ئەمڕۆ ١١ی جەنیوەری ٢٠٢٥ دژ بە لەشکرکێشی حکومەتی تورکیاو میلیشیا بەکرێگیراوەکانی بۆسەر کوردستانی سوریا کوشتاری دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لەبەردەم باڵویزخانەی تورکیا لەلەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بەپشتیوانی نوێنەری چەند ڕێکخراوی چەپ و سوشیالستی بەریتانیا، ڕێکخرا
. ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە کە لەلایەن کەمپەینی دژی لە سێدارەدان لە ئێران – لەندەن و هاوپشتی لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی خەڵكی ئێران و رێکخستنی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە ڕاگەیەنرابوو، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئازادیخوازان و نۆێنەری چەند رێکخراوی چەپ وسوشیالست، بە دروشمی: نا بۆ کۆشتنی خەڵکی مەدەنی لە سوریا، سەربازانی تورکیا بۆ دەرەوە لە کوردستانی سوریا، واز لە کوشتنی خەڵکی سڤیل بهینن، ئۆردوگان شەرمەزاری بۆ ئێوە، نا بۆ کوشتنی ژنان و منداڵان… ئۆردوگان تیرۆریست.. ئۆردوگان دەسەڵاتیکی فاشیست و تیرۆریستە.. نا بۆ دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سوریا.. بەیەك دەنگ بەزمانی ئینگلیزی و کوردی دەوترایەوە
. سەرەتا لەلایەن دەشتی جەمال بەرپرسی کۆمیتەی رابەریی ڕێکخراوی دەرەوە دوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان وتەیەکی پیشکەشکرد وپاشان نوێنەرانی چەند ڕێکخراوی چەپ و سوشیالست لەوانە: ستیڤان وود لە رێکخراوی ڕزگاری کرێکاران AWL، چەتورا بەنوێنەرایەتی هێڵی پێشەوەی سوشیالستی سریلانکا،ئ ۆلیڤەر- کۆمۆنیست لیگ Communist League، موحسین کەریم لەلایەن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەمەد (ئەڵماس فەرزی) بە نوێنەرایەتی کۆمەڵە- حزبی کۆمۆنیستی ئیران، سەعید ئارمان لەلایەن حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئیران- حیکمەتیست، حەسەن لەلایەن کەمپەینی دژی لە سیدارەدان لە ئیران، دکتور محمد رەحیمی وتەیان پێشکەشکرد دژ بە لەشکرکێشی و کۆمەڵكوژی حکومەتی فاشیستی تورکیاو ئۆردوگان و میلیشیا چەکدارەکانی دەوری بۆسەر کوردی سوریا