سه‌رنووسه‌ر: جەمال موحسین
كۆمه‌ڵگای كوردستان وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی تر له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شبوونی چینایه‌تی، واته چینی سه‌رمایه‌دار و دارا له لایه‌ك و چینی كرێكار و ده‌سته‌نگ له لایه‌كی تره‌وه، پێكهاتووه. ئه‌م دابه‌شبوونه چینایه‌تیه و ململانێیی نێوان چینه‌كان چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان ئه‌نه‌خشێنێ. هه‌ربه‌م پێیه‌ش، مێژووی تا ئێستای ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، هه‌روه‌ك ماركس و ئه‌نگڵس له مانیفێستی كۆمۆنیستتدا ئه‌ڵێن، مێژووی ململانێیی چینه‌كانه. سه‌روسیمای ئه‌م كێشمه‌كێش و ململانێ چینایه‌تیه به‌دیاریكراوی له كاتی دهسهڵاتگرنتی ناسیۆنالیزمی كورده‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ڕۆشن بۆته‌وه.
بۆ بینینی ئه‌م ڕاستیه كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی زۆری ناوێت؛ ته‌نها چاوخشاندنێك به‌سه‌ر ژیانی گه‌ڕه‌كه ههژارنشیهكان و فیرعهونئاواكانی شاره‌كاندا پێمان ئه‌ڵێت كۆمه‌ڵگای كوردستان له چ تهنگانهیهكدایه: له‌لایه‌ك زیادبوونی ملیاردێره‌كانی شاری پێكهاتوو له به‌رپرسانی باڵا ده‌ست و خاوه‌نانی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان، ڤیللا و باڵه‌خانه‌ی زۆر و زه‌وه‌ندی به‌رپرسان و ژیانی های لایفی ئه‌وان، وه له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌زاره‌ها خێزان كه سه‌رپه‌نایه‌ك بۆ پاراستنی خۆیان و مناڵه‌كانیان شك نابه‌ن، سه‌دان هه‌زار كه ڕۆژ تا ئێواره زه‌حمه‌ت ئه‌كێشن و ڕه‌نج ئه‌ده‌ن، ڕاكه‌ڕاكی دوای كاریانه و گه‌ر كارێكیشیان هه‌بێ، چ له كه‌رتی حكومی و چ له كه‌رتی تایبه‌تیدا، یان كرێ و موچه‌یان به هه‌زار منه‌ت پێ ئه‌درێ یان گه‌ر پێشیان بدرێ هه‌ر به‌شی ئه‌وه ئه‌كات به زیندوێتی بیانهێڵێته‌وه، تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانن. پێچه‌وانه‌یی بوونی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌وه‌دایه كه كه‌مینه‌یه‌ك كه به ژیانه‌وه ماندوو نابن خاوه‌نی هه‌موو شتێكن؛ هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیان و ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و یاسا. زۆرینه‌ی ماندووش، خاوه‌نی هیچ نین جگه له هێزی كاریان كه ناچارن ڕۆژانه تازه‌ی بكه‌نه‌وه و له ژیاندا بمێننه‌وه تاكو به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بۆرژوازی بده‌ن و نه‌وه‌ی وه‌ك خۆشیان بخه‌نه‌وه.
ئه‌مه جگه له‌و گێژاوه سیاسی و جه‌نگ و شه‌ڕه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی كه، له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی كورد و به‌ستنه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان به عێراقێكی فیدراڵی دابه‌شبوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئهتنیكیدا، ساڵه‌هایه كراوه به به‌شی كۆمه‌ڵگا و بارودۆخی ژیانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و ده‌سته‌نگی هێنده‌ی تر سه‌خت كردووه. ئاڵوگۆڕێك كه پێویسته بیری لێ بكرێته‌وه، ئاڵوگۆڕێكی ڕیشه‌یی و شۆڕشگێڕانه‌یه، ئاڵوگۆڕێك كه ئه‌م كۆمه‌ڵگا و ژیانه پێچه‌وانه‌یه هه‌ڵبگێڕێته‌وه و دووباره به قازانجی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا و هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی دایبڕێژێته‌وه. ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ش ته‌نها و ته‌نها به به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆسیالیستی ده‌سته‌به‌ر ئه‌بێت. به‌ڵام ئه‌مه پرۆسه و خه‌باتێكه كه له ژیانی ڕۆژانه‌وه، له كۆشش بۆ وه‌رگرتن و زیادبوونی كرێ و باشبوونی هه‌لومه‌رجی ژیان و كاره‌وه، له تێكۆشان بۆ یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانیه‌وه… ده‌ست پێئه‌كات تاكو به‌رپاكردنی شۆڕش و كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی بۆرژوازی كورد و ئاڵوگۆڕی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕیشه‌یی. كۆتایی هێنان به ته‌واوی ئه‌م هه‌لومه‌رج و ژیانه ئه‌ركی دهستبهجێیی شۆڕشی كرێكاری و به‌مپێیه‌ش كۆمۆنیزمی كرێكاریه. كردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێكوێره‌یه له ده‌ستی ئه‌م خه‌باته چینایهتیهدایه چ بۆ كۆتاییهێنان به هه‌لومه‌رجه‌كه و چ بۆ به‌رپاكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆسیالیستی كه ئازادی و یه‌كسانی بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر ئه‌كات. دیاره ئه‌مه‌ش بیركرنه‌وه‌ی ته‌نها كۆمۆنیسته‌كان نییه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتییه چینایه‌تیه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان، نقوم بوونی كه‌مینه له سه‌روه‌ت و سامان و نغرۆبوونی زۆرینه له هه‌ژاری و نه‌داریدا، پێداویستی و زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌رپاكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاوهای له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه.
بۆرژوازی بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه چینایه‌تیه و درێژه‌دان به كۆمه‌ڵگایه‌ك كه زه‌مانه‌تی كه‌ڵه‌كه‌بوونی هه‌رچی زیاتری سه‌رمایه له ده‌ستی ئه‌و كهمینهیهدا كه ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته ناوه‌ستێت، به واتایه‌كی تر ته‌نها له باری ئابوری و سیاسیه‌وه ئه‌م باڵاده‌ستیه ڕاناگرێت. له‌م پێناوه‌دا جگه له حزبه سیاسیه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی له قه‌ومی و ئیسلامی و هه‌تا جۆرێك به ناو لیبراڵی، له سوپا و میلیشیا و زیندان و سیستمی دادگا تا فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب، هزر و بیركردنه‌وه و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤه‌كان سه‌راپا داگیر ئه‌كات و ئاماده‌یان ئه‌كات بۆ پیرۆزڕاگرتنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و هاوكاتیش گێژكردنیان له ئاست نایه‌كسانی و بێمافیهكاندا. واته شه‌ڕی هزری و ئهندێشهییشی له دژی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش به‌ڕێخستووه، له‌وانه‌ش قوتكردنهوه و زیندووكردنه‌وه‌ی بیروڕای كۆنه‌په‌رستانه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی، جیاكاری نێوان ژن و پیاو و زیندووڕاگرتنی بیروڕا ئاینیه‌كان. له هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و به‌رنامه تهلهفزیۆنیهكانهوه بگره هه‌تا په‌روه‌رده‌كردنی مناڵان له خێزان و دایه‌نگا و باخچه‌كانی ساوایان و قوتابخانه‌كاندا له پێناوی خزمه‌تكردن به بره‌ودان و پیرۆزڕاگرتنی ئه‌م بیروڕایانه و به‌م پێیه‌ش هێشتنه‌وه و درێژه‌كێشانی ئه‌م كۆمه‌ڵگا سهروبنهدایه.
بێگومان ئه‌مه له ئاستی هوشیاری گشثی و هوشیاری چینایه‌تیدا سایه ئه‌كات به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری به‌رینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشدا و هۆكارێكیش ئه‌بێ بۆ په‌رت په‌رت كردن و په‌رشوبڵاو ڕاگرتنی ئه‌م چینه. پێویسته هوشیاری چینایه‌تی ته‌ریب له‌گه‌ڵ زیندوومانه‌وه‌ی چینی كرێكاردا بڕواته پێشه‌وه. هوشیاری و خودئاگایی كرێكاران كه ئه‌وان تاك نین و چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تین كه ته‌واوی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان و به به‌گه‌ڕخستنی هێزی كاری ئه‌وان ئه‌ڕوات به‌ڕێوه و به‌مپێیه‌ش ئه‌توانن خاوه‌نی هێزێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رین بن، مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر جدی و حه‌یاتیه بۆ كرێكارانی كوردستان. تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كان ئه‌و ناكۆكیه‌یه كه خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگا ئه‌بات به‌ڕێوه، ڕێگای بیركردنه‌وه له دۆزینه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی ئه‌و جۆره له خاوه‌ندارێتی بۆ خاوه‌ندارێتی گشتی و هه‌مووان (سۆسیالیستی) ئاسانتر ئه‌كات. به واتایه‌كی تر بوونی هوشیاریه‌كی سۆسیالیستیانه پێویستیه‌كه كه ئه‌بێ كرێكاران بۆ خه‌باتی خۆیان بهدههستیبهێنن. كاتێك كرێكار له هۆكاری سه‌ره‌كی چهوسانهوهكهی به ئاگابۆوه، ئه‌و كات ئه‌زانێ چ شتێك ئه‌بێ بگۆڕدرێت و چ شتێك هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه: له ڕوانگه‌ی سۆسیالیستیه‌وه ئه‌وه ئه‌و سیستمه‌یه كه كاری زۆر به كرێكاران ئه‌كات و ته‌نها به‌شی زیندوو مانه‌وه‌یان پێئه‌دات و باقیه‌كه‌ی ئه‌كرێته سه‌رمایه‌ی كه‌ڵه‌كه‌كراو بۆ گیرفانی چینی دارا و ده‌سه‌ڵاتدار، كه ئه‌بێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. خه‌باتێك كه بتوانێ ئه‌م سیستمه هه‌ڵته‌كێنێ ته‌نها ئه‌بێت ڕۆبچێته شه‌پۆلی شۆڕشگێڕانه‌ی كرێكارانه‌وه و زه‌ریای شۆڕش، شۆڕشی كۆمۆنیستی چینی كرێكار، هه‌ڵبستێنێ. نیشانه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی مه‌یلی كۆمۆنیستی و سۆسیالیستی له ده‌رونی ئه‌م چینه‌دا، بردنی خه‌بات و تێكۆشانی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شه به ئاڕاسته‌ی ئه‌و شۆڕشه‌دا. ئه‌م مه‌یله هه‌رچه‌نده كاركردن بۆ باشتركردنی هه‌لومه‌رجی ژیان و گوزه‌ران و كاری كرێكاران و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا به هی خۆی ئه‌زانێ، به‌ڵام ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستێ و شۆڕش وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ئاڵوگۆڕێكی ڕیشه‌یی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وا كه كۆمه‌ڵگا له ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی به‌هره‌مه‌ند بكات، ئه‌خاته به‌رده‌می ئه‌م چینه و هێزه‌كه‌ی بۆ كۆئه‌كاته‌وه وڕێكیئهخات و ڕابه‌ری ئه‌كات. له هه‌وڵی ڕێكختسنیدا ئه‌بێت له ئاستی جه‌ماوه‌ری له ڕێكخراو و شورا و سه‌ندیكا و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه كرێكاریه‌كانه‌وه بگره تا ته‌حه‌زوبی كۆمۆنیستی له ده‌رونی چینی كرێكاردا. ئه‌مه كارێكه كه مه‌یل و بۆچوون و ڕه‌وته‌كانی تری ناو ئه‌م چینه وه‌ك ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی چینایه‌تی بۆ خۆیان دانه‌ناوه. به‌هێزكردنی ئه‌م مه‌یله سۆسیالیستیه یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی كه له‌به‌رده‌م خه‌باتی كۆمۆنیستیماندایه.
دیدگای سۆشیالیستی گۆڤارێكه كه ته‌قه‌لا ئه‌كات بۆ ڕۆڵ گێڕان له پرۆسه‌ی هوشیاری چینایه‌تی سۆسیالیستی‌دا و هه‌وڵ ئه‌دات بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری كوردستان بداته به‌ر ڕه‌خنه. تێئه‌كۆشێت بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی تێگه‌یشتن و شیكردنه‌وه و دانه به‌رباسی مه‌سه‌له سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، فه‌رهه‌نگی و هزریه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ تێگه‌یشت له‌و مه‌سه‌له جیاوازانه و چۆنێتی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌ڵته‌رناتیڤ له‌به‌رامبه‌ریاندا. به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی خه‌باتی كرێكاران بۆ داواكاریه ئابوریه‌كان بۆ باشبوونی ژیانیان، پته‌وكردنی ڕه‌وتی كۆمۆنیستی و سۆسیالیستی، ڕێكخستنی كرێكاران، ڕه‌خنه له ڕه‌وت و بیروڕا بۆرژوازیه ناسیۆنالیستی و ئیسلامیه‌كان و… هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تری له‌م بابه‌تانه جێی بایه‌خی دیــــــــــــــــــــدگای سۆشیالیستی ئه‌بن. ئه‌م گۆڤاره به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته ماركسیستیهكان، وه‌رگێڕانی ده‌قه بناغه‌ییه‌كانی ماركسیزم، ووتار و بابه‌تی شیكاری و گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتنی سیاسی و فیكری و سیاسه‌ته سۆسیالیسته‌كانه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات بۆشاییه‌ك كه له كۆمه‌ڵگادا له‌م ڕووه‌وه هه‌یه پڕ بكاته‌وه.
به‌و هیوایه‌ی ئه‌م گۆڤاره بتوانێ به هیمه‌تی ڕابه‌رانی كۆمۆنیستی و سۆسیالیستی و هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاریی سۆسیالیست له‌و ئامانجه‌دا كه بۆ خۆی داناوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی ٢٠١٥