مستەفا باهر
لهو کاتهوهی پارتی دیموکراتی کوردستان دروست بوە، خانەوادەی بارزانی نەک هەرخۆیان بە سەرۆکی پارتی، بگرە خۆشیان بە سەرۆکی هەمو کوردوستان زانیوە. قسەش هەر قسەی خۆیان بوە، زۆر گوێیان بە بوچونی ئەندامانی کۆمیتە ناوندی و مەکتەب سیاسی حزبەکەیان نەگرتوە، تەنها وەک راویژکار ئەوانەیان بەکار هێناوە. بۆیە کۆمەلیک لە کادرانی پارتی لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە دەسلاتی بارزانی لاواز بکەن. لە سالی١٩٦٣ ئیبراهیم ئهحمهد سکرتیری پارتی بوو، ئەویش یەکێک بوو لەوانە. کاتیک کە نوینەرانی حکومەتی عیراقی پەیوەندیان بە بارزانیوە کردبوو بۆ دانوستان، بارزانیش رەزامەندی دابوو بۆ ئەو کارە، بە بێ ئاگادارکرنەوەی سکرتێرو بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی. لە رۆژی ٣٠/١/١٩٦٤وەفدەکە گەشتنە رانیە. جهلال تالەبانی لە پێشوازیاندا بوو، عبدالسلام عارف زانیبووی بارزانی لە قسەی برا گەورەکەی شیخ احمد دەرناچێت، بۆیە ئەویشی لەگەل وەفدەکەدا ناردبوو. لە رۆژی ١٠ شوباتی سالی ١٩٦٤ هەردولا ریکەتنیکیان مۆر کرد. ابراهیم احمد ئەمەی بە کاتیکی گونجاو زانی تا لەویەوە دەسلاتی بارزانی لاواز بکات، بەتایبەتی لەو کاتەدا کە لەئیران بوو، ئەوانیش هانیاندابوو بۆئەو کارە. چونکە لە بەرژەوەندی ئیران نەبوو ئەو ریکەتنە. ابراهیم احمد سەرەتا بەشیێک لە ئەندامانی مەکتەبەی سیاسی کە بەشداریان کردبوو لەو ریکەوتنە یان لەگەل بەرزانیدا بوون هێنانی بەلای خۆیدا یەکیک لەوانە جهلال تالەبانی بوو. پاش ئەوە ابراهیم احمد و هەڤالەکانی لەهەولی ئەوەدا بوون کە ئەو دانیشتنانەی بەینی عیراق و کوردستان بە بنبەست بگەیەننن. لەگەل بارزانی لەو باریەوە چەندەها دنیشتنیان کرد، ونەیان توانی بارزانی رازی بەکەن، یان دەسلاتی بارزانی لاواز بکەن. بە پێچەوانەوە بارزانی لە هەولدا بو بۆ لاواز کردنی ئەوان. کەوتە دەرکردنی یان لی سەندنەوە دهسهڵات لە کۆمەلیک سەرکردەی سەربازی و سیاسی لەوانە (جهلال تالەبانی، عومەر مستەفا، علی عەسکەری، کمال موفتی ) و . . . هتد کە لەبالی م. س ەوە نزیک بوون.. بەلام ابراهیم احمد کە هەستی بەمە کرد ، لە ٤ نیسانی سالی ١٩٦٤ لە ماوەت کۆنفرانسیکی بەست و یەکێک لەبریارەکانی ئەو کۆنفرانسە لە کارخستن و دەرکردنی بارزانی بوو لە سەرۆکایەتی. بەرزانیش هێرشکی گەورەی کردە سەریان و ئەوانیش بەرهو ئیران رایان کرد. پاش ئەوەی کە ئیران لەگەل بارزانی ریکەوت، هەرچەندە لەسەر داوای شای ئیران. بارزانی لە ابراهیم احمدو هاوریکانی خۆش بوو، لەلای خۆی داینان وەک دەست بەسەر، ئەمانیش فرسەتیان هێناو چون بۆ بغدادو لەگەل حکومەتی عیراقی ریکەوتن لە لای خەلکی کوردستان بە جاشی ٦٦ ناویان دەرکرد. لەوکاتەوە ئەم دوو هیزە ناسیۆنالیستە لەسەر کورسی سەرۆکایەتی خوێنی لاوانی کوردستان دهڕێژن لەو پیناوەدا بە هەزاران لاویان بەکوشت داوە. بۆ بەدەست هێنانی ئەو کورسیەو مانەوەیان لەسەری، دریخیان نەکردوە لە هێنانی هێزی سەربازی دەولەتانی ناوچەکە بۆ کوردستان. تا کار گەشتە ئەو رادەیە، بارزانی لەگەل سهدام حسین رێکەوت و لە٣١ ئابی ١٩٩٦ هێزی سەربازی هێنایە سەر ئەو پەرلەمانەی کە خۆیان دروستیان کردبوو. ئەوانیش پاسداری ئیرانیان بۆ هێنان. بەم شیوەیە لە سالی ١٩٦٤ ئەمانە هێزی سەربازی دەولەتانی ناوچەکە پەلکیش دەکەن بۆ کوردستان. خەلکی کوردستان بە کوشت دەدەن. دەولەتانی ناوچەکە بۆ هەر لایەکیان ناوچەیەکی بۆ دیاری کردن.
گەر سەیریکی مێژوی ئەم حزبە ناسیۆنالیستانە بکەین دەبین، هەمیشە لە شەرو دانوساندا بوون، هەرکاتیک هەر هێزیکیان زانیبیتیان کە هێزی باشیان هەیە و یەکیک لە دەولەتانی ناوچەکە پالپشتیان دەکات پەلاماری هیزەکەی تری داوە. هەمیشە لەهەولی ئەوەدا بوون کە یەکتری لاواز بکەن. هەرکات فرسەتیان بۆ ریکەوتبیت، دریخیان نەکردوە لە کوشتنو، راودونانی نەیارانی یەکتری. لە سالی ١٩٧٠ کە صدام لەگەل بارزانی رێدەکەویت، هێزی بارزانی پەلاماری جهلالیەکان دەدەن ، تا صدام حسین هەرەشە لە بارزانی دەکاتو دەلیت گەر ئەو شەرە رانەگرن ئیمە لەگەل ئیوە ریکەوتن ناکەین. یانی لیخۆشبونی بارزانی لە جەلال و ابراهیم احمد لەسەر فەرمانی صدام بوە. هەمو پارتە کوردیەکان و خەلکی کوردستان دەزانن کە خیلی بارزانی سەرۆکایەتیان بە شیرەوە خواردوە هەروا بە ئاسانی وازی لی ناهینن، نە لەریگای پەرلەمان نە لە ریگای هەلبژاردن. بەکورتی ئەم حزبانە جگە لەدەردهسەریی و کویرەوەری هیچ شتیکیان بۆ خەلکی کوردستان نەهیناوە. هیچ کات ئەمانە خەلکی کوردستانیان بۆ گرنگ نەبوە. تەنها کورسیەکانی خۆیان نەبیت. هیچ کات لەسەر بەرژەوەندیەکانی خەلکی کوردستان شەریان نەکردوە، هیچ کات لە هەولی ئەوەدا نەبوون کە کێشە سەرەکیەکانی خەلکی کوردستان چارەسەر بکەن. ئەوە ٢٤ سالە دەسلاتیان بەدەستەوەیە تا ئیستا خەلک دەنالیت بەدەست نەبونی کارەبا، نەبونی ئاو، بی موچەیی، نەبونی خزمەتگوزاری تەندروستی، هیشتنەوەی کوردستان لەسەر گەردانی سیاسیدا. شاراوە نیە کە ئیستا خەلکی کوردستان گیرۆدەی چین و بەدەست جیەوە دەنالینن و رۆژانە خۆپیشاندانی بۆ دەکەن. جونکە لە هیچ جۆرە خزمەتگوزاریەک بەهەرمەند نین. خەلکی کوردستان لە ئیستادا گرنگ نیە لەلای کێ سەرۆکیەتی، ئەوە گرنگە کی دەتوانیت جواب بە داخوازیەکانیان بداتەوە. هەموان دەزانین ئیوە شەرکردنتان لەسەر بەرژەوەندیەکانی خەلکی کوردستان نیە. بەلکو ئیوە شەری کورسی سەرۆکایەتی دەکەن و کێشەتان ئەو کورسیەیە کە کی لەسەری دادەنیشێت. ئیوە لە ٦٤ ەوە ئەم شەرە دەکەن نەگەشتونەتە نەتیجە بۆیە تکاتان لی دەکەین شەری کورسی سەرۆکایەتی بەرنەوە شاخ و لەوێ خۆتان یەکلای کەنوە. خەلکی کوردستان پیویستی بە ئیوە نیەو بیزارە لەهەموتان. گەر ئێوە وازمان لی بینن ئیمە دەزانین چۆن خۆمان بەریوە دەبەین.
١٩/٨/٢٠١٥ هلسنکی