ئەمرۆ کۆرش بەخشندە یەکیکی تر لە رابەرانی سۆسیالسیتی بزوتنەوەی کریکاری ئیران لە شاری سنە دلی پر ئومیدو گەرمی خەباتی بو بەدیهینانی دونیایەکی باشتر، دونیایەک کە ئازادی و یەکسانی تیایدا سەقامگیر بیت، لە لیدان کەوت.
کورش بەخشندە لە ئاستی ئیران و کوردستانی ئیران و بە تایبەتی شاری سنە رابەریکی بەرجەستەو دیاری نارەزایەتی یەکانی کریکاران و خەلکی ستەمدیدە بو سەپاندنی داواو خواستەکانیان بەسەر سەرمایەداران و حکومەتە ئیسلامی یە سەرکوتگەرەکەیاندا. ئەو هەمیشە لە ریزی پیشەوەی نارەزایەتی و خەباتو تیکوشان بوو بە تایبەتی لە بونەکریکاری یەکان و هەولدانی بو زیاتر ریکخراوکردنی کریکاران.
هەر بویەش هەمیشە دەکەوتە بەر هیرشو دەسگیرکردن و زیندانی کردن لە لایەن رژیمی ئیسلامی یەوەو ئازاروئەشکەنجە دەدرا.
بەلام بە داخەوە بەهۆی جەلتەی دلەوە ئەمرۆ لە شاری سنە بو یەکجاری دلی لە لیدان کەوتو بو یەکجاری ریزی خەباتو نارەزایەتی لە دژی سەرمایەدارانو دەسەلاتەکەیان بەجیهیشت .وە بوشایی یەکی گەورەی کردە ریزی خەباتو نارەزایەتی و هەولی ریکخراوی کردنی کریکاران لە دژی سیستەمی سەرمایەداری و حکومەتە سەرکوتگەرەیەکان حکومەتی ئیسلامی ئیران .
هەلبەت گومان لەوەدانی یە کە دەسگیرکردنی و زیندانی و ئازارو ئەشکەنجە هۆکاری گەورە بونە لە توش بونی نەخۆشی و مەرگیدا.هەر بویە رژیم بەرپرسە لە مردنەکەیدا.
پیویستە لیرەدا ئاماژە بەوە بدەین کە ئەمە دوەم رابەری بەرجەستەی بزوتنەوەی کریکاری و سۆسیالیستی ئیرانە کە گیان لەەست دەدەن لەم ماوەیەدا. هەر لە نیوەی مانگی ئەیلویش بو کە شاروخ زەمانی ،یەکیکی تر لەو رابەرە دیارانە لە زیندانی رەجایی شار بە جەلتەی دل گیان لەدەستدا. شاروخ زەمانییش جەندین جار لە لایەن رژیمی ئیسلامی یەوە دەسگیر و ئەشکەنجەدرا بوو .هەر بویە هۆکاری مردنەکەی ئەویش راستەو خۆ لە ئەستوی رژیمی ئیسلامی دایە.
بیگومان پیشیلکاری و سەرکوتگەری رژیمی ئیسلامی ئیران زیاتر لە ٣٠ سالی رابردوی دەسەلاتی بۆ رای گشتی جیهان ئاشکرایە، بە تایبەتی لە دژی بزوتنەوەی کریکاری کۆمۆنستی و رابەرانیان و هەر نارەزایەتی و رەخنەیەک لە دژی رژیم کە بو بەرگری لە ئازادی و یەکسانی بی.
بەلام لەگەل هەمو سەرکوتگەری یەکانی ئەم رژیمە رابەرانو هەلسوراوانی کریکاری و کۆمۆنستی ،وەک شاروخو کۆرش ،لە هەمو مەیدانیکی نارەزایەتی و ریکخراوکردنی کریکاران، و هەروەها بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و لاوان و تویژە کەمدەرامەدەکان لە نارەزایەتی و خۆریکخراوکردن، بە ئاشکراو نهینی بەردەوامن بو سەپاندنی مافەکانیان بەسەر رژیمداوهاوکات بو روخانی رژیم .
بە مەرگی کۆرش بەخشندەو شاروخ زەمانی نەک کەسو کاری ئازیزیان بەلکو بزوتنەوەی کریکاری لە ئیران و کوردستان و لە سەراسەری جیهان زیانیکی گەورەیان لی دەکەوی .بەلام خەباتو تیکۆشانی ئەوان دەبنە ئەزمون و هەمیشە لە یادی کریکاران و رابەرانیان و هەمو کەسیکی ئازادیخوازو یەکسانیخوازا کە بیگومان کاری سەختو دەسگیرکردنو ئازارو ئەشکەنجەو زیندانی رۆلی هەبو لە توش بونی ئەو نەخۆشیانە ،دلی لە دلیدان کەوتو دەمینتیەوە.
پیشکەوی خەباتو نارەزایەتی و ریکخراوبونی کریکاران
بژی یادی هاوری کۆرش فرەخەندە
بروخی رژیمی ئیسلامی ئیران
بیتەد سۆسیالیزم
موزەفەر عەبدوڵا
٥-١١-٢٠١٥