دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و له‌ڕێی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ویستیان به هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه مامۆستایان ناچار بكه‌ن به‌بێ موچه بچنه‌وه قوتابخانه و هۆڵه‌كانی خوێندن، مامۆستایانی ناڕازی به ڕیزی سه‌دان هه‌زار كه‌سییه‌وه له به‌شێكی به‌رچاو له شاره‌كانی كوردستان له جیاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگاكان شه‌قامه‌كانیان به ده‌سته‌وه گرت. ده‌نگی ڕاسای مامۆستایانێك، كه نه‌ك هه‌ر له تاو ژیانی خۆیان و مناڵه‌كانیان بگره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه هاتوونه‌ته ده‌نگ، له ئاستێكی فراوان و سه‌راسه‌ریدا خۆی نواند. كار و تێكۆشانێك كه ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاكانی سه‌راسیمه كرد. له‌لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران چاوه‌ڕوانییان ئه‌وه بوو كه مامۆستایان خامۆش بكه‌نه‌وه به لێدانی قه‌وانی سواوی ’’ناسكی و ناله‌باری دۆخه‌كه‘‘ و ’’به‌رژه‌وه‌نده‌یی نه‌ته‌وه‌یی‘‘ له دۆخی پوكانه‌وه‌ی خودی دهسهڵاتهكهیاندا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به پێداگری له نه‌ریت و كرده‌وه‌ی چاوسووركردنه‌وه ویستیان پاشه‌كشه به مامۆستایان بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌مجاره ڕاوه‌ستاوی زیاتری مامۆستایان و پشتگیری جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده لێیان و هاتنه‌مه‌یدانی هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵیاندا، ئیتر جگه له واقوڕمان هیچی تری بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌هێشته‌وه و له بانگه‌شه‌یاندا كه گوایه ئه‌وان دڵسۆزی خوێندن و په‌روه‌رده‌ن ته‌نها ڕسواییان بۆ ماوه‌یه‌وه.
ڕاوه‌ستاوی و یه‌كگرتوویی مامۆستایان بۆ ئێمه نه‌ك هه‌ر جێگه‌ی پشتیوانی و پشتگیری بێدرێغه، به‌ڵكو چرای ئومێده بۆ هاتنه‌مه‌یدان و خه‌باتێكی جه‌ماوه‌ری سه‌راسه‌ری كه ئه‌توانێ نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا و ئه‌و سیستمه‌ی كه له‌سه‌ر چه‌وسانه‌وه و جیاكاری و به‌تاڵان بردنی ڕه‌نجی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان دامه‌زراوه، كۆتایی پێبهێنێ بگره ده‌رگا به‌ڕووی داهاتوویه‌كی گه‌شدا بكاته‌وه كه ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان زامن بكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ پشتیوانیمان بۆ خواسته‌كانی مامۆستایانی ناڕازی، سه‌رنجی ئه‌وان و ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان و توێژه ناڕازیه‌كان بۆ ئه‌وه ڕائهكێشین كه ئه‌زمونی چه‌ند ساڵی پێشوو و شێوازی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به‌و ڕاستیه‌ی گه‌یاندووین ته‌نها ڕێكخراوبوون و یه‌كگرتوویی و متمانه‌ی به‌كۆمه‌ڵی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و ناڕازی ئه‌توانێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دۆخه ناله‌باره بێته‌وه. باڵه جیاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه ساخته‌كان به غه‌یری به‌رده‌وامی به‌م دۆخه و بازرگانی و به‌هێزبوونی كۆمپانیاكانیان له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی كرێكار و بێبه‌ش ئاڵوگۆڕێكی تری جدییان ناوێت. ئه‌وه كرێكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه ناڕازیهكانن كه ئه‌توانن كۆمه‌ڵگه به جوانترین شێوه به‌ڕێوه‌به‌رن، كه تیایدا هیچ كه‌س بێكار و بێموچه و هه‌ژار و برسی نه‌بێت. ئه‌م كاره‌ش به‌وه ئه‌كرێت كه بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماری كرێكاریی ناڕازی به ئاسۆیه‌كی شۆڕشگێڕانه‌وه بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بێته مه‌یدان و هه‌نگاو به هه‌نگاو داخوازیه‌كانی فه‌رز بكات.
ئێمه له حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له‌م خه‌باته‌دا له‌گه‌ڵ مامۆستایان و كارمه‌ندان و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شدا له ڕیزی پێشه‌وه ڕائه‌وه‌ستین و به ته‌واوی تواناوه بۆ سه‌ركه‌وتنی تێئهكۆشین.
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢٥ ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣