٨ ی مارس لە کوردستان
بەبۆنەی ٨ ی مارسەوە پۆستەر و بەیانی حزب لە سلێمانی و رانیە بڵاوکرایەوە.. لە سلێمانی : تیمێکی حزب لەزۆر شوێنی سەرەکی شار پۆستەرەکەی حزبیان بڵاوکردەوە کە لەسەری نوسرابوو( با یاساو کەلتوری کۆنەپەرستانەی دژی ژن بسپێرین بەمێژوو) هەروەها بەیانی حزب بەبۆنەی ٨ مارسەوە لە سلێمانی و لە رانیە بڵاوکرایەوە.
لەسلێمانی هاورێیانی کۆمیتەی سلێمانی رۆژی ٨ی مارس بەشدارییان کرد لە چالاکی گروپی (ژیان) بەبۆنەی ٨ ی مارسەوە لە بەردەرکی سەرا و لە شاخی گۆیژە…
رۆژی ٩ مارسیش ئێوارە کۆڕێک لەلایەن کۆمیتەی سلێمانیەوە بۆ (کنێر عبدوڵا – نوسەر)، ( بەهار مونزیر- هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان) و محسن کەریم (ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزب) سازکرا.
ئەم ئێوارەیە کۆڕه کاتژمێر 4:20 لە قاوەخانەی کەلتوری بۆ بەڕێزان کنێر عبدوڵا و بەهار مونزیر و موحسین کهریم سازدرا، کە سەرەتا کنێر عبدوڵا باسێکی پێشکەش کرد دەربارەی مافەکانی مرۆڤ و جێگاورێگای مرۆڤەکان و بەتایبەتی ژن لە چوارچێوەی بەها کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی کۆمەڵگادا. دوای ئەو موحسین کهریم باسێکی کرد دەربارەی پرسی ژن لە بیرو هرزی کۆمۆنیزمدا و گرفتە سەرەکیەکانی گەیشتنی ژنان بە یەکسانی هەمەلایەنەی کۆمەڵایەتیو رێگاچارەی لە روانگەی کۆمۆنیزمەوە باسکرد.. باسی سێهەم لەلایەن بەهار مونزیرەوە بوو دەربارەی خاڵە لاوازەکانو خاڵە بەهێزەکانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی و پرسەکانی ژن لە کوردستان…
هەروەها بەشداربوانی کۆڕەکە بە پرسیارو سەرنجەکانیان بەشدارییان کرد لە گفتوگۆیەکی کراوەداو لەلایەن پانێڵیستەکانەوە وەڵام بە پرسیارو سەرنجەکان درایەوە.
دوای نزیکەی سەعات و نیوێك کۆڕەکە کۆتایی هات.
٨ ی مارس لە دهرهوهی وڵات:
تا ژنان ئازاد نەبن ئازادی ویەکسانی واقعی ئینسانەکان ئیمکانی نیە !
لە 8ی مارس دا پشتیوانی جیهانی بۆ یاسای یەکسانی ههمهلایهنەی ژن وپیاو لە کوردستان کۆکرایەوە!
چالاکیەکان بەبۆنەی ٨ی مارس لە لایەن رێکخستنهکانی حزب لە ولاتەکان:
بهریتانیا-لهندهن:
لەمەراسیمی ٨ مارسدا لە لەندەن پەیامی پشتیوانی ئاڕاستەی گروپی ژیان کرا
بەبۆنەی تێپەڕبونی ١٠٤ ساڵ بەسەر بەرەسمی ناسینی ٨ ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان، فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهران و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ رێکخراوی بهریتانیا مەراسیمێکیان بەم بۆنەیەوە رێکخست .
سەرەتای مەراسیمەکە لە ووتەیەکی کورتدا دەشتی جەمال سەرباری پیرۆزبای ٨ی مارس لە بەشداربوان، بەناوی بەشدار بوانەوە پەیامێکی پشتیوانی ئاراستەی چالاکیەکانی گروپی ژیان کرد لە کوردستان لە پیناوپشتگیری لە یاسای یەکسانی هەمەلایەنی ژن وپیاو و دژ بەتەشهیروسوکایەتی مەلاکان لە مینبەری مزگەوتەکانەوە. پاشان سەوسەن سەلیم بەرپرسی رێکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەلاتی ناوەراست لە ووتەیەکدا لەسەر جێگاو رێگای بەڵگەنامەی یاسای یەکسانی ژن وپیاو قسەی کرد داوای لە بەشداربوانکرد بە هەر رێگایەک پیان دەکرێت پشتیوانی و ئیمزای خۆیان بدەن لەو بەڵگەنامەیە تابکرێتە فشار بۆ سەر دەسەلاتدارانی کوردستان کە یاسا دژ ژنانی باری کەسێتی بگۆرن و لە جێگایدا یاسای یەکسانی ژنان و پیاوان جێگای بگرێتەوە.
هەر لەدرێژی بەرنامەکاندا گونا سەعید هەڵسوراوی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان بەرنامەکانی ٨ی مارسی رێکخراوەکانی ژنانی لە لەندەن باسکرد داوای بەشداری گەرمی ئامادەبوانیکرد.
بەشی دووەمی بەرنامەکان تەرخانکرا بۆ ئێوارهیهکی شاد بۆ٨ ی مارس رۆژی جیهانی ژنان و پێداگری لهسهرخواستی یهکسانی ههمهلایهنی ژنان و پێاوان. شایەنی باسە ژمارەیەک لە ژنانو پیاوانی ئازادیخوازو یەکسانی خواز لەم بۆنەیەدا بەشداریانکرد وه لە کۆتایی مەراسیمەکەدا وینەیەکی هاوبەش و پەیامێکی هاوبەش ئاراستەی قوتابیانو هەڵسوراوانی بەرگریکار لەمافەکانی ژنان لە زانکۆی سیواس کرا کە بە بۆنەی ٨مارسەوە بۆ چەند کاتژمیرێک ئۆکۆپایتی زانکۆی سهواسیانکرد داوای بەخۆرایکردنی خۆێندنیان کرد. لەو نێو شور شەوقی بەشدار بوان کۆتای بە بۆنەکە هات.
ههروهها ژمارهیهکی زۆر نامیلکهی” ژن و پیاو له ههموو مافه مهدهنی و فهردیهكاندا یهكسانن” به زمانهکانی ئینگلیزی و کوردی و راگهیاندنی فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهران لهسهر 8ی مارس لهسهر مێزکتان بوو دهست ئامادهبوان کهوت.
لهندهن:
بەبۆنەی ٨ مارسەوە پانێل و ئاهەنگێک لەلایەن رێکخراوەکانی ژنانەوە لە لەندەن سازکرا
رۆژی یەک شەمە ٨ی مارس کۆمهڵێک لە رێکخراوەکانی ژنان له 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان پانیڵیک وئاهەنگیکی رازاوەیان رێکخست.
. لەم بۆنەیەدا هەریەک لە گۆنا سەعیدو سەوسەن سەلیم لەرێکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەلاتی ناوەراست و لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دوو باسیان بوو سەبارەت بە ” به روڵی ژنان له رووبه رووبونه وه ی داعشيزم و هه ژمووني ده سهڵاتی دين بهسهرماف و ژياني ژنان دا ..وە باسێکی دیکە لەسەر ناساندنی بەڵگەنامەی یاسای یەکسانی ژنانو پیاوان وەک ئەلتەرناتیڤێک بەرامبەر بە یاسای باری کەسێتی لە کوردستاندا..لەو بۆنەیەدا داواکرا پشتیوانی بکەن لەویاسایە بۆ کۆتاییهێنان بە هەلاواردنو ستەمکێشی ژنان لەکوردستان. هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسیارانی رێکخراوەکانی ژنانو کەسایەتی یاسایی لەبواری کێشەکانی ژنان قسەوباسیان پیشکەشکرد. بە شی دووەمی بەرنامەکە چەند پارچە شیعریک لە لایەن پایزەئەحمەد خۆیندرایەوە و بەشی کۆتایی بەرنامەکە تەرخانکرا بۆ ئاهەنگو شادی و هەڵپەرێک بە بۆنەی ٨مارسەوە.
شایەنی باسە ژمارەیەک لە بەڵگەنامەی یاسای یەکسای ژنانو پیاوان و ئیمزا بۆ پشتیوانی لەو یاسایە لەنێو بەشدار بوان کۆکرایەوە.
له کۆنفرانسی سوشیالیست فیمینستهکاندا له لهندهن دهیان ههڵسوراو پشتیوانی
خۆیان بۆ یاسای یهکسانی ژن و پیاو دهربڕی
ڕۆژی شهمه 28-2 کۆنفرانسی سوشیالست فیمینستهکان له ژێر ناوی “سهرتاپا توڕهی ژنان” به بهشداری دهیان ههڵسوراوی رێکخراوهکانی ژنان له لهندهن رێکخرا. لهم رۆژهدا زنجیرهیهک پانێل وسیمینار پهرێوه چوو.
له پانێڵێکدا له ژێر ناوی “ژنان له دژی فندهمینتاڵیزم” گۆنا سهعید ههڵسوراوی داکۆکیکار لهمافهکانی ژنان وله حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان باسێکی بوو لهژێر ناونیشانی “بارودۆخی مافهکانی ژنان له خۆرههلاتی ناوهراست له دوای بههاری عهرهبی و هاتنی داعش” ههروهها ههریهک له بهرێزان”Sukhwant Dhaliwal” له رێکخراوی ژنان له دژی فندهمینتاڵیزم،”Yemisi Llesanmi”له ڕێکخراوی نیجیریهن سوشیالست فیمینست’ بهشداریانکرد.
له م کۆنفرانسهدا دوای قسهوباسهکان هاوری گۆنا سهعید داوای له بهشداربوانی کۆنفرانسهکه کرد که ئیمزا بدهن له نامهیهکی هاوپیچ لهگهل یاسای یهکسانی ژن وپیاو بۆ حکومهتی ههرێمی کوردستان، یاسای یهکسانی ژنو پیاو وهک ئهلتهرتایڤێک بهرامبهر یاسای باری کهسێتی عێراقی که له لایهن کۆنگرهی چوارهمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بهسهندکراوهو داواکراوه لە دادگاو دامەرزاوە پەیوەندیدارەکاندا له کوردستاندا رەسمیەت وەربگرێت.
شایهنی باسه لهم کۆنفرانسهدا ژمارهیهک له هاوریانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان که بانگهیشتی ئهم کۆنفرانسه بوون بهشدارییان کرد و ژمارهیهکی زۆر نامیلکهی” ژن و پیاو له ههموو مافه مهدهنی و فهردیهكاندا یهكسانن” به زمانی ئینگلیزی بڵاوکرایهوه.
ههمان ڕۆژ ئێوارهکهی بۆ پشتیوانی له ژنانی کوردستان له خهباتیان بۆ یهکسانی ههمهلایهنه که چهند چالاکی کۆمیدی شۆ و هۆنراوه و مۆسیقای تێدا بوو بهرێوه چوو وگۆنا سهعید له ووتهیهکی کورتدا سپاسی پشتیوانی رێکخراوهکانی کرد له یاسای یهکسانی ژنو پیاو.
نهرویج:
لە نەرویج رێپێوانێک بەرێوە برا
لهسهر بانگهوازی کۆمیتەی ٨ ی مارس لە ئۆسلۆ کە لە کۆمەڵێک ڕێکخراوی ژنان پێکهاتووە به بۆنهی 8مارس رۆژی جیهانی ژنان ریپێوانێکی جهماوهری گهوره له شاری ئۆسلۆ رێکخرا.
لەو کۆبونەوە و رێپێوانەجەماوەریەدابە بۆنەی ٨ی مارس، ئهندامان و دۆستانی حزب بەشداریانکرد . لەو بۆنەیەدا بە دهیان لە خەلکی ئازادیخوازو یهکسانی خواز بە بیر باوەری جیاوازەوە بۆ داخوازی لە مافی ژنان و مافی یەکسانی خوازی ریکخرابوو بەشدار بوون.
کۆمیتەی نەرویجی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان بە تراکت و بۆستهر له پێناو راکێشانی پشتیوانی له مافهکانی ژنان بهشداریانکرد.. هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە یاسای یەکسانی ژن و پیاوی پەسەند کراوی کۆنگرەی ٤ ی حزب بە زمانی ئینگلیزی ئامادە کرابوو، بڵاوکرایهوه..
هۆڵهندا:
بهشداری 8ی مارس لهئهمستردام
رۆژی ٨ی مارس لههۆڵهندا بهههمانشێوهی زۆرێک لهولاتهکانی دنیا بهرزراگیرا، 8ی مارس لهشاری ئەمستردام کهلهلایهن هێزه یهکسانیخوازو سۆسیالیستهکانی هۆڵهنداوه بانگهوازی بۆ کرابوو، ژمارهیهکی بهرچاو لهکهسانی و لایهنی کۆمۆنیست و ئازادیخوازو یهکسانیخواز بهشداریان تێداکرد. هاوکات هاوڕێیان و دۆستانی حزب بهشداریان کردو پلاکارتی حزب بهزمانی ئیگلیزی بۆ 8ی مارسی ئهمساڵ ئامادهکرابوو وه خواست و داواکانی تێدا بوو بهرزکرانهوه.
فنلاندا:
لهدوو جالاکیدا یادی 8ی مارس لهفنلاندا بهرز راگیرا
رۆژی ٧ ی مارس
رۆژی ٧/ ٣/٢٠١٥ لەسەر بانگەوازیی رێکخراوی فنلاندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانو پیاونی ئازادیخواز، لەسەنتەری شاری هلسنکی خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەرێخرا، کە تیایدا چەندەین دروشم بە زمانی ئینگلیزی وفنلاند وکوردی بەرزکرابوونەوە . کە بەم بۆنەیهوە نوسرابوون: نا بۆ قانونی ئیسلام بەڵێ بۆ یاسای یەکسانی ژنانو پیاوان و، بژی ٨مارس رۆژی جیهانی ژنان، نا بۆ یاسای شەریعەی ئیسلام بەڵێ بۆ جیای دین لەدەوڵەت و…هتد، کە بووبونە جێگای سەرەنجی ئامادەبوان، و چەندەها کەس وێنەی ئەو گردبونەوەیان دەگرت. پاشان لە لایەن مستەفا باهیرەوە سوپاسی ئامادەبوانی کرد بۆ بەشدریان و زەرورەتی ئەم یادەی باسکرد. پاش کاتژمێرێک لەوەستان لە نێو شۆرشەوقی بەشداربواندا کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هێنرا.
رۆژی ٨ی مارس
پاشنیوەرۆی ٨ی مارس مەراسیمی رۆژی جیهانی ژن لە لایەن کۆمیتەی فنلاندی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان و ریکخراوی ژنانی عێراقیەوە بە بەشداریکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانو پیاوانی ئازادی خواز، سەرکەوتوانە لەشاری هێلسینکی بهڕێوهبرا!
پاش ئەوەی کە لەلایەن هاورێ گۆناەوە بەخێرهاتنی ئامادەبوان کرا، مەراسیم بە سرودی ئەنتەرناسیۆنال و هاوکات یەک دەقیقە وەستان بۆ یادی گیانبەختکردوانی رێگای سۆسیالیزم دەستیپێکرد.
ووتاری حزب لەلایەن) ئاڵا فەرەج (ەوە پيشکەشکرا کە تیایدا بە زمانی کوردی و فنلاندی باسی لە وەزعی ئیستای ژنانی کوردستان کرد کە چەندە دەوری حزبە دەسەلاتدارەکانی کوردستان لە بەکۆیلەکردن ژنان و زیادکردنی رێژەی توندو تیژی ویاسای چەندژنە و دەست ئاوەڵاکردنی مەلایانی ئاینی و دەخالەتیان لە ژیانی ژناندا باسی خەباتی درێژخایەنی حزب و بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنانی کرد لەپەیوەند بە مەسەلەکانی ژنان وە مەسەلەی جێبەجێنەکردنی یاسای یەکسانی ژن وپیاوی خستە ژێر باس و رەخنەوە.
باسی خەبات و تیکۆشانەکانی ژنانی کۆبانی و بەدەستهینانی مافەکانی مەرسومی کانتۆنی جەزیرە یەکێک بوولەو باسانەی کە لەو رێگەیەوە چرۆی ئومیدێکی کاریگەر بەخشی دا بەژنان و پیاوانی ئازادیخوازی کوردستان وەک نمونەی بەرجەستەی راوەستانەوە بەرامبەر داعشەکان! پاش ناساندنی بەلگەنامەی یەکسانی ژن و پیاو کە حزب ئامادەی کردوە ولەجیاتی یاسای باری کەسیتی عێراقی، داوا کرا لە نوینەری رێکخراوە بەشداربوەکانی مەراسیمەکە و لە ئامادەبوان پشتیوانی لەبەلگەنامەکەی یاسای یەکسانی بکەن!
پاشان) تووڵە هاتاینێن (بە نوێنەرایەتی رێکخراوی ژنانی سؤسیال دیموکرات /دیماری باسی لە جێگەو رێگەی خۆی وباسی کارەکانی کرد وەک وەزیری پێشوی وەزارەتی پەروەردە و ئێستاش وەک ئەندام پەرلەمانیکی فنلاند کارەکانی لەپەیوەند بە یەکسانی ژن و پیا و کارکردن بۆ نەمانی توندو تیژی و زۆرکاری دیکە! کارنامەی رەشی ئیسلامی فەندەتالیستەکانی نێجیریا و هندستان و سوریا و عیراقی باسکرد ودواجار باسی ئەوەی کرد کە چۆن فنلاند ئەم یاسای یەکسانییەی بەدەستهیناوە!
پاشان لە لایەن )سیروان ئەمین(ەوە پارچەهۆنراوەیەکی پێشکەش کرا.
ووتاری نوینەری حزبی حکمتیست لەلایەن )رەزای کەمانگەر( ەوە بە زمانی کوردی پيشکەشکرا کە تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە یاساکانی ئیسلام چەندە بونەتە هۆکاریکی بنەرەتی لەچەوساندنەوەو ژیانی ژنانداو بەتایبەتی یاساکانی جمهوری ئیسلامی ئێران لە مەسەلەی ئیزدواج و حیجاب و دادگادا باس رد! ە رەخنەی لەسەر سیاسەتی وولاتانی ئەوروپا گرت بەتایبەتی سیاسەتی فرەفەرهەنگی! پاشان باسی مقاوەمەتی ئومیدبەخشانەی کۆبانی و کانتۆنی جەزیرە یەکێک بوو لە باسەکانی و بەبەرزراگرتنی خەباتی ژنانی پێهەڵسەنگاند.
دوا وتار لەلایەن( بنار مستەفا )وە وەک کەسیک کە خۆی کاندید کردوە بۆ بوون بە ئەندام لە پەرلەمانی فنلاند لەسەر لیستی حزبی چەپ، باسی ئەوەی کرد کە بە ئاراستەی یاسای یەکسانی تەواوی ژنو پیاو کاردەکات ورەخنەی لەو یاسای یەکسانیەی فنلاندی گرت بەوەی کە تا ئیستاش فنلاند نایەوەێت کرێی یەکسان بدات بەکاری یەکسانی ژن و پیاو!
پاشان ئبراهیم حسین بە پارچە هۆنراوەیەک مەراسیمەکەی رازاندەوە!
بەشی دوهەمی مەراسیم بە مۆسیقاو ههڵپهڕکێ و دانسی جۆراوجۆرلە کەش و فەزایەکی پر خۆشیدا کۆتایی هات!
کهنهدا:
ڕۆژی جیهانی ژنان لەتۆرنتۆ بەدووچالاکی جیا یادکرایەوە.
ڕیکخستنەکانی هەردووحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وکوردستان، لەتۆرنتۆ یادی ڕۆژی ژنانیان بە ٢ چالاکی جیاواز ولەکات وشوێنی جیا بەرزڕاگرت.
لەڕۆژی ٧ی مارس کاتژمێر ٣-٥ی دوای نیوەڕۆ لەژێر ناونیشانی(بژی یەکسانی هەمەلایەنەی نێوان ژن وپیاو، بڕوخێ دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی دژە ژن) پانێلێک بەڕێوەچوو.
بەڕاگەیاندنی دەقیقەیەک وەستانی بێدەنگی پانێڵەکە لەلایەن (بەهرە حسێن)، دوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان وڕاگەیاندنی پیرۆزبایی ٨ی مارس لەئامادەبوان وسەرجەم یەکسانیخوازن پانێلیستەکانی ناساند وپانێلەکە دەستی پێکرد.
بەدرێژایی کاتی پانێلەکە کارە هونەریەکانی پەیکەرسازی لەلایەن هونەرمەندی کۆمۆنیست وپێشکەوتوخواز(کاوان قادر) نمایشکران. کارەکانی هونەرمەند تەرخانکرابوون بۆسەرکەوتنەکانی کۆبانێ لەبەرامبەر دەوڵەتی ئیسلامی تیرۆریست. بەتایبەت پێشەنگی ژنان وکچانی کۆبانێ شانبەشانی پیاوان توانیان ئەوسەرکەوتنە وبەرەنگاربوونەوەیە قارەمانانە تۆماربکەن. هەربۆیە یەکێک لەپەیکەرەکان بریتیبوون لەسونبولی ژنێکی چەکداری کۆبانێ. هەروەها پەیکەری کەلەسەری مارکس وسونبولی یەکگرتن وچەند کارێکی دیکەی ئەوهونەرمەندە.
بەهارمونزیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ویەکێک لەسیما ناسراوەکانی داکۆکیکەران لەمەیدانی ژنان لەکوردستان. باسێکی لەسەر( سەنەدی یەکسانی ژن وپیاوی کانتۆنی جەزیرە وسەنەدی بەڵگەنامەی ح.ک.ک.ک بۆیاسای قانونی ئەحوالی شەخسی لەکوردستان وکاردانەوەکانی هەردوو سەنەدەکە لەکوردستان). شایانی باسە بەهار مونزیر لەڕێگەی تۆڕی سکایپ ەوە باسەکەی پێشکەشکرد. پاشان وەڵامی پرسیارو دەخالەتەکانی ئامادەبوانی دایەوە.
بەدواییدا هاوڕێ(سەمیر عادل) ئەندامی مەکتەبی سیاسی ح.ک.ک.ع باسی دووەمی پێشکەش کرد دەربارەی(یاسای یەکسانی کانتۆنی جەزیرەو ڕەخنە لەبزووتنەوەی ناسیونالیسیزم).
بەپرسیار ودەخالەتی ئامادەبوان وڕازانەوەی هۆڵەکە بەنمایشە هونەریەکانی هونەرمەند کاوان قادر، بەشی یەکەمی مەراسیمی ٨ی مارس کۆتایی هات.
هەرلەهەمان ڕۆژدا واتە ٧ی مارس، لەکاتژمێر ٨ی شەو تاوەکو دوای نیوەی شەو، بەبۆنەی ڕۆژی ژنانەوە ئاهەنگێکی دڵگیر وشاد بەڕێوە چوو. کەتێیدا مۆسیقا وسەما وخواردن بەیەکەوە بوون ئامێزیان لەیەکگرتبوو.لەهەردوو چالاکیەکەدا هۆڵەکان بەلۆگۆ ووێنە ولافیتەی تایبەت بەشیعارەکانی ٨ی مارسی ٢٠١٥ ڕازابوونەوە.
مارسی 2015