ئەمڕۆ دووشەممە ٥/٨/٢٠٢٤ ڕۆژنامەوان ئەبوبکر حسین و محمود شێخ نوری چالاکوانی مەدەنی، ڕاپێچی زیندانکران لەسەر سکاڵای سەرۆکی شارەوانی سیدصادق بەپاساوی تۆمەتی ناوزڕاندن, بەڵام تاوانی ئەم کەسایەتیانەو دەیانی تریش هەرئەوەیە کەلەسەر گەندەڵی و مافی خوراوی خەڵک هاتوونەتە دەنگ و چیترقبوڵناکەن کەبەمجۆرە موڵک وماڵی خەڵک دەستی بەسەردا بگیرێت.
گرتن و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنوسان و هەڵسوڕاوو چالاکوانانی مەدەنی لەسەر ئەوەی کەهاتوونەتە دەنگ و پەردەیان لەسەر لەگەندەڵی وکەمتەرخەمییەکانی بەرپرسانی شارەکە هەڵداوەتەوە، سەرکوتگەرییەکی ئاشکراو پێشێلکردنی ئازادییەکانە کەدەسەڵاتداران بەپاساوی جۆراوجۆر لەمێژووی خۆیاندا بۆ کپکردنەوەی دەنگی ناڕازی دەستیان بۆ بردووە.
ئێمە لەکۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانەوە ئەم کردەوە ناڕەوایە بەتووندی محکوم و ئیدانە دەکەین و داوای هەرئێستای ئازادکردنی ئەوان دەکەین. ئەم کردەوەیە سەرەڕای ئەوەی کەئازادی و ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی ڕەخنەو قسەکردن پێشێلدەکات، هاوکات سەرکوتی ڕاستەوخۆی ئەودەنگانەیە کەلەدژی ناعەدالەتی و گەندەڵی و پێشێێلکردنی ئازادییەکان هەر ئێستا لەمەیداندایە لەدژی دەسەڵاتدارێتی حکومەتێک کەژیان و گوزەران و زیندوومانەوەی خەڵکەکەی بەبارەمتە گرتووە..
کۆمیتەی سلێمانی سەرەڕای ئەوەی لەپاڵ خەبات وهەوڵەکانی ڕۆژنامەنوسان چالاکوانانی مەدەنی بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵyیەکانی پەرپرسان ڕادەوەستێت، هاوکات بانگەوازی کەسایەتی و ڕێکخراوەکان و خەڵکی ناڕازی کوردستان بەگشتی و دانیشتوانی سەید صادق دەکات کەلەدژی ئەم سەرکوتگەرییە بەشێوەی گونجاوی خۆیان ناڕەزایەتی دەرببڕن و هەتا ئازادکردنی ئەبوبەکر حسین و محمود شێخ نوری فشارەکانیان تووندومەحکەم بکەنەوە.
کۆمیتەی ســــلیمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
٥/٨/٢٠٢٤