بەرزو بەڕیز بێت، یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار!

بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکارەوە، کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ئێوارەی چوارشەممە رێکەوتی  ٢٩/٤/٢٠١٥ کاتژمێر ٤،٣٠ تا کاتژمێر ٦،٠٠ هەڵدەستێت بەسازدانی سمینارێک سەبارەت بە یاسای کاری عێراقی و یاسای کاری ئەڵتەرناتیڤ بۆ هاورێیان (موحسین کەریم و خەسرەو سایە)، لەقاوەخانەی کەلتوری.

لەم سیمیانرەدا کەموکوڕیەکانی یاسای کاری عێراقی کە هێشتا لە کوردستان کاری پێدەکرێ، ئاماژەی پێدەکرێ‌و دواتر بنەماکان‌و بڕگە سەرەکیەکانی یاسای کارێکی کرێکاری روودەکرێتەوە. هەروەها بوار بۆ بەشداربوان دەکرێتەوە کە سەرنج و پێشنیارەکانیان بخەنەروو تا گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجام بدرێ. ئامادەبوون بۆ هەموان ئازادە..

بۆ وەرگرتنی زانیاری تکایە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن: ٠٧٧٠١٥١١٠٤٣

٠٧٧٠٠٤٧٥٥٣٣

کۆمیتەی سلێمانی

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

Check Also

ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!

 ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە ٢٥ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧، کلیکی ئیڕەبکە: