جه‌مال موحسین
٩ ی جانیوه‌ری ٢٠٢٤
دوای كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌ی به‌شێك له نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كانی هه‌ولێر ڕۆژی ٨ ی جانیوه‌ری، كه تیایدا كه‌سێك به ناوی ئیدریس مه‌سعوده‌وه بێزاری و ناڕه‌زایه‌تی له دژی ده‌سه‌ڵات ده‌ربڕی و به گه‌نده‌ڵ و دژی هه‌ژاران له قه‌ڵه‌می دا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ڕفێندرا. پاش فشاری ناڕه‌زایه‌تی و ڕۆژی دواتر ئازاد كرا، به‌ڵام وا دیاره كه ناچار كراوه له ڤیدیۆیه‌كدا داوای لێبوردن و جۆرێك له پاكانه بكات. چ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی و چ به‌مجۆره لاواز نیشاندانه‌ی ناوبراو تاوانێكه كه هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی دژ به ئه‌و و خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌نجامی داوه.
ئه‌م كاره نمونه‌یه‌كی تره له خه‌رمانی سه‌ركوت و داپڵۆسین و چاوسووركردنه‌وه كه ساڵه‌هایه پارتی دژ به خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و ناڕازی پیاده‌ی ئه‌كات. پارتی وه‌ك به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی تاڵانچی و فه‌رهودكه‌ری داهات و سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگه، ساڵهای ساڵه ته‌نانه‌ت نانی ڕه‌قی سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژار ئه‌ڕفێنێ و له‌ولاوه ئه‌یكاته كۆشك و ته‌لار و پاره‌ی بلۆككراو و سپیكراوه‌ی دورگه دووره‌ده‌سته‌كانی دنیا و به‌شێكیشی ئه‌كاته قوڕگی ده‌زگایه‌كی زه‌به‌لاحی سیخوڕی و سه‌ركوتكردنه‌وه دژ به‌و خه‌ڵكه. له‌پاڵ به تاڵانیبردنی داهاتێكدا كه ئه‌بوایه هی هاوڵاتیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بووایه و بۆ ژیان و خزمه‌تگوزاری به‌كاربهاتایه، هه‌میشه‌ش هه‌ر ده‌نگێك له دژی به‌رز بووبێته‌وه، هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ك كرابێ و هه‌ر كه‌سێك به ئازادی ویستبێتی ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بگرێ، سه‌ركوت و زیندانی كردووه تا ئاستی ڕفاندنی چه‌ندین كه‌س و تیرۆركردنیان. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته قاچێكی له‌سه‌ر دزی و ڕاووڕووتی پاره‌وپولی كۆمه‌ڵگه و قاچێكی تریشی له‌سه‌ر زیندان و كوشتن و داپڵۆسین داناوه. ئه‌مه‌یه ناوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتەیە كه وه‌لانان و ڕاماڵینی كردۆته ویستێكی واقعی جه‌ماوه‌ری كرێكار و چه‌وساوه‌ی كوردستان.
قه‌ده‌غكردنی هه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش كه بێمافی و برسێتی و تاڵانیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تا سه‌ر لوتیان هاتووه و په‌لاماردانی هه‌ر كه‌سێكی ناڕازی به‌ر له هه‌ر شتێك هه‌وڵێكی داپڵۆسێنه‌رانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه تا خه‌ڵك له دژیان ڕانه‌په‌ڕێت و به هێز و ئیراده‌ی خۆی لایان نه‌بات. به تایبه‌تی زیاد له‌هه‌ر كاتێك ئێستا ده‌سه‌ڵات ئه‌زانێت كه ژیله‌مۆی توڕه‌یی و نه‌فره‌ت له بنه‌وه پڕیشكی ئاگرینی گڕكانێكی گه‌وره‌یه. ڕفاندن و زیدانیكردنی ئیدریس و هه‌ر ده‌نگێكی ناڕازی نانه‌وه‌ی فه‌زای ترس و تۆقاندنی خه‌ڵكه كه له ڕاستیدا خۆی نیشانه‌ی ترسێكی قوڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه له هه‌ستان و شۆڕشی خه‌ڵكی كرێكار و بێبه‌ش. ڕۆشنه كه ده‌سه‌ڵاتێكی تاڵانكه‌ر و چه‌ته ناتوانێ وا به ئاسانی ده‌ست هه‌ڵبگرێ له‌م هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر خه‌ڵك و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام تا سه‌ر دادی نادات و له ڕق و نه‌فره‌تی ئه‌ستوری خه‌ڵك ڕزگاری ناكات.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئازاده له‌وه‌دا كه خه‌ڵك برسی و ڕه‌شوڕووت بكات، به‌ڵام خه‌ڵك ئازاد نییه كه هاواری نه‌فره‌ت به‌رز بكاته‌وه. گه‌وره‌ترین نه‌گبه‌تی كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌ش وجودی پارتی و هاوشێوه‌كانیه‌تی به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه. به‌ڵام بوونی ئه‌م نه‌گبه‌تیه ناتوانێ ئه‌به‌دی بێت و ناتوانێ له‌مه زیاتر گه‌رووی ناڕه‌زایه‌تی كڵۆم بدات. له‌و زۆنه‌ی كه هه‌ول ئه‌درێ هه‌ر ده‌نگێكی تیا بخنكێنرێت، به شێوازی جۆراوجۆر خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و ئازادیخواز ده‌نگی لێ به‌رزبۆته‌وه. سه‌رئه‌نجام لێكهه‌ڵپێكانی ئه‌م ده‌نگانه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كرێكارانی زۆنه‌كه‌ی تردا گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه كه له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌ڵسوڕاو و ڕابه‌رێكی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدایه.