وەستا حسێن:
ئەوەى نوسیومە بەسەرهاتێکى واقعى ئافرەتێکى کرێکارە لەیادى 23ساڵەى خرۆشانە جەماوەریەکەى ئازارى 91،ئەم یادە بۆ ئەم کرێکارە و هەزاران کەسى هاوشێوەى ئەو کەتوشى چ کارەساتێ بوون و چیان لەو قوربانیدانە دەست کەوتوە،وە دواى 23ساڵ لەحاکمیەتى حیزبەکانى کوردایەتى توشى چى دەردو نەهامەتیەک بوون، دیارە هەم یادەوەریەکى خۆشە، وەهەم یادەوەریەکى ناخۆشە، بەتایبەتى ئەوانەى لەم ڕۆژانەدا ئازیزەکانیان لەدەست داوە یان خۆیان توشى کارەسات هاتوون وکەمئەندام بوون، نەسرین یەکێکە لەوئینسنانەى کەساڵى 91بیرەوەریەکى تاڵی هەیە لەگەڵ رۆژانى دوایى کە بەپێویستم زانى ئەم یادە بنوسمەوە. ئەم یادە پێویست بەوەدەکات کەبگەڕێمەوە بۆ ڕۆژانى سەردەمى بەعس بەوجۆرە دەتوانم یادەکە بگەیەنم و حەقى پێبەم. نەسرین سەرەتاى ساڵی 80 باوکى لەدەستدا و بەناچارى بۆ بژێوى خۆى وخانەوادە کرێکاریەکەى ڕووى لەکارگەى جگەرە وپوختە کردنى سلێمانى کرد و لەوێ واتەساڵى 1982 دەستى بەکارکردن کرد تاساڵى 1987. دیارە حکومەتى ڕەفتار فاشتى بەعسیش هەر بەتەنیا ئیعدام وکوشتن و برینى بەکۆمەڵى نەدەکرد وەکو ئەنفال و کیمایى باران، هەربەوەوە لێنەدەگەڕا کەچۆن کرێکارانى لەمەیدانى کاردا دەچەوسانەوە و هەروەک چۆن لەسەردەمى شەرى ئێران و عێراقدا سەعاتکارى زیادە کارى پێ دەکردن بەناوى (مجهودحربى) بەڵکو دەبوایە سەرجەم کرێکاران و کارمەندان ئیمزاى بەعسى بونیان بکردایە و ئامادەبونایە بۆکۆبوونەوەکان “ڕێپێوانەکان و هەمووبۆنەکان”، دیارەبەشێک لەکرێکاران کرانە جەیشى شەعبى و دەبران بۆجەبهەکان، بۆیە نان و کارکردن و ژیان کردن لەلایەن بۆرژوازى بەعسەوە بەبارمتە گیرابوو دەبوایە هەمووخەڵک تەبەنى لەم سیاسەتە بکەن. دیارە خەڵکى کوردستان سەرەڕاى نەفرەت و ناڕەزایەتى قوڵیان لەوڕژێمە گۆربەگۆڕە و دانى قوربانى زۆریان، ئەوەندەى بۆیان کرابێ ملیان بەم سیاسەتە نەداوە، بەڵام دواجار ئەم سیاسەتە داسەپاوە و بەشێکى بەرچاو لەخەڵک بەناچارى ملیان پێ داوە بۆدرێژەدان بەژیانیان. نەسرین ێاڵح دواى هێنان و بردن و چاوسورکردنەوە لێى لەلایەن ڕەفیق حیزبیەکانەوە، دواى ئەوەى هاورێ کرێکاریەکانى کەپێیان وت بابە خۆت نان براو مەکە، بەڵام نەسرین ئەودەم سەرەڕاى ئەوهەوڵوێستەى ئەندامى هیچ پارتێکى سیاسى نەبوو، بەڵام ئەوکارەى بەناڕەوا دەزانى و دەیوت ئەوە دەچێتە خزمەتى بەعسەوە، نەسرین لەمانگرتنە گەورەکەی کارگەى جگەرە بەشدارى کردکە چەندین ژن تیا ئەشکەنجەدران واتە لەساڵى 1982. هەربۆیە سەرەنجام ساڵى 1987 ماڵ ئاوایى لەکار و هاوڕێکانى کرد. ساڵى 91 لەجەنگى کەنداودا کاتێک هاوپەیمانان بەبیانووى داگیرکردنى کوێت و چەکى ئەتۆمى بەدەستى ڕژێمى بەعسەوە وە توانیان دەوڵەتى بەعس داروخێنن، ئەمە بووە فرسەت بۆخەڵکى کوردستان و ناوەڕاست و باشورى عێراق، هەربۆیە لەبەریەک هەڵوەشانى بەعسیش ڕێگاى دا بەخەڵکى کوردستان تاخرۆشانى جەماوەرى بکەن و ڕق ونەفەرەت و توڕەیى دەیان ساڵەى خۆیان برژێنن بەسەر ئەوڕژێمەدا و توانیان لەکوردستان وەدەرى نێن، ئەم وەزعە بۆ نەسرین و خەڵکى کوردستان جێگەى دڵخۆشی بوو، بەڵام ئەمە ڕوداوو بوو کە ڕوىدا نەک بەئامەدەیى و ڕاپەڕینیى خەڵک و شۆرشیان، ئەم ڕووداوانە کەنیزیکەى مانگێکى خایاند هەزاران کەس گیانیان لەدەستداو هەزاران کەسیش برینداربوون، ڕۆژى 7-3 کەخرۆشانى شارى سلێمانى بوو پەلامارى دام دەزگاکان دران بەڵام ئەوڕۆژە نەتوانرا ئەمنەسورەکە بگێرێ کەزۆرێ لەئەمن و پیاوەکانى ڕژێم دواسەنگەریان بوو، هەربۆیە ڕۆژى دووەم لە 8مارس ڕۆژى جیهانى ژنان شار پاککرایەوە و ئێوارەکەى کۆتایى هات، سەدان زیندانى سیاسى چەپ و کۆمۆنیست ئازادى خواز لەمەرگ ڕزگاریان بوو، وەلەئامێزى کەسوکار و خەڵکى شاردا بەشەوق و شادیەوە خۆیان بینییەوە. هەرئەوڕۆژە بەیانیەکەى زوو ئەمنە سورەکە کەوتە هاوەن بارانى گەرەکەکان، ماڵى نەسرین یەکێک بولەوماڵانە بەداخەوە نەسرین خەریکى ئیشو کارى ناوماڵ بوو لە بەرمەتبەخى ماڵیان، لەپرهاوەنێک نەسرینى برد بەئاسماندا و لەناو چڕو دوکەڵدا ونبوو لەولاشەوە خوشک وبرازایەکى برین داربوو، ئەم کارەساتە وەکو بڵێی بەعس لەئاخرڕۆژەکانى تۆڵەیەکى ترى لێ بکاتەوە بەداخەوە ئەم کارەساتە نەسرینى گەیەندە کەنارى مەرگ، کەدواجار قاچێکى برایەوە وە زۆربەى جەستەى دواى چەندین ساڵ دواى ئەوەى چەندین شارو ووڵاتى کرد بۆچارەسەرى برینەکانى، دواى چەندین ساڵ ئێش و ئازار و دەردەسەرى و نەبوونى بێکارى، دواى ئەوەى کەم ئەندام بوو، ئامادەبوو بەوحاڵەوە بچێتەوە کارگە و نێو هاورێکانى ووتى ئیتر بەعسیش نەماوە کەس ناتوانێ داواى بەعسى بونم لێ بکا دەسەڵاتى خۆمانە، نەسرین وەکو زۆربەى خەڵکى کوردستان ستەمى نەتەوایەتى واى لێ کردبوون خۆش خەیاڵبن بە دەسەڵاتى کوردایەتى و بەحوکمەتى خۆیانیان دەزانى پێیان وابوو خەونەکانیان دێتەدى، بەڵام هەر لەسەرەتاوە ئەم بزووتنەوەیە ئەوەى نیشاندا کە دەسەڵاتى خۆماڵى تەنیا ئیعدام ناکا، بەڵام ئەتوانێ نەک وەکو حوکمەتى بەعسى دکتاتۆر، بەڵکو وەکو دەسەڵاتى میلشیایى و عەشیرەتى حوکمرَانى بکەن ئەمە جیاوەزیەکەى بوو، بەڵام هەر بەمیکانیزمى بەعس بەدرێژایى ئەم چەندساڵە نان وکاروژیانى خەڵکیان بەبارمتە گرت، دیسانەوە بەتەسکیەو ئەندام بون کار لە دامودەزگاکاندا بەدەست دەکەوت، واتە خەبات وتێکۆشانى خەڵکى کوردستان و ستەمێک کەلەوان دەکرا ئەرزشێکى نەبوو، دەبێ خەڵکى کوردستان بچنە خزمەتى سیاسەتەکانى ئەم حیزبانەوە، واتە خەڵکى کوردستان بەعسیان وەدەرنا، بەڵام نەیان توانى دەسەڵاتێک بهێنەکایەوە کەڕەنگ دانەوەى ئیرادەى ئەوان بێت، بەمانەى دەسەڵاتدارێتى خەڵکى کوردستان کە هاوڵاتىبوون بنەماکەى بێت، ئەم ئەلتەرناتیڤەیە دەتوانێ خەونەکان بێنێتە دى نەک بە پێچەوانەوە. نەسرین دواى هێنان و بردنێکى زۆر دواجار لەڕێی دۆستێکى دەست ڕۆیشتوو دامەزرایەوە ئەگینا شمولى نەدەکرد، وەپێیان دەوت بۆ وازت هێناوە لە کارەکەت، بەڵگەت چییە خۆت وازت هێناوە وە ئەم هەڵوێستەیان بەرز نەدەنرخان کەسێک کە چون دووجار بۆتە قوربانى، تا دواجار 6ساڵى خزمەتى بەعسیان بۆ هەژمارنەکرد سەیر لەوەدایە هەزاران کەس لەبەعسى سەرەڕاى ئەوەى بەرلێبوردن کەوتن کە من دژى ئەوەنیم، بەڵام بەشێک لەوانە دەبوایە سزابدرێن کە ئەنفالیان کردوە، خەڵکیان کوشتوە و ئازارداوە بەڵام لەدەسەڵاتدان و موچەى خەیاڵى وەردەگرن و یان خانە نشینن بوون و وەکو خەڵکى شۆرشگێر دەناسرێن و لە هەموشتێ بەهرەمەندن، بەڵام ئەم دەسەڵاتە مافى کارکردنیشى بەکرێکاران ڕەوا نابینێ دووساڵێکە کارگە کارێکى واى نەماوە کارمەندەکانى بەشێکى خانەنشین کردوە بەشێکى تر خراونەتە سەردام و دەزگاکانى تر واتە لەکرێکارى بەرهەم هێنەوە بونەتە کارگوزار، وە بەشێکى زۆرکەم لەکارگەکەدا ماونەتەوە، لەم نێوەدا نەسرین جارێکى تر بێنەوبەردەیان پێکردەوە و توشى کارێکى قورسى کارگوزاریان کرد کە لەتواناى ئەودانەبوو، دواى هەوڵێکی زۆر گەڕایەوە شوێنەکەى خۆى. ئێستا نەسرین وهاوچارەنوسەکانى خەمێکى تریان بۆ زیادبووە ئەویش نەدانى موچەو دواکەوتنى بۆ چەند مانگێک، چیرۆکى نەسرین تەواونەبووە لەسایەى ئەم دەسەڵاتدا و بەڵکو نەسرین وتەواوى کرێکاران و زەحمەتکێشان لەناو تراژیدیا و میحنەتیا دەژین وخەونەکانیان نەهاتۆتەدى، لەیادى خرۆشانى جەماوەرى خەڵکى کوردستاندا کە دەکرێ بڵێن خاڵێکى پرشنگدارە، بەڵام ئەوەى ڕوویدا نە شۆرش بو نە ڕاپەرین.
٧-٣-٢٠١٥