرمانباران و خەڵکی ستەمدیدە بەگشتی بهێنێ.
بۆیە ئێمە بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان ده‌که‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که‌ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی هەڵبڕن و ئەم کردەوە سەرکوتگەریەی یەکێتی سەرکۆنە بکەن و بەرگری لەژیان و گوزەران و ئازادی و شکۆی کەسوکاریان لەکوردستان بکەن کە بەدەست کۆمەڵێك مافیاوە قوتی ژیانیان تاڵانکراوەو ئێستاش دەیانەوێ بیدەنگ و سەرکوتیان بکەن. بچنە به‌رده‌م نوسینگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و نوسینگەکانی یەکێتی نیشتمانی و لەناوەندەکانی شارەکاندا به‌دژی هه‌ڕه‌شه‌کردن و سزادان و سه‌یاره سوتاندن و راونان و گرتنی مامۆستایان و کارمه‌ندانی ناڕازی، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌کرێت ده‌نگی ناڕهزایهتیهتی بەرزبکەنەوە. خه‌ڵکی کوردستان پێویستی به پشتیوانی ئێمەو به‌ره‌ی ئازادیخواز‌و مرۆڤدۆست هه‌یه. نابێ مامۆستایان و کارمه‌ندان و خەڵکی هەژاری کوردستان به‌ته‌نها جێ بهێڵین. شەقامەکانی شارە گەورەکانی ئەوروپا و ئەمریکاو ئوسترالیا بکەین بەسەنگەری بەرگری لە نان و ئازادی و شکۆی خەڵكی کوردستان!
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
1/12/2016
بۆ په‌یوه‌ندی:
0044 747420204121, 0044 7856032991
www.hkkurdistan.org