دەقی ووتەی دەشتی جەمال لە زنجیرەیەک سیمینار لە وڵاتی فەرەنسا ٢٤_٢٩ ی ئه‌پریلی ٢٠١٥
داعش هەرلەو بارەیەوە هێزێکی مەترسیدار نییە کە جەنگێکی کاولکاری لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرپاکردووە وکەوتۆتە سەربرین وئیغتیسابو ویرانکردنی هەرچی سیمایەکی مەدەنی کۆمەڵگایە. تەنانەت هەرلەو ڕووەوە مەترسیدارنییە کەدەیەوێت ژیانی کۆمەڵگا هاوچەرخەکانی ئەم ناوچەیە بەپێی شەریعەتی ئیسلامی بۆسەدەکانی ئیسلامی سەرەتایی بگەڕێنێتەوە، بەڵکو لەبەر ئەوە مەترسیدارە چونکە دەیەوێت جیهانی موتەمەدین لەخوێن هەڵکێشێ و تیرۆر‌و کوشتار وەک ڕێگایەک بۆ دابه‌شکردنی دەسەڵات و سامانی کۆمەڵگا بگرێتە بەر. داعش تارماییەکی ڕەش وتاریکە بەرامبەر بە کۆمەڵگای بەشەری سەردەم، وەک ڕەوتێکی بۆرژوازی کە ئاڵای ئیسلامی هەڵگرتووە، ستراتیژێکی جیهانی هەیە تا لە نێوهاوکێشە جیهانیه‌کانی دەوڵەتانی ئیمپریالیستی وقەیرانی سەرمایەداری ئەمڕۆ بەگشتی و لە هەڵومەرجی شکستە ستراتیژیەکانی ئەمریکاو دەوڵەتانی ڕۆژائاوادا، جێگا‌و رێگا په‌یدا بکات و پێگەیەک بگرێ. ئەم ستراتیژە خۆیناویەی داعش، لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕه‌وتی دژی ئیسلامی لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەڵام دەورەیەکی تر لەهەڵکشانی ئیسلامی سیاسی دەخاتە ڕوو کە پێشتر ڕێکخراوی قاعیدە بەدوای هاتنی تاڵیبان وڕوداوەکانی ١١ی سێپتێمبەردا، دونیای متەمەدنی ڕووبەرووی قۆناغێکی مەترسیدار کردەوە. دروست بەهەمان شێوە داعش لەهەڵومەرجی خۆرهەڵاتی ناوەراست و ململانیی ناوچەییدا، بەتایبەتیش لەجەنگی سوریا وە سەری دەرهێنا ودواتریش کەوتە بەرامبەرکێ و ڕووبه‌رووبوونه‌وه لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانی ئەمرۆ. بەم پێ یە ڕیشەی داعش تەنها له دریژکراوەی ئیسلامی موحەمدیدا نییە، بەڵکو ڕیشەی لە فەزای سیاسی وهیزەکان وواقعیەتە ئابووری و کۆمەلایەتیەکانی کۆمەڵگای کاپیتالیستی مۆدیرنی ئەم سەردەمەدایە. لەم ڕوانگەیەشەوە داعش ڕەوتێکی فەناتیزم و فاشیستی بۆرژواییە بۆ ئارایشتدانەوەی دونیای سەرمایەداری وهیزە ناوچەیی و محەلیەکانی. بۆ ڕۆشنکردنەوەی ئەم ڕاستیە خستنەڕووی چەند هۆکار بە پێویست دەزانم:
زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له ئاستی جیهان وخۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا
١/ شکشتی ستراتیژی ئەمریکا لە خۆرهه‌ڵاتی ناوەڕاست:.
ڕوخانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات دەرگای بەڕووی ئەمریکادا کردەوە تا دونیای یەک قوتبی لە ستراتیژی “نەزمی نویێ جیهانی”دا ڕێک بخاته‌وه و وەک یەکەم هێزی باڵادەست جێگا بگرێ. به‌تایبه‌تی جه‌نگی كه‌نداو به دواى جه‌نگى سارددا به شكستى بلۆكى یه‌کێتی سۆڤیه‌ت “سۆسیالێزمی دەوڵەتی” له کۆتایی ده‌يه‌ى هه‌شتادا، ئه‌و به‌رامبه‌رکێ سهربازیو سیاسیه‌یی چه‌ندین ساڵ هه‌یکه‌لی جیهانی پیک هێنابوو وه دوو قوتبی هینانی شه‌رق و غه‌ربی له‌سه‌ر دامهزارندبوو تێک رووخا، زه‌مینه‌ی بۆ سیاسه‌تی نه‌زمی نۆی جیهانی ئاسانکرد. به داگيركردنى كوێت له‌لايه‌ن حکومه‌تی ئه‌وکاته‌ی عێراقه‌وه ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ئه‌مریکا ڕه‌خساند تاوه‌ک زلهێزێکی جیهانی خۆی داسه‌پێنێت.
هەردوو جەنگی کەنداو لەدژی سەدام له‌ژیر پاساوی شه‌ڕی دیموکراسی‌و دیکتاتۆری‌دا، که کوشتارو که‌م ئه‌ندام بوونی دەیان هه‌زار که‌سی له‌خه‌ڵکی عێراق لێکه‌وته‌وه ، نیشان دەدات کە بۆ بەرەو پێشەوەبردنی ئەم ستراتیژیەی، عێراق وخۆرههلاتی ناوه‌ڕاستی کردە خاڵی لێوه هەستان. تا خۆرهه‌ڵاتێکی فراوان بەپیی نەزمی تازەی کاروسەرمایە بەڕی بخات، بەجۆرێک کەهاوتابێت لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا و لەم ڕیگایەشەوە ڕوسیا‌و چین و دەولەتانی ئەوروپا لەدەوری سیاسه‌ت و پێشنیارەکانی خۆی ڕابكێشێ. شیعاری ئەم ستراتیژە، لە ژێر ناوی دیموکراسی کردنی دەوڵەتانی ناوچەکە بوو. بەلام سەرهەڵدانی تالیبان لەئەفغانستان وه‌ک ڕه‌وتێکی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی که غه‌رب خۆیان له په‌راوێزی کۆمه‌ڵگاکانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هێنایانه سه‌ر شانۆی سیاسی ئه‌و کات به‌رامبه‌ر به یه‌کێتی سوڤیه‌ت، ودواتریش 11سپتامبه‌ر هێرشی تیرۆریستی وخۆکوژی بۆسه‌ر هه‌ردوو باڵه‌خانه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی له نیورک و په‌نتاگۆن له واشنتۆن وه‌ک تاوانێکی گه‌وره‌ی دژی مرۆڤایه‌تی که هه‌زاران که‌سی ئه‌مریکای کرده قوربانی و وروداوەکانی دواتری لێکه‌وته‌وه، کە ئیسلامی سیاسی له‌م ڕووداوانه‌دا تیا هەڵکشا بۆ ڕەوتێکی بۆرژوازی، کە پروپاگه‌نده‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی جیهانی دەکرد بەجۆرێک کە جێگایەک لە ڕێکخستنه‌وه‌ی جیهان و خۆرهه‌ڵاتدا بگرێ. ڕووداوی 11 سپتامبه‌ر ئەم ستراتیژەی ئه‌مریکای پەک خست وپاشان ستراتیژی جەنگ لەدژی تیرۆر لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەبرا وچوارچێوه‌ی پروپاگه‌نده‌یه‌کی ئایدۆلۆژی‌و ڕاگه‌یاندنی بۆ ده‌خاله‌تی سه‌ربازی ئه‌مریکا له ناوچه‌که فه‌راهه‌مکرد له پێناو جێخستنی هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مریکا به‌سه‌ر جیهاندا.
دوای شەڕ وکوشتاری ئەفغانستان‌و کۆتایی هێنان بە دەسەلاتی تاڵیبان، سیاسەتی ئەمریکای وەرچەرخاندەوە بەلای خۆرهه‌ڵاتی ناوەڕاستداوزەمینەی شەری بۆ ڕوخانی ڕژێمی بەعسی خۆشکرد. بەلام ئەمریکا هەر ڕژیمی سەدامی نە ڕوخاند، بەلکو کۆمەلگای عێراقی بە تەواوەتی کاولکرد و گەورەترین پاشەکشەی مادی و مەعنەوی داسەپاند و هەموو بنەماکانی کۆمەڵگای بەسەریەکدا ڕوخاند. هەر وەک بینیمان بەناوی دیموکراسیەوە کۆمەڵگای عێراقی بەسەرچهند تیرەو تایفەو قەوم ومەزهەبەکاندا دابەشکرد و”شەری سونەو شیعە، کورد‌و عەرەب، ئیسلامی‌و عەلمانی” خۆشکرد وسەرئەنجام عێراق بووە زەلکاوێک بۆ مەلەکردنو پەرەگرتنی چه‌ندین ڕەوتی ئیسلامی سیاسی. دەوڵەتێکی لەرزۆک کە لە عیراقدا پێکهات، نەک هەر نەیتوانی ئارامی‌و ئاسایش بەدیبهێنێت بەڵکو خۆی بووە هۆکاری تیرۆر‌و تەقینەوە کوشتارو شەری تایەفەگەریو هەڵوەشانەوەی هەموو خزمەتگوزاریەکان و پەرەگرتنی گەندەڵی…
ئه‌وه‌مان بینی که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا شکستی خوارد وده‌وری له سوریادا به‌رامبه‌ر به ڕوخانی رژێمی ئه‌سه‌د وپشتیوانی له‌لایه‌ن ئیران وروسیاوه توشی ته‌نگه‌شه‌ی گه‌وره هات وئه‌و سیاسه‌ته‌ی بۆ نه‌چووه سه‌ر. به‌تایبه‌تی به‌داوی شۆرشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا ئه‌مریکاو غه‌رب سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی خۆیان توند کرده‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ته‌ری چهپو چینی کریکاردا. هه‌ربۆیه ئیسلامی سیاسی زه‌مینه و ژینگەیەکی به‌رفراوانی له‌و ئالوگۆرانهدا بۆ فه‌راهه‌م بوو بۆ وەستانەوەی دژ به ده‌سه‌لات و سیسته‌می ناسیونالیستی عهرهبیو ده‌سه‌لاته سه‌ربازیه‌که‌ی. لەپاڵ ئەم واقعیەتانەوە. ڕوسیا‌و چین وەک دوودەوڵەتی ئیمپریالیستی خاوەن بەرژەوەندی ستراتیجی وتایبەتی لە ناوچەکەدا هەڵکشان‌و بوونە بەربەست و هاوكاتیش هۆكارێک بوون بۆ پاشکشێ پێهێنانی ستراتیژی ئەمریکا. هەمووئەمانە تێکچونی هاوسەنگی هێزیان بە قازانجی پەرەگرتنی ڕەوتی ئیسلامی سیاسی لەناوچەکەدا خۆشکرد وببونە پێشینەیەکی سیاسی وکۆمەلایەتی .
٢/ تێکچونی هاوسه‌نگی هێزە دەوڵەتیەکان لە خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا:
بەڵام دۆخه‌که لەعێراقدا هەرلەم ئاستەیدا نەمایەوە. بەڵکو ڕێگای بۆ هاتنە ناوەوەو دەخاڵەتی دەوڵه‌تانی ناوچەکە، له‌وانه تورکیا‌و ئێران خۆش کرد که وه‌ک دوو ئه‌لته‌رناتیڤی ناوچه‌یی ده‌رکه‌ون. بە تایبەتی کە بەهۆی نەمانی ڕۆڵی دەوڵەت لەعێراقدا یان لە واقعدا پێکنەهاتنەوەی دەوڵەتی داروخاوی عێڕاق، هەریەک لەم دوو دەوڵەتە بەدوای پرکردنەوەی بۆشاییەکەوە بون بۆ پرکردنەوەی سیستەمی ئەمنی لەخۆرههڵاتی ناوەڕاستدا، کە عێراق تییدا میحوەرە. ئێران لەڕێگای پێگەکانی، حزبولا لە لوبنان وحەماس لە فەلەستین و بەشار ئەسەد لە سوریا و”شیعەکان” لەعێراق، ڕیگای دەخاڵەتی ڕاستەوخۆی گرتەبەر بەئاڕاستەی بەرینکرنەوەی جێگا‌و ڕێگای خۆی لەعێراقدا.
تورکیا، بەهاتنەسەرکاری ئۆردوگان، پشتی کردە سیاسەتی پەیوەست بون بە یه‌کیتی ئەوروپا وه وکەوتە مونافەسەی ئێرانەوە، ڕاکێشانی حزبە قەومیە کوردەکان و پشتیوانیکردن لە”سونەکان”ی عێراق و هیزەکان لە سوریا، بوە جەمسەری هاوکێشە دەوڵەتیەکان لەناوچەکەدا. لەم نیوەدا ڕەوتی ناسیونالیزمی عەرەبی و دەوڵەتە “سونیگەراکان”، ئەردەن و سعودیەو دەولەتانی کەنداو بۆ دورخستنەوەی مه‌ترسی ئێران لەڕیزی سیاسەتەکانی تورکیادا ڕاوەستانو پشتیوانی ڕەوتە سیاسیە سونیەکانیان وەک سیاسەتێک بەرهوپێشبرد… هەموو ئەمانە دواتر پشتیوانەیەکی گەورەی مادی‌و لۆجستی بۆ سەرهەڵدانو پەرەگرتنی داعش ڕێکخست..
٣/ جەنگ له سوریادا :
جه‌نگی سوریا فاکتۆرێکی تر و هۆکارێکی تر بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی داعش. بەتایبەتی کە ئەم جەنگە لەسەرەتاوە بۆسەرکوتی شۆرش له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌رکوتگه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د به‌رێوه‌برا، بەلام کاتێک ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و هیزه‌کانی ناتۆ نەیانتوانی سیناریۆی لیبیا لە سوریا بەدەخاڵەتی سەربازی وناردنی هێز یەکلا بکه‌نه‌وە، چونکە سوریا ناوچەیەکی نفوزی ڕوسیا بوو، زیاتر له‌مه‌ش لێدان له سوریا بۆ ئه‌وان لێدان بوو له جێگا‌و ڕێگای روسیا‌و چین وه‌ک دوو گه‌وره هێزی ئابووری و سیاسی له ئاستی جیهاندا و هاوکات بۆ لێدان له‌ده‌ورو نفوزی جمهوری ئیسلامی ئێران که له ناوچه‌که بره‌وی په‌یداکردوه و هاوپه‌یمانیشه له‌گه‌ڵ ڕوسیادا. کێشمه‌کێشی ئه‌م هێزانه کۆمەڵگای سوریا لەسیاسەتی چاوەروانیدا بە دیار یەکلا کردنەوەی کێشمه‌کێش و ده‌عوای نێوان بلۆکە ئیمپریالیستیەکانی دونیادا ڕاگرت، کە لەسەرێکیەوە ڕوسیا‌و چین ولەسەریکیتریشیەوە ئەمریکاو رۆژئاوا ڕاوەستاوە.
هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەرهێنانی هێزیکی میانەڕەو لە ئۆپۆزسیۆنی سوریادا نەیتوانی بە ئەنجام بگات، به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕه‌وته ئیسلامیانه هه‌میشه ده‌ست ساز‌و په‌روه‌رده‌ى ده‌ستى ئه‌مريكاو غه‌رب بوون وه‌ک ئامرازى ڕێكخستنى كۆنهپهرستيى به دژى چه‌پ وسکولاریزم له كومهلگاكانى خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا، ئيستاش بوونه‌ته جهمسهريكى چالاكى تيروريزمى جیهانی و يه‌كێك له رهقيبهكانى جه‌نگى ده‌سه‌لاتى بورژوايى له خورهه‌لاتى ناوه‌ڕاستدا.
لەولاشەوە سیاسەتی کوشتن‌و کاولکاری ڕژێمەکی ئەسەدو ئاوارەکردن ودەربەدەرکردنی ملیۆنەها ئینسان، ئەم جەنگە وکاریگەریەکانی گوێزایەوە بۆ ولاتانی ناوچەکە، لەوانە لوبنان، ئەردەن، عێراق. لەوەها هەڵومەرجێکدا به‌ره‌ی نهسرە و ڕەوتە ئیسلامیەکان بەپشتیوانی تورکیا و دەوڵەتانی کەنداو سعودیە بە کردەوە پێگەی بۆسەرهەڵدانی داعش خۆشکرد بە تایبەتی بەدوای جیابوونەوەی بەغدادی لەجەبهەی نهسرە و کردنی شاری ڕەقە بە مەڵبەندی سەرەکی خۆی.
٤/ ڕۆڵی ناسیونالیزمی کورد لەبەرامبەر داعشدا:
ده‌وری ناسیونالیزمی کورد له به‌رامبه‌ر داعشدا فاکتۆرێکی تر‌و هۆکارێکی تر بۆ ڕاکێشانی داعش. حزبە ناسیونالیستەکانی کوردستان کە٢٤ ساڵە هاولاتیانی ژێردەستیان گیرۆدەی چەندین نەهامەتی کردۆتەوە ونەیانویستوە وەڵام بەخواستە سەرەکی و ژیارییەکانی خەڵک لە ئازادی‌و بژێوی‌و مافەکانی ژنان و منالان و کرێکاران ولاوان بدەنەوە، لەم دۆخە گێژاوەی عێراق وناوچەکەدا، بەدوای بەرژەوەندی چیانیەتی خۆیانەوە بوون، فراوانکردنەوەی نفوزی دەسەلاتیان وگێرانەوەی ناوچە کێشە لەسەرەکان ، بە دەستهێنانی بوجەو فرۆشتنی نەوت و سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و بازرگانی ئەوانی کردۆتە لایەنێکی کێشە و قەیران لە عێراقدا. سەرەتا دژایەتی مالیکیان هەڵبژارد تا پەیوەندیەکانی خۆیان لەگەل تورکیادا خۆش بکەن و پاشان پشتیوانی ڕەوتە سونیەکان و ناسیونالیزمی عەرەبی و کۆنە بەعسیەکانیان وەک سیاسەتێک بۆ وەرگرتنی ئیمتیازات لەحکومەتی عێراق بەرێوەبرد.
لەبەرامبەر جەنگی سوریادا، سنورەکانیان لەخەڵکی ئاوارە داخست‌و پەیرەویان لە سیاسەتەکانی تورکیا بەرامبەر کوردانی دانیشتوی شارەکانی سوریا گرتەبەر. لەگەڵ توندبوونەوەی قەیرانەکانی نێوان حکومەتی عیراق وهەرێمدا، کەوتنە ڕێکه‌وتنی زمنیەوە لەگەڵ دەوڵەتانی کەنداو سعودیە، و ڕەوتە سونەکان تا ئەوئاستەی داعش توانی لەناکاو موسڵ بگرێ وپێشرەوی جه‌نگێک بۆ داگیرکردنەوەی ناوچە سونیەکان بەدەستەوە بگرێ.
لەگەڵ هاتنی داعشدا، ناسیونالیزمی کورد نەک هەر ڕایان گەیاند کە ئەوان شەڕی داعش ناکەن و پارێزگاری لەخاکی کوردستان دەکەن، بەڵکە داگیرکردنی موسڵیان لەلایەن داعشەوە وەکو دەستکەوتێکی گەورە بۆ خۆیان ناوزەد کرد و نەعرەتەی فرسەتیان کێشا و کەوتنە کۆنترۆلکردنەوەی ناوچە نەوتیهکان وکۆکردنەوەی چەک و تفاقی سوپای هەڵهاتوی عێراق. بەڵام وەختێک داعش خۆی لە موسڵ و شارەکانیتر جێگیرکرد کەوتە پەلامارو هێرش بۆ شارەکانی کوردستان، کە لە بەرامبەردا حزبە قەومییەکانی کورد هەڵهاتن و بە دەیان هەزار ئینسانیان لە خەڵکی شەنگال و گوێرو ناوچەکە بەدەستی بەستراوەوە ڕادەستی داعش کرد، کە بووە مایەی کارەسات وتراژیدیایی گەورەی ئینسانی، لە کوشتارەوە بۆ ئاوارەیی و لە ئیغتسابی ژنانەوە بۆ کڕین و فرۆشتن کردن پێیان… تاد. پاشان هەوڵیاندا ئەم تاوانە ئاشکرایە بەوە پاساو بدەن کە چەکی داعشیان بەدەستەوە نیە واته چه‌کی قورسیان پێنیه و بەرگریان لەخەڵک لەم جەنگەدا نەکرد..
ئەم حزبانە تا ئێستاش لە شەڕێکی ناشێلگیریانەدان وداعشیان وەک کارتێک بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی خەڵکی جیهان و بەدەستهێنانی ئیمکانات و ئیمتیازات لە ئەمریکا و ئەوروپا بەدەستەوە گرتووە، هاوکات بۆ توندکردنەوەی فشار لەسەر حکومەتەکەی عەبادی و ڕازیکردنی بە مەرجەکانی کورد، داعشیان لەناوچەکەدا ڕاگرتووە و لەژێریشەوە کەوتوونەتە بازرگانیکردن لەگەڵیاندا. ده‌رکه‌وتووه له ماوه‌ی رابردودا ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسیارانی حکومی و حزبی و خاوه‌ن کۆمپانیا هه‌ستاون به بازرگانی له‌گه‌ڵ داعش له و ناوچانه‌ی سنوریان به داعشه‌وه‌یه. زیاتر له مانه‌ش شه‌ڕی داعش بۆته به‌هانه‌یه‌کی گه‌وره به‌ده‌ستیانه‌وه بۆ شانخاڵی کردنەوەیان لە دابینکردنی سەرەتایی ترین پیداویستیەکانی خەڵک و تا دەگات بە دواخستنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و وەستانی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان…، بەم کارەشیان هێندەی تر خەڵکی کرێکار و زەحمەتیکێشی کوردستانیان له‌گه‌ڵ برسێتی و بێ‌کاری و هه‌ژاری به‌ره‌و ڕوو کردۆتەوە. هه‌روه‌ها کردویانەتە پاساو بۆ وه‌ڵام نەدانەوە به خواست و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێكاران و زه‌حمه‌تکیشان و ژنان و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
٥/ شکستی سیستەمی حوکمڕانی و کۆتایی دەوڵەتانی پۆست کۆلۆنیالیزم:
شکستی سیسته‌می حکومرانی و کۆتایی ده‌وڵه‌تانی پۆست کۆلۆنیالیزم، هۆکارێکی ترە بۆ سەرهەڵدانی داعش و درێژەکێشانی جەنگەکەی. لە ئارادابوونی دەوڵەتانێک کە بەدوای کۆتاییهاتنی کۆلۆنیالیزم داگیرکاری ئیستعماری شکلیان گرت. سروشتی ئەم دەوڵەتانە کە لەسەر بنەمای هیزی کاری هەرزان دامەزراون دەوڵەتانێکی کۆنەپەرستو تێکەڵ بە ئیسلام و شەریعەتەکەی، لە نمونەی دەسەڵاتی سەرکوتگەروژیرپینانی مافی هاولاتیان و ئازادیه‌کانن. دەوڵەتانێکن کە ئیسلامی سیاسیان لە قانونەکاندا لە پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکاندا جی خستووە، هانی دامەزراندنی تۆری مەزگەوتەکان، وەزارەتەکانی ئەوقاف، دژایەتیکردنی فەرهەنگی غەربیو مەدەنی، حکومەتی بنەماڵەیییان … کردۆتە بنەمای ڕاگرتنی جیاکاری ئابوری و ڕەگەزی.. ئەم دەوڵەتانە بەدوای پەرەسەندنی ئابوری‌و کۆمەڵایەتی لەنێوان نیوسەدەی ڕابردوودا، ناڕەزایەتیەکی کۆمەڵایەتی خەڵکی کریکاروزەحمەتکێشی لیکەوتۆتەوە، بەجۆرێک کە دەوڵەت ئیتر بیکارامەیە لە کۆنترۆلکردنی کۆمەڵگا.. جەنگی داعش بۆئەم دەوڵەتانە هەرئەوەنییە کەپشتیوانی لێبکەن و گەنجانی بۆ پەیوەستبون پێوەی بۆهانبدەن، بەڵکو بۆسەرکوتی ئەم ناڕەزایەتیە کۆمەلایەتیە کردۆتە یەک پێویستی مانەوە ودرێژەکێشانیان.
٦/ ئیسلام وئیسلامی سیاسی لەخۆرهه‌ڵات و ئەوروپا:
ئیسلامی سیاسی خۆی بەرهەمی سیاسەتەکانی ئەوروپاو ئەمریکایە لەڕۆژهەلاتدا. هه‌روه‌ک مه‌نسوری حیکمه‌ت رابه‌ری کۆمۆنیزمی کرێکاریی ده‌ڵێت” بزووتنه‌وه‌ى ئيسلاميى لهئاكامى ئه‌م بوشاييه ئايدولوژيك سياسييهو سهرليشيواويى بورژوازيى محهللى ئه‌م ولاتانه‌دا بهوينهى يهكيك له ئهلتهرنهتيفهكانى باڵى ڕاستى كومهلگا بو تازه‌كردنه‌وه‌ى ههيكهلى حوكمرانيى بورژوايى له رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ل چهپو چينى كريكاريك كه له‌گه ل گه‌شه‌ى سهرمايهداريدا ئه‌ميش په‌ره‌ى سه‌ندبوو هاته مهيدان” لەڕۆژهەلات، ئیسلامی سیاسی خۆی بەشێکە لە دەوڵه‌تانی ئەم ناوچەیە وڕیشیەکی کۆمەلایەتی بۆماوەتەوە، له بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن، یاساکان، فەرهەنگی کۆمەلایەتی، نابەرابەریو هەژاری‌و بی‌کاری لەرۆژهەلاتدا، هاوکات بەچارەسەر نەکراوی کێشەی فەلەستین وجیاکاریهک که به‌سه‌ر خه‌ڵکی فه‌له‌ستیندا داسه‌پێنراوه، گەمارۆی ئابوری‌و دواکەوتوویی ئەم وڵاتانە… ئیسلامی سیاسی وەک باڵێکی بۆرژوازی وبزوتنەوەی ئەنتی غەربگەرایی ڕاگرتووه.
کاتێک ئەمریکاو دەوڵەتانی ڕۆژئاوا ئەم ڕاستیانە دەبینن، نەک هەر دژایەتی ناکەن بەڵکوئیسلامی سیاسیان بەسەر ئیسلامی توندڕەو وماینەڕەودا دابەشکردوە ، هه روه‌ک مه‌نسور حیکمه‌ت ده‌ڵێت “ده‌سه‌لاته‌كانى غه‌رب، وه ميدياو جيهانى ئهكاديمييان، مهقولهى بونيادگهراييان هيناوهته پيشهوه بوئهوهى لق‌و باله تيروريستيو دژى غهربييهكانى ئه‌م ره‌وته ئيسلامييه له لقه لايه‌نگره‌كانى غهربو ئه‌وانه‌ى ئه‌هلى سازشن جيا بكه‌نه‌وه. دژى غهربهكان به بونيادگه‌را ناو ئه‌به‌ن‌و هيرش ئه‌كه‌نه سه‌ر بونيادگه‌رايى بوئهوهى ئيسلامى سياسى بهشيوهيهكى گشتى، كه له‌ڕوانگه‌ى ئه‌وانه‌وه كولهكهيهكى حوكمرانيى ڕاسترهوانهو دژى سوسياليسته له‌ناوچه‌كه‌دا كه لهئيستادا به‌هيچ شتيك جيگاكهى پر ناكريتهوه، مه‌حفوز بكه‌ن. به‌لام ڕه‌وته دژى غهربييهكان هه‌موويان بالى وشكه موقه‌ده‌سو موتهعهسيبه فيقهييهكان نين له‌م بزووتنه‌وه‌يه‌دا. بونيادگهراترين به‌شه‌كانى مهعهسكهرى ئيسلاميى، وه‌كو تاليبانو سعوديه، خويان نزيكترين يارانى غه‌رب”…
بەناوی هینانی دیموکراسیەوە دەستیان درێژکردووە بۆئەم بزوتنەوەیەو گروپەکانی تا سیاسەتی خۆیانیان له خۆرهه‌ڵاتدا پی ببەنە پێشەوە. پشت‌کردن لەسکولاریزم ومافی هاولاتی یەکسان ودابەشکردنی کۆمەلگاکانی شەرق بەسەر گروپە ئەسنیکیو مەزهەبیەکانەوە، بەشێکە لەسیاسەتی ملتیکالچرالیزم.(نسبیه‌تی فه‌رهه‌نگی).
هاوکات پشتیوانی لە ئیسرائیل لەبەرامبەر خەڵکی فەلەستین وسعودیە وحکومەتی پاشایه‌تی لە ئەردەن، پشتیوانی لە مالیکی‌و عەبادی ودەولەتە تازەکانی لیبیا‌و تونس وحزبە میلیشیایەکانیان.. ئەمانە هۆکارێکیترن کەباکگراوندی ئیسلامی وزەخیرەی فراوان بۆ لەشکری داعش ڕێکبخه‌ن و کارگەی بەرهەمهینانی بخەنگەر.
٧/ مامەڵەی ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپا بە پەنابەرانەوە:
مامهڵهکردنو په‌یره‌وی کردن له سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری ئه‌م وڵاتانه گۆرینی یاساکانیان که سه‌رتاپا دژ به مافه ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌رانه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای جیاکاری ئینسانی به‌ریوه ده‌برێت .. هۆکارێکی تری ڕاکێشانی گەنجانە بۆ چونە ناوداعش. سیاسەتی کەمپسازی و جیاکاری بەرامبەر پەنابەران، کردنه‌وه‌ی ده‌یان گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ ڕاگرتنی داوای په‌نابه‌ری ، ئیزۆلەکردن(دابڕان)ی پەنابەران، دابر دابڕکردنی جالیەکان، دانانی لیدەرکۆمینیتی، ڕێزگرتن لە فەرهەنگی ئیسلامی، پشتیوانیکردنی له گروپ و رێکخراوه ئیسلامیەکان بۆدانانی مزگەوت، حجابکردنی ژنان ومناڵان ، کردنه‌وه‌ی قوتابخانەی ئاینی ، سەدان ڕیکخراوی چاریتی (خێرخوازی) ئیسلامی..، تا دادگای ئیسلامی لەڕۆژائاوا وجیاکاری لەنێوان خەڵکی پەنابەرو هاوڵاتیانی دەوڵەتانی ڕۆژئاوادا کە ژیانی سەدان ئینسانی پێ لە قاڵبدراوە.
پێویسته ڕێگا نه‌درێت به ده‌ستهه‌ڵگرتن لە بەهاو یاسا پێشره‌و ومۆدیرنهکان و داشکاندن لە دیموکراسییە پەرلەمانیەکەیان و هێنانە ئارای مۆزایکی قەومی و نەژادی و مەزهەبی لە ژێر ناوی مالتی کەڵچەریزمدا، که دەست ئاوەڵایی فەرمی و زۆرتری داوە بە کۆنەپەرستی و دواکەوتووی لەوانەش هەڵسورانی گروپە ئیتنیکی و ئیسلامییەکان. هەموو ئەمانە زەمینە و دەست ئاوەڵایی زیاتری بەخشیوەتە ئەم گروپە ئیسلامیە داعش و ئینسان کوژانە، تا مەودای کاری تێرۆریستی و کوشتاریان فراونتر بکەن و جغرافیاو ناوچە ئارام و لانی کەم ئارامەکانی دنیاش، بە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاو ئوسترالیا…شەوە، بکەنە ئامانجی کردەوە تیرۆریستیه‌کانیان.
هەموئەمانە ئیسلام وفەزای کۆمەلایەتی بەقازانجی داعش ڕاگرتووە.
٨/ شۆڕش لەناوچەکە:
سەرهەڵدانی داعش خۆی وەک هێزێکی دژە شۆڕش بۆ پاشەکشەپێکردنی شۆڕش وتێکدانی فەزای کۆمەڵگایە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی هەڵومەرجی شۆڕشگێری لەناوچەکەداهاتە ئاراوە، کە بە دوای سەرهەڵدانی شۆڕش لەتونسو میسر ناوچەکەی گرتەوە. ترس لەجەماوەری ڕاپەڕیو وهاتنەسەرکاری دەوڵەتێکی چەپگەرا فاکتۆرێکی ترە بۆ مانەوەی داعش وسەرهەڵدانەکەی. به تایبه‌تی سیاسه‌تی ئه‌مریکاو غه‌ربیش له‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریو که‌نار بخرێت ودهخاڵهتیان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا وه‌لابخرێت کۆمه‌ڵگا بکه‌ویته ده‌ست ئه‌و ده‌ست و تاقمانه‌ی که لایه‌نگری سیاسه‌ته‌کانیان. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکیشه ده‌وڵه‌تانی غهربو ئه‌مریکا له ناوخۆی ولاته‌کانی خۆیان جیای دین لهدهولهتو به‌ناونیشانی بناغه‌ی ئازادیخوازی و مه‌ده‌نیت ناسراوه به‌ڵام دهستگرتنو و پشتیوانی مالی ئه‌و گروپ و ده‌سته‌و تاقمه ڕه‌شه ئیسلامیانه و ناسیونالیسته‌کان له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستدا دهکهنە پردێک بۆ په‌رینه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆیان وه له به‌رامبه‌ر داعش‌یش له سه‌ره‌تاوه به‌و شیوه‌یه مامه‌ڵه‌یان کرد له پێناو ئامانجه سیاسی و ستراتیجێکانی خۆیاندا.
٩/ به‌دیل و ڕێگا چاره:
ئەمانەی له سه‌ره‌وه باسکران پێکەوە چوارچێوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی بۆ سەرهەڵدانو خۆگرتنی داعش پێکهێناوە. بەڵام ئەم جەنگە بەرەوکوێ دەرواو چارەنوسی داعش لەکویدایە؟ ودەبێ چی بکرێ بەرامبەر بەخەتەری داعش؟
نە ئەمریکاو دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، وە نە دەوڵەتانی ناوچەکە وڕەوتو هێزە قەومیو دیموکراتیەکهکان، وەنە ڕەوتەکانی ئیسلامی میانەڕەو!! ئەمانە هیچیان قازانجیان لە پاکكردنەوەو دژایەتی بنەرەتیدا نیە لەگەڵ داعش، بە پێچەوانەوە داعش بۆ ئەم هێزانە کارتێکی سیاسیە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندیەکانیان. ئەمانە هەریەکەیان بەو ئاستە شەرو دژایەتی داعش دەکەن کە قازانجی خۆیان بەدی بهێنن لەوگیژاوە سیاسیەدا کەناوچەکەی گرتۆتەوە. تەنها هێزێک کە بتوانێ بەجدی دژی داعش بێ وقازانجی لەپاکكردنەوەی ئەم ڕەوتە وەحشیگەریەدا بێت، بەشەریەتی ئازادیخواز‌و موتەمەدنی جیهانه، هێزی کریکار‌و زەحمەتکێشی کۆمەڵگای ڕۆژهەلات وژنانو لاوانی ئازادیخوازە. مقاوەمەتی خەڵکی کۆبانی‌و ڕاوەستانی ژنان وپیاوان لەنەبەردێکی سەربەخۆدا، بە ئیمکاناتی کەمەوە توانیان داعش بشکێنن. ئەمە بەڵگەی ئەوەیە کە ئینسان وبەرەی ئینسانی و چینی کرێکار وئازادیخوازان دەتوانی فاکتۆری بریاردەر بێت بۆ کۆتایی هینان بەتارمایی داعش وداعشەکان بەسەر کۆمەڵگای بەشەریەوە. داعش ده‌بێ بڕوات، سه‌رئه‌نجام له ڕێگای زه‌برو زهنگو کرده‌وه‌ی سه‌ربازیه‌وه بڕوات. هه‌رجۆره به‌ندو به‌ستێک له گه‌ڵ ئه‌و هیزه ڕه‌شه‌دا به ته‌واوی پێویسته سه‌رکۆنه‌و محکوم بکرێت. دامه‌زراندنی حکومه‌ت و سیسته‌مێکی سکولار له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ئیتر کاری کۆمۆنیسته کان و سوسیالیستهکانه … ئه‌وه‌ی که ئیتر چی پێویسته بکرێت له‌م چه‌ند خاڵه‌دا سه‌رخه‌ته‌کانی ئاماژه پێده‌ده‌م:
١/ مقاوەمەتی جەماوەری لەبەرەکانی شەری دژی داعشدا، نمونەی جەسورانەی کۆبانێ..
٢/ هێنانە سەرکاری حکومەتیکی سکولار وپێشرەو، کە دەخاڵەتی جەماوەری زامن کات.
٣/ گۆڕینی قانونەکان لەجیهاندا بەقازانجی ئازادی‌و باش بژیوی ئینسانەکان لەهەرکوێبن.
٤/ پشتیوانی کردنی بەرەی جیهانی لەئازادیو سکولاریزمو به ڕهنگاربوونهوهی جەماوەری لەخۆرههڵاتی ناوەراستدا.. به‌تایبه‌تی پشتیوانی له هێزی به‌رگه‌ری جه‌ماوه‌ری که ئێستا له کوردستاندا پێک هێنراوه.
٥/ هەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی هەموو ئەو ئاوارەو و بێخانەولانانەی بە بۆنەی جەنگی داعشەوە لەشۆینو ژیانی خۆیان هەڵکەنراون بە جیا لە دین و ڕەگەزیان.
٦/ ئەو ووڵاتانەی کە هاوکاری داعشیان کردووە، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا وسعودیهونەک هەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو هاوکاریە سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە و لێپرسینه‌وه‌ی لێبكرێت له‌و باره‌یه‌وه.
٧/ داوا لە حکومەتەکانی ئەوروپا بکریت کە ئیزیدی و مەسیحیەکان و هەموو هەڵهاتوانی ژێر دەستی داعش بە پەنابەر قبوڵبکرێن.
٨/ ئەو حزبە سیاسیانەی کە لەو بارودۆخەوە گلاون کەوتوونەتە هەڵخڕاندنی هەستی ڕەگەزپەرستی و تایفی: عەرەب لە دژی کورد و بە پێچەوانەوە وە سوننی لە دژی شیعە و بە پێچەوانەوە. ئه‌نجامی ئەم سیاسەتەش بۆتە مایەی کارەسات و هەلومەرجێکی نامرۆڤانە و ڕەگەزپەرستانە لە عێراق و کوردستاندا. پێویستە فشار بخرێتە سەر پارتە سیاسیەکان بۆ کۆتایی هێنان بەو سیاسەتە.
٩/ هەرجۆرە هەڵسوڕان و چالاکیەک لەلایەن لایەنگرانی داعشەوە لە ئەوروپا ئەبێ قەدەغەبکرێ. ئەوەی ئەوان پیادەی ئەکەن بەشێک نییە لە ئازای بیروڕا و ئازادی هەڵسووڕانی سیاسی، بگرە بانگەشەیە بۆ چاندنی ڕق و کوشتار. بۆیە ئەبێ وەک نازیەکان تەماشا بکرێن. لە لایەکی تریشەوە، دەرکەوتنی ئەوان بارودۆخ ئەخوڵقێنێ بۆ سەر بەرزکردنەوەی گروپ و مەیلە ڕاسیست و ڕەگەزپەرستەکان لە ئەوروپادا لە دژی هەر هاوڵاتیەکی غەیرە ئەوروپی یان ئەوانەی کە بە ناو لە ووڵاتە ئیسلامیەکانەوە هاتوون.ئەمەش پشێویەک دەنێتەوە کە ئەوروپا نیەتیەتی خۆی لێ لابدات.
١٠/ به‌هیزکردن وهاوخه‌باتی چینی کریکار و کۆمۆنیسته‌کان له‌ئاستی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست وجیهان داوایه‌کی فه‌وری هه‌ر ئێستا و ده‌ست به‌جێیه بۆ پاشهکشێپیکردن بهوهیزه ئیمپریالیستیه جیهانیانه‌ی نه‌خشه‌و سیاسه‌ت وستراتیژی کۆنه‌په‌رستانه له‌ئاستی ناوچهکهوجیهان ده‌به‌نه پیشه‌و پێویستیان به دینه وه‌ک ئامرازیک بۆ خامۆشی چینی کرێکار .
١١/ پێویستە وەکو جەنگێکی همەلایەنە لە دژی داعش‌و فکری داعش هەمو وجۆرە هاوکاریەکی دارایی‌و ئاسانکاری بۆ ئەو ڕێکخراوو ناوەندە ئیسلامیانەی بەناوی کۆمینویتی ئیسلامیەوە هاوکاری دەکرێن، ببڕدرێت.. دەبێ هەڵسوڕانیان بخرێتە ژێر چاودێریەوە. دەبێ قوتابخانە دینیەکان دابخرێن و ڕێگا نەدرێ مزگەوتەکان وەکو ناوەندی ئامادەکردنی تیرۆرسیتەکان بەکاربهێنرێت…..