بۆ کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان
بەیانیتان باش هاورێیان
بەناوی خۆم و کۆمیتەی ناوەندی حزبمانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم بۆ بەستنی کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان
ئەوەی کە بۆتە مایەی دلخۆشی و جۆش وخرۆش، بەتایبەت لەم بارودۆخە هەستیارەدا، نەک بەتەنها لەئاستی ناوخۆیی، بەڵکو لەئاستی ناوچەیی و جیهانیشدا، وە لەنێو جەرگەی ئەو ئاڵوگۆڕە ڕیشەییە سیاسی و ئابوریانەی کەوا هەڕەشە لەچارەنوسی مرۆڤایەتی دەکەن، ئەوەیە کە ڕێزێک لە کۆمونیستەکان لەژێر سەقفێکی دیاریکراودا کۆبونەتەوە، کە سەقفی کۆنگرەی شەشەمە، پێداگرتن لەسەر ئاڵوگۆرپێدانێک کە جارێکی دیکە هیوا دەبەخشیتەوە بەوەی کە دونیایەکی باشتر ئیمکانی هەیە، سەرەڕای دانتیژکردنەوەی بۆرژوازی جیهانی بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانی خۆی لەسەرحیسابی ژیان و ئەمنیەت و ئارامی و ئازادی و رەفاهیەتی چینی کرێکار وسەرجەم جەماوەر.
ئازیزان
سەرەڕای هەموو کەموکورتیەکانمان، سەرەڕای سەرجەم ئەو تێبینیانەی کە لەلای هەر یەكێکمان هەیە، لەم کۆنگرەیە، سەبارەت بە قۆناغی رابردو لە ژیانی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان لە دوو ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای جیاوازی لە بۆچونەکان و لێکدانەوەکان، بەڵام پێویستە سەرنج بدەینە تەنیا مەسەلەیەک و بەجدی و لە بەرچاوی بگرین، ئەویش توانایی ئەم حزبەیە بۆ بردنەپێشەوەی هێڵی سیاسی مەنسور حکمەتە، بەهەموو مانا سیاسی و فیکری و کۆمەڵایەتیەکەیەوە، هەروەها پێشرەوبێت لەپتەوکردنی سەنگەری کۆمۆنیزمی کرێکاری.
ئەو ڕووداوانەی کە بەسەر مرۆڤایەتیدا هاتوون سانا نەبوون، گرتنەبەری هێڵێکی سیاسی جیاوازو سەربەخۆ لەسەرجەم رەوتە بۆرجوازی و چەپەکان کارێکی ئاسان نەبوو، هەر لە جەنگی ڕوسیا لە ئۆکرانیا لەوێشەوە بۆ ڕاپەرین لە ئێران و تاوەکو بە مەسەلەی فەلەستین وە گەیشتن بە پشتیگیریکردن لە خەباتی چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش لە کوردستان.
ئەگەر بمانەوێ سەبارەت بەم هێڵە بدوێین، مەبەستم هێڵی کۆمونیستی ڕۆشنە، هێڵی مەنسور حکمەت، ئێمە بەبێ زیادەڕۆیی دەستکەوتەکانی بەدەی دەکەین، با سەرنج بدەینە ئەو بەرەیە کە بوونیاتمان نا لە دەرەوەی ووڵات، لە جەنگی ئۆکرانیا، نەکەوتە نێو تەڵەی دژایەتیکردنی ئیمپریالیزمی ڕۆژئاواییەوە، نەکەوتنە نێو قوڕاوی پێشێلکاری سەروەری نیشتمانی و یاسای نێودەوڵەتی لە سەرکۆنەکردنی ڕوسیادا، یاخود لە بەرگریکردن لە ڕاپەڕینی ئێران و هێنانەمەیدانی هێلێکی کۆمونیستی سەربەخۆ لە ناسیونالیستەکانی کورد و فارس و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و میلیتاریزمەکردنی ڕاپەڕین، یان لە مەلەسەی فەلەستین کە چەپ دابەش بوو بەسەر چەپی دژ بە حەماس لەژێر پەردەی دژایەتیکردنی ئیسلامی سیاسی و یاخود لە باشترین هەلومەرجدا بەرەیەکی پێکهێنا کە قیبلەنماکەی وونکرد لەژێر ناوی وەفاداری ئایدۆلۆجی، سەبارەت بە چارەسەرکردنی مەسەلەی فەلەستین و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی، ئاڵای کۆمۆنیزمی کرێکاری دەرکەوتوو بوو، بەتایبەت لە دەرەوەی ووڵات، ئەمەش بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کورستان بەر لە هەردوو حزبی کۆمونیستی کرێکاریی عێراق و حزبی حکمەتیست-خەتی ڕەسمی.
لەنێو جەرگەی ئەم ڕووداوانەدا، حزب خەباتێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی بەرێخست بۆ دیفاع لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان، وە توانی بەشێوەیەکی دیاریکراو ببێتە بەشێک لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە کوردستان، و پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڵسوڕاواندا ببەستێت و ببێتە خاوەن قسەو ببێتە جێگای هەلبژاردنیان، ئەوەش بە بانگهێشتکردنیان بۆ گوێگرتن لە سیاسەتەکانی حزب و پێشنیارەکانی. لەماوەیەکی کەمدا توانی ئەلتەرناتیڤێک لە بیرکردنەوە و زیهنی چالاکواندا بهێنتیە کایەوە ، کە ببێتە چوارچێوەیەکی سیاسی و ڕێکخراوەیی بۆ بزوتنەوەی ناڕەزایەتی و بەهێزکردنی و بەستنەوەی بە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە عێراق. جگە لەمانەش حزب هەنگاوی جدی هەڵهێناوە بۆ تێکشکاندنی بەربەست لە نێوان حزب و چینەکەی، وە بەمانایەکی دیکە ئەگەربتوانم بڵێم، بڵاوکراوەی( دەنگی کرێکار) هەنگاو بە هەنگاو بەرەو حزبێکی کرێکاری دەگۆڕدرێت.
هاوڕێیان:
ئێمە هەمیشە دەستەواژەی ئەوە بەکاردەهێنین، کە ئێمە نامەنەوێت بکەوینە نێو تەڵەی زێدەڕۆیی(مبالغە)یەوە. لەهەمانکاتدا لەسەرمانە بزانین ئەم حزبە لەنێو ئەم بارودۆخە سیاسیە ناوخۆیی و جیهانیەدا، لە کوێدا وەستاوە، وە بە شێوەیەکی بابەتیانە جێگاوڕێگای حزب لەنێو هاوکێشە سیاسیەکان لەئەمڕۆدا هەڵبسەنگێنین، بەبێ خۆکوتانەوە. چەپ دوو خەسلەتی ناکۆکی هەیە، یەکەمیان خۆکوتانەوە و دواتریش کەوتنە نێو تەڵەی هەڵسەنگاندنی ئەخلاقیەوە. ئەمجۆرە لە هەڵسەنگاندن بەدەردی ئێمە ناخوات، حزبیش ناگەێنێتە ویستگەیەکی تازە، بەڵکو جۆرێک لە نائومێدی دێنێتەکایەوە بەشێوەیکی دیاریکراو. دووەمیشیان بریتیە لە پیاهەڵدان بە خۆداو و ڕووانین بۆ بابەتەکان و ڕێکخستنیان بەگوێرەی ئەو پرۆسانەی کە لەنێو زیهنی خۆیدا کاردەکەن.هەروەها جێگاوڕێگای کاری ڕێکخراوەیی خۆی لەڕێگەی کۆکردنەوەی جەبری چالاکیەکانی هەڵدەسەنگێنێ بەبێ لەبەرچاوگرتنی بزوتنەکەی لەنێو کۆمەڵگاوە.
ئازیزان هێشتا ئێمە دوورین لەوەی کە ببین بە یەکێک لە هەلبژاردەکانی کۆمەڵگا، دوورین ببین بە بەشێک لە هاوکێشەی سیاسی ، سەرەڕای دەستکردنمان بە نارەحەتکردنکردنی دەسەڵات و نۆکەرەکانی لە کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ حزبێکمان هەیە کە سەرکردایەتیەکی سیاسی هەیە و خاوەنی هێڵی سیاسی ڕۆشنە و لەمڕوەوە هیچ دوودڵیەکی نیە، هەروەها دامەزراوە حزبیەکانمان هەیە، کە ئەمانەش پێشەکیەکن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری گەورە لە بزوتنەوەی کۆمونیستی و دواتریش لە کۆمەڵگادا.
هاورێیان ئەوەی دەمانەوێت بیلێین ئەوەیە، کەئێمە نە تەنها وەک وەفدی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی عێراق، بەڵکو وەکو بەشداربوویەک لە بەسەرکەوتن گەیاندنی کارەکانییدا، ئەوەی کە مایەی دڵخۆشی و جۆش وخرۆشدانە، ئەوەیە کە ئێمە لەسەرەتای ڕێگاداین، بەڵام لەسەر ڕێگای ڕاستین. دەمەوێت جەخت لەسەر ڕێگای راست بکەمەوە، ئەمە خاڵێکە پێویستە لەبەرچاومانی بگرین.
ئەوەی کە بڕوانێتە ڕاپۆرتەکان و بەڵگەنامەکانی ئەم کۆنگرەیە، دەبینێت کە ئەم حزبە پێشەکیەکانی بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەم کۆنگرەیە داناوە. ئێمە هیچ نیگەرانیەکمان نیە لەمبارەیەوە ، گرنگ ئەوەیە کە چۆن پاڵ بە ڕەوڕەوەی ئەم حزبەوە بنێین، یاخود وەک ئەوەی کە مەنسور حیکمەت لە وەسفی حزبدا دەیوت( ماشین جنگی) بۆ پێشەوە بەرین.
بژی کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان
بژی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان
٢٩/ ٣/ ٢٠٢٤