ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
میوانه به‌ڕێزه‌کان
ئه‌م کاته‌تان شاد و به‌خێرهاتن
کرێکاران، زه‌حمه‌تکێشان، خه‌ڵکی مه‌حرووم و ده‌سته‌نگی کوردستان،
ژنانی سته‌مدیده و زۆرلێکراو،
مناڵانی بێ‌ناز و مه‌حرووم،
هاوڕێیانی ماندوونه‌ناسی ڕێگای دنیایه‌کی باشتر و ئازاد و یه‌کسان و خۆشگوزه‌ران،
گیانی به‌رزی پاکی هاوڕێیانی گیانبه‌ختکردووی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم،
هه‌ڵسوڕاوانی کۆمۆنیستی،
ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی کۆنۆنیستی کرێکاری عێراق،
یادی چواره‌مین ساڵ ڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقتان {که ئازیزتریین وه خۆشهویستریین دیارده‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه} له خۆمان و له ئێوه پیرۆزبێت،
ژنان، پیاوانی کرێکار، ئازادیخوازان،
ئێمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان له ڕۆژگارێکدا که تاریکی وه کۆنه‌په‌رستی وه باڵی بێئومێدی وه سه‌هۆڵبه‌ندان ده‌یویست هه‌ژموونی خۆی بخاته سه‌ر ڕه‌وتی مێژووی به‌شه‌رییه‌ت، وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو زوڵم و زۆر و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری و بێعه‌داله‌تی و نه‌گبه‌تی بکا به واقیع و ئینسانه‌کان ملی پێبده‌ن و ڕه‌زایه‌ت بن پێی.
به‌ڵام ئه‌وه ئێمه بووین هاوڕێیان، کۆمۆنیسته‌کان بووین له‌م مه‌قته‌عه تاریخییهدا، بووینه ئه‌وه‌ی ئاگر هه‌ڵگیرسێنی ئه‌م سه‌هۆڵبه‌ندانه، بووینه چرای ئومێدی بێئومێده‌کان، هاوڕییان ئێمه بووین ده‌نگمان به‌رزکرده‌وه، ده‌ستمان به‌رزکرده‌وه و وتمان نه‌خێر زوڵم و زۆر واقیع نییه، نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری ئه‌به‌دی و ئه‌زه‌لی نییه، ئێمه بووین له به‌رانبه‌ر ئه‌م سته‌مه، وه له به‌رانبه‌ر ئه‌م ناعه‌داله‌تییه به جواب هاتین، ئێمه بووینه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که ملیۆن ملیۆن ئینسان له کۆمه‌ڵگادا به دوایدا ده‌گه‌ڕێت، وه‌ک ڕێگه چاره و نه‌جاتێک له ژیانی پڕ مه‌ئسات و نه‌گبه‌تی و بێعه‌داله‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری، نیزامێک که نوقمی سته‌م و خوێن و ئازار و فرمێسک و تاوانه.
ئێمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان، کاروان کێشی ئه‌و مهیلهین که له نێو کۆمه‌ڵگادا، وه به درێژایی هه‌زاران ساڵ له ته‌مه‌نی ڕه‌وتی خۆی گرتۆته به‌ر و له گه‌ڵ هه‌موو چرکه‌یه‌کدا ، له گه‌ڵ هه‌موو رۆژئاوابوونێکدا، له گه‌ڵ کوژانه‌وه‌ی هه‌ر مۆمێکی تازه‌دا، چه‌که‌ره ده‌به‌ستێت و ڕێگه ده‌بڕێت و تادێ گه‌وره ده‌بێ و گه‌وره‌تر ده‌بێت، مه‌یلێکه که باوه‌ڕی به دنیایه‌کی باشتر، ئازاد و یه‌کسان و خۆشگوزه‌ران، وه له ڕاستای ئه‌مه‌دا ڕێگه‌ی گرتۆته‌به‌ر و ڕۆژ له دوای ڕۆژ خه‌ریکه کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌ت به‌ره‌و مه‌نزڵگای خۆی ده‌بات.
وه حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق درێژه و ئاکامی مه‌نتقی و زاده‌ی ئه‌م مه‌یله‌یه که هه‌ر ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگادا کار ده‌کا و بره‌و ده‌سه‌نێت، ئه‌م حیزبه حیزبی ئه‌و مه‌یله‌یه که ده‌ڵێ چی تر نابێ زوڵم و سته‌م درێژه‌ی هه‌بێ، وه ئامرازی ڕێکخستنی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ ڕزگارکردنی دنیا له کابووسی نیزامی سه‌رمایه‌داری و نیزامی چه‌وسێنه‌ر و سه‌رچاوگی زوڵم و زۆرداری و نایه‌کسانی، وه ئه‌م کاره‌ی کردۆته ئه‌رکی هه‌ر ئه‌مڕۆی خۆی.
هاوڕێیان،
کۆمۆنیسته‌کان ئه‌و پرده بوون که ئاسۆ و ئومێدی ملیۆن ملیۆن به‌شه‌ری ئه‌مڕۆیان گرێدا به ئومێده‌کانی دوێنێوه، دوێنێ به‌و مانایه‌ی، یانی ئه‌و ڕۆژه‌ی که سه‌رمایه‌داری وه بۆرژوازی و کۆنه‌په‌رست له سه‌رتاسه‌ری دنیادا، حه‌مله‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رێخست له ئاکامی داڕوخانی بلۆکی شه‌رقی به‌ناو کۆمۆنیزم، وه ئه‌مه‌ی کرد به ده‌سمایه‌یه‌ک بۆ هێرشێکی به‌رفراوان بۆ سه‌ر چینی کرێکار و ده‌سکه‌وته‌کانی، وه بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی کرد و جاڕیلێدا کۆمۆنیزم کۆتایی پێهات، چینی کرێکار نه‌ما، مارکس مرد، لینین ته‌واو بوو. نه‌ک هه‌ر به‌مه ڕانه‌وه‌ستا، بگره هێڕشی خۆی درێژه پێدا وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو هه‌موو فکره‌یه‌کی ئازادیخواز وه یه‌کسانیخواز وه مژده به‌خش به سپێده‌یه‌کی باشتر و عه‌داله‌ت بخاته ژێر پرسیاره‌وه، وه نیزامی سه‌رمایه‌داری بکا به واقیعێکی ئه‌به‌دی و ئه‌زه‌لی و بێ‌کۆتایی، وه سهرنوکی ئه‌م تهبلیخاتهی خۆی که ته‌شخیسی دابوو، یه‌کێک له ئامرازه هه‌ره گرنگه‌کانی چینی کارگه‌ر بۆ کۆتایی هێنان به نیزامی سه‌رمایه‌داری حیزبییه‌ت و تهحهزوبه، له‌م باره‌یه‌وه ده‌یویست تاوانه‌کانی شه‌ست حه‌فتا ساڵی ڕابردووی که به ناوی کۆمۆنیزمه‌وه تۆمارکرابوو له لایه‌ن ستالین و دامودهزگاکانێوه، وه ئه‌یویست کۆمۆنیزم له پاڵ فاشیزم و نازیزمدا جوت بکات.
تاوان و میراتێک که ئه‌و هێز و ڕه‌وته بۆرژوازیانه‌ی که خۆیان هه‌ڵواسی بوو به مارکسیزم و عیلمی مارکسیزمه‌وه، ئه‌نجامیان داوه و هه‌ر خه‌ریکی هه‌مان کاری بۆرژوازی بوون بۆ ته‌سبیت کردنی بنه‌ما و پایه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری، ده‌یانوویست ئه‌مه ساغ بکه‌نه‌وه وه به سه‌ر کۆمۆنیزم و کۆمۆنیسته‌کاندا وه حیزبییه‌تی چینی کرێکار به‌مه نیشان بده‌ن که ئه‌م تاوانانه‌ی ئه‌نجام داوه، وه له‌و کاته‌دا و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا زۆرێک له ئێمه شاهیدی ئه‌وه‌ین که له‌م ده‌یه‌یه‌ی ڕابردوودا چۆن زۆر له هێزه‌کان و ئه‌حزابه‌کان که ماوه‌یه‌کی زۆر دوور‌و درێژه له مارکسییه‌ت و ناوی کۆمۆنیزم ئیعتیباریان وه‌رگرتبوو، خۆیان پیادا هه‌ڵواسی بوو، چۆن له به‌رانبه‌ر ئه‌م ته‌بلیغه ژه‌هراوییه‌ی بۆرژوازیدا پاشه‌کشه‌یان کردوو به‌رگی مارکسییه‌تیان وه‌لانا و په‌یڕه‌وی ناوخۆکانییان لیبرالی تر کرده‌وه نه‌با جارێکی تر دیکتاتۆرییه‌ت دروستبێته‌وه،
هاتن به‌رنامه‌کانییان دارشته‌وه و تۆختر کرده‌وه و ده‌ستیان کرد به پیاهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه و نیشتمان وه سوجده‌یان برد بۆ دابوونهرییته کۆنه‌په‌رسته‌کانی کۆمه‌ڵگا، وه بوونه به‌شێک له میکانیزمی بڵاوکردنه‌وه‌ی بێئومێدییه‌ک، که له موجتهمهعدا بورژوازی خه‌ریک بوو ئه‌مه‌ی ئه‌نجام ئه‌دا.
هاورێیان ئه‌و که‌سانه زۆر زه‌ره‌ریان کرد، باجێکی زۆر قورسیان دا، ئه‌وانه‌ی که ڕاوه‌ستان سه‌ره‌یان گرت بۆ دیموکراسی، سه‌ره‌یان گرت بۆ بازاڕی ئازاد، زۆری نه‌برد ئه‌م واقیعه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و ڕوی ڕاستی و دزێوی نیزامی سه‌رمایه‌داری و دیموکراسی و بازاڕی ئازاد جارێکی تر به‌و تاوانانه‌ی که له‌م ده ساڵه‌ی ئه‌خیردا ڕویدا، جارێکی تر خۆی نه‌خشاند.
به‌ڵام ئێمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان بێ زه‌ره‌ر ده‌رچووین له‌م کاته‌دا، بێ زیان ده‌رچووین، سه‌ربه‌ست ده‌رچووین، وتمان کۆمۆنیزم حه‌قه، مارکس نه‌مردووه، لینین ڕه‌مزه، وه هه‌موو فکره‌یه‌کی یه‌کسان و عه‌داله‌تخواز مه‌وجوده و چه‌که‌ره‌ی به‌ستوه و ڕه‌وتێکی له‌بن نه‌هاتووه، وه ئومێدێکه ئینسانه‌کان بۆ دنیایه‌کی باشتر گرتوویانه‌ته به‌ر، وه مومکین نییه خاوببێته‌وه، وه مومکین نییه کۆتایی پێبێت، ئه‌مه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ت و هه‌ویه‌تی به‌شه‌ردا جووته وه خه‌ریکه ڕۆژانه خشتی سه‌رکه‌وتنی خۆی ئه‌خاته سه‌ریه‌ک، وه ئێمه کاتێک که هاتین، کۆمۆنیسته‌کانی عێراق له‌و کاته‌دا که ئه‌م حه‌مله به‌رفراوانه ئه‌کرایه سه‌ر کۆمۆنیزم و حیزبییه‌ت و ته‌حه‌زوب.
ئێمه هاتین جوابێکی دانشکێنمان دایه‌وه به بۆرژوازی، هه‌ر به‌وه ڕانه‌وه‌ستاین بڵێین کۆمۆنیزم حه‌قه، ئازادی حه‌قه، یه‌کسانیخوازی حه‌قه، هاتین حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقیشمان دامه‌زراند له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، حیزبێک که ئامرازی ده‌ستی چینی کارگه‌ره بۆ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌یشتن به سۆشیالیزم.
هاوڕێیان، ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
ئێمه له کاتێکدا ئه‌م حیزبه‌مان پێک هێنا که ته‌واوی هێزه بۆرژوازییه‌کان که له دنیادا وه له مه‌نته‌قه و له عێراق و له کوردستاندا خه‌ریکی ئه‌وه بوون کۆمه‌ڵگای عێراق به‌ره‌و نابووتی به‌رن، حیساری ئیقتسادیان داسه‌پاند به‌سه‌ر زیاتر له بیست ملیۆن ئینساندا، وه ئه‌حزابه بۆرژوازییه‌کان به کورد و عه‌ره‌ب و به مه‌زهه‌بییه‌کانه‌وه هه‌ستان و که‌وتنه چه‌پڵه لێدان بۆ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی، که زیاتر له ملیۆنێک ئینسان، زیاتر له ملیۆنێک مناڵ، زیاتر له ملیۆنێک له جگه‌رگۆشه‌کانمان بوونه‌ته قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵه، وه له هه‌مان کاتا خه‌ریکی ئه‌وه بوونه چۆن بره‌و به ناوی کوردبوون و عه‌ره‌ببوون بره‌و به دوژمنایه‌تی نێوان ڕۆڵه‌ی کرێکارانی عێراق بده‌ن. وه چۆن له کوردستاندا قهتڵگایان هه‌ڵخستووه و زیاتر له سێ چوار ساڵه ڕۆڵه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ده‌که‌ن به دوژمنی یه‌ک و ده‌ستیان سور ئه‌که‌ن به خوێنی براکان و هاوڕێکانیان، وه له کێشه و ململانێی خۆیاندا به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه هه‌زاران هه‌زار له جگه‌رگۆشه‌کانی ئێمه بووه به قوربانی و سوته‌مه‌نی کێشه‌و ململانێی ئه‌م ڕه‌وتانه و ئه‌م حیزبانه.
ئێمه بووین هه‌ر له‌م کاته‌دا و وه له به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌دا هاتین وه ڕێگه چاره‌ی خۆمان به‌رزکرده‌وه به‌وه‌ی که ڕژێمی به‌عسی فاشیست ده‌بێت بڕوخێ له ڕێگای شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و ڕێگه‌ی نه‌جات له ده‌رچون له سه‌ر گه‌ردانی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان به‌وه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان له ڕیفراندۆمێکی ئازاد‌دا دهنگبدا به جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره دینی، وه ئه‌بێت حیساری ئیقتسادی به‌بێ قه‌ید و شه‌رت له سه‌ر خه‌ڵکی عێراق هه‌ستێت و ته‌واوی داهات و به‌روبومه‌کانی کۆمه‌ڵگا ته‌سلیمی نوێنه‌رانی خه‌ڵک بکرێت و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دابه‌شبکرێت و هه‌موو ئه‌ڵته‌رناتیڤ و ڕێگه‌چاره‌یه‌کی بزوتنه‌وه بۆرجوازییه‌کان به کورد و به عه‌ره‌ب و به مهزههبێوه به لابنێنن و خه‌ریکی ئه‌وه‌بین هێزی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش بهێنیینه مه‌یدان.
ئه‌م حیزبه هاوریان بۆیه پێکهات که چیتر کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان بۆ دابینکردنی بژێوی ڕۆژانه‌یان، هێزی کاری خۆیان، ده‌ستی ڕه‌نجی خۆیان، به هه‌رزان نه‌فرۆشن، چیتر یه‌خسیر نه‌بن بۆ خاوه‌نکاره‌کان، وه ئه‌م حیزبه خه‌ریکی ئه‌وه‌یه چۆن نانێک بخاته سه‌ر سفره‌ی کرێکاران، چۆن چیتر ڕێگه‌نه‌دات موچه‌کان و کرێکان دوابخرێن، چۆن هه‌لومه‌رجی کار چاک بکرێت، چۆن حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش بپارێزرێت، وه به عه‌مه‌لی له ئاکامی کار و فه‌عالییه‌ت و هه‌ڵسوڕانی ئه‌م حیزبه‌دا، له ماوه‌ی چوارساڵدا ئه‌وه‌ی نیشانداوه که کاتێک ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه و ئه‌م حیزبه له سه‌ره‌تای پێکهاتن و دامه‌زراندنیدا بوو، کاتێک به‌م شێوه‌یه ههڵینهدابوو گه‌شه‌ی نه‌کردبوو، لایه‌زال نه‌بووبووه هێزێکی ئه‌سڵی کۆمه‌ڵگا، چۆن هه‌ر له‌م کوردستانه‌دا به هه‌شت مانگ جارێک به ساڵێک جارێک موچه و معاش نه‌ئه‌درا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌ئخیر کردنی موچه بۆ دوو مانگیش، ئه‌بێت حیسابی ئه‌وه بکرێت که ڕووبه‌ڕوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ده‌بیته‌وه، به‌شێکی تر له به‌رجه‌سته‌بوونی تێکۆشان و خه‌باتی ئه‌م حیزبه دیفاع بووه له مافی ژنان، بۆ وه‌لانانی دابوونه‌ریته کۆن و عه‌شایه‌ری و پیاوسالارییه‌کان، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی ژنان و پاراستنی حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ژنان، بۆ وه‌ده‌نگ هاتن له به‌رانبه‌ر تیرۆر و ڕه‌شه‌کوژی ژنان و ئه‌تککردن و لوتبڕینیان.
کاتێک که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌مه‌ی کرد به یه‌کێک له ئه‌رک و وه‌زیفه‌کانی خۆی، وه که‌وته دیفاع له مافی ژنان، ئه‌حزابه‌کان و هێزهکانیکه به ئێمه‌یان ده‌وت کۆمۆنیسته‌کان دیفاع له به‌د ئه‌خلاقی ئه‌که‌ن، وه ده‌یانه‌ویت ئه‌مه له کۆمه‌ڵگادا بڵاوبکه‌نه‌وه، به‌ڵام سوربوونی ئێمه و جه‌ساره‌تی ئه‌م حیزبه و ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌مه‌ی کرده واقیع ئێستاکه هه‌ر هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی جووتکات له گه‌ڵ ئه‌م ڕهوتهیا، دێت و فرمێسکی تیمساحانه هه‌ڵده‌ڕێژێت و خۆی کردووه به مودافیعی مافه‌کانی ژنان.
هاوڕێیان
تێکۆشانی وه دیفاعی ئه‌م حیزبه له پێناو بنه‌بڕکردنی بێ‌کاری و برسێتی و ده‌رکێشانی جه‌ماوه‌رێک که نیزامی سه‌رمایه‌داری بۆ به‌ده‌ست هێنانی پارویه‌کی نان هیچ ڕێگه‌یه‌کی تری تیا نه‌هێشتووه غه‌یری ئه‌وه‌ی خه‌ریکی ده‌ستفرۆشی بن، وه له ڕاستای ئه‌مه‌دا هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆی بڕهوپێداوه بۆ دابینکردنی کار و بیمه‌ی بێ‌کاری بۆ کرێکاران.
وه هه‌رکاتێک ده‌سه‌ڵاتداران هێڕشیان کردبێته سه‌ر بێکاران وه ده‌ستفرۆشان ڕوبه‌ڕوی واقعیه‌تێک بوونه‌ته‌وه که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق له پێشه‌وه ڕاوه‌ستاوه.
هێڕشی ئه‌م دوواییه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا بۆ سه‌ر عه‌ره‌بانچییه‌کان و ده‌ستفرۆشان ئه‌م واقیعه‌ته‌ی پیشاندا که له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه چۆن ڕابه‌رانی ئه‌و حیزبانه که‌وتنه جوێندان به حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و وتیان حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ڕێگه‌نادات شاره‌کان جوانبکهینهوه و پاکبکه‌ینه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی بڵێی ده‌ستفرۆشان و کرێکاران میکرۆب بن له ناو شاره‌کاندا، شتێکی پیس بن له ناو شاره‌کاندا، کاتێک که شاره‌کان پاکبکرێته‌وه ئه‌بێت له‌وان پاک بکرێته‌وه، وه وتیان ئێمه بۆ ئه‌م کاره ئه‌بێت ڕووبه‌ڕووی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ببینه‌وه.
ئه‌و بێکاره وه ئه‌و دهستفرۆشهی که تا ئه‌و له‌حزه‌یه‌ش قه‌ناعه‌تی به‌وه نه‌هێنابوو ئه‌وه‌ی که تا ئێستاکه ده‌توانێ یه‌ک مه‌تر جێگای ده‌سبکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی عاره‌بانه‌که‌ی ڕابگرێ ئه‌وا له ئه‌نجامی فه‌عالییه‌ت و سیاسه‌ته‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقه‌وه، ئه‌گه‌ر تا ئه‌و له‌حزه‌یه‌ش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ نه‌کردبێ، ئه‌وه له ده‌می ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه مۆری پێوه‌نرا.
ئاماده‌بوانی به‌رێز
خه‌سڵه‌تێکی که‌ی ئه‌م حیزبه ئه‌وه بووه که حیزب بووه بۆ دیفاع له مناڵان ئه‌م حیزبه ڕاوه‌ستاوه له به‌رانبه‌ر ئه‌و یاسا و داب و نه‌ریته کۆنانه‌ی که مناڵان بێ‌ماف ڕائه‌گرن، ئه‌وه‌ی که مناڵان بێ‌ناز و مه‌حرووم که‌وتوونه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، وه ئه‌وه‌ی بۆ په‌روه‌رده‌کردن و فێرکردنیان لێدان و کوته‌ککاری به‌کارده‌هێندرێ. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و واقیعه‌ته ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه.
ئێمه خۆمان شاهیدی ئه‌وه‌ین وه ئێوه‌ش شاهیدی ئه‌وه‌ن که چۆن له قوتابخانه‌کاندا وه‌ک نه‌ریتێک و یاسایه‌کی دواکه‌وتوانه‌ی ستسته‌می فێربوون کاتێک که قوتابییه‌ک، که مناڵێک شتێک نازانێ چۆن به لێدان جوابئهدرێتهوه، ئێستاکه کاتێک ده‌ست بۆ ئه‌مه ده‌برێت یه‌کسه‌ر نامه بۆ حیزبی کۆمۆنیست و ڕادیۆی حیزبی کۆمۆنیست ده‌نێرن، که له فڵانه مه‌کته‌ب له فڵانه مه‌دره‌سه له فڵانه جێگا له مناڵان ئه‌درێت. وه مناڵان له ماڵه‌وه‌ی خۆیاندا به دایک و باوکانیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له ئێمه ده‌ده‌ن ئه‌وه ده‌ڕۆین له لای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری شکاتتان لێده‌که‌ین، له لایه‌کی که‌وه که‌سوکاری مناڵان‌یش ئه‌مڕۆ دان به‌مه‌دا ده‌نێن، هه‌ر ئه‌مڕۆ زاهیرهیهک که خۆتان شاهیدین له کوردستاندا، زاهیرهی فڕاندنی مناڵه، دایک و باوکه‌کان له سلێمانی هاتنه لای حیزبی ئێمه، وتیان مناڵمان ڕفێندراوه به‌ناوی ئه‌وه‌ی که کوردایه‌تی ده‌که‌ن و کوردستان ڕزگار ده‌که‌ن، ئێمه هیچ که‌سێک شکاتمان ناپرسێت، هاتووینه بۆلای ئێوه، وه ئه‌وه ئێمه بووین، بووینه ئامرازی ده‌ستی ئه‌وان بۆ دیفاع له مناڵه‌کانیان، وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مناڵه‌کانیان.
به‌درێژایی چوار ساڵی ڕابردوو ئه‌م حیزبه پشت و په‌نا بووه بۆ لاوانی کچ و کوڕی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، به هیوای دنیایه‌کی باشتر، به هیوای دنیایه‌کی ئینسانی تر، وه بۆ وه‌لانانی هه‌موو دابونه‌ریتێکی کۆنه‌په‌رستانه له کۆمه‌ڵگادا وه هه‌وڵدان بۆ به‌رگرتن له پێشێلکردنی ئازادی سیاسی، وه بره‌ودان به مافی ده‌ربڕین و خۆڕێکخستن و ڕیکخراوبوون و خۆپیشاندان و….. تادووایی، وه ناساندنی وه‌ک مافێکی بێ ئه‌ملاولای خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازان.
وه ئه‌م حیزبه نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کانن، به‌ڵکو تا ئه‌وانه‌ی که له نێوزیندانهکانن، وه هه‌ر ئێستاکه ئه‌وه‌ی که ڕژێمی به‌عس ماوه‌یه‌که ده‌ستی بردووه بۆ ئیعداماتی زیندانیانی سیاسی، له به‌ر توانایی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق که له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه، حه‌مله‌یه‌کی گه‌وره‌ی خستۆته ڕێ بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ڕژێمی به‌عس، له چه‌ندین سه‌فاره و له چه‌ندین قونسڵییه‌ی ڕژێمی به‌عسه‌وه له ئه‌وروپا پاکانه‌ی ئه‌وه‌یان پیشانداوه که له هیچ جێگه‌یه‌کدا خه‌ریکی ئه‌م کاره نیین.
هاوڕێیان، کرێکاران
ئه‌م حیزبه سه‌نگه‌رێک بووه بۆ دیفاع له ئاواره‌کان، وه بۆ دژایه‌تیکردنی ژیانی ئاواره‌یی، وه بۆ هه‌ڵگرتنی سته‌می میلی، وه بۆ دیفاع بووه له عه‌لمانییه‌ت، وه بۆ دیفاع بووه له مه‌ده‌نییه‌ت و مۆدێرنیزم له موجتهمهعدا، وه هه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵگرتنێک وه چونه پێشێک بۆ ئازادی وه بۆ ڕیفاه وه بۆ پاراستنی ئازادییه سیاسییه‌کان و حورمه‌تی ئینسان به‌نده به قودره‌ت و به‌هێزکردنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقه‌وه.
ئه‌م حیزبه چرای ئومێدی بێئومێده‌کان بووه، چرای بێبهشانبووه، قه‌ڵای قایمی ئه‌وان بووه، وه ئه‌مڕۆ هه‌زاران هه‌زار کرێکار و زه‌حمه‌تکێش، ژنانی سته‌م لێکراو و زۆر لێکراو، مناڵانی بێ‌ناز و مه‌حرووم، خه‌ریکی ئه‌وه‌ن چۆن بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بره‌و پێبده‌ن و له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی، له‌گه‌ڵ ئاسۆ و ئامانجه‌کانی ئه‌م حیزبه‌دا جووتی که‌ن. وه پێویسته ته‌واوی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و خه‌ڵکی مه‌حرووم له کۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ست بێت به حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقه‌وه و له ژێر ئاڵای ئه‌م حیزبه‌دا خه‌ریکی خۆڕێکخستن و خه‌ریکی خۆئاماده‌کردن بێت بۆ هه‌رچی زیاتر چاککردنی ژیان و بۆ به‌رپاکردنی دنیایه‌کی باشتر و ئازاد و یه‌کسان و ڕیفاه.
ئه‌م ڕۆژه بۆ ته‌ماشه‌که‌ری نزیکه، وه ئه‌رکی هه‌ر ئه‌مڕۆی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقه.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌که‌م، به‌م بۆنه‌وه.
بژی ئازادی یه‌کسانی حکومه‌تی کرێکاری،
بژی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
سوپاس