بەپێی راگەیەنراوی سکرتاریەتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران کە لە ٤ی مارس بڵاوکراوەتەوە، سەرلەبەیانی سێشەممە رێکەوتی ٣ی مارسی ٢٠١٥ هێزێکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسی کۆیە بەبیانووی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە، هەڵیان کوتاوەتە سەر (کەمپی ئازادی) حیزبی ناوبراو لە شارۆچکەی کۆیەو سوکایەتیان بە ژن ومناڵو چەکدارەکانی ئەو حیزبە کردوە.
هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتوە کە چەندین جاری دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی کۆیەوە کە سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، هێرش کراوەتە سەر بنکەو کەمپەکانی ئەو حیزبەو سوکایەتییان پێکراوە.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، ئەو کردەوەیەی ئاسایشی کۆیە بەتوندی سەرکۆنە دەکاتو بە پێچەوانەی هەموو نەریتێکی سیاسیو پرەنسیپی پەیوەندی نێوان ئەحزابی سیاسی دەزانین. داوکارین کە دەسەڵاتدارانی یەکێتی کۆتایی بەو جۆرە گێچەڵکردنانە بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هەر لایەنێکی تر بهێننو رێز لە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسیان لە کوردستانی عێراق بگرن و ئاسایشی مانەوەیان بپارێزن و دابینی بکەن.
سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٥ی مارسی ٢٠١٥