به داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڕێ حسێن مورادبیگی (ناسراو به حه‌مه سوور)مان بیست، كه پاش ململانێیه‌كی چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوایی لێكردین.
حه‌مه سوور خەباتگێڕێکی بەرجەستەی كۆمۆنیستی کرێکاری و ماركسیستێکی شۆڕشگێری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و كوردستان بوو. ئه‌و ڕه‌مزی مقاوه‌مه‌تی چه‌كدارانه‌ی جه‌ماوه‌ری بوو له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ، كه له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتگرتنیه‌وه دژ به خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و به تایبه‌تیش له كوردستان پێی نایه مه‌یدانه‌وه. حه‌مه سوور تێكۆشه‌رێكی جه‌سور و پێداگری حزبیه‌ت و باوه‌ڕدارێكی به‌هێزی شۆڕشی سۆشیالیستی چینی كرێكار و بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی كرێكاری بوو.
به‌داخه‌وه مه‌رگی ئه‌م كۆمۆنیسته شێلگیره، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه و به دڵنیاییه‌وه ژیانئاوایی ئه‌و جێگه‌یه‌كی خاڵی له بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و ئازادیخوازیدا به‌جێ ئه‌هێڵێت.
لێره‌دا ئێمه سه‌ره‌خۆشی خۆمان له خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێیانی و به‌تایبه‌تیش هاوڕێیان له حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری_ حیكمه‌تیست ده‌رئه‌بڕین و له‌م خه‌ساره‌ته گه‌وره‌یه‌دا له‌پاڵیاندا ڕائه‌وه‌ستین.
یادی خه‌بات و تێكۆشانی كۆمۆنیستیی هاوڕێ حه‌مه سوور به‌رێز و به‌ڕێزه.
سكرتاریه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٥ ی مه‌ی ٢٠٢٤