له‌په‌راوێزی که‌مپینی ڕه‌نج سه‌نگاوی و کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ك له‌سه‌رمایه‌داران بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان له که‌ناڵی ڕووداو .
له‌دڕێژه‌ی شه‌ری چه‌ندمانگه‌ی هێزی داعشی نه‌گریسدا له کوردستان ،له‌م ماوه‌یه‌دا زیاترله هه‌زار پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی داعشی درنده کوژراون یان گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌زارانی تریش برینداربون و به‌شێك له‌وانه که‌م ئه‌ندام بون ،وه ژماره‌یه‌کیش به‌دیل گیراون و خانه‌واده‌کانیان هێشتا له‌چاوه‌ڕوانی گه‌رانه‌وه‌ی ئازیزانیاندان،یان له دڵه‌ڕاوکێ دان که هه‌رله‌حزه‌یه‌ك هه‌واڵی سه‌ربرینی ڕۆڵه‌کانیان پێ بگات،هێشتا ئاسۆی کۆتایی جه‌نگ دیارنییه و نازانرێ که‌ی کۆتایی دێ ،داعش که تیرۆرزمی ئیسلامیه وه‌ك داشی دامه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری ئاراسته ده‌کرێ ،هه‌ر ڕۆژه‌ی له شوێنێکه‌وه په‌لامارده‌داو به‌ڵاو موسیبه‌تی جه‌نگ ده‌خوڵقێنێ و خه‌ڵك توشی تراژیدیاومه‌رگ ده‌کا وله یه‌خه‌ی خه‌ڵك نابێته‌وه .
ده‌سه‌ڵاتی هێزی میلیشای یه‌کێتی و پارتی ،که ساڵه‌هایه خه‌ریکی دروست کردنی ئه‌م هێزه ملیشایه‌ن ئێستاکه‌ژماره‌یان هه‌زاران که‌سه ،خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش له ناو بێ‌کاری وهه‌ژاری ونه‌داری ونه‌بونی دامه‌زراندن ،بۆباش بونی باری ژیانیان له کوردستانی دوبه‌ی حزبه‌ناسیۆنالیسته‌کاندا ،به‌ناچاری ڕوویان له کارخانه‌ی گه‌وره‌ی میلیشایی یه‌کێتی وپارتی کردووه بونه‌ته پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی، به‌ڵام ئه‌م ده‌زگایانه نه‌ك ژیانی ئه‌وانی نه‌گۆڕێوه ،به‌ڵکو له‌پاڵ ژیانی چه‌کدایدا به‌ناچار چه‌ند کاری تر ده‌که‌ن وه‌کو کرێکاری وشۆفێری وده‌ست فرۆشی تائه‌وه‌ی بتوانن کرێ خان‌و ونان وپێداویستیه‌کانی ڕۆژانه یان دابین بکه‌ن نزیك به ساڵێکه که شه‌ری داعشه ،له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌دان سرود به باڵای پێشمه‌رگه‌دا وتراوه، سه‌دان چیرۆك و شانۆ و شیعرهۆنراونه‌ته‌وه و نمایشکراوه پاره‌و ئیمکانا تێکی زۆر بۆئه‌م هونه‌ره به‌خه‌رج دراوه ،تا پێشمه‌رگه وه‌کو ئه‌فسانه و ڕزگارکه‌ری خه‌ڵك نیشان بدرێت ، دیاره هه‌ر هێزێك بتوانێ داعش تێك بشکێنێ ،یان مه‌ترسیه‌کانی دور خاته‌وه له خه‌ڵکی کوردستان کارێکی زۆرباشه و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانه ،به‌ڵام یه‌کێتی وپارتی ئه‌و هێزه‌نین که شه‌ری شێلگیرانه‌ی داعش بکه‌ن، یان به‌رگری جه‌ماوه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی کۆبانی به‌ڕێ بخه‌ن ،به‌ڵکوسیاسه‌تی ئه‌وان شه‌رعیه‌تدانه‌وه‌یه به هێزی میلیشایی پێشمه‌رگه ،بۆ پاراستن ودڕێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تیان و بۆهێشتنه‌وه‌ی ناعه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری نارازی ،هه‌روها ده‌سڵاتداران سودله شه‌ری داعش ده‌بینن وبۆته خێر‌و به‌ره‌که‌ت و توانیویانه له باری چه‌کو چۆڵی سه‌ربازیه‌وه سود مه‌ندبن به کۆمه‌کی وڵاتانی دنیا ،هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵاتداران له سه‌رکاره‌سات ومه‌ئه‌ساتی خه‌ڵکی چه‌وساوه دڕێژه به ده‌سه‌ڵاتی میلیشایی ده‌ده‌ن ،به‌کورتی پیرۆزکردنی پێشمه‌رگه نه‌ك بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گوزارانیانه،به‌ڵکو موزایه‌ده‌ی سیاسیه ده‌کرێ که‌مپینی ڕه‌نجی شه‌هیدان که‌له که‌ناڵی ڕووداو به‌ڕێ خراوه که ڕه‌نج سه‌نگاوی به‌بیرۆکه‌ی خۆی ده‌زانێ دوره له‌ڕاستیه‌وه ،سه‌ربه‌خۆ نیه‌و له‌ژێر چه‌تری پارتی دایه و یه‌کێتیش هاوکاری ده‌کات،ئه‌م که‌مپینه بۆئه‌وه‌یه سه‌رمایه‌دارانی کوردستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان کۆمه‌ك بکه‌ن و یان سپانسۆری که‌س وکاری قوبانیانی پێشمه‌رگه بکه‌ن،داواده‌که‌ن ئه‌م کۆمه‌که به‌رده‌وام بێت .
ئه‌م که‌مپینه که‌له‌فه‌رهه‌نگی میلیشایی وعه‌شیره‌تی دواکه‌وتوانه‌ی یه‌کێتی وپارتی یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ،وه‌کو که‌مپینی خێر‌و سه‌ده‌قه‌یه بۆ که‌س وکاری قوربانیان .
ئه‌م که‌مپینه تابڵێی گاڵته جاڕانه‌یه‌و ،بێ ئه‌ندازه کۆنه‌په‌رستانه‌یه ،وه‌سوکایه‌تی کردنیشه به خه‌ڵکی کوردستان و که‌س وکاری قوربانیان، ده‌کرێ زیاتر ئه‌م خاڵانه ڕۆشن بکه‌ینه‌وه ،
ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی وپارتی زیاتر له20ساڵه تاڵان و بڕۆده‌که‌ن و داهاتی کوردستان له‌نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌که‌ن ،زۆربه‌ی زۆری کومپانیاو پرۆژه‌کان به‌ده‌ستی دوو حزبه‌وه یه، هه‌رچی سودو قازانجه ده‌رژێته گیرفانیانه‌وه، له‌سایه‌ی ئه‌م سته‌مه‌دا هه‌ژارایه‌کیان بۆخه‌ڵك دروست کردوه و فیرعه‌وناوایه‌کیش بۆ خۆیان هه‌رچی جومگه‌کانی ئابوری هه‌یه به‌ده‌ستی ئه‌م حزبانه‌و به‌رپرسه‌کانه‌وه‌یه، که‌چی ئه‌وه ڕاده‌گه‌ێنن که توشی قه‌یران بون و ناتوانن موچه‌و ژیانی پێشمه‌رگه چاك بکه‌ن ،ئه‌یانه‌وێ به‌م سیاسه‌ته‌یان سه‌رله‌خه‌ڵکی کوردستان تێك بده‌ن،وه‌کو ئه‌وه‌ی بڵێی بانێکه‌ودووهه‌وا،بانگه‌وازی سه‌رمایه‌داران ده‌که‌ن تا بڕێکی زۆرکه‌م له‌وسودو قازانجه‌ی که‌له ده‌ست ڕه‌نجی کرێکاران به‌تاڵان بردویانه بکه‌نه ئه‌م خێروسه‌ده‌قه گاڵته‌جاریه،حکومه‌تێ نه‌توانێ ئه‌مه بکاته یاسا ،یان بڕیارێك که‌سه‌جه‌م سه‌رمایه‌داران وکومپانیابگرێته‌وه به‌دانی باجی قورس به‌به‌رنامه له‌سه‌ریان ،هه‌روه‌ك چۆن حکومه‌ت یاسای وه‌به‌رهێنان به‌قانزاجی سه‌رمایه‌داران و کومپانیاکانی ده‌سه‌به‌رکردووه زه‌مینه‌ی بۆڕه‌خساندون، زه‌ویان ده‌داتێ باجیان لێ ناسێنێ ،چاوی له‌ئاستیان له‌مه‌ر مافه‌کانی کرێکاران نوقاندووه ئاواش ده‌توانێ له ڕێگای دانانی باجه‌وه هه‌م ژیانی پێشمه‌رگه‌و هه‌م موچه وژیانی هاووڵاتیانی کوردستان دابین بکرێ واته ئه‌مه به سیستماتێك بکرێت ،ئیتر پێویست ناکات ئه‌حمه‌دو محموده‌کان یاکاکی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له میدیاکانه‌وه خۆبابده‌ن وشه‌هامه‌تی خۆیان بنوێنن و منه‌ت به‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستاندا بکه‌ن .
هه‌روها لایه‌نێکی تری ئه‌وه‌یه که‌مپینی له‌و جۆره درێژه‌ی ئه‌ونه‌رێته دواکه‌وتوانه‌یه که ساڵه هایه به‌ناوی خێر‌و سه‌ده‌قه‌وه له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزۆنه‌وه ده‌درێ به لێقه‌وماوان و سوکایه‌تیان پێ ده‌کرێ ،ئه‌م که‌مپینه‌ش درێژه‌ی مه‌نته‌قی ئه‌م ڕه‌وته‌یه ڕێك سوکایه‌تی به که‌س وکاری قوربانیان ده‌کات و مناڵه‌کانیان ده‌گرنێنن تاسه‌رمایه‌دادران سۆزیان بۆیان بجوڵێ وبه‌زه‌یان پیاندا بێته‌وه و کۆمه‌کیان بۆ بنێرن ،ئاخر که‌سێ به‌رگری کردبێ وگیانی خۆی له‌ده‌ست دابێ بۆده‌بێ خانه‌واده‌که‌ی جارێکی تر ببێته قوربانی و له‌شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کانه‌وه نیشانی خه‌ڵکی کوردستان بدرێ.
خاڵێکی تر که جێ سه‌رجنی منه ئه‌وه‌یه که‌ئه‌م که‌مپینه ئه‌وپه‌یامه به‌گوێی هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌دا که ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ که‌مێ ژیانی خانه‌واده‌کانیان باشبێ و له‌و نه‌هامه‌تیانه ڕزگاریان بێت ده‌بێت وه‌کو هاوسه‌نگه‌ره‌کانیان خۆیان به شه‌هید کردن بده‌ن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا شانسی ژیان کردنیان نییه وخێرێشیان پێ ناکرێ و لێی بێ به‌ش ده‌بن.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌به ڕه‌نج سه‌نگاوی وده‌سه‌ڵاتی شێتی ئه‌م سیاسه‌ته بڵێم ،گه‌ر ئه‌تانه‌وێ به‌واقیعی ژیانی پێشمه‌رگه وکه‌س وکاری قوربانیان بگۆرن ،ئه‌وا ده‌بێ ده‌ست له‌م شانۆگه‌ریه هه‌ڵگرن خه‌ڵکی کوردستان تاقه‌تی سه‌یرکردنیانی نییه ، بڕۆن به‌عه‌مه‌لی و به‌بڕیار باج له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران دابنێن ،برۆن له‌و هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی که ساڵه‌هایه بردوتانه بیگێرنه‌وه ،ئه‌وکات نه‌ك موچه‌ی پێشمه‌رگه ،نه‌ك باشکردنی ژیان وگوزه‌رانی که‌س وکاری قوربانیان به‌ڵکو ژیانی ته‌واوی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی پێ چاره‌سه‌ر ده‌کرێ.
وه‌ستاحسێن ساڵح
5/5/2015