سوید، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، فنلاندا، نەرویج، دانمارک، هۆڵەندا، سویسرا، کەنەداو بەریتانیا
رۆژی ١ی ئایاری ، ناڕەزایەتی کرێکاران بەدنیای پڕئەزمەو نەهامەتی بێکاری و گرانی و جەنگی سەرمایەداران و دەوڵەت و دەسەڵاتەکانیان، لەداواکاری و خواستەکانی کرێکاران و ئیتحادیەکانیان دیارو بەرجەستەبوو، لەزۆرێک لەوڵاتەکانی دنیادا لەم رۆژەدا بەبەرزکردنەوەی خواستە کرێکاریەکان و بەئاڵای سورو وێنەی مارکسەوە، چالاکی نواندن لەدوو رۆژو سێ رۆژدا وەک یەکێتی و هاوپشتی جیهانی چینایەتی کرێکاران چالاکی سازدرا، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ رێکخراوی دەرەوە لەماوەیەدا لەولاتە جۆراوجۆرەکان چالاکی جۆراوجۆریان سازداو بەشداریان کرد.
سوید:
رێکخراوی ستۆکهۆڵمی حزب وەکو هەمیشە، ئەمساڵیش لەپاڵ حزب و رێکخراوە چەپ و کۆمۆنیست و رێکخراوە کرێکاریی و رادیکاڵەکاندا، بەشداری لە مارشی ئایار، رۆژی هاوپشتی و هاوچارەنوسی نێونەتەوەیی جیهانی چینی کرێکاردا، کرد… هەروەها بەمێزکتێب کە بەشیک لەئەدەبیاتی کۆمۆنیزمی کرێکاری و حزب و هاوکات بەیاننامەی ئایاری لەسەر دانرابوو، بەشداری کرد… شایانی وتنە لەپاڵ مێزکتێبەکەدا، تیشێرتێک کەرەسمی مارکسی لەسەر کێشرابوو وە بە زمانی ئینگلیزی لەسەری نوسرابوو دنیا هێشتا پێویستی بە مارکسە، جێگای سەرنجی ئامادەبوانی ئایار بوو، وە ژمارەیەک لەم تیشێرتە لەو بۆنەیەدا فرۆشران…
ئەڵمانیا:
رێکخرای حزب لەشاری کارلسرۆ، بەشداری کۆبونەوەو رێپێوانی ١ی ئایاری لەگەڵ ئیتحادیە کرێکاری و حزبە کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکانی ئەلمانیادا کرد لەو شارە، وە ژمارەیەک لەدۆستانی حزب بەشدار بوون، هەروەها خیمەی حزب دانرابوو بەلافتەی حزب و مێزکتێب و بەبەیاننامەی رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەزمانی ئەڵمانی، و هەروەها فۆرمێکی پشتگیری لەداواکانی کرێکارانی کوردستان، کەلەلایەن ژمارەیەک حزبی کۆمۆنیست و رابهرهکانیان و ژمارهیهک کەسایەتی ترهوه ئیمزا کرا لەوانە: لهلایهن، lalaian ilona hermann لهئینتهرناشنال سۆشیالیست لیکا، لهلایهن، lalaian Helmut woda لهحزبی کۆمۆنیستی ئهڵمانیا و لهلایهن، almania lalaian mishl dadmen لهحزبی ماکسیست لینینستی ئهڵمانیا.
ئوسترالیا:
رۆژی ١ی ئایار:
رۆژی ١ی ئایار کۆمیتەی هەمبەستەگی لەگەڵ کرێکارانی ئێران لەئوسترالیا، پانێلێکی رێکخست، هاوشانی پانێڵستەکان جەبار مستەفا باسی لە وەزعی سیاسی عیراق وکوردستان و بزوتنهوهی کرێکاری و کۆمۆنیستی کرد.
رۆژی ٢ی ئایار:
خۆپیشاندانی ئایار کە لەلایەن کۆمیتەی مەدی دەی یەکێتی یە کرێکارییەکان سەرپەرشتی دەکراو زۆرێک لەئیتحادیە کرێکاریەکان و حزبە کۆمۆنیستیەکان بەشداریان تێدا کرد، هاوکات رێکخراوی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەشداری کردو لافتەو دروشمی ئایاری بەرزکردبۆوە.
فنلاندا:
لە هێلسینکی یەکی ئایار بەرز ڕاگیرا
کاتژمێر ١١ بە بەشداری زیاتر لە سێ هەزار کەس مارشی یەکی ئایار لە هێلسینکی کەوتەڕێ. هاوکاتی ئیتحادیە کرێکاری و حزبە کۆمۆنیستەکانی فنلاندا، رێکخراوی فنلاندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان چالاکانە بەشداریان تێدا کرد. دروشمی “تەنها چینی کرێکار دەتوانێت کۆمەڵگایەکی باشتر بنیات بنێت” بوە مایەی سەرنجی خەڵکی. هەروەها لەتۆڕی هاکانیێمی چادر و مێزکتێبی حزب بەئەدەبیاتی حزب دانرابوو.
نەرویج:
رێکخراوی نەرویجی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەشداری لەکۆبونەوەو رێپێوانی گەورەی ١ی ئایاردا کرد، وە لەوێدا بەیانی رێکخراوی دەرەوەی حزب بەزمانی ئێنگلزی بڵاکرایەوەو لافتەو تراکتی حزب لەسەر ئایار هاوکاتی لافتەو تراکتی ئیتحادیە کرێکاری وحزب و لایەنی تر بەرزکرایەوە. وە تەلەفزیۆنی کوردستان تیفی مقابەلەی ئەنوەر نوری کرد وەک کادری حزب بە ناونیشانی پەیامتان بۆ کرێکارانی کوردستان لە نەرویجەوە. چیە.
دانمارک:
ساڵانە بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی دانمارک بە بانگەوازی سەندیکا کرێکاریەکان ڕێپێوان و مەراسیم بەڕێوە دەچێت.
وە بەتایبەتی لە کۆپنهاگنی پایتەخت بەبانگەوازی سەندیکای سەرتاسەری دانیمارک (LO) بە بەشداری سەدەها هەزار کەس لە fælledparken کە دەکەوێتە سەنتەری کۆپنهاگن مەراسیمی گەورە بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی سەندیکاو حزبە چەپ و سۆسیال دیموکراتەکان وتار پێشکەشدەکەن.
چەپ و کۆمۆنیستەکانی ئەم وڵاتە و حزب و کەسایەتی کۆمۆنیستی وڵاتانی تر کە دانیشتوی دانمارکن، شوێنی تایبەتی خۆیان هەیە کە هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا لەم شوێنە دیاریکراوە (Blågårds plads) یەکانگیر دەبن، بەدوای ئەوەی کە لەوێ وتارو قسەوباسی خۆیان پێشکەشدەکەن و داواکاری ساڵیان دەخەنەڕو، بە سرودی ئەنتەرناسیۆنال بەزمانی دانمارکی کۆتایی بە مەراسیمیان دەهێنن و بە ڕێپێوان بەرەو فێلە پارکن بەڕێدەکەون. ئەمساڵ بە دروشمی ئازادی یەکسانی و هاوپشتی ڕێپێوان ماوەی سەعات و نیوێک لەناو شاری کۆپنهاگن بە ئاڵای سورو شیعاری جۆراو جۆر دژی سیاسەتی تەقەشوف و بەپرایفێتکردن، بەشەقامە سەرەکیە کانی شاردا تێپەڕی کە بەکۆی دەنگ تەئکیدیان لەسەر ئەوە دەکردەوە دەبێت ئەم سیستەمی هاوکاریەی دانمارک بمێنێت و نابێت چیتر لێمان کەمبکرێتەوە. ڕێپێوانەکە شۆڕو شەوقێکی زۆری پێوە دەبیندرا وە وەک ساڵانی ڕابردو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەشداری ڕێپێوانی کرد بە تراکتی حزبەوە.
هۆڵەندا:
بهشداری لهمارشی ١ی ئایار ئهمستردام
لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی ڕێکخراوە پیشەییەکانی هۆڵەندا FNV، کە زیاتر لە ٥٠٠هەزار ئەندامی هەیە، بە سازکردنی مارشێکی گەورەو بە بەشداری هەزاران کەس، ئهمڕۆ ئهمستردام پێشوازی لە ڕۆژی ١ی ئایار کرد. دهستهیهک له هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانو دۆستانێک بهشداری ئهم ئایارهیان کردو به ههڵگرتنی دروشمێکی گهوره که به ئینگلیزی لهسهری نووسرابوو، کرێکارانی جیهان یهکگرن!
کاتژمێر 11 مارشەکە بە گردبوونەوە لە مەیدانی (RAI)دهستیپێکردو سهعات 12 به ڕێپێوانێکی گهورهو شکۆدار بهرهو (مارتن لوسەر پارک) بهڕێکهوت. دروشمی سهرهکی ئهم مارشه بریتی بوو له؛ کاری تهواو و گونجاو بۆ 600ههزار کرێکار که به مناوبه کاردهکهن، وه بهرزکردنهوهی ئاستی توانای کڕینی کرێکارانو بهرزکردنهوهی کرێکانیان، دروشمی سێههمیش، خزمهتگوزاری باشو پێویست بۆ گهورهساڵانو خاوهن پێداویستییه تایبهتییهکان. ئهم دروشمانه به بڵندگۆی گهورهو له ههزاران گهرووی کرێکارییهوه بهدرێژایی ڕێپێوانهکه دهووترانهوه. ڕاگهیاندنهکانی هۆڵهندا به شێوهیهکی بهرچاو ئامادهی ڕووماڵکردنی ئهم مارشه ئایارییه بوونو دهیان کامێرای تهلهفزیۆنیو دیجیتاڵ سهرقاڵی گواستنهوهی ئهم ئاکسیۆنه کرێکارییه گهورهیه بوون.
میتینگو مارشهکه تا دهمژمێر 5 ئێواره درێژهی کێشاو وێڕای گواستنهوهی زیندووی لهڕێی تهلهفزیۆنهوه، چهندین دێباتو گفتوگۆو چاوپێکهوتنی ڕاستهوخۆ سازکران لهبارهی کارو چالاکیو ئهجێندای چالاکیو ههڵسووڕانی بهشه جیاجیاکانی هاوپهیمانی نێو ئهم فیدراسیۆنه کرێکارییه. شایانی ووتنه، ههموو ڕێوشوێنێکی پیویست بۆ بۆ سهرخستنی ئهم مارشه ئایارییه گیرابووه بهرو کرێکاران به شۆڕو سهوقهوه ئامادهگی خۆیان نماییشدهکرد.
لەهۆڵەندا ڕۆژی ١ی ئایار پشووی ڕەسمی نییە. تا ئەم ئایارەش هەندێ دامودەزگای ڕەسمی، وەکو زانکۆی ئازادیو زانکۆی ئەمستردام لەڕۆژی ١ی ئایاردا دەکرایە پشوو. لێرەبە دواوە ئەوانەش نەماو بەم شێوەیە لە هۆڵەندا ١ی ئایار لەلایەن دەوڵەتەوە وەکو ڕۆژێکی پشووی ڕەسمی ناناسرێت. بهڵام ڕێکخراوه کرێکارییهکانو فیدراسیونهکانیان ساڵانه له ١ی ئایاردا هێزی چینایهتی خۆیان نماییشدهکهنهوه بۆ سهپاندنی خواستو مافهکانیان.
سویسرا:
١ی ئایار:
بهبۆنهی رۆژی جیهانی چینی كریكار ٣ ڕۆژ چالاكی جۆراجۆر لە سویسرا بهرێوهچوو
کۆمیتەی مەراسیمی١ی ئایار لەشاری زیورخی سویسرا کەپێکهاتوە لەدەیان رێکخراوی کۆمۆنیستی و چەپ و رادیکال و یهكیتی كرێكاری وهەردووحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق و فیدراسیۆنی سهراسهری پەنابەرانی عێراق، ئەندامن لەم کۆمیتەیەدا وهك ههموو ساڵیك بۆ ماوهی ٣ رۆژ زنجیرهیهك چالاكی لهخۆپیشاندانو سیمیناراتو لێدانی كورته فلیم لهسهر قهیرانی سهرمایهداری و روداوو پێشهاته جیهانیهكان لهپهیوهند بهبزووتنهوهی كرێكاری وبهرهنگاربوونهوهی داعش ودۆخی ئێستای خۆرههڵاتی ناوهڕاست وكێشهكانی پهنابهران،… زۆر بابهتی باس و تهوهرهكانی گفتوگۆی ئایاری ئهمساڵی لهخۆگرتبوو.
کۆمیتەی ئایارله بەیانی ١ی ئایاردا له کاتژمێر ٩ی بەیانیەوە لەمەیدانی هێلڤێتیاپلاتزەوە رێپێوان بەئامادەبونی زیاتر لە ١٠٠٠٠ کەس سەرباری خراپی ئاووهەواو بونی بارانی بەردەوام دەستی پێکردو بەناوەندی شاردا تا کاتژمێری ١٢ نیوەرۆ بهدهیان درۆشمی جۆراجۆر وسردوی ئایار بهردهوام بوو. شایهنی باسه ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حزب بەبەرزکردنەوەی لافیتەو تراکتی حزبەوە بەشداربون بەئامادەبونی دەشتی جمال بەرپرسی رێكخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، پاشان لەساحەی مەراسیمەکانی ئایار بەیانی حزب بۆ یهكی ئایار بلاو كرایهوه ههروهها خیمهی رازاوهی حزب بهلافیتەو شیعارات و وێنەی مارکس ومنسورحکمەت رازابوەوە تادرەنگانێکی شەو بەردەوام بوو.
٢ی ئایار:
رۆژی دووههم بهههمان شێوه بهبهشداری ئهندامان و دۆستان و لایهنگرانی حزب و ڕێژهیهكی بەرچاو لەجالیەی کوردستانی لەدەرهوهی خێمهی حزب بەمۆسیقاو هەڵپەڕین تادرەنگانی شەو بەردەوام بوون.
٣ی ئایار:
لەسێههمین رۆژی چالاكیهكانی ئایاردا سەرباری دانانی خیمهی تهبلغاتی حزب و بلاوکردنەوەی بەیاناتی حزب ، لەکاتژمێر ٢ی پاش نیوەرۆ کۆمیتەی مەراسیمی یهكی ئایار کۆرێکی بۆ هاورێ دەشتی جمال سازدا، هاورێ دەشتی بەدرێژی باسی بارودۆخی کوردستان و ناوچەکەی لەسایەی سیاسەتەکانی ئەمریکاو شەڕی نێوان ٢ قوتبی شیعی وسونی وبەهاری عەرەبی و شەری سوریاو عێراق، دەوری داعش و هێرشەکانی و بەربەریەتی ئەم هێزەی بۆئامادەبوان رونکردەوەولەو نێوەدا مقاوەمەتی ژنان و پیاوانی کۆبانی وەک ئەلگۆیەکی عهمهلی بۆعێراق وکوردستان و بەدەستەوەگرتنی لەلایەن حزبەوە باس کرد.
بەشی دووەمی باسەکەی لەسەر دۆخی کرێکارانی کوردستان و بونی بێکاری و نەبونی مافەکانی کرێکاران و ئاوڕنەدانەوەی دەسەلات لەداواکانی کرێکاران و هەروەها باسی یاسای کاری کرێکاری کرد کە لەلایەن حزبەوە پێشنیارکراوەوهەروەها باسی لەیاسای یەکسانی ژن وپیاوان کرد کەوەک بهدیلی حزب ترح کراوە وداوای پشتگیری بۆهەردوو یاسای پێشنیار کراوی حزب کردوله دریژهی قسهوباسهكاندا به سلاید وینهو كورته فلیمی كارو ناڕهزایهتیهكانی كرێكاران وقوربانیانی شۆینی كاروچالاكی رێكخراوهكانی ژنان وكۆمهك به ئاوارهكانی له لایهن فیدراسیۆن و گروپی هاناوه نیشاندا، پاش وەڵامدانەوەی چەندین پرسیاری ئامادەبووان لەناو پێشوازی ئامادەبوواندا و دوای ١.٣٠ کاتژمێر کۆتایی بەکۆڕەکە هات. شایەنی باسە بەشێک لەئامادەبوان ئیمزایان لە یاداشتەکانی حزب دا وبەم شێوەیە کۆتای بەکۆڕەکەهات . خێمهی حزب ئهمڕۆ سێههمین ڕۆژی ئایار، تادرەنگانێکی شهوو كۆتایی چالاكیهكانی ئایاری ئهمساڵ بهدهوام بوو.
کەنەدا:
نمایشی ڕۆژی جیهانی کرێکار لەزۆربەی شارەکانی کەنەدا بەڕێوەچوو.
شایانی باسە کەڕۆژی کرێکار لەباکووری ئەمەریکا دەکاتە سەرەتای مانگی سێپتهمبهر، کەئەمەش جۆرێکە لەهەوڵی حکومەتە سەرمایەدارەکانی ئەم ووڵاتانە بەتایبەت ئەمەریکا وکەنەدا بۆبەلارێدابردن وجیاکردنەوەی چینی کرێکاری ئەوووڵاتانە لەگشت جیهان. بەڵام بەهۆی هۆشیاری چینایەتی کرێکارانەوە توانراوە بەبێ ویستی دەسەڵاتداران ١ی ئایار هەموو ساڵێک بەتایبەت ئەم ساڵانەی دوایی چینی کرێکاری ئەمەریکای باکوور لەگەڵ هاوچینەکانیان لەگشت جیهان ئەوڕۆژە بڕژێنە سەرشەقام ودەنگی ناڕەزایەتی بەرزکەنەوە وشەقامەکان بگرنە دەست. ئەم ساڵیش لەژێر سایەی قەیرانە ئابووری وکۆمەڵایەتی وسیاسی وخزمەتگوزاریەکان و…تاد کەحکومەتی کەنەدای تێکەوتوە. بەدژی سیاسەتی لێگرتنەوە وکەمکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان وبەرزکردنەوەی هەقدەست بۆ١٥$ لەسەعاتێک وبەرزکردنەوەی پارەی خوێندن و وەستانەوە بەدژی یاسای پێشنیارکراوی دژ بەتیرۆر کەلە ناوەڕۆکدا ئازادیە فەردیەکان بەرتەسکدەکاتەوە، ئەمانە و زۆر داواکاری تر، چینی کرێکار ویەکێتی وخەڵکی ئازادیخواز وچەپ لەزوربەی شارەکانی کەنەدا ڕێپێوان ڕێکخرا.
ئۆتاوا:
ڕێکخراوی هاوپشتی دژ بەلێگرتنەوە وبەپشتیوانی دەیان ڕێکخراو ویەکێتی ونەقابەی کرێکاری وپیشەیی وپارتی کۆمۆنیست وچەپ، کەلەنێویاندا هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراق ڕێپێوانێکی نزیک بە٤٠٠کەس بەڕێخرا کەلەبەردەم مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ دەستی پێکرد لەکاتژمێر ٤ی ئێوارە بەرەو بەردەم ئۆفیستی سەرۆک وەزیران درێژەی هەبوو. لەوێدا بەشێک لەقسەکەران قسەی خۆیان کرد. شایانی باسە ٩قسەکەری جۆراوجۆر هەبوون کەهەریەکەیان نوێنەرایەتی بەشێک لەکرێکار وپیشەوەر وخوێندکار دەکرد.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/کەنەدا بەپلاکارتی تایبەت بەخۆی کەوێنەی مارکسی لەسەر کرابوو. هەروەها بەیاننامەی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبیان بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە لەگەڵ بەیاننامەی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق کەتێیدا داوای کۆمەک ویارمەتی کردبوو بۆئاوارەکانی کوردستان، لەئەنجامی جەنگی داعش. هەروەها دەیان ئیمزایان کۆکردەوە بۆ پرۆژەی پێشنیارکراوی یاسای کرێکاران کەحزب ئامادەی کردوە بۆپەرلەمانی کوردستان.
تۆرنتۆ:
ڕێپێوانێکی مەزن وشکۆدار بەبەشداری هەزاران کرێکار وپیشەوەر وخوێندکار بەڕێوەچوو لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی دەستپێکرا.
هەردووحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراق وهاوڕێ ودۆستانێ حزب وکەسانی ئازادیخواز، بەپلاکارت ولافیتەی گەورە ودیار وسەربەخۆ کەرەسمی مارکسی لەسەر کرابوو بەشداریان کرد. هەروەها ژمارەیەکی زۆریان لەبەیاننامەی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانیان بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە.
مۆنتریال:
ئەم شارە ئەمڕۆ ١ی ئایاری بەکاتی سەرلەبەیانی وئێوارە خرۆشاند. بەدەیان هەزار کەس هاتنە سەرشەقامەکان وئەوشارەیان شڵەقاند بەدژی حکومەتی لیبراڵ ولەدژی بانکەکان. بزووتنەوەی دژ بەکەپیتالیزم ڕێکخەری سەرەکی ئەوخۆپیشاندانە بوو. بەمەبەستی پەکخستنی بزنز وبانکەکان، سەرلەبەیانی لەمۆنتریالی کۆن کەزوربەی ئۆفیسی سەرەکی بانکەکانی تێدایە خۆپیشاندان دەستی پێکرد ودەستیان گرت بەسەر بانکێدا وشەر وپێکدادان لەنێوان پۆلیس وخۆپیشاندەران دەستی پێکرد.
ئێوارە کاتژمێر ٧ دوبارە خۆپیشاندانی فەرمی کەبانگەوازی بۆکرابوو دەستی پێکرد لەشەقامی مەگیل دوای ١٠ دەقە پۆلیس لەترسی دووبارەبوونەوەی هەلومەرجی بەیانیەکە، ئەو خۆپیشاندانەی بەنایاسایی لەقەڵەم دا. بۆیە هێرشیانکردە سەرخۆپیشاندەران وبەگازی فرمێسکاوی ویستیان بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکەن. بەڵام خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوە وبەگروپی بچووک بچووک لەشوێنی جیاجیا خۆپیشاندانیان دەستپێدەکردەوە. تاسەعات ٩:٣٠ی شەو. بەپێی هەواڵەکانی فریاکەوتن ٢پۆلیس و٣هاوڵاتی بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمۆبیلێکی پۆلیس وهاوڵاتیەک زەرەرمەند بوون. هەروەها نزیک ٨٠کەس لەخۆپیشاندەران دەستگیرکراون کەتیایاندا ١٢کەسیان بەسزای تاوان سزا دراون. بەپێی هەواڵەکان شەوی ١ی ئایار توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لەشوێنی جیاجیا تادرەنگانی ئەوشەوە بەردەوام بووە.
بەریتانیا:
١ی ئایار:
رۆژی ١ی ئایار ناوەندی شاری لەندەن مارشی جیهانی کرێکارانی بەخۆوە گرت
هەموو ساڵێل لە ١ی ئایاردا، کرێکاران و ئیتحادیە کرێکاری و حزبە کۆمۆنیستەکان لەبەردەم کتێبخانەی مارکسدا لەفارنگتن، بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک کۆدەبنەوە، بەشیعارات و پلاکارت و دانانی مێزکتێب بەبونی کتێب و نامیلکەو بەیان و رۆژنامەو گۆڤارو بڵاوکردنەوەی هەزارن نوسخە لەبەیانەکان بەهۆی ١ی ئایارو خواستەکانی کرێکاران و هەلومەرجی کۆمەڵگا، بڵاودهکرێتهوه. ئەمساڵ کتێبخانەی مارکس دەرگای بۆ ئامادەبوان بەگروپ و دەستەجاتی جیاواز کردبۆوە بەبونی رێنیشاندەرو گێڕانیان بەناو کتیبخانەکەو ناساندنی کتێبخانە و مارکس و کتیبەکان و کارەکانی و هەروەها لێنین و کاتی وجودی لەبەریتانیا و کارو بەرهەمەکانی و ناساندنی ئایسکرا. کەبەدەیان گروپ سەرەیان گرت و لەم ناساندنە بێبەش نەبوون.
ئەم هێزەی ناڕەزایەتی و هاوپشتی جیهانی کرێکار، لەکاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ بەرێپێوان ئاپورەی بەرزکردنەوەی لافتە گەورەکانی ئیتحادیە کرێکاری و حزبە کۆمۆنیستەکان لەبەریتانی و ولاتانی تر، کەدرێژایی چەندان کیلۆمەتر شەقامەکانی شاری گرتبوو و بەهەزاران کەس ئەمبەرو ئەوبەری شەقامەکانیان گرتبوو، بەوێنەو فیدیۆگرتنی رێپیوان و خواستەکان و وینەکانی مارکس و شیعارەکان.
رێپێوانەکە قەرەباڵغترین شەقامە حەساسەکانی ناوەندی شاری لەندەنی گرتبۆوە، تا گەشتنە ترافڵگار سکوێر ناوەندی شاری لەندەن و ئەو شوێنەی کەشوێنی کۆبونەوەی ساڵانەی یەکی ئایارو نارەزایەتیە کرێکاری و ٨ی مارس و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانە. لەلەوێدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێر رابەران و وتاربێژانی ئیتحادیە کرێکاریەکان باسی هەلومەرجی ئەزمەو نالەباری ژیانی کرێکار و بەرگری لەموچەی کرێکاران و دژی بێکاری و دیفاع لەخاریجیانی بەریتانیا قسەیان لەسەر هەلومەرجی ژیان و گۆزەرانی خەڵک و هەڵبژاردنی بەریتانیا کرد کەلەچەند رۆژی داهاتودا ئەنجامدەدرێت. وە قسەوباسیان لەسەر زەرورەتی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار کرد.
هەردوو حزی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق، وەک بەشێک لەو مارشەو ئیعلانی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکاریو وەک بەشێک لەهەموو رێکخراوەکانی تر حزب کەلەسەراسەری جیهاندا بەشداری دەکەن لەم رۆژەدا، هەروەها بەحزوری دەیان ئەحزابی کۆمۆنیستی تر، بەشداریان کردوو بەسەدان نوسخە لەبەیانەکانی هەردوو حزب بەزمانی ئینگلیزیان بڵاوکردەوە، بەرزکردنەوەی لافتەو پلاکارتی دنیا لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەئاڵوگۆڕە بەوێنەی مارکسەوە، بەچەندین پلاکارتی هاوپشتی بۆ کرێکارانی کوردستان. وە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، راگەیاندنێکی بەزمانی ئینگلیزی لەخواستەکانی کرێکارانی کوردستان و داواکردنی هاوپشتی بڵاوکردەوە.
٢ی ئایار:
سازدانی پانێڵیک لەلایەن رێکخراوی بەریتانیای/ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانەوە کەژمارەیەک کەس لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان و حزبی ۆرکر لیبرتی بەشداریان تێدا کرد.
نادیە مەحمود بەنوێنەرایەتی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان، لەسەر هەلومەرجی عێراق و کوردستان و ژیان و گوزەرانی کرێکاران قسەوباسی کرد. وە شاعیرێکی ژنی بەریتانی چەند کۆپلە شیعری خوێندەوە.
نوری بەشیر، سەنەدی یاسای کاری کرێکاری لهکوردستان وەک ئەلتەرناتیف ناساندو داوای ئیمزاکردنی فۆرمێک لەدواکاریەکانی چینی کرێکاری کوردستانی کرد. پانێلەکە لەلایەن گۆنا سەعیدەوە بەڕێوە دەبرا.
مێزکتێبی حزب بە یاسای کاری کرێکاری و بەیاننامەی رێکخراوی دەرەوەی حزب و فۆرمی ئیمزای داواکاریەکانی کرێکاران و راگهیاندنی هاوپشتی بۆ کرێکارانی کوردستان، دانرابوون.
بەشی دوەمی بەرنامەکەش بەبۆنەی ١ی ئایارەوە گۆرانی و هەڵبەڕكێ و دانس و خواردن و خواردنەوە بوو.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ رێکخراوی دەرەوە
٣ی ئایاری ٢٠١٥