لوبنان:بەرەو زیاتر جەمسەربەندی جینایەتی خەباتو ململانیکان!

موزەفەر عەبدولا
mozafar _as@yahoo.com

ئەگەر جی نارەزایەتی و راپەرینەکانی ٤-٥ سالی پیشو کە لە تونسەوە دەستی پیکردو لە میسر پەرەی گرتو، تا گەیشتە لیباو یەمەنو سوریاو عیراق، ئەوەی بە بەهاری عەرەبی ناوزەدکرا ،بەلام پاشان بەهۆی دەخالەتی بالە راسترەوە ئیسلامی یە ئۆزیسیونەکان و بە هاوکاری زلهیزە ئیمپریالی یەکانو لاوازی یە ریشەیی یەکانی خود راپەرینەکانەوە کۆتایی پی هاتو لە جیاتی بەدەستهینانی دەسکەوت کارەساتی بەدواداهات بو خەلکی کریکارو هەژارو بی بەشو ئازادیخواز .بەلام ئیستا بە شیوەک لە شیوەکان دەستی پی کردۆتەوە کە توخمەکانی لە نارەزایەتی یەکان و خۆپێشاندانەکانی چەند هەفتەی رابردو لە لوبنان و عێراقدا بەدی دەکری.  راستە ئەم نارەزایەتی یەکانە تا ئیستا نەچۆتە چواچیوەی یەکی سیاسی و عەمەلی کە نوکی رمەکەی لە روخانی دەسەلاتدا بیت. بەلام گومان لەوەدا نی یە کە ئەم جولانەوەیەی ئەمجارە ،بە تاببەتی ئەوەی خەلکی لوبنان ،زیاتر بەرەو جەمسەر بەندی جینایەتی دەچی. ئەگەر جەماوەری نارازی لە شارەکانی لوبنان سەرەتا زیاتر بەبەهانەی کۆبونەوەی زبلو پاشەرۆوە لە شەقامەکان دەستیان دایە نارەزایەتی و بە دروشمی تطلعت ریحتکم – بوگەناوتان دەرچو- دەستیان پیکردو پاشان دروشمی بدنا نحاسبکم- موحاسەبەتان دەکەین- جولانەوە نارەزایەتی یەکان هەڵکشاو کەوتنە پەلەماردانی دامودەزگا بەرپرسەکان بە تایبەتی ئەوانە بەرپرسن لەم پاشەرۆکەو هەروەها گەندەلکاری یە- هەروەک پیشو تر لە نوسینیکی تر رۆشناییم کردبۆ سەر- ئیستا ئیتر رۆژە بەرۆژ ئەم جولانەوەیە رادیکالتر دەبیتەوەو جەمسەری بەندی جینایەتی زیاتر بەخۆوە دەگری تا ئەو رادەیەی دەسەلاتی تایەفی و تەنانەت خاوەن سەرمایەکانیش لە بازرگانانو خاوەن کۆمپانیاکانو هەمو ئەوانەی بەرژەوەندی یان لەگەل ئەو دەسەلاتە بۆرژوا تایەفی یە گەندەلە دیتەوە ئەوە کەوتونەتە تومەتبارکردنی نارەزایەتی یەکان و بەهۆکاری ئالۆزی و ئاژاوەگیری و تیکدانی بارودۆخی سیاسی و کۆمەلایەتی دەزانن و لەمەش راستەوخۆ چەپو کومونسیتەکان تاوانبار دەکەن.بەلام هەروەک هەمیشە چەپو کۆمۆنیستەکان رایانگەیاندوە لە دەورانی مارکسەوە ئەگەر بەرگری کردن لە مافەکانی کریکارانو خەلکی هەژارو دەستەنگ و هەولدان بو کۆتایی هینان بە جیاوازی جینایەتی و دابین کردنی ئازادیو یەکسانی تاوان بی ئەوە با هەمیشە بە تاوانباری بەو جۆررە بین.. دیارە ئەم توماتباری یە بو کومونیستەکان لەهەمو جیگایەک کە نارەزایەتی ئازادیخوازانەو بەرگری لە یەکسانی و ئازادی و عەدالەتی کۆمەلایەتی هەبی ئەوە راستەوخۆ پەنجەی تومەت بو کۆمۆنیستەکان دریژ دەکری.ئەی مەگەر کاتی ئوباماش کە سەرۆکی گەورەترین دەولەتی ئیمپریالی یە داوای بیمەی بیکاریو تەندوروستی دەرکرد نەکرا بە سوسیالسیت وکومونیست لە لایەن راسترەوە نیولیبرالەکانی کۆماریخوازەکانەوە. ئیستاش ئەوە نی یە جیرمی کوربین کە بوتە ریبەری پارتی کریکارانی بەریتانیا کە بە دریژایی میژویی ئەم حزبە لە سالی ١٩٠٠ کە هییچ پەیوەستی یەکی بە سوسیالیزم و کومونیزمەوە نەبوەو نی یە- وەک لینین کاتی خۆی ئاماژەی پیداوە – ئیستا لە لایەن راستەکانی ناو ئەو حزبە کۆنسیرڤاتیڤەکانەوە لەوانە دەیڤید کامیرۆن بە سۆسیالیست ناوزەد دەکری و تەنانەت وەک دیوانە وینای دەکات و دەلی هەر کەسیک دلی بە کوربین خۆش کات دەبی دلێکی لاستیکی بو خۆی بکری. هەمو ئەمانە ئەوە دەسەلەمینی کە لە پشتی هەر جولانەوەو نارەزیەتی یەک کە بو هەر داوایەکی ئابوری و سیاسی و ریفۆرمخوازانەش بەری بخری ئەوە خۆ بەخۆ ئاماژە بە کومونیستەکان دەدەن و هاوکات تاوانباریان دەکەن کە دەیانەوی بارودۆخەکەو ئەمنو ئاسایشی خەلک و گشت ولات بشیوینن. ئیستا بە ئاشکرا بەهۆی زیاتر رادیکال بونەوەو جەمسەری بەندی چینایەتی نارەزایەتی یەکانەوە سەرانی دەسەلاتی تایەفی و هەمو لایەنەکان و خاوەن سەرمایەکان دەستی تاوانباری بو چەپو کۆمۆنیستەکان رادەکیشن بە هۆکاری تیکدانی وەزعەیەکان دەزانن . لە کاتیکدا ئەوە زیاتر لە دوو دەدەیەیە تاقمیکی تایەفی مافیائاسا دەسەلاتی بەسەر دەسەلاتدا گرتوەو بازرگانی بە گیانو ژیانی زۆربەری خەلکی لوبنانەوە دەکەن .دیاردەی بیکاری و هەژاری و نەداری و ئاوارەیی و کوچکردنو نەخۆشی و گرانی سەرسورهینەری هەمو پیویستی یەکانی ژیان و تا دەگات دابەشکردنی خەلکەکەی لەسەر بنەمای تایەفی ئیسلام و شیعەو سوننەو مەسیحی و مارۆنی و کاسۆلیک و ئەرسەدۆکسو…هتد هەمویان لیک کردون بە دوژمن. بەلام ئەوەی ئاسوبەخشە لە پشتی هەمو ئەو تومەتو هەولانەی کە سەرانی دەسەلات دەیدا بو کۆتایی هینانو بەلاری دا بردنی ئەو نارەزایەتی یانە ئەوەیە کە پیجەوانەی بانگشەوهەولەکانی ئەوانەوە رۆژ بە رۆژ نارەزایەتی یەکان ریکخراوتر و چینایەتی تر دەبنەوەو بەمەش قورگی دەسەلاتی تایەفی زیاتر دەگرن. بو نمونە لیدوانەکانی سەرۆکی کۆمەلی بازرگانەکانی لوبنان نیکۆلا شەمماس لەم رۆژانە لە دژی چەپو کۆمۆنیستەکان سەبارەت بە دەخالەتیان لە نارەزایەتی یەکان یەکیکە لەو تومەتانە کە دەیاوی بیکەن بە بەگەیەک بۆ هیرشو لیدانی نارەزایەتی یەکانو هەلسوراوەکانیان وئەو لایەنانەی هاوپشتی دەکەن.وە دەیانەی کۆمەلگای لوبنان وەک سوریان و یەمەنو لیباو عیراق لی بکەن. بەلام سەرەرای هەولەکانیان نارەزایەتی یەکان رۆژە بە رۆژ رادیکال تر دەبنەوە دروشمی دژی دەسەلاتی تایەفی و خواستی دەسەلاتی سکولارو یەکسانی و ئازادی دابین کردنی مافە ئابوری و کۆمەلایەتی یەکان بەرجەستە تر دەبنەوە .دیارە ئەمەش هەنگاویکی گەورەو سەرکەوتوە لە ریگای کاریگەری دانان لەسەر جولانەوە نارەزایەتی یەکانی تری وولاتانی تر بە تایبەتی خەلکی شارەکانی عیراق.
١٩-٩-٢٠١٥

Check Also

تراژیدیای عــــێراق لەناو سیاسەتی ئارایشدانەوەی ناوچەکە لەلایەن ئامریکاوە!

مەحمود حەلاق دوو دیوی لێکدراو دیوی یەکەم نەخشەی وێرانکردنی خۆرهەڵاتی ناوین بەناوی نەخشەی نوێی جیهانەوە …