سەرەنجام بەدوای زیاتر لەحەوت مانگ، لەکێشەو مل ملانێی نیوان یەکەیتی و پارتی ولایەنە عەرەبی وتورکمانەکان، ڕۆژی ١١ی مانگ بەپێی ڕێکەوتێکی یەکیەتی نیشتمانی و بەشێک لەلایەنەکان، لەئوتێلی ڕەشید لەبەغدا وبەبێ ئامادەبونی ٧ نوێنەر، ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک دیاریکرا وپلەوپۆستە ئیداری و ئەمنیەکانیان لەنیوان لایەنە بەشداربوەکانی کۆبونەوەکدا دابەشکرد. بەلام هێشتا ڕؤژێک تێنەپەریوە، کە لەسەرێکەوە پارتی دیموکراتی کوردستان وهاوپەیمانیەتیەکەی کەوتونەتە نارەزایەتی ولەسەرێکی تریشەوە، راکان جەبوری وخەمیس خەنجەر وبەرەی تورکمانی و ئەوانی تر، لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانەیەکانیاندا، رایان گەیاندوە کە ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئوتێل ڕەشید قەبول ناکەن وڕیگای تر دەگرنەبەر بۆ شکست پێهێنانی. بەجۆرەش دۆخی شاری کەرکوک لەنیوگێژاوێکی سیاسی ولەسەر لێورای مەترسیەکی ترسناکدا داناوە، کەمەعلوم نیە ژیان و ئەمنیەتی خەڵکی ئەم شارە بۆ چ ئایندەیەکی تاریک لە پێکدادانی قەومیو تیرەگەری ڕاپێچ دەکات.
بەدڵنیاییەوە دیاریکردنی پارێزگار لەدۆخێکی ئاوادا کە لایەنەکانی خستۆتە بەرامبەر بەیەکەوە، نەک هەر دۆخێکی ئارام وسەقامگیر لەشارەکەدا بەرقەرا ناکات، بگرە لەهەرساتێکدا کێشەو ملاملانێی نیوان ئەم حزب ولایەنانە، خەڵکی شارەکە پەلکێشی پێکدادانێکی قەومی و تیرەگەری دەبات. ئەم کێشەو ملاملانێیەی نیوان ئەم دەستەوتاقمانە، کەبۆبەدەستهێنانی زۆرترین پۆست و پلەوپایەیە، هیچ پەیوەندیەکی بەخواستو بەرژەوەندیەکانی خەلكی شاری کەرکوکەوە نیە، و ئەوان تیدا تەرەف نین، بۆ یەنابێت نەچاوەروانیان لە پارێزگاری تازەهەبێ ونەخۆیان بگلێننە ئەم کێشە وهەرایەوە کەلایەنەکان بەناوی خەڵکی کوردزمان و عەرەب زمان وتورکمان ومەسیحیەوە دەستیان داوەتێ.
خەڵکی شاری کەرکوک کەئەزمونێکی تالیان لەگەڵ پارێزگار وحکومەتە خۆجێیەکانی هەموو ئەم لایەنانەدا هەیەو کارنامەی دژی خەڵکی وتالانی و گەندەلی، کەشاری کەرکوکیان گیرۆدەی نائەمنی و وێرانەیی کردوە بەگوشتو خوێن تاقیکردۆتەوە، بۆیە نابێ بەهیچ پڕوپاگەندەیەکیان باوەڕبکەن، بگرە دەبێ لەڕیزیكی سەربەخۆی خەباتکارانەدا بۆ داهاتوی شارەکەیان بەرامبەر بەسەرجەم لایەنەکان و کێشەو دەعوای نیوانیان یەکگرتوانە، بەبێ جیاوازی قەومی وئاینی راوەستن و لەسەر نەک هەر داخوازیەکانیان بۆ خزمەتگوزاری و باشکردنی ژیان وبژویان سوربن، بەڵکو دەبێ بەخەباتی خۆیان لەهەوڵی بەدەستەوەگرتنی شارەکە وبەڕێوەبردنی ژیانی خۆیان وگوزەرانی خۆیاندابن.
کۆمیتەی کەرکوکی حزبی کۆمۆنیستی کوردستان، جارێکیتر پێداگری دەکات لەوەی کە تەنها ڕیگای دەربازبوون لەم دۆخەو کێشەو دەعوای لایەنە قەومی و ئاینی و تیرەگەریەکان، هاتنە مەیدانی بەکۆمەڵ و ڕێکخراوی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی شاری کەرکوکە بۆ بەدەستەوەگرتنی ئیدارەی شارەکە لەڕیگای هەڵبژاردنی نوینەرانی خۆیانەوە، کەهەموو هاوڵاتیەک بەبێ ناسنامەی قەومی ودینی تێدا بەشداربن. ئیتر کاتی ئەوەیە خەڵکی شاری کەرکوک چارەنوسی خۆیاب بەدەستەوەبگرن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیتەی کەرکوک
١٢/٨/٢٠٢٤