رێگریکردنی پارتی بۆ خۆپیشاندانی هەولێر شەرمەزاردەکەین!

بڕیاربوو ئەمڕۆ ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ حزبی شیوعی کوردستان لە هەولێر خۆپیشاندانێکی پشتیوانی بۆ نارەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆران و وەڵامدانەوە بە داواکاریەکانیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران بەڕێبخات، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی پارتی رێگری لە ئەنجامدانی خۆپیشانەدانەکرد و چواردەوری بارەگای مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی بەهێزێکی زۆری چەکدار گەمارۆ دراو رێگەیان نەدا کە خەڵك بە خۆپیشاندانەکەوە پەیوەست بن.

شایانی وتنە حزبی ئێمە پشتیوانی خۆی بۆ ئەو خۆپیشاندانە دەربڕی و بانگەوازی جەماوەی کرد بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەدا. سەرەنجام ئەندامانی حزبی شیوعی کە لەبەردەم مەڵبەندی هەولێری ئەو حزبەدا کۆبووبوونەوەو ژمارەیەکیش لە خەڵکی ناڕازی کە لەنێویاندا ژمارەیەك هاورێ و دۆستی حزبی ئیێمەش تێیدا بەشداربوون،  کۆبونەوە نارەزایەتیەکەیان ئەنجام داو ئەو یاداشتەی کە بڕیاربوو پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی بکەن، خوێندەوە.

ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان و مووچەخۆران و خەڵکی بەشمەینەت مافێکی سەرەتایی خەڵکەو هەرجۆرە رێگریکردنێك لەلایەن دەسەڵاتەوە، کردەوەیەکی سەرکوتگەرانەو دژی ئازادیە. پشتیوانی هەر حزب و لایەنكی سیاسی لەو ناڕەزایەتیانە بە ئەنجامدانی هەرجۆرە چالاکیەکی سیاسی لەوانە خۆپیشاندان مافێکی سەرەتایی سیاسی هەرحزب و لایەنێکی سیاسیە. بۆیە ئەوکارەی ئاسایشی پارتی بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی هەولێر کە حزبی شیوعی بانگەوازی بۆ کردبوو هاوکات گەمارۆدانی بارەگای مەلبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان بەهێزی سەربازی، سەرکۆنە و ریسوادەکەین.

پارتی بەم کارەی، سەرباری ئەوەی راستەوخۆ دژایەتی خۆی بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک دوپات کردەوە، خاڵێکی رەشی دیکەی بۆسەر کارنامەی سیاسی خۆی زیادکردو ماهیەتی سەرکوتگەرانەی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان نمایش کردەوە.

حزبی کۆمۆنیستی کریكاریی کوردستان

٥ی شوباتی ٢٠٢٤

 

 

 

 

Check Also

چیرۆکی ئاڵای سوور!

وەرگێڕانی: توانا محەمەد نوری لە ئازاری ١٨٧١ شۆڕشگێڕانی فەرەنسا دەستیان بەسەر هۆتێل دی ڤیل لە …