هه‌مووان به داخه‌وه بینیمان كه شەوی ٢٦ی ئەیلول لە هۆڵێکدا له كاتی ئاهەنگێڕانی هاوسەرگیریدا لەقەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە نزیکەی ١٠٧ کەس بوونە قوربانی و ٨٢ کەسیش بریندرابوون. لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقڕایگەیاندووە کە ٩کەسیان لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکردووە وهۆکارەکەشی کەمتەرخەمی بووە.
ئەم ڕووداوە جگەلەوەی کارەساتێکی گەورەی ئینسانییەو دڵی هەر هاوڵاتییەکی سادە ڕادەچڵەکێنێت، نیشانەیەکیشە لەبێدەربەستی و گەندەڵی سیستەمێک کە چینی دەسەڵاتدار، هەم لەکوردستان و هەم لە عێراق، هەرساتەو هەر ڕۆژە ئارامی‌و سەلامەتی هاوڵاتیانی دەخاتەبەردەم مەترسیەوەو بەدوای خۆیدا ڕوداو وکارەساتی ئینسانی هاوشێوەی قەزای حەمدانیەی لێدەکەوێتەوە. بەپێچەوانەی ئەو لێکۆڵینەوانه‌ی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە گوایە ڕوداوەکە بەهۆی کەمتەرخەمیەوە بوە، ئەم کارەساتە دڵتەزێنە ئینسانیەی حەمدانیە، سەرچاوە لەکاری ئەو کۆمپانیاو پڕۆژانەوه دەگرێ کە سیستەمی دەسەڵاتدارێتی ئێستا لەسەری ڕاوەستاوە. خاوەنانی به‌شێك له‌و پڕۆژانه ڕاسته‌وخۆ بەرپرسیاران وکاربەدەستان خۆیانن وبەمەبەستی تاڵانی و گیرفان پڕکردن و گەندەڵی زیاتر، گوێ ناده‌ن بەکەمترین ستانداردی سەلامەتی و سیستمی پاراستن له باڵه‌خانه و هۆڵه‌كان ودوورخستنەوەی ڕووداوەکان. ئەگەر کەمتەرخەمییەکیش لەئارادابێت ئەوە کرێکار و کارمەندان نین، بەڵکو هەمان ئەو سیستم و دەسەڵاتەیە کەتاسەر غەرقی گەندەڵی‌و تاڵانچێتیە وبەبێ ڕەچاوکردنی سەلامەتی گیانی و ماڵیی هاوڵاتیان، لەپشت کۆمپانیاکان و سەرمایەدارانەوە ڕاوەستاون. دەسەڵات و سیستمێك له‌ولاوه ههموخهمی پاره و قازانجه و هه‌موو ڕێگهیهكیشی له‌م پێناوه‌دا گرتۆته‌به‌ر.له‌ملاشه‌وه ژیانی خەڵکی هەژارو نەبووی ژێردەستی خۆی ڕووبەڕووی باج و سەرانەسەندن وگرانیو بێ‌کاری و کەمی موچەو نەبوونی خزمەتگوزاریەکان ودەیان کێشەو گرفتی تر کردووه.بەدڵناییەوەئهو جۆره سیستم و ده‌سه‌ڵاته بەرپرسیاری ئەوهڵ وئاخری هەموو ئەو ڕوداو و کارەساتانەیە کەڕووبەڕووی کۆمەڵگه دەبێتەوە وقوربانیانی خۆی لەخەڵکی بێ‌تاوان دەسەنێت. بۆیه ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆش هیچ نییه جگه له شان خاڵی كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له كاره‌ساتی حه‌مدانیه و هاوشێوه‌كانی.
له‌ملاشه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان لهپاڵپهیامی هاوخه‌میه‌وه ڕۆشنه چ په‌یامێك ده‌رده‌بڕن. خەڵکی کوردستان تا ئێستا شاهیدی چەندین ڕووداوی وەک تەقینەوەی گازی ماڵان وگڕتێبەربوونی باڵه‌خانه و میوانخانە و شوێنه گشتیەکان و کارەساتی لافاو و ڕوداوەکانی هاتوچۆو بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و…چه‌ندینی ترن. ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیش هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ته‌نها باسی كه‌مته‌رخه‌می كه‌سانیان كردووه و شانی خۆیان له هه‌ر بهرپرسیارێتییهكخاڵی كردۆته‌وه. بۆیه په‌یامی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیانی حه‌مدانیه ناتوانێ ڕووی بەرپرسیاران سپی بکاتەوە کاتێک کەخۆیان بەخهمخۆری خەڵکی لێقەوماوی حەمدانیەدا نیشان ده‌ده‌ن. ئەمەشیان تەنهاوتەنها بۆ ڕازیکردنی دڵی دەسەڵاتدارانی بەغدایە، تا سەری تەسلیمیان لێ قەبوڵ بکەن.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی قەزای حەمدانیە ڕادەگەیەنێت و بەگه‌رمی لە کەناریاندا ڕادەوەستێت. ڕێگه نه‌دانی كه‌سوكاری قوربانیان به به‌شداری هه‌ندێك له به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات به ڕه‌وا ده‌زانێت. هاوكات حیزبمان جگەلەوەی هۆکاری کارەساتەکەی حەمدانیە دەخاتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانەوە، تەئکید دەکاتەوە کە بەرگرتن بەم ڕووداوانە و نەجاتدانی کۆمەڵگه لەوگێژاوەی کە تێی کەوتووە بەهاتنەمەیدانی یەکگرتووانە و فراوان کردنەوەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتەکانی ئێستا‌و هەڵوەشانەوەی ئەو سیستەمە دەبێت کەهەر ڕۆژە قوربانی لە خەڵكی کرێکار‌و ستهمدیدە دەسەنێ و شوێنگرتنەوەی بەحکومەت و سیستمێک کە خواستەکانی هاوڵاتیان بۆ ئازادی و باشبژێوی بەدی بهێنێ وسەلامەتی گیانی‌و کۆمەلایەتی بۆ هەمووان دەستەبەر بکات.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٣٠/٩/٢٠٢٣