عرفان کریم arfan96@yahoo.de
ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی و بن به‌ستی سیاسی و ئابوری حکومه‌تی بنکه فراوانی بۆرجوازی کورد و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌کانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز بۆ مووچه و خزمهتگوازریهکان.له‌سه‌ره‌تای مانگی ئۆکتۆبه‌ره‌وه، خۆپیشاندان و مانگرتنه‌کان له سلێمانی و شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ریه‌وه ده‌ستیپێکرد و دواتر به‌ره‌و شاری هه‌ولێر و دهۆك ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند به‌ڵام به‌هۆی په‌لاماردانی باره‌گاکانی پارتی و سوتاندیان له‌شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێ، مانگرتن و خۆپیشاندان، له‌م دوو شاره‌دا ڕاگیڕان.له نێو ڕووداوه‌کان و په‌ره‌سه‌ندنی ڕێڕه‌وی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌دا، ئێمه به‌ڕوونی دوو ئاراسته‌ی جیاواز به دوو ئامانجی جیاواز به‌دی ده‌که‌ین، که ڕۆژانه کار‌و چالاکی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.ئه‌وه ڕۆشنه که ده‌ستپێکی ئه‌م خۆپیشاندانانه، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ توندبوونهی ململانێکانی 5 لایه‌نه‌که‌ی نێو حکومه‌تی بۆرجوازی کورد، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و دابه‌شکردنی پۆست و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی زیاتر، خودی ئه‌م هاوکاتییه، بوه مایه‌ی ئه‌وه‌ی که 4 لایه‌نی نێو ئه‌م حکومه‌ته( یه‌کێتی نیشتیمانی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی)، هه‌وڵبده‌ن ئاراسته و ئامانجی ئه‌م خۆپیشاندان و مانگرتنانه وه‌ک ئامرازێکی فشار و تهنگهێنان به پارتی دیموکراتی کوردستان به‌کاربهێنن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵی و تاڵانیه‌کانی که‌ڵه‌که‌بووی 24 ساڵی ڕابوردوو به ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌دا ساغ بکه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بێبه‌ری بکه‌ن و له جه‌ماوه‌ری ناڕازی و توڕه له‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بۆرجوازی کورد، بگه‌ێنن که ئه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم و دیکتاتۆریه‌تی پارتی دیموکراته نایه‌ڵێت مووچه و خزمه‌تگوزاریه‌کان دابین بکات و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵک بهێنێته دی.به‌م جۆره‌ش ئه‌م 4 لایه‌نه هه‌م خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تی له‌گه‌نده‌ڵی و تاڵانی ده‌دزنه‌وه و هاوکات ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ته‌نها به‌ره‌و ڕووی پارتی بکرێنه‌وه، له‌م پرۆسه‌یه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌خشێکی به‌رچاوی بینی، خۆیان وته‌نی، تۆپخانه‌کانی (که‌ی ئێن ئێن) و (ئین ئاڕ تی) یان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه خسته گه‌ڕ.له‌به‌رامبه‌ریشدا و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆ و ئامانجه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانه‌کانی، بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری هۆشیار، له نێو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، که به ئامانج و ئاسۆیه‌کی ئینسانی و ڕادیکالانهوه هاتۆته مه‌یدان و به سوربونی ڕۆژانه‌ی خۆی له‌سه‌ر داخوازیه‌کانی بۆ دابینکردنی مووچه و به ڕێکخستنی ڕیزه‌کانی له خۆپیشاندان و مانگرتندا، ئێستا بوه‌ته هێزێکی کاریگه‌ر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و لایه‌نکانی نێو حکومه‌تی بنکه فراوانی بۆرجوازی کورد.هه‌ربۆیه پارتی دیموکرات له‌ڕێگای که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه به بیانۆی شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی، دژی ئه‌م خۆپیشاندانانه خستۆته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی خاوکردنه‌وه و کۆتاییهێنان به‌م بزوتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به ته‌ماشاکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی لاوه‌کی و به‌که‌م ته‌ماشاکردنی و به ئیبرازکردن و زه‌قکردنه‌وه‌ی ململانێکانی خۆی له‌گه‌ڵ پارتیدا، بێ بایه‌خانه ده‌ڕوانێته ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه.هاوکات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره له‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به‌ڕوونی ده‌رکه‌وت، کاتێک که هێرش و جه‌نگی ڕاگه‌یاندنی له‌به‌رامبه‌ر پارتی و مه‌سعود بارزانی ده‌ستپێکرد و به‌هاندانی جه‌ماوه‌ر به‌شێک له ئاراسته‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی به‌ره‌و باره‌گاکانی پارتی گۆڕدراو و به‌م جۆره‌ش به‌شێک له گه‌نجان و لاوانی ناڕازی و توڕه له به‌رامبه‌ر باره‌گاکانی پارتی دیموکرات خۆپیشاندانیان کرد و له‌گه‌ڵ ئینسان کوژ و چه‌کداره‌کانی پارتی دیموکرات ڕووبه‌ڕوبونه‌وه، که له ئه‌نجامدا، پێنج که‌س گیانایان له‌ده‌ستدا، چه‌ندین که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون، وده‌یان که‌سیش ده‌سگیرکران.
جیاوازی له شێوازی کار و ئامانجی جیاوازی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه، بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕێکخراو و هۆشیار که به‌مه‌به‌ستی باشترکردنی ژیان و دابینکردنی مووچه هاتۆته مه‌یدان، له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی بۆرجوازی، که شهر وململانێی پۆست و پله پایه ده‌کات، به‌ڕوونی ئه‌و ڕاستیه ده‌خاته ڕوو، که نابێ جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌م ئۆپۆزسیۆنه بۆرجوازیه خۆشخه‌یاڵ بێت و بکه‌وێته داوی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاریانه و ههلپهرستیانهوه.به‌ڵکو پێویسته پێداگری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه کاریگه‌ره له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن و درێژه به‌مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کان بده‌ن تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵات ناچار ده‌که‌ن که وه‌ڵام به‌خواسته‌کانیان بداته‌وه.لایه‌نه‌کانی نێو حکومه‌تی بنکه فراوان به قه‌ومی و ئیسلامیه‌وه، هیچ کاتێک باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک نه‌بۆته ئامانجیان و به‌قه‌ده‌ر سه‌ره ده‌رزیه‌ک بایه‌خێکی لای ئه‌مان نیه، هه‌رکاتێکیش ناڕه‌زایه‌تیه‌کی جه‌ماوه‌ری له مه‌یداندا بێت، ئه‌وا یان به‌سه‌رکوت و گولله باران وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه، یاخود به‌سیاسه‌تی چه‌واشه‌کارانه له‌هه‌وڵی تێکدان و شێواندنی ئاراسته و ئامانجی ئه‌و ناڕازه‌یه‌تی و خۆپیشاندانه‌دا ده‌بن، سیاسه‌ته‌کانی پارتی دیموکرات به‌سه‌رکوتکردن و گولله‌بارانکردنی خۆپیشانده‌ران و سیاسه‌ته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌گۆڕین و به‌کارهێنانی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌کان بۆ مه‌رامه سیاسیه‌کان و ململانێکانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر پارتییدا، له‌م نێوه‌دا، دوو به‌ڵگه‌ی زیندوو و مێژووین.
18_10_2015