سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی ١٧ ی نیسان و له شیرینی خه‌ودا فه‌یرووزی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵان له‌لایه‌ن باوك و برا گه‌وره‌كه‌ی و كه‌سانێكی تری خزمانیه‌وه كوژرا. فه‌یرووز له مانگی ١١ ی ساڵی پاردا له‌لایه‌ن دوو تیك تۆكچییهوه له باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه خرایه خواره‌وه و ماوه‌ی ئه‌م ٥ مانگه له‌ژێر چاره‌سه‌ردا بووه. كاتی ڕووداوه‌كه دوو كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئازاد كراون. ڕاسته‌وخۆ دوای ئازادكردنی ئه‌مان، فه‌یرووز له‌لایه‌ن كه‌سوكاری خۆیه‌وه كرایه قوربانی و گیانی لێ سه‌ندرایه‌وه. هه‌ر چه‌ند ڕۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر و له‌سه‌ر شه‌قام، زه‌هرای ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له سه‌ر شه‌قامێكی ناودار و به ئاشكرا كوژراوه.
لەسایەی دەسەڵاتی ئەحزابی ناسیونالیستی کوردادا، كوشتنی ژنان مێژوویه‌كی دورودرێژی هەیەو بۆتە پەڵەیەکی شەرمەزاری بنێوچاوانی سیستەم و دەسەڵاتەکەیەوە. حکومەتو سەرانی دەسەڵات کەڕۆژانە پڕوپاگەندەی “مافەکانی ژنان” وئاشتی کۆمەڵایەتی” و “ڕاوەستانەوە بەدژی توندوتیژی لەدژی ژن” دەکەن، کەچی هەر ساڵە، ڕێك به دوای بۆنه‌كانی ٨ ی مارس و ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تونوتیژی له دژی ژناندا كوشتنی ژنێك یان چه‌ند ژنێك وه‌ك سوژنێكی سووره‌وه‌كراو ئه‌چزێ به جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌وه‌ی كه ژنان له شه‌قام و شوێنی گشتیدا و به ئاشكرا ئه‌كوژرێن، ئه‌وه‌ی كه به په‌نهانیش له پزیشكی دادوه‌ری ده‌یان و بگره سه‌دان كه‌یسی كوشتنی ژنان دیزه‌به ده‌رخۆنه ئه‌كرێ، ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی لێی به‌رپرسیاره. ئه‌وه ئه‌وانن بره‌و به فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و كۆنه‌په‌رستی دژه ژن و ژنئازاری ئه‌ده‌ن، ئه‌وه ئه‌وانن به فه‌رمی ولەپەرلەمانەوە، فرەژنی بەیاسیی دەکەن. تەنانەت ئه‌وه هەرئەم حزبانەی بزوتنەوەی کوردایەتی ودەسەڵاتەکەیانە ڕێگەیانداوە بەوەی دەیان مینبه‌ر و مایكرۆفۆنی مزگه‌وته‌كان و تی ڤیه‌كان ئازادانە لەدژی ژنان قسه بكه‌ن و ته‌نانه‌ت فه‌توای كوشتن‌یان بده‌ن.. بەم جۆرەش ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته کەماشێنێكی دڕنده و توندوتیژ و ژنكوژی به‌رداوه‌ته گیانی كۆمه‌ڵگه و ژنانەوە ولەولاشەوە بكوژی ژنان ئازادانە دەسوڕینەوە. هەربۆیە ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته کەدهبێ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه و خه‌ڵكانی ئازادیخواز و یهكسانیخوازهوه یه‌خه‌ی بگیرێت. کوشتنی ماریاكان و فهیرووزهكان و زههراكان هیچ پاساواێک هەڵناگرێو نابێ کۆمەڵگا بەگشتی‌و ژنان بەتیابەتی لەم تاوانانە بێدەنگ بێت.
ڕوداوی كوشتنی فه‌یرووز و زه‌هرا، کە به ئاشكرا و به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕیزێكی فراوان لهقونسوڵگەری ولاتانی ئەوروپایی کەبانگەشەی “دیموکراسی ومافی مرۆڤ” و”ئازادی تاک” دەکەن، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ به‌و چاوپۆشییهیان له ده‌سه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌بنه به‌شێك له كوشت و كوشتاری دژه ژنان.
ئه‌م دۆخه‌ی ژنان پێویستی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌یه. ڕێكخراوه‌كانی ژنان، كه‌سایه‌تیه‌كان و هه‌موو به‌ش و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ریانه له‌لایه‌ك فشاری خۆیان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات توند بكه‌نه‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه جۆربه‌جۆره‌كانیان بخه‌نه ژێر فشاره‌وه تاكو چیتر ڕێگە بەتاوانەکانی ژن‌کوژی وئازادرانی ژنان نەدرێ و داوا بكه‌ن ته‌واوی تۆمه‌تباران ڕووبه‌ڕووی یاسایه‌كی بێلایه‌ن و دادوه‌ر بكرێنه‌وه و سزای تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن.
بۆ ئه‌وه‌ی بكوژانی فه‌یرووز و زه‌هرا و ماریا و ژنانی هاوشێوه‌یان به سزا بگه‌یه‌نین پێویسته نوكی ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تمان ڕوو له ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاكانیان بكه‌ین.
كۆمیته‌ی هه‌ولێری
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
١٩ ی نیسانی ٢٠٢٤