تیرۆری ڕۆژنامەنوسان،  هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا، بەتوندی سەرکۆنە دەکەین !

پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی  ٢٣ئابی ٢٠٢٤ لەسەر ڕێگای شارۆچکەی سەید سادق، ئوتۆمۆبیلێک کەسێ ڕۆژنامەنوسیتێدا بوو، لەلایەن هێرشی بوردومانی درۆنی تورکیاوە کرانە ئامانج و هەریەکە لەڕۆژنامەنوسان (هێرۆ بەهادینگوڵستان تارا ) ژیانیان لەدەستداو  و ڕۆژنامەنوس ڕێبین بەکر بەسەختی بریندار دەکرێت. هەرسێ ڕۆژنامەنوس سەر بەکۆمپانیای چەتر بۆ کاری میدیایی لەهەرێمی کوردستان مۆڵەتی کارکردنی فەرمیان هەیە، کەبەڕێوەبوون وەکتیمیکی ڕۆژنامەنوسی بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان و هیچ پەیوەندیەکیان بەکاری سیاسیەوە نەبووە .

ئەم هەنگاوەی دەوڵەتی فاشستی تورکیا  لەدرێژەی ئەو هێرش و ئۆپەراسیۆنە  بەرفراوانە زەمینیو ئاسمانیەدایەکەساڵانێکە  بۆ نێو قوڵایی شارو گوندەکانی   کوردستان دەستیداوەتێ و بەهۆیەوە ژیان وئاسایشی خەڵکیکوردستانی نائارام و ناسەقامگیرکردوەو کوژران و برینداروبوون و ئاوارەبوونی دەیان هاوڵاتی کوردستانیلێکەوتۆتەوە. ئەمە سەرباری بەردەوامی تیرۆرکردنی هەڵسوڕوانی سیاسی..

بەردەوامی ئەم پەلامارو هێرشە  دڕندانەیەی  دەوڵەتی فاشستی تورکیا، لەسایەی دەسەڵاتەکانی هەردوو حکومەتیعێراق وهەرێمدا،  نەک هەر بێدەنگەی لێکراوە،  بەڵکو زانیاری چەواشەکارانە لەسەرئەم ڕوداوو دەستدرێژیانەیدەوڵەتی تورکیا لەمیدیاکانی خۆیانەوە بڵاودەکەنەوە، هەتا ڕاستیەکانی پشتی سیاسەتی خۆشخزمەتی وڕێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی فاسشتی تورکیادا، پێ دابپۆشن.

ئێمە، لەکۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی بەتوندی سەرکۆنەی  ئەم کردەوەتیرۆریستی وئینسان کوژیەی دەوڵەتی فاشیتی تورکیا دەکەین، هاوکات پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ کەسوکاریهەردوو ڕۆژنامەنوس هیرۆ بەهادین و گوڵستان تارا، دەردەبڕین وهیوای چاکبوونەوە بۆ  بریندارەکانیش دەخوازین.

کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەگەڵ ئەوەدا کەئەم کردەوە تیرۆریستیەی تورکیا  پێچەوانەبەیاساو ڕیساکانی جیهانی دەزانێت، هاوکات بەرپرسیارێتی ئەمتاوانە وسەلامەتی ڕۆژنامەنوساندەخاتە ئەستۆیدەسەڵاتدارانی هەرێم وداواش لەئازادیخوازان و ڕێکخراوەکانی بەرگریکار لەکاری ڕۆژنامە نوسی و وڕێکخراوەمرۆڤدۆستەکان دەکاتکەلەئاستی ئەم تاوانانەی دەوڵەتی تورکیاو ئەو بێدەنگیەی کە هەردوحکومەتی هەرێموعێراق گرتویانەتەبەر، بێدەنگ نەبن و بەشێوەی گونجاوی خۆیان ناڕەزایەتی دەرببرن.

کۆمیتەی ڕێکخستنی سلیمانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٣/٨/٢٠٢٤

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …