٧٨ ساڵه خەڵکی فەلەستین بەردەوام و بهشێوازی جۆراوجۆر ڕووبهڕووی تاوانكاریی دوژمنکارانەی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆتهوه، ههر له پاكتاوی ڕهگهزی و كۆمهڵكوژی و تیرۆریزمی دهوڵهتیی ڕێكخراوهوه بگره تا كوشتار و گهمارۆدان و داگیرکردنی زەوی و موڵک و ماڵ و وێرانکردنی ژێرخان و گرتن و ئهشكهنجهدان له زیندانهكان و بنكهكانی دهست بهسهرداگرتن.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وه تا ئەمڕۆ، ترسناکترین و خوێناویترین کۆمەڵکوژی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەلایەن قەوارەی ڕەگەزپەرست و فاشیستی زایۆنیستییەوە، بە پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئیمپریالیستیه ڕۆژئاواییەكانهوە، ئهنجامدراوە. لەم قۆناغەدا، بەشەریەتی موتەمەدینی جیهان هەڵویستی خۆی بە ڕەتکردنەوەی هەموو ئەم تاوان و دڕندەیی و داگیرکاریە دەربڕیوه و پێیناوهته مەیدانی پایتەخت و شارە جیاوازەکانی جیهانەوە، بۆ پشتیوانیکردن و ڕاوەستان لەپاڵ مەسەلەی عادیلانەی فەلەستین و خەڵکە ستەملێکراوەکەی. هاوکات لەدژی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوان و سیاسەتە شەڕانگێزی و جەنگخوازیانەی کە لەلایەن قەوارەی تیرۆریست مەبدەئی و تاوانکاری زایۆنیستییەوە ئەنجام دەدرێ، هەروەها لەدژی دەوڵەتە کۆنەپەرست و سەرکوتگەرەکانی ناوچەکە و جیهان کە بۆ ڕازیکردنی حکومەتی فاشیست و تیرۆریستی ئیسرائیل لە هەوڵدان، ڕاوهستاوهتهوه.
چینی کرێکار و هەموو خەڵکی بێبەش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و لە وڵاتانی عەرەبی لە هەموو نەتەوە و ڕەوتە پێشکەوتنخواز و دیموکراسی و سەربەخۆکانەوە، وەک بەشێکی بنەڕەتی و گرنگ و کاریگەری بزووتنەوەی کرێکاری جیهانی، هاوشان لەگەڵ هێزە پێشکەوتنخواز و ئیسناندۆستەکانی جیهاندا، بە ئەرکی خۆیان ههڵدهستن لە ڕاستای پشتگیریکردنی خەڵکی فەلەستین و سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئازادی و کەرامەتی ئینسانی کە کرێکاران و خەڵکی فەلەستین نوێنەرایەتی دەکات.
ئێمە کە ژمارەیەک لە یەکیەتی و ڕێکخراوی کرێکاری و کەسایەتی سەندیکای کرێکاریین، پشتیوانی خەڵکی فەلەستین دەکەین لە ناوچەی عەرەبی و لە درێژەی هەوڵەکانمان و هەڵوێسته مەبدەئی و پتەوەکانماندا بۆ پشتیوانیکردن و بۆ کۆتایی هێنان بەو کۆمەڵکوژی و تیرۆریزم و دەستدرێژیە دڕندانەیەی کە قەوارەی زایۆنی تیرۆریست لە کەرتی غەززە و ناوچە جیاجیاکانی فەلەستیندا ئەنجام دەدرێت، هەروەها لەدژی ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییە ناڕەوایەی کە لوبنان و هەندێک شوێنی دیکەی وڵاتانی ناوچەکەی کردۆتە ئامانج و لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و سەرکەوتن بۆ خەڵکی فەلەستین تێدەکۆشین. ئێمە دامەزراندنی “بەرەی یەکگرتووی کرێکاریی بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی فەلەستین” ڕادەگەیەنین.
هەوڵەکانی ئێمە ڕووی لە یەکخستنی چینی کرێکاری ناوچەکە و جیهانە لەپێناو کۆتاییهێنان بە دڕندەییەکانی قەوارەی زایۆنیستی و فشارخستنە سەر لایەنگرە ناوچەیی و جیهانیییەکانی حکومەتی فاشیست و توندڕەوی ئیسرائیل. هاوكات بۆ بەرگریکردنە لە ژیان و ئازادیی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین و مافی ڕەوا و عادیلانەی لە خەباتکردن و بەرپەچدانەوەی داگیرکاری، بەهەر ڕێگا و شێوازێک و بەدەستبردن بۆ ئامرازەکانی خەبات کە بەهۆیانەوە ئازادی بۆ خەڵکی فەلەستین دەستەبەر بکات و کۆتایی بە داگیرکاری بهێنێت و پێکهێنانی دوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین مهیسهر بكات، کە پایتەختەکەی قودس بێت.
هەوڵ و تێکۆشانی دڵسۆزانە و بەردەواممان لەپێناو ڕزگاری و پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین، بەشێکە لە پڕۆژەی فراوانترمان لە چوارچێوەی بەرەی یەکگرتووی کرێکاریی بۆ یەکخستنی چینی کرێکار لە دژی چهوسانهوه و دڕندەیی سیستەمی سەرمایەداری و بۆ درێژەدان بە خەباتی هاوبەشی کرێکاران لەپێناو گەیشتن بە ژیانێکی خۆشگوزەران و مرۆڤدۆستانە، بۆ ژیانێکی باشتر و بۆ یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرە جیاکارییەکی ڕەگەزی، نەتەوەیی و ئایینی و لە پێناو گەیشتن بە ئاشتی و ئاسودەیی و ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی خوازراو بۆ تەواوی خەڵکی جیهان.
ئێمە بە هێزی یەکگرتوومان و بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی تری چینی کرێکار، سهربهخۆ لە دەوڵەتانی ناوچەکە و جیهان، هەوڵدەدەین بۆ دەرکەوتنی چینی کرێکار، وەک هێزێکی پتەو و ڕاوەستاو بەهەڵوێستەکانی خۆیەوە و بە ئەزموونێکی جێکەوتە و ماندوونەناسانەوە، هاوشان لەگەڵ کۆمەڵگەی شارستانی و خەڵکی ئاشتیخواز و خەباتکارانی ڕێگای ئازادی و دیموکراسی و پێشکەوتنخوازانی جیهان، ئامانجەکانمان بەکردەوە دەربهێنین.
پێکهێنانی ئەم بەرەیە، بەرەی یەکگرتووی کرێکاریی، بۆ ئێمە وەک دامەزرێنەرانی، نوێنەرایەتی یەکەمین هەنگاوەکانە بەرەو بەرجەستەکردنەوە و پێکهاتنی بەرەیەکی فراوانی خەباتکارانەی کرێکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەدا لەپێناو ڕزگاری خەڵکی فەلەستین و خەبات لەدژی ئیمپریالیزمێکی دڕندە و دامەزراوە بێسنورەکانی. ئێمە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەستی دۆستایەتی و هاوبەشی و هاوکاری درێژ دهكهین بۆ هەموو هێزە دیموکراتیەکان و ڕێکخراوەکانی کرێکاران و سەندیکا سەربەخۆ کرێکارییەکان، کە سیمای پێشکەوتنخوازی و چینایەتییان هەیە و لە وڵاتەکانی خۆیاندا لە مەیدانی خەباتدان، هاوشانی بنەما سەرەکیەکانی ئەم بەڵگەنامەیە (بەیاننامەی دامەزاراندنی ”بەرەی یەکگرتووی کرێکاری بۆ بەرگری لە خەڵكی فەلەستین“)، کە لەپێناو بەرگریکردن لە خەڵکی فەلەستین و لە ژیانێکی باشتر بۆ چینی کرێکار و بۆ بەرزکردنەوەی گیانی هاوپشتی و یەکیەتی فراوانی ئەم چینە لەپێناو باشبژێوی گشتی و ئاشتی و ئاسودەیی و ئاسایش لە تەواوی جیهاندا خەبات دەکەین.
بەرەی یەکگرتووی کرێکاری بۆ بەرگریکردن لە گەلی فەلەستین
٢٢\٩\٢٠٢٤
واژۆی هێزەکانی دامەزرێنەر و ڕێکخراو و سەندیکاکان:
١/ فیدراسیۆنی گشتی سەندیکاکانی کرێکاران لە عێراق_ عێراق
٢/ یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین_ فەلەستین
٣/ فیدراسیۆنی سەندیکا سەربەخۆکانی ئوردن_ ئوردن
٤/ فیدراسیۆنی سەندیکا سەربەخۆکانی سودان_ سودان
٥/ ڕۆژنامەی “صدی العمال الجدید”_ عێراق
٦/ ڕۆژنامەی “دەنگی کرێکار” بە زمانی کوردی_ کوردستانی عێراق
٧/ گۆڤاری “خەباتی کرێکاران”_ فەلەستین
٨/ یەکێتی نیشتمانی گشتی کرێکارانی لیبیا_ لیبیا
٩/ فیدراسیۆنی یەکێتییەکانی نەوت و گاز و پترۆکیمیایی_ عێراق
١٠/ یەکێتی نیشتمانی کرێکارانی پترۆکیمیایی_ فەلەستین
١١/ یەکێتی نەوەی نوێی کرێکارانی مۆریتانیا_ مۆریتانیا
١٢/ ڕێکخراوی هاوپشتی_ مەغریب
١٣/ کۆنفیدڕاڵی دیموكراتی كار_ مەغریب
١٤/ فیدراسیۆنی دیموكراتیكی سەندیکاکان_ مەغریب
١٥/ دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ پاراستنی دارایی گشتی و ژینگە_ مەغریب
١٦/ زانکۆی نیشتمانی پەروەردە / ئاراستەی دیموکراتیک_ مەغریب
١٧/ کۆمەڵەی ئەتاک مەغریب / ئەندامی تۆڕی نێودەوڵەتی کۆمیتەی ههڵوهشانهوهی قهرزه نایاساییهكان_ مهغریب
١٨/ تۆڕی نێودهوڵهتی بۆ كێشهی فهلهستین_ هاوپهیمانێتی چهند ڕێكخراوێك له وڵاته جیاجیاكان
١٩/ حیزبی سۆشیالیستی یهكگرتوو_ مهغریب
٢٠/ بهرهی تێكۆشانی خهڵكی فهلهستین_ فهلهستین
٢١/ حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق_ عێراق
٢٢/ حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری حیكمهتیست (خهتی ڕهسمی)_ ئێران
٢٣/ حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان _ كوردستانی عێراق
٢٤/ حیزبی سۆشیالیستی میسر _میسر
٢٥/ حیزبی گردبوونهوهی یهكێتی نیشتمانی پێشكهوتنخواز_ میسر