جه‌مال موحسین
كۆتایی مارسی ٢٠٢٤
كۆمۆنیسته‌كان مه‌سه‌له‌ی ژنان به مه‌سه‌له‌ی ته‌واوی كرێكاران ئه‌زانن. كۆمۆنیسته‌كان كه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاراندا ڕاوه‌ستاون بۆ كۆتاییهێنان به چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی و لابردنی هه‌رجۆره سته‌مێك، هاوكات پێشه‌نگی مه‌سه‌له‌ی ژنان و یه‌كسانیخوازین. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ژنان له هه‌موو ڕوویه‌كیه‌وه یه‌كێكه له مه‌سه‌له هه‌رە گرنگ و بایه‌خداره‌كانی خه‌باتی سۆشیالیستانه‌ی چینی كرێكار. له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا ژن ئۆردوویه‌كی ئیحتیاتی كاره، هێزێكی هه‌میشه ئاماده‌كراوه تا به گژ به‌شێكی تری كاركردوواندا بكرێ. هه‌م كاری به‌لاشی پێبكرێ و هه‌میش وه‌ك هێزی كارێكی زۆر هه‌رزان بخرێته بازاڕی كێبڕكێوه له‌گه‌ڵ هاوچینه‌كانی كه ڕه‌گه‌زی جیاوازیان هه‌یه. دیقه‌تی ئه‌م قسه‌یه‌ی ماركس بده‌ین: ’’…هه‌ربۆیه كاری ژنان و مناڵان تاكه شتێك بوو كه ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی ئامێریان به‌كارئه‌هێنا، به‌دوایدا ئه‌گه‌ڕان. ئه‌م جێگره‌وه مه‌زنه‌ی كار و كرێكاران، له‌ژێر كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی سه‌رمایه‌دا، یه‌كسه‌ر گۆڕا به ئامڕازێك بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كرێكارانی به‌كرێ له‌ڕێی ناونووسكردنی هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزانی كرێكاره‌وه، بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن. كاری ناچاری بۆ سه‌رمایه‌دار نه‌ك ته‌نها جێگه‌ی یاری مناڵان، بگره جێگه‌ی كاری خۆڕایی ناوماڵیشی گرته‌وه له‌چوارچێوه‌ی سنورێكی مامناوه‌ندیی هاوكاریكردنی خێزاندا.‘‘ (كارڵ ماركس، سه‌رمایه به‌رگی یه‌ك، به‌شی ئامێرسازی و پیشه‌سازی مۆدێرن، سێكشنی سێیه‌م: كاریگه‌رییه ڕاسته‌وخۆكانی ئامێرسازی له‌سه‌ر كرێكار، خاڵی ئهلف: ته‌رخانكردنی هێزی كاری زیاده بۆ سه‌رمایه، كاری ژنان و مناڵان).
ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری و ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیا به‌راییه‌كان به‌وجۆره بووبێت، ئه‌وا به چاوخشاندنێكی خێرا به دنیای مۆدێرن و سیستمی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخدا، ئه‌وه ئه‌بینرێت كه ژنان جیاواز له مێژووی پێشتر، ئێستا له بازاڕی كاردان. كاركردنی ژنان له‌زۆر بواری ژیاندا ئه‌گه‌رچی خۆی له‌خۆیدا پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام هاوكاتیش بۆته یه‌كێك له ئامڕازه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه‌ی بێ‌شومار له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتری ژنانی كرێكار. ته‌ماشایه‌كی ئاماره سه‌رسوڕهێنه‌ر و هاوكات شهرمهێنهرهكانی سته‌مكاری له‌سه‌ر ژنان بكه‌ین ئه‌بینین چ دڕندهكارییهك له ئارادایه. بەپێی ئامارێكی ئۆكسفام، له‌جیهاندا ژنان له %٢٤ كه‌متر له پیاوان کرێ به ده‌ست ئه‌هێنن له كاردا. هه‌ر بەپێی ڕاپۆرته‌كه و ئه‌گه‌ر حسابی ئه‌م گه‌شه‌یه‌ی ئێستا له ئارادایه بكرێت، ئه‌وا پێویست به ١٧٠ ساڵ ئه‌كات تا ئه‌م قڵشته پڕ بكرێته‌وه! دیاره به میكانیزمه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و كاری به‌كرێ. له كاری سه‌رپه‌رشتیدا ئه‌وه ژنانن كه نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی پیاوان كار ئه‌كه‌ن و به‌بێ هیچ كرێیهكیش، وه‌ك سه‌رپه‌رشتی مناڵان و كاری ناوماڵ. لەكاتێكدا كه به‌های ئه‌م كاره به‌لاشه بەپێوهری ئۆكسفام ئه‌كاته بڕی ١٠،٨ تریلیۆن دۆلار ساڵانه كه ئه‌مه‌ش سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی ساڵانه بۆ گه‌شه‌ی ته‌كنه‌لۆژی پێویسته. بێگومان ئه‌م بڕه زه‌به‌لاحه له پاره ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گیرفانی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان. له وڵاته ’’تازه‌پێگه‌یشتووه‌كاندا‘‘ ژنان كاری نافەرمییان پێئه‌كرێ و به‌مجۆره بێ كۆنتراكت و بێ هیچ جۆره بیمه‌یه‌ك بازاڕی كار هێزیان ئه‌گوشێ و بەشهكهتی ڕه‌وانه‌ی كاری به‌لاشی ناوماڵیشیان ئهكاتهوە، كه به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ئۆكسفام ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه كاری به‌مجۆره نافه‌رمییان هه‌یه نزیكه‌ی ٦٠٠ ملیۆنه! ئه‌مه جگه له ئاماره‌كانی هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری كه زۆرترین قوربانییه‌كانی ژنانن.
دیاره له كوردستانیشدا زیاتر له پێشوو هێزی كاری ژنان كه‌وتۆته بازاڕی كاره‌وه، له كارگه گه‌وره و بچوكه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانه‌وه تا ماركێت و ساڵۆنەکان… وهتد. دۆخی ژیانی كرێكارانی ژن له كوردستانیش له‌و ئامارانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا، باشتر نییه. جگه له‌وه‌ی وه‌ك هێزی كارێكی هه‌رزان و نیمچهبهلاش سوودیان لێوه‌رئه‌گیرێت و ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی ماڵیش ئه‌كه‌وێته سه‌رشانیان. له بازاڕی كاری سه‌رمایه‌داراندا وه‌ك هێزێكی كه‌متر و ’’لاوازتر‘‘ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كرێت. سه‌رمایه‌دارانی كوردستان به‌مجۆره جگه له سوود و قازانجی بێ‌شومار له‌م هێزه، چه‌ند سوودی تریش له خوارهوهڕاگرتنی جێگه‌وڕێگه‌ی ژنان وه‌رئه‌گرن. له بازاڕی كاردا جیائهكرێنهوه له هاوچینه ڕه‌گه‌ز جیاوازه‌كانیان و كه‌لێنێكی دروستكراو له نێوانیاندا پێكئه‌هێنن تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی خاوه‌نكار و سه‌رمایه‌داران به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن و بێكاركردن و جێگرتنه‌وه‌ی كرێكاران به كرێكارانی ژن سوود له‌م كه‌لێنه وه‌رئه‌گرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گێچه‌ڵی سێكسی و په‌لاماردان و ئیستغلالكردنی كرێكارانی مێینه‌ش ئه‌بێته قازانج بۆ سه‌رمایه‌دار له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ژن له‌خوارتره و بەپێوانه فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه دواكه‌وتووه‌كان سه‌رچاوه‌ی پاراستن یان له‌كه‌ی نامووسین، هه‌ندێجار ته‌نانه‌ت ئه‌و جۆره كێشه و ناڕهحهتكردنانهش به په‌نهانی ئه‌مێننه‌وه تا ئاستی ئه‌وه‌ی پاره‌ی كرێكارانێكی ژن كه به‌مهۆیه‌وه شوێنی كاره‌كه جێئه‌هێڵن له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانه‌وه ئه‌خورێت!
به‌كورتی له كوردستانیش كرێكارانی ژن وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزی كار و سودهێنهر بۆ سه‌رمایه‌داران ئه‌و جێگه‌وڕێگه ژێرده‌سته‌ییه‌ی هه‌یه. نابێ لێره‌دا ئه‌و سه‌رخانه یاسایی و فیكری و ئاینی و فه‌رهه‌نگیه كۆنه‌په‌رست و دژه‌ژنه به كه‌م بگیرێت كه بره‌و به سته‌م و له خوارهوهڕاگرتنی پێگه‌ی ژنان ئه‌دات و له‌م دۆخه‌دا ئهیانهێڵێتهوه. به‌ڵام ئه‌مانه پێویستیی سه‌رخانی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و جێگه‌وڕێگه نزمه چینایه‌تییه‌ی ژنانن. له‌دۆخی ئێستای پڕ هه‌ژاری و نه‌بوونی له كوردستاندا، نه‌هامه‌تیه‌كان چه‌ندقات به‌سه‌ر ژنانی كرێكاردا شكاوه‌ته‌وه. ژن ته‌نها پێویستی به‌وه نییه له دواكه‌وتوویی فه‌رهه‌نگی و ئاینی و یاسایی خۆی ڕزگار بكات، بگره پێویستی به‌وه‌یه له‌و سیستمه خۆی ڕزگار بكات كه ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
هه‌رجۆره خه‌باتێك بۆ یه‌كسانبوونی ژنان له یاساكاندا، بۆ ده‌ربازبوون له فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوو … هتد پێویسته وابه‌سته بكرێته‌وه به خه‌باتێكی سه‌راسه‌ری كرێكاران و خه‌ڵكی زهحمهتكێشهوه بۆ ڕزگاری ته‌واوه‌تی له بێكاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی و نه‌هامه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی له كوردستاندا. كۆمۆنیسته‌كان و ژنان و پیاوانی یهكسانخیواز ئه‌توانن هاوشانی خه‌بات بۆ هه‌رجۆره باشبوونێك له دۆخ و ژیانی ژنان بەگشتی و ژنانی كرێكاردا بەتایبه‌تی، تێكۆشانیان بۆ سه‌رله‌به‌ر هه‌ڵوه‌شاندنی ئه‌م سیستم و دابه‌شبوونه چینایه‌تییه ههڵپێكن.