بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان زنجیرەیەک چالاکی لەم ولاتانە بەڕی دەخات:
سویسرا: زوریخ
ڕێكخستنهكانی ههردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق و كوردستان شان بەشانی یەکیەتیە کرێکاریەکانو ئازادیخوازان بهشداری لەمارشی ١ی ئایاردا لەشاری زوریخ دەکەن.
ڕۆژی ههینی ١ی ئایار، كاتژمێر ٩ ی بهیانی له هێلڤێتیا پلاتس مارشی ئایار بەڕێپێوانێک دەست پێدەکات پاشان به ناو شاردا دەکەوێتە ڕێ و له بێلڤوی ڕادهوهستێ ، لهوێدا وتار و قسهوباسهكان پێشكهش دهكرێ ، دوای كۆتاییهاتنی ڕێپێوانهكه خۆپیشاندەران دهگهڕێنهوه شوێنی ئاههنگی ١ی ئایار له كازێرنه و بۆ ماوهی ٣ ڕۆژ ئەم چالاکیانە بهردهوام دهبێ ، شایەنی باسە رێکخراوی هەردوو حزب خێمەی تایبەتی لەگەل ئەدبیاتەکانی حزبدا دەبیت لەو چالاکیانەدا .
ڕۆژی شهممه ٢ی ئایار كۆمیتهی ١ی ئایار كاتژمێر ١٠ ی بهیانی بۆ ١٢ ی نیوهڕۆ سیمینارێك بۆ هاورێ دهشتی جهمال بەرپرسی رێکخراوی دەرەوەی حزب ، سهبارهت به دۆخی ئیستای بزوتنهوهی كرێكاری وشەری داعش له کوردستان وعێراق، ڕێكدهخات
بۆ زانیاری زیاتر پهیوهندی بکهن بهم ژماره تهلهفونهوه: 0041 788532004
ئهڵمانیا: کالسرو
حزبی کۆمۆنیستی کرێكاریی کوردستان، وهک ههموو ساڵێک لهگهڵ هاوچینهکانمان و کهسانی ئازادیخوازو کۆمۆنیستهکان بهشداری 1ی ئایار دهکهین لهشاری کالسرۆ.
کات: رۆژی 1ی ئایار
کاتژمێر 10:15 ی سهرلهبهیانی رێپێوان له la St.Stephan دهستپێدهکات پاشان بهرهو Stadtgarten (Bachi schar) دهڕوات و کهبهدانانی مێزکتێب و ئاههنگ و وتارو مۆسیقا درێژهی دهبێت.
بۆ زانیاری زیاتر پهیوهندی بکهن بهم ژماره تهلهفونهوه:
00491725799170
بهریتانیا: لهندهن
ڕیکخستنەکانی حزب لەشاری لەندەن بەشداردەبێ لەمارشی ئایاری ئەمساڵ کەلەلایەن ڕیکخراوەکرێکاریەکانەوە بانگەوازی بۆ کراوە. مارشەکە کاتژمێر 10ی بهیانی بەکۆبوونەوەی جەماوەری لای کتێبخانهی مارکسهوە، لهنزیک ئیستگای قیتاری ژێرزهمینی فارنگتن، تا کاتژمێر 12 دەستپیدەکاتو پاسان بەڕێپێوان بهرهو ناوهندی شار بهرێدهکهوێ بەرەو ترالفڵگار سکوێر لەوێدا ووتار بێژان مارسی ئایار قسەوباس پێشکەش دەکەن. رێکخراوی بەریتانیای حزب لەم چالاکیەدا بە لافیتەو پلاکات وبەیانی حزب بە مەبەستی هاوپشتی وهاوخەباتی رۆژی جینای چینی کرێکار بەشداری دەکات.
لە رۆژی شەمە ٢ی ئایار، پانێڵێک بە بەشداری ژمارهیهک هەڵسوراوانی کرێکاری بهریتانیاو کۆمۆنیستهکان بەڕێوە دەچێت، وه لەسەر ئهم خاڵانه قسهوباس دهکرێت:
هەلومەرجی کوردستان و عێراق و دۆخی و ژیانی کرێکاران و بێمافیەکانیان بەدەست بۆرژوازی و سەرمایەداران و دەوڵەتی تەوافقی نێوان حزبەکانی دەسەڵات لەعێراق و کوردستاندا و ناساندنی یاسای کاری کرێکاری.
نادیە مەحمود لەلایەن هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراقەوە بەشداری دەکات و قسەوباس دەکات.
هاوکات چەند هەڵسواراوی کرێکاریەکانی بەریتانیا وە ڕێکخراوی وەرکر لیبرتی بەشداری دەکەن، لەسەر دۆخی کرێکارانی بەریتانیا و کرێکارانی یۆنان قسەوباس دەکەن.
شوێن: Ringcross Community centre,60 Lough Road,London, N7 8RH
نزیکترین ئیستگای قیتار Caledonian Road
کاتژمێر: 7ی سهر لهئێواره، هاوکات دوای تهواو بوونی قسهوباس، فهزایهکی هاوڕێیانه به مۆسیقا و خواردن و خواردنهوه بهسهر دهبهین
بۆ زانیاری زیاتر پهیوهندی بکهن بهم ژماره تهلهفونهوه:
07476204121
دانمارک:
ڕێکخستنەکانی دانمارکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەمارش و مەراسمی یەکی ئایار لە کۆپێنهاگن بەشداری دەکات: ڕۆژی هەینی یەکی ئایار
کاتژمێر ٣٠. ١٠ شانبەشان ڕێکخراو و سەندێکا و حزبە چەپەکان لە blågårds plads بە مارش و ڕێپێوان بە شەقامە سەرەکیەکانی شاردا مارشی ئایار دەست پێدەکات و لە فێلە پارکن بە مەراسمی سەرەکیەوە پەیوەست دەبێت و هەتا سەعات ٥ی ئێوارە درێژەی دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
031954228
سوید: ستۆکهۆڵم
ڕیکخستنەکانی ستۆکهۆڵمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، وەکو ساڵانی رابردوو، لەپاڵ حزب و رێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستەکاندا، لە کەنار ڕێکخراو یەکێتییە کرێکارییەکاندا، بەشداری لەخۆپیشاندان و رێپێوانی ئایار دەکات، هاوکات بە دانانی مێز کتاب و نمایشکردنی بەشیک لە ئەدەبیاتی حزب و بەیاننامەی ئایار و ئامادەیی کادرانی حزب، لە کۆبونەوەی جەماوەری یەکی ئایار دا، ئامادەیی دەبێت…
شوێن : kungsträdgården
کات : ١ تا ٤ دوای نیوەرۆ
ئوسترالیا: سدنی
کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان بەشداری لەم بۆنانە دەکات و بانگەوازی هەمو لایەک دەکەین بۆ بەشداری کردن: بەرنامەکانی ئایاری سدنی
یەکەم: مەراسیمێک لە رۆژی هەینی ١-٥-٢٠١٥ سەعات ٦ ئیوارە لە کلابی کرێکاران لە گەرەکی بەلمەین ساز دەدرێت.
کوبونەوەو ریپیوان لە ٣-٥-٢٠١٥ سەعات ١١ بەیانی لە بەردەم تاون هوڵی ستی-سدنی
ئەم چالاکییانە لە لایەن کۆمیتەی مەی سدنی ریکخراوە کە کۆمیتەی هاوبەشی یەکیتی یە کریکارییەکانەوە دەبێت.
دوەم: پانیڵێک لە لایەن کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی ئێران لە ئوسترالیا لەسەر وەزعی سیاسی لە چەند وولاتو رەوشی کرێکاران و مافەکانیان کە چەند هەڵسوڕاوی سیاسی قسەوباس دەکەن لەوانە هاوریان جەبار مستەفا لە لایەن کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوەیە.
رۆژی ٢-٥-٢٠١٥ سەعات ٥ ئیوارە لە کۆمیونتی سەنتەری پەننت هیلس بەرامبەر ویستگەی قیتار.
رێکخراوی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
فنلاندا: هلسنکی
بەشداری جالاکیەکانی ئێمە بکەن لەیەکی ئایاردا
کۆمیتەی فینلاندای حزب بەم چالاکیانە یەکیئایاری ئەمساڵ شکودار رادەگرێ:
رۆژی یەکی ئایار کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی لەسەنتەری هاکانێمی ، Hakaniementori). کۆدەبینەوە. خێمەیەک هەڵدەدەین کە تیایدا جگە لەوەی کە بەلافیتەوە تراکت دەرازێتەوە ، مێزکتابیک دادەنریت.
لە کاتژمێر 10ی لە Rautatientori کۆدەبینەوە پاشان لە کاتژمێر 11 لەگەڵ مارشەکەدا بەرەو Hakaniementori دەرۆین، کهبەیاننامەی حزب و یاسای کاری کریکارانی کوردستان بڵاودهکرێتهوه.
دووبارە بانگهواز هەموو ئازادیخوازان و کرێکاران دەکەین کهبهشداری 1ی ئایار و چالاکیهکانی بکهن.
بۆ زانیاری زیاتر:
٠٤٠٣٥١١٧٦٧ مستەفا باهر ٠٤٠٥٤٥٣٠٨٩ ئالا فرج ٠٤٤٩٨٧٠٧٨٨ ئیبراهیم حسین ٠٤٤٠٤٦٤٩٠٥ ریبوار عارف
نهرویج:
رێکخراوی نەرویجی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەیەکی ئایاردا لەشاری ئۆسلۆ بەشداری دەکات لەرێپێوانی گەورەی ئەو شارەدا کە بەهەزاران کەس بەشدار دەبن، لە نێویاندا چەندین یەکیتی کرێکاریی، رێکخراو و حزبی سۆسیالسیت چەپ بەشدار دەبن. شوێنی کۆبونەوە گشتییەکە بەردەم یەکێتی سەندیکاکانە کە ناسراوە بە ئێل ئۆ یە Youngstorget, LO.
سەرەتا لەکۆبونەوەکەدا قسەوباس دەکرێت لەلایەن حزب و رێکخراوەکانەوە، پاشان رێپێوان دەکرێت بۆ بەردەم پەرلەمان و بەناوشارداو رێپێوانەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەردەم ئێل ئۆ.
بۆ زنیاری زیاتر: 048241217
کهنهدا: ئۆتاوا و تۆرنتۆ
ڕێکخستنەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراق بەشداری چالاکیەکانی ئایار دەکەن: ڕۆژی ١ی ئایار هەینی لەژێر دروشمی( داواکارین بۆگۆڕانکاری) خۆپیشاندانێک ڕیک دەخات، کەلەلایەن کۆمەڵێک لەیەکێتی ونەقابە وکۆڕوکۆمەڵ وپارت پشتیوانی دەکرێت بەڕێوە دەچێت. هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وعێراق یش لەلیستی ئەوپشیوانیکەرانەدان. هەرلەوێشدا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەپلاکارت وبڵاوکردنەوەی بەیاننامەی حیزب وپرۆژەی یاسای کاری کرێکاری ویاسای یەکسانی ژن وپیاو کەلەلایەن حیزبەوە ئامادەکراوە بەشداری دەکەن.
خۆپیشاندان لە٤ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات لەبەردەم مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ لەناوەڕاستی شار بەرەو بەردەم تەلاری ئۆفیسی سەرۆک وەزیران ڕێدەکات. لەوێدا نزیکەی ٩کەس لەهەڵسوڕاوان وڕابەرانی کرێکاری ویەکێتیەکرێکاریەکان وبزووتنەوە جەماوەریەکان قسەیان دەبێت. کەئەم ٣ خاڵە لەخۆیان دەگرن بۆئەمساڵ:
١- وەستانەوە بەدژی یاسای پێشنیارکراو کەبە(Bill C-51) ناسراوە. کەلەبەرڕۆشنیا دژایەتی کردنی تیرۆردا، زۆرێک لەئازادیە شەخسی ومافەمەدەنیەکانی تێدا پێشێل دەکرێت. کەبەخەباتی نەبڕاوەی خەڵکی ئازادیخواز هاتۆتە دی.
٢- وەستانەوە بەدژی لێگرتنەوە.
٣-وەستانەوە بەدژی بەرزکردنەوەی نرخی خوێندنی زانکۆ وکۆلێجەکان.
تۆرۆنتۆ:
لەشاری تۆرنتۆ، گەورەشاری سەنعەتی لەکەنەدا خۆپیشاندانی کرێکاری گەورەبەڕێدەخرێت لەڕۆژی ١ی ئایاردا. ڕێکخستنەکانی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وعێراق بەلافیتە وشیعاری سەربەخۆ وبڵاوکردنەوەی بەیاننامەی هەردوو حیزب بەشداری دەکەن.
بۆ زانیاری زیاتر پهیوهندی بکهن: Aras:001-613-266-5428، Hewa: 1 (647) 898-6093، Adil: 1 (416) 877-3577
رێکخراوی دهرهوهی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٧-٤-٢٠١٥