لەسەر داوای بەرەی خەباتی خەڵکی فهڵهستین، ڕۆژی شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بە پرسی فهڵهستین و کۆمەڵکوژیی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانە، سازدرا. لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی هەریەک لە چوار حزبەکە ئامادەی بوون. لەلایەن “بەرەی خەباتی خەڵکی فهڵهستین”ەوە، هەریەک لە هاوڕێیان “ئەحمەد مەجدەلانی” ئەمینداری گشتی بەرە و “محەمەد عەلووش”، “تەغرید کشک” و “ئەشرەق ئەکا” ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، و هاوڕێ “سیلڤیا ئەبو لابان”، “حوسنی شیلۆ”، و “لوای ئەلفاخوری”، وهاوڕێ “سەمیر عادل”، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق وهاوڕێ “خەسرەو سایە”، سەرۆکیمەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و هاوڕێیان “خاڵد حاج محەممەدی”، لێپرسراوی كۆمیتهی ڕابهری و “ئامان کفا”، ئەندامی كۆمیتهی ڕابهریی حزبی حیکمەتیست(خەتی ڕەسمی)، بەشدارییانکرد.
دوای دەرکردنی بەیاننامەی هاوبەش لەلایەن هەرسێ حیزبەوە سەبارەت بە تاوان و کۆمەڵکوژیەکانی ئیسرائیل کەبە بیانووی هێرشەکەی حەماس لە پاش ٧ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکرد، هاوڕێیانی فهڵهستینی ماوەیەک پێش ئێستا پێشنیاریان کرد کە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵهەرسێ حیزبدا ئەنجام بدرێت. کۆبوونەوەکە بە هۆی بارودۆخی نائارامی کەرتی ڕۆژئاوا و پچڕانی ئینتەرنێت و دۆخی هاوڕێیانی فهڵهستینەوە دواکەوت.
لەم دیدارەدا نوێنەرانی “بەرەی خەباتیخەڵکی فهڵهستین” بە وردی باسیان لە بارودۆخی ئێستای کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا و ئەو کۆمەڵکوژی وبۆردومانانە کرد کە دەوڵەتی ئیسرائیل بە پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکا ودەولەتانی ڕۆژئاوادەستی داوەتێ.هەروەها باسیان لەو پاڵپشتیە جیهانیەکرد کەبۆ پشتیوانی لەخەڵکی فهڵهستین، پێیناوەتە مەیدانەوە.ئەوان جەختیان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی مەیلی شەڕخوازیی ئیسرائیل و پشتیوانیی تەواوی ئەمریکا لەدەوڵەتی ئیسرائیل کردەوە.
لەدرێژەی قسەوباسەکاندا و لە چوارچێوەی ئاماژەدان بەتاوانە مێژووییەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل و ئەو جینۆسایدەی کە بە بیانووی هەڵمەتی حەماس لە کەرتی غەززە ڕوودەدات، هاوڕێیانی نوێنەرایەتی هەرسێ حیزب باسیان لەپێویستی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی جیهانی بەرامبەر بەسیاسەتە فاشیستەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی لە ئەمریکا و حکومەتەکانی ڕۆژئاوا کرد. هاوڕێیان جگە لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی پرسی فهڵهستین وەک پێویستییەکی بەپەلە، هاوکات جەختیان لەسەر هەوڵەکانی سێ حیزب بۆ هەڵخڕاندنی بیروڕای گشتی و بەدەستهێنانی پشتیوانی جیهانی بۆ خەڵکی فهڵهستین و لەدژی تاوانە جەنگییەکانی ئیسرائیل کردەوە.
لەکۆتاییدا هەر چوار حیزبەکە جەختیان لە بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەی هاوبەش و گۆڕینەوەی بیروڕا لە ئاستە جیاجیاکاندا، بە تایبەت لەم بارودۆخەی ئێستادا کردەوە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکارانی عێراق
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
حزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی)
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣