مەیدانی تراڤلگارسکۆێر-لەندەن-٥-١٢-٢٠١٥
دەشتی جەمال
ئازادیخوازان ، ئاماده‌بوانی به‌ڕێز!
سه‌ره‌تا به‌ناوی رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، به‌گه‌رمی به‌خیرهاتنتان ده‌كه‌م بۆ ساڵیادی تیرۆری کاوه گه‌رمیانی … من نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاوه گه‌رمیانی كێ بوو وه‌چۆن‌و له‌سه‌رچی تیرۆر كرا قسە بکەم.. به‌ڵکو که‌یسی ئه‌و که‌یسی کۆمه‌ڵگا و ڕاستیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حزبە بورجوا قەومیەکانی کوردستانە و به ئێمه ده‌ڵێت.. کۆمه‌ڵه حزبێک که‌به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه ژیانی 4 ملیۆن ئینسانیان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان کۆنترۆڵکردووە، هاوڵاتیانی ژێردەستیان، لەنێوگێژاوی سیاسی، تیرۆر وسەرکوت وکۆنەپەرستیدا ڕاگرتووە.
ده‌سه‌ڵاتێک کەبە ئێمە ئازادیخوازان دەڵێت پیرۆزیەکانی دەسەڵات و سەرۆک لەسەرو ناڕەزایەتی بەرهەقی خەڵکەوەیە بە پێویست، دەیان سەردەشت وکاوەو لاوی ئەم کوردستانە ڕووبەڕووی مەرگ دەکاتەوە، کاتێک کە ئێسلام و شەریعەتەکەی وەک سەرچاوەی یاساکان بەسنورێکی چەسپاو دەناسێنێ، بە پێویست ئازادیخوازان‌و ڕەخنەگرانی کۆنەپەرستی رووبەڕوی زیندان‌و سەرکوت دەکاتەوە. کاتێک ئەم دەسەڵاتە یاسای فرەژنی بەسەر کۆمەڵگاوە سەروەردەکا، بەپێویست ژنان‌و کچانی کوردستان لەکارەساتی کوشتنی ناموسیدا یەخسیردەکات. کاتێک مافی ڕیکخراوبوون وئازادی مانگرتن لەکرێکارانو کارمەندان زەوتدەکات، بەپێویست جیاکاری چینایەتی وتاڵانو بڕۆی و زەحمەتو ماندوبونی زەحمتکێشان بەرینترو قوڵتردەکاتەوە. کاتێک ئەم دەسەڵاتە پێمان دەڵێت کەنابێ دزی‌و تاڵانی و کاره مافیایه‌کانی بەرپرسان ئاشکرا بکرێت!نابێ داوای موچه بکرێت! نابێ ڕه‌خنه له پیرۆزیه‌کانی نیشتیمان بگیریت!نابێت باس له ڕه‌شه کوژی ژنان بکرێت! نابێت باسی خۆشه‌ویستی بکرێت! ئەوا بەپێویست سەدان ئینسانی ئازادیخوازی وەک فه‌رهاد فه‌ره‌جو شاپۆر عبدول قادرونه‌زیر عومه‌رو و ستار عبدول شه‌ریف، حمه‌ی حه‌لاق، سۆران‌و سه‌رده‌شت وو کاوه‌و ، کۆمۆنیسته‌کان خه‌ڵتانی خۆین دەکات. چونکە ئەوە حوکمی هەردەسەلاتێکی چینایەتیە کەبۆ ڕاگرتنی پایەکانی چەوسانەوەو جیاکاری چینایەتی پێویستی بەبێدەنگ ڕاگرتنی کۆمەڵگایە .. کارنامەی ڕەشی ٢٤ ساڵی ئەم دەسەڵاتەی بۆرژوازی کورد‌و حزبەکانی بە سەدان ڕوی دزێونامرڤانە پرکراوەتەوە. ڕاکێشانی ده‌ستی ولاتانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که‌یان بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی کوردستان ودەستخستنە ناو دەستی دەستەو تاقمی قەومیو ئاینیەوە تا شەراکەت لەگەڵ حکومەتی مەرکەزیدا بەدەستبهێنن وبۆئەمەش خەڵكی کوردستانیان لەسەروبڕیارو ئیرادەیانەوە بەعێراقەوە لکاندەوە وژیانی کۆمەڵگایان لەنێوگێژاوێکی سیاسی‌دا ڕاگرتوە.
بەم جۆرەش له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی بورجوازیدا نه ئه‌منێت نه ئاسایشونه‌ئازادی ونەبژێوی ونەمافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ئیمکانی نیه. ته‌جره‌به‌ی ٢٤ سالی ئه‌م حزبانه‌و سه‌رکرده‌کانیان ئه‌وه به ئیمه ده‌ڵێت که ئه‌وان نۆێنه‌ری چینی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵە‌مه‌ندانی كوردستانن ئه‌وان کۆڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای نایه‌کسانی وگه‌نده‌لی تیرۆر و کوشتنی نه‌یارانی سیاسی و نارازی به‌ده‌سه‌لاته‌که‌یان دامه‌زراندوه ، و هه‌رده‌نگێک ڕه‌خنه له کارنامه‌ی ڕه‌شی ئه‌وان بگرێت تیرۆری ده‌که‌ن.. کاوەگەرمیانی قوربانی دەستی ئەم دەسەڵاتەیە.
ئێستا که ئه‌وان کۆمه‌ڵگای کوردستانیان له قه‌یرانێکی سیاسی قۆڵدا ڕاگرتوه وخه‌ریکن شکست‌و بنبه‌ستی کارنامه‌ی ڕه‌شی خۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ده‌شکیننه‌وه.. په‌رله‌مانیان ته‌واو، حکومه‌تی بنکه فروانیان ته‌واو ،فیدرالیتیان له‌جوارچیوه‌ی حکومەتی مەرکەزی عێراقدا به بن به‌ست گه‌یشت وخه‌ڵکی کوردستانیان به ناهه‌ق له بازنه‌وه چوارچێوه‌ی ستراتتیجی ده‌وڵەتە ئیمریالیسته‌کانی جیهانو سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی کۆنه‌په‌رستی ده‌وڵە‌تانی ناوچه‌که ڕاگرتوه و خه‌ڵکی کوردستان خستۆته به‌رده‌م ئاینده‌یه‌کی نادیار‌و نا معلومەوە ..
بۆیە ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه، کرێکاران‌و ژنان‌و لاوان‌و ئازادیخوازان وهەموو ئەوانەی ناڕازین بەم دەسەڵاتە، ڕێگای ڕزگاری‌و نەجاتدانی کۆمەڵگا بەدەستەوەبگرن، ئیتر کاتی جیاکردنەوەی ڕیزی چینایەتیو ئازادیخوازیە لەبەرنامەو سیاسەتی ئەم حزبانەو کاتی خەباتی یەکگرتوانەوشۆڕشگێرانەیە بۆ دەستگرتنی داهاتوومان.
تیرۆری کاوه گه‌رمیانی پێمان ده‌ڵیت نان و ئازادی و ئه‌منیتو ئاسایشی خه‌ڵکی کوردستان له ڕێگای حزبه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه‌وه به‌دی نایه‌ت هەربۆیە پێویستە لە ساڵیادی تیرۆری کاوه گه‌رمیانیدا، چاو لەئایندەی خۆمان ببڕین وبۆئەوەی چیتر ڕووبەرووی تیرۆر‌و بیمافیو سەرکوتو بیکاریو کۆنەپەرستی نەبیەنەوە …پێویستە هه‌نگاو بۆ خستنه ڕووی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ خه‌ڵکی کوردستان و دامه‌زراندی ده‌وڵە‌تیکی سه‌ربه‌خۆی نەقەومی ونەدینی هەڵگرین.
به‌شداری ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی حزبە بۆرژوازیەکانی کوردستان‌و دامەزراندنی ده‌وڵەتێکی ئازاد‌و سکولار، که‌سه‌رجه‌م مافه ئازادیه‌کانو ئه‌منیتو خۆشگوزه‌رانی و یه‌کسانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستبه‌ر بکات، دەتوانی وەڵامێک بێت بەسەندنەوەی تۆڵە لە بکوژانی کاوەگەرمیانی وهەموو ئەو قوربانیانەی کەلەڕابردوودا دراون.
دەبا لەساڵیادی تیرۆری کاوەگەرمیانیدا، خەباتی یەکگرتوو چینایەتیمان گەرم ڕابگرین.
نەمری بۆ کاوەگەرمیانی.. بژی ئازادی‌و یەکسانی