بەیاننامەی ژمارە ٨ی سێ حزبی کۆمۆنیستی-کرێکاری ناوچەکە:فراوانبوونی بەربڵاوی تیرۆریزمی بێسنوری ئیسرائیل

(لە پەراوێزی تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵادا)

سەڕچاوه فەڕمییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایانگەیاند که حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا له لوبنان و چەند بەڕپرسێکی تری ڕابەریی ئەم حزبە، کەله نێویاندا عەلی کارکی، فەرماندەی بەرەی باشووری حیزبوڵڵا هەیە، له هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا له ڕۆژی هەینی ٢٧ی ئەیلول،  ولەئەنجامی بۆردومانێکی قورسی ناوچەی کەنارەکانی باشووری بەیروت، کوژراون. ئیسرائیل لەم هێرشە سەربازییەدا کە توندترین هێرشە بۆ سەر لوبنان، لەدوای شەڕی ٣٣ ڕۆژەی مانگی تەمموزی ٢٠٠٦، زیاتر لە ٨٥ بۆمبی تەقاندەوە، واتە ٨٥ تۆن بۆمب، کەبەهۆیەوە شەش باڵەخانەی لە یەکێک لە ناوچە چڕەکانی بەیروتدا، لەگەڵ زەویدا یەکسانکرد. بە پێی ڕاپۆرتی بەرپرسانی حکومەتی لوبنان، لەم هێرشە بەربەرییەدا دەیان کەس کوژراون و سەدان کەسیش بریندار بوون و هێشتا ژمارەی وردی ئەو قوربانیانەی کە لە ژێر داروپەردوودا نێژراون، بەردەست نییە. ئەم هێرشە لە درێژەی بۆردومانە فراوانەکانی ئیسرائیلدایە بۆ سەر باشووری لوبنان کەلە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کوشتنی بەرفراوانی خەڵک و وێرانکردنی ناوچەکە و بێ ماڵ و حاڵکردن و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەسی بەدواوەبووە.

بایدن حەسەن نەسروڵڵای بە بەرپرسیار لە کوشتنی سەدان ئەمریکی ناوبرد و پشتگیری لە مافی ئیسرائیل کرد بۆ بەرگریکردن لە خۆی و ڕایگەیاند کە مردنەکەی “پێوەرێکە بۆ دادپەروەری بۆ قوربانییە زۆرەکان، کە لەنێویاندا هەزاران ئەمریکی و ئیسرائیلی و مەدەنی لوبنانی هەیە”، ئەمەش بە کردەوە لێدانی مۆری تەئیدکردنە بۆئەم هێرشە و ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی حکومەتی ئیسرائیل.

حکومەتی فاشیستی ئیسرائیل، پاش وێرانکردنی کەرتی غەززە و کوشتنی دڕندانەی زیاتر لە ٤١ هەزار کەسی بێتاوان، دوای ئەوەی کەرتی غەززەی کردە گۆڕستانێكی به‌ كۆمه‌ڵ، بە بیانووی “ئازادکردنی بارمتەکان”، “بەرگریکردن لە خۆ” و “ڕوبەروبونەوە لەگەڵ حەماس” دەستی برد بۆ هێرشە بەردەوامەکانی بۆسەر لوبنان و تاوان و کوشتنەکانی کەرتی غەززەی لەویش دووبارە کردووەتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە بیانووی “شەڕکردن لەگەڵ حزبوڵڵا” و “پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل”.

حکومەتی ئیسرائیل کە لە چاوی بەشەریەتی موتەمەدین و ئینسان دۆستی جیهانەوە، هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ڕژێمی فاشیستی هیتلەردا، لە قەیرانێکی سیاسی قووڵدایە وفراوانکردنەوەی شەڕ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تاکەڕێگادەربازکردنی خۆی لەو بنبەست و قەیرانە سیاسیەی تێیکەوتوە و بۆ بەردەوامیدان مانەوەی دەزانێت. تیرۆر لە سوریا و تاران، نانەوەی بۆمب و ئیستفزازی سەربازی و سەرەنجام دەستبردن بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر لوبنان، هەڕەشەکردن لە ئێران و عێراق بە پەلاماری سەربازی و بۆردومانکردن، لەلایەنخودی ناتانیاهۆ و بەرپرسە سەربازییەکانیەوە.. ئەمانە هەموویان بەشێکن لەم سیناریۆیە و بەشێکە لە هەوڵە بێئاکامەکانی حکومەتی ئیسرائیل بۆ بەردەوامیدانبەمانەوەی خۆی و لەم پێناوەشدا ئامادەیە ئاگر لە جیهان بەربدات. سیناریۆیەک کە خەڵکی کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و لوبنان و سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باجەکەی دەدەن.

جینۆساید و تاوانی جەنگ و تیرۆریزم وفایلی ڕەشی یەکساڵی ڕابردوو، کارنامەی حکومەتە ڕاستڕەو و فاشیستیەکەی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایە. ئەم ڕادەیه لەلغاوبەربون بۆ دڕندەیی، ئەنجامدانی تاوانی شێتانە، کەلەلایەن حکومەتی زایۆنیستی ئیسرائیلەوە پەیڕەوی لێدەکرێت، بەبێ پاڵپشتی دارایی، سیاسی و تەسلیحاتی و هاوکاریی نزیکی دەزگای هەواڵگری وڵاتانی ڕۆژئاوا ولەسەرویانەوە ئەمریکاو بەریتانیا، هەرگیز مومکین نەبوو. دەوڵەتانی ڕۆژائاوا، لایەنگر نین، بەڵکو شەریکن لە هەموو تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیلدا بەرامبەر بەخەڵکی بێتاوانی فەلەستین و لوبنان و ناوچەکە.

بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتاری “سۆزدار”ی نوێنەرانی وڵاتانی “پشتیوانی فەلەستین” دژی ئەم کۆمەڵکوژییە، ئیدانەکردنی “توند”یان بۆ جڵەوگرتنی ماشێنی کوشتنی بەکۆمەڵ لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە، هەروەها بڕیارنامەکانی کۆبوونەوەی حکومەتە جیاوازەکان لە بریکسەوە تا “کۆمەڵەی وڵاتانی ئیسلامی” لەدژی تاوانەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل، هەموویان بەشێکن لەو نمایش و سێرکە قێزەونەی کە ساڵانێکە له‌ ئارادایه‌. سێرکێک کەئەمڕۆبۆ بەشەریەتی موتەمەدینو ئینساندۆست نەک هەر دووبارەکردنەوەیەکی بێسودە، بەلکو بێزارکەریشە.

بەڵام جیهان تەنیا گۆڕەپانی ئەو زلهێزانە نییە. لەکەنار تاوانە پلان بۆ داڕێژراو و هەماهەنگەکانی “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی”ەوە لە دژی مرۆڤایەتی، لەکەنار گەمە دیپلۆماسییەکانی ڕکابەرەکانیان لە بریکسەوە، لەکەنار خراپ بەکارهێنانی ئازاره‌كانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن کۆنەپەرستانی ناوچەکەوە، لە ئێرانەوە بۆ میسر و سعودیە، و…، بزووتنەوەیەکی جیهانی بۆ کۆتاییهێنان بەم شێتی و تاوانە بەردەوامە. بزووتنەوەیەک کە ڕزگارکردنی خەڵکی فەلەستین و کۆتایی هێنان بە جینۆساید و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم جینۆسایدە و گرتنی لغاوی دەوڵەتی فاشیستی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی، کردۆتە سەرلەوحەی ململانێی خۆی. بزووتنەوەیەک کە نزیکەی ساڵێکە بۆ ساتێکیش پشووی نەداوە و ڕۆژانە خۆی دەنوێنێ و بەهێزتر دەبێت. چینی کرێکاری ئیسپانیا بە مانگرتنی ٢٤ کاتژمێری خۆی لەڕۆژی ٢٧ی ئەیلولدا و بە داگیرکردنی شەقامەکانی مەدرید و بەرشەلۆنە، بەخواستی پچراندنی پەیوەندیە دیبلۆماسی وبازرگانی وسەربازیەکان لەگەڵ ئیسرائیلدا، به‌ توندیهاتنیچینی کرێکاری بۆ نێو ئەم ململانێیەڕایگەیاند.

ئەم بزوتنەوەیە ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر لە توانایدایە کۆتایی بە میلیتاریزم و جەنگ و تیرۆریزم و جینۆساید بهێنێت وجڵەوی ئەو لغاوە بەربوەی فاشیزم و قوربانیانی جەنگ بگرێت. چارەنووس و ڕزگاری خەڵکی فەلەستین، ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا لە دەستی ئەم بزووتنەوەیەدایە و لە سەرووشیەوەلەدەستی چینی کرێکاردایە. ئێمە، سێ حیزبی کۆمۆنیستی كرێكاریی ناوچەکە، لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کار بۆ بەهێزکردنی ئەم جەمسەرە و فراوانکردنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرانسەری جیهاندا دەکەین. ئەمە تاکە ڕێگه‌ی ئینسانی و تاکە ڕێگەی ڕاستەقینەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تیرۆریزمی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و خودی دەوڵەتی فاشیستی ئیسرائیل وەک هێزێکی بە وەکالەت لە ناوچەکەدا.

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

حیزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی)

٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

Check Also

هەڵبژاردن لەڕوانگەی کرێکارانەوە چ پەیامێک بەکۆمەڵگا ئەدات!

مەئمود حەلاق سەرەتا بابزانین هەڵبژاردن چیدەگۆڕێت، ئایا وەڵامدەرەوەی ئاڵوگۆڕێکە بەقازانجی گشتی خەڵک و کرێکاران کەبتوانێت …