هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر یەکێتی

عوسمانی حاجی مارف

ڕۆژنامەی خەباتی پارتی، لە مانشێتێکی گەورەدا لە ماڵپەڕی خۆیداڕایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان گروپی چەکدار لە سلێمانی پێکدەهێنن و دەیاننێرن بۆ چیای قەندیل و ناوچەی کوردی لە سوریا. ئەمەش بەجیا لە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی  لەسەر هەڵبژاردن، بەو ئاکامەی گەیاندوە کە پەیوەندیەکانی نێوانپارتی و یەکێتی چووەتە ناو قۆناغێکی بارگرژیزیاترەوە.

هەروەها ڕاپۆرتێکیش کەڕۆژنامەیەکی سەر بە پارتی بڵاویکردۆتەوە، گوایە شاری سلێمانی وەک بنکەی دواوەیپەکەکە بەکاردەهێنرێت،بۆیە سەرسوڕمان و توڕەیی سەرکردەکانییەکێتی لێکەوتەوە، کە ئەوڕاپۆرتەیانوەک هاوکاری هەواڵگری بۆ تورکیا لێک ئەدەنەوە، هاندانێکیڕاشکاوانەیە تا حکومەتی تورکیا بکەن بە گژ یەکێتیدا.

ئەوەیهۆکاری زیاتر تووڕەیییەکێتیە لەسەر ئەوڕاپۆرتە، ئەوە بوو کە یەکێتی دەڵێت هەڵمەتێکی تۆمەتبارکردنی لەگەڵدایە، کە گوایە یەکێتی باوەشی بۆ پەکەکە کردۆتەوەو پشتیوانی پەکەکە دەکات دژ بە تورکیا، کە پێشتر بەرپرسانی باڵای تورکیاش وێنایەکی لەو چەشنەیان لەسەر یەکێتی داوەو دەرگای هاتوچۆیان لەسەر داخستون.

گرژیی نێوان بارزانی و تاڵەبانی کە لەم دواییانەدا بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمەوە لە نێوانیانداپێشهات،یەکێتی  پێداگری لەسەر ئەنجامدانیهەڵبژاردن دەکات، بەقەبوڵکردنی هەموارکردنییاسایی و ڕێکارەکان، کە بەم دواییە لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە پەسەندکرا، لەکاتێکدا پارتی پێداگری لەسەر دواخستنیان دەکات و بڕیاری لەسەر بایکۆتکردنداوە، ئەگەر ئەم هەموارکردنانەی دادگای ناوبراو هەڵنەوەشێنەوە، هەربۆیە مەسرور بارزانی هەوڵی داوە لە ڕێگەی داوای سکاڵا لەسەر بڕیارەکانی ئەو دادگایە، هەڵبژاردن بخاتە کاتێکی دواترەوە، کەلەم رۆژانەدا ئەو سکالایەش لەلایەن دادگاوە رەتکرایەوە.

ئەوە شاراوە نیە کە کێشەو ململانێی پارتی و یەکێتی،  لە یەکەم ڕۆژی دەسەڵاتیان لە هەرێمداوەک دوو هێزی میلیشیای ناسیۆنالست لە ماوەی سیودوو ساڵدا، زۆر بەچڕی لە هەوڵی ئەوەدا بون بە هەر بەهاو شێوازێک بۆیان لوابێت لە هەوڵی شەڕی ئەوپەڕی بێشەرمانە و دڕندانەو تێکشکان و ڕیسواکردنی یەکتریدا بون، هاوکاری بەعس بۆ پارتی، هاوکاری کۆماری ئیسلامی بۆ یەکێتی لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ نمونەیەکی لە بیرنەکراوی ڕیسوای هەردوولایانە، کە تا ئێستا ئەم ڕێبازەیان نەریتێکە بۆ چەندەمین جار دوبارە دەبێتەوەو شەرمەزاریش نابن.

هەروەهابافڵ، پارتی بەوە تۆمەتبار کرد کە زانیاری ناڕاستی بە تورکیا داوە و لەڕادەبەدەربە چەواشەکارانە و نادروست و بێ بنەما وەسفی کرد.!

هەڵبەتە ئەم جۆرە لە راپۆرت و سیخوری لە بەرامبەر یەکتردا کارێکی تازەو نامۆ نیە، نەریتێکە لە ململانێی حزبەکانی کوردایەتی، کە لە جیاوازی فکری و سیاسی و بەرژەوەندیەکانیان جگە لە ملشاکاندنی یەکتر ڕێگایەکی تریان بەدەسەتەوە نیە.

لەگەڵ پەرەسەندنی بەرچاوی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە ناوچەکە، ئەو جۆرە تۆمەتانە، کە لەلایەن سەرکردە حزبی و ئەمنیەکانی یەکێتی لە سلێمانیڕەتدەکرێنەوە،بەڵام لە هەمان کاتدا بوونەتە مایەی نیگەرانی و ترس لەوەی تورکیا ئامادەکاریزیاتر دەکات بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی، لە لایەکی تریشەوە فشارەکانی بۆسەر ناوچەی یەکێتی زیاتر دەبن، ئەوەش ڕۆشنە کە پارتی بۆ خۆی ئەوە باش دەزانێت کە تورکیا بە هیچ جۆرێک دەست لە خەڵکی سڤیل ناپارێزێت.

لە کاتێکدا بارگرژی یەکێتی و پارتی لە ئێستادا کە خەریکن مامەڵەکردن لەسەر هەڵبژاردن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیەوە دەکەن و لەبەردەم دۆخێکی دژواردان لە پەیوەند بە ئایندەی هەرێم و پەیوەندیان لەگەڵ حکومەتی بەغدادا، کێشەکە لەلایەن پارتیەوە بە ئاشکرا پەلدەکێشت بۆ تۆخکردنەوەو ڕوبەڕوکرندەوەی یەکێتی لەبەرامبەر تورکیادا، چونکە لەلایەک ئەو نەخشەو هەوڵانەی حکومەتی بەغدا لە گەشەی ئابوری لە پەیوەندی لەگەڵ تورکیا واژۆیان کردوە، بەئاراستەی کاڵبونەوەی پێگەی پارتیە و بۆشاییەک لە نێوان پەیوەندی نێون بارزانی و تورکیادا پێکدەهێنێت، یەکێتیش زیاتر خۆی ڕادەستی نەخشەو سیاسەتەکانی حکومەتی بەغداکردوە، پارتی فرسەت دەهێنێت لەو قەیرانەی دەرگیری بوەلەلایەک سەرنجی دڵسۆزی خۆی بۆ تورکیا نیشان بدات، لەلایەکیترەوەیەکێتی بخاتە ناو تەڵەی گێژاوی هەڕەشەکانی تورکیاوە.

بەرپرسێکی نووسینگەیڕاگەیاندنییەکێتی بە تووڕەییەوە وەڵامیڕاپۆرتیڕۆژنامەی خەباتی دایەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەیڕۆژنامەی خەبات بڵاوی کردۆتەوە تەنیا پەیامێکی درۆ و چەواشەکارانەیە و بانگهێشتکردنێکەبۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکیا خەڵکی سڤیل لە سلێمانی و هەڵەبجە بکوژن و ئاسایش و ئارامی ناوچەکە تێک بدەن، لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوەش ئەدات کە پەکەکە لە نێوان سنوری عێراق و تورکیادایە، هەروەها تورکیا و پارتی خۆشیان دەڵێنکە 400 گوند لەژێر کۆنترۆڵیپەکەکەدایە، واتە پێویستی بە ناوچەی سەوزی یەکێتی نیە!؟.

لە دوایینئاگادارکردنەوەی تورکیا بۆیەکێتی بەوەی هاوکاریپەکەکە دەکات، وەزیری دەرەوەی تورکیاڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا داوای لە پارێزگاری سلێمانی کردوە، کە دەسەڵاتداران واز لە پشتیوانیکردنیپەکەکە بهێنن و لێی دوور کەونەوە، ئەگەر وانەکەن ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بەردەوام دەبن و ئۆپەراسیۆنەکان لە دڵی سلێمانیدا ئەنجام دەدرێن.

ئەو وەزیرەجەختی لەسەر ئەوەشکردوە، وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵیەکێتیڕوون بووە و هۆشداریشیداوە لە بەردەوامبونیان لەیاریەکان و دانانی تەڵە لە هاوکاری پەکەکەدا،  داوای لێکردون پاڵپشتیەکانیان بۆ پەکەکەڕابگرن و بانگهێشتیان نەکەن بۆ ئەوەی بێنەسلێمانی و نەهێڵن سوود لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە وەربگرن، هەروەها هەڕەشەیئەوەشی کردوە کاتێک”ئێوە لەگەڵ پەکەکە کار دەکەن و ئێمە ئەمە دەبینین، دەبێت شتێک لە دژی ئێوە بکەین، چونکە ئەمڕێکخراوە بۆ ئەوە دروست بووە کە ئێمە بکاتە ئامانج، بۆیە ناتوانینڕێگە بدەین ئەمەڕووبدات”.

تورکیا لەم دواییانەدا دەستیکرد بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە پارێزگاری دهۆک، لە ژێرڕۆشنایی بێدەنگی فەرمیحکومەتی بەغدا کەڕەنگدانەوەی بوونی گڵۆپی سەوزە لە بەغداوە بۆ ئەنقەرە، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ پەکەکە،لە ژێرڕۆشنایی گەشەسەندنی بەرچاو کە لە پەیوەندیەکانی تورکیا و عێراقدا تۆمارکراوە، بەتایبەتی لە بواری گەشەپێدان و ئابووریدا.

هێزەکانی تورکیا لەم دواییانەدا ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانیان لە ناوچەکانی باکوری عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەپێداوە، هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانیان لەگەڵڕێوشوێنی دامەزراندنی ئامادەبوونی سەربازی جێگیر لەو ناوچانەدا بە دامەزراندنی بنکەی سەربازی.

تورکیاسەبارەت بەشەرەکەی دژی پەکەکە چالاکانەهەوڵئەدات بۆ گۆڕینیتاکرەویی “ناوازەیی” هەڵوێستییەکێتی نیشتمانی، بەڵام لەم نێوەدا یەکێتی لە ڕێگەی پاشکۆیی و پەیوەندیەکانی بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ناتوانێ هەڵوێستێکی پەیگیرو ڕۆشن و یەکلایی کەرەوە نیشان بدات، پارتیش ئەم دۆخەی قۆستۆتەوە لە هەوڵی توندکردنەوەی کێشەکانی نێوان تورکیاو یەکێتیدایە.

ئەم هەڕەشانەی تورکیا لەسەر یەکێتی بۆ بەرژوەندیەکانی پارتی لەم دۆخەدا کە کێشەکان پەرشوبڵاون، هەلێکی داوە بە بارزانی پاشقولێک لە یەکێتی بگرێت لە بەرامبەر ئەو پاشقولانەی یەکێتی لەسەر هەڵبژاردن لە پارتی دەگرێت، لە هەمان کاتدا بەردەوامی ئەو پرۆسەو کێشانەیە کە یەکێتی و پارتی لەبەرامبەر یەکتردا لە هەوڵی شکاندنی هاوسەنگی هێزی یەکترن، وەک هەر جارێکی ترو نمونەیەکی پەرچەکردار لەبەرامبەر یەکتردا ئاکامەکەی چ کارەساتێک دەخولقێنێت، قوربانیەکان چەندن و دۆخەکە بەرەو کوێ دەبات، بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت لە بیرکردنەوەی بارزانی و تاڵەبانی و سەرکردەکانی یەکێتی و پارتیدا بێت.

ئەنقەرە لە ئەنجامی ناکۆکی بەربڵاوی نێوانپارتی و یەکێتی هەوڵ دەدات تا دەتوانێت سوود لە دۆخی لاوازی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، لە بەرامبەر دوژمنایەتیەکی ئەوپەڕی خۆی لەگەڵیەکێتی نیشتمانیدا، ئەنقەرە تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتو بووە لەوەیبارزانی و پارتی دیموکراتی بکاتە هاوپەیمان و هاوکارو پاشکۆ، لەهەمان کاتدا پارتیش وەک دڵسۆزی بۆ تورکیا دژایەتیەکی بێپەردە لە بەرامبەرپەکەکەدانیشانداوە.

هەرچەندە هیچڕێکەوتنێکی نووسراوی نێوان لایەنەکانی تورکیا و عێراق سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە شەڕی دژی پەکەکەڕانەگەیەندراوە، بەڵام سەرچاوە سیاسیەکانڕەتیان نەکردەوە کە ئەردۆغان بەڵێنی زارەکی لە بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی فیدراڵی و هەروەها لە هەرێمی کوردستانیعێراق وەرگرتبێت تا ڕادەیەک هاوکاری سوپای تورکیا بکەن لە بواری زانیاری سەبارەت بە پێگەی چەکدارانی پەکەکەو جموجۆڵەکانیان.

دەسەڵاتی میلیشیایی پارتی و یەکێتی تەنها سەوداو مامەڵەکردن و پاشکۆ بونیان نیە بۆ دەوڵەتان، لەوە واوەتر سیودوساڵە بونەتە بەڵاو دەردی سەری و بەدبەختیەکیوەها بۆ دانیشتوانی کوردستان، کە ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان گەیشتۆتە ئاستێک خەڵکی ئامادەن پەنا بۆ شەیتانیش بەرن تا بارزانی و تاڵەبانیان لەکۆڵ بێتەوە!.

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …