ئێواره ى ئه مرۆ كاتژمێر ٥،٣٠ له قاوه خانه ى كه لتورى بۆ رێزگرتن له خه بات و ژيانى هاورێيان شاپور عبدالقادر و قابيل عادل كۆبونه وه يه ك له لايه ن كۆميته ى سلێمانى حيزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى كوردستانه وه ،سازكرا.لەم کۆبونەویەدا ژماره يه كى به رچاو له خه ڵكانى ئازاديخواز ئاماده بوون. دواى به خێرهاتنى ئاماده بوان ، به هار مونزير ئه ندامى مه كته بى سياسى حزب باسى له وه كرد كه هێشتا په يامى هاورێيان شا…پور و قابيل سه باره ت به تيرۆريزمى ئيسلامى له جێگاى خوى ماوه و بانگه وازى خه ڵكى كرد كه لێبڕاوانه دژى تيرۆريزمى ئيسلامى بێنه مه يدان. دواتر به سلايد شۆ ژياننامه ى هاورێيان پێشكه شى ئاماده بوان كرا، پاش ئەمە، هاورێ تاهیر حەسەن وته يه كى پێشكه ش كرد. له وته كه يدا باسى له و هه لومه رجه كرد كه تيرۆره كه تێيدا رويدا و باسى هه ڵويستى ئه حزابى ده سه ڵاتدارى كوردستانى كرد بولاوانه وه ى ئيسلاميه كان. دواتر ئاماژه ى به بارودۆخى ئێستاى كوردستان كردو ته ئكيدى له وه كرد كه ده بێ ده ستورى كوردستان كه له ئێستادا بوه ته مايه ى مشتومر به جۆريك بنوسرێته وه كه مافه كان و ئازاديه كانى خه ڵك و مه سه له ى جيايى دين له ده وڵه ت دابين بكات، هەروەها هاوڕێ تاهیر باسی لەگرنگی و پێویستی خەباتی ئازادیخوازان کرد لە بەرامبەر مەترسیەکانی تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی و پەیامە تاریکەکانیان لەکوردساتن ولەئاستی ناوچەکەشدا، دواتر گرته يه كى فيديۆيى چالاكى هاورێ شاپوور پيشان درا. هه روه ها به رێز به ندى على هۆنراوه يه ك كه بۆ ئه و هاورێيانه ى نوسيبو، خوێنده وه. هاورێ گۆنا سعيد ياده وه رى خۆى سه باره ت به روداوه كانى پێش ١٨-٤-١٩٩٨ كه هاورێيانى تێیدا تيرۆر كرا، گێرايه وه وتیایدا ئاماژەی بەنەخشی ئیسلامیەکان و هاوکاری ناڕاستەخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لەو ساڵەدا لەمەسەلەی تیرۆرکردنی ئەو دوو هاوڕێیە، پاش يه ك كاتژمێر كۆتايي به كۆبونه وه كه هات.
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٨-٠٤-٢٠١٥